مه‌سه‌له‌ی گاڵتهپێكردنی كاندیده‌كان وه‌ك یه‌ك ژن‌و پیاوه پاڵێوراوه‌كانی گرتووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و پۆسته‌رانه‌ی زۆرترین نوكته‌ی له‌سه‌ركراوه پۆسته‌ره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د جاسمی پاڵێوراوی بزوتنه‌وه‌ی هه‌ژاران‌و بێكارانه، كه چالاكوانانی فه‌یسبووك چواندویانه به‌وێنه‌ی رۆزی پاڵه‌وانی فیلمی تایتانیك‌و ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێ جێگه‌دا وێنه‌ی لیۆناردۆ دیكاپریۆیی پاڵه‌وانی هه‌مان فیلمی له‌گه‌ڵدا تێكه‌ڵ كراوه.
ئه‌بو سه‌یف كه پیاوێكی ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵه‌و زوو زوو له‌چایخانه‌یه‌كی ناوچه‌ی حورییه داده‌نیشێت، ده‌ڵێت "هه‌ندێ له‌پاڵێوراوه‌كان پێیان وایه شێوازی وه‌ستانیان جیایان ده‌كاته‌وه له‌پاڵێوراوه‌كانی تر، به‌ڵام نه‌یانزانی ده‌بنه مایه‌ی نوكته‌و گاڵته‌پێكردن لهچایخانهكاندا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "هه‌ندێكی تر له‌و پاڵێوراوانه كارتی باڵانسی مۆبایل دابه‌ش ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كارتی ژماره‌و ناوی خۆیان، ئه‌مانه‌ش به‌هه‌مان شێوه بوونه‌ته مایه‌ی گاڵته‌جاڕی له‌سه‌ر دروشم‌و وێنه‌كانیان".
دروشمی پاڵێوراوه‌كان بۆ خۆیان هه‌ر رۆژه‌و نوكته‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌ر بۆ نموونه ئامال كاشف پاڵێوراوی كوتله‌ی مواتین له‌پاڵ وێنه‌كه‌ی خۆیدا دروشمێكی نوسیوه كه پشتگیری شیرپێدانی سروشتی ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌ڵینی گه‌شتی ئاینی مانگانه ده‌دات به‌هاوڵاتیانی عێراقی بۆ شاری سامه‌را.
هه‌ندێكی تر له‌پاڵێوراوه‌كان ژه‌می خۆراك دابه‌ش ده‌كه‌ن، به‌م دواییه‌ش له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی زه‌هراوی ماشاف پاڵێوراوی كوتله‌ی "له‌پێناو عێراقدا" بڵاوكراوه‌ته‌وه كه لكێنراوه بهمریشكی سورهوهكراوهو به‌ماڵاندا دابه‌ش كراوه.
ئه‌حمه‌د سه‌یف كه له‌خانوویه‌كی بێتاپۆی ناوچه‌ی ئه‌بو دهشیر له‌به‌غدا نیشته‌جێیه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌ده‌یان پاڵێوراو له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ژه‌می خۆراكیان دابه‌ش كردووه له‌گه‌ڵ كارتێكدا كه وێنه‌و ژماره‌ی خۆیانی له‌سه‌ره.
ئه‌حمه‌د به‌گاڵته‌پێكردنه‌وه ده‌ڵێت "ئه‌وان كار له‌سه‌ر ههژاریو برسێتی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، كه ده‌ریشچوون وه‌ك ئه‌وانه‌ی تر پشتمان تێده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ وه‌ك ئه‌وانی تر به‌تانیان دابه‌ش نه‌كرد، ره‌نگه هۆكه‌ی ئه‌وه بێت كه هه‌ڵبژاردن لهبههاردایه نه‌ك زستان".
پۆسته‌ری پاڵێوراوه‌كان هه‌ر له‌كوردستانه‌وه تا ده‌گاته به‌غداو له‌وێوه بۆ به‌سره هه‌مووی پڕه له‌دروشمی بریقه‌دارو هیچی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆیان باس نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌بینرێت زۆربه‌ی كاندیده‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ته‌نیشتی وێنه‌كانیان ژیاننامه‌ی خۆیان نوسیوه.
دروشمی سه‌ر پۆسته‌ره‌كان به‌لای خه‌ڵكێكی زۆره‌وه مایه‌ی گاڵته‌پێكردنه له‌شوێنه گشتییهكانو له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، بۆ نموونه حه‌سه‌ن شه‌مه‌ری وه‌زیری داد كه له‌سه‌ر پارێزگای زیقار خۆی هه‌ڵبژاردووه له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كه‌ی نوسیوه "زیقار تۆڵهسێنهكه هه‌ڵده‌بژێرێت".
ئه‌مجه‌د سالم كه هاوڵاتییه‌كی دانیشتوی كهرادهیهو خۆی‌و هاوڕێكانی له‌سه‌ر فه‌یسبووك ئه‌و وێنه‌یه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه وه‌زیری داد ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر خاڵی لاوازی ئه‌و كۆمه‌ڵگا عه‌شایه‌رییه كاربكات، چونكه له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگا پێویستی به‌یاسای مهدهنیو هاوچه‌رخه، كه‌چی ئه‌و باسی تۆڵه‌سه‌ندن ده‌كات كه یه‌ك ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ هیچ یاسایهكداو به‌وهۆیه‌وه دوژمنداری بڵاو ده‌بێته‌وه.
له‌هه‌مان رووه‌وه پارێزه‌ره موه‌فه‌ق ته‌ها پاڵێوراو له‌سه‌ر لیستی ئیئتیلافی عه‌ره‌بی به‌پێی پۆسته‌ره‌كه‌ی بێت له‌ئاسمانه‌وه داوای لێكراوه خۆی بپاڵێوێت، چونكه نوسیوێتی "سوێند به‌خوای گه‌وره به‌فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا خۆم پاڵاوتووه".
ئه‌م پۆسته‌ره له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر زیاتر له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، زۆرێك خه‌ڵك پێیان وایه ئه‌مه ساویلكهییهو ده‌یه‌وێت به‌دروشمی ئاینی خه‌ڵك بخهڵهتێنێتو له‌و رێیه‌وه ده‌نگ كۆبكاته‌وه.
دیمه‌نێكی تری گاڵته‌ئامێز ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له‌ژنه پاڵێوراوه‌كانی پارێزگاكان وێنه‌ی مێرد یان برایان له‌شوێنی خۆیان هه‌ڵواسیوه‌و له‌سه‌ریان نوسیوه "ژنی فڵان كه‌س یان خوشكی فڵان كه‌س هه‌ڵبژێره"، جگه له‌وه‌ش یه‌كێك له‌پاڵێوراوه‌كانی گردبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نیشتیمانی به‌ناوبانگی براكه‌یه‌وه خۆی پاڵاوتووه‌و نوسیوێتی "دكتۆر سه‌باح شاكر، برای كاپتن ئه‌حمه‌د شاكر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق".
لاوازی به‌شێك لهپاڵێوراوهكانو شێوه‌ی وهستانو دروشم‌و خاڵیبونیان له‌به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌موویان بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ببنه مایه‌ی گاڵته‌جاڕی له‌لای خه‌ڵكێكی زۆر.