بڕیار وایه رۆژی 30ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌به‌شداری 39 گه‌وره ئیئتیلافی سیاسی له‌شیعه‌و سوننه‌و كورد‌و 244 كیانی سیاسی‌و 9040 پاڵێوراو له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌ڕێوه بچێت.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، نوێنه‌رانی كیانه سیاسییه‌كان كه‌وتنه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ی باشترین شوێن بۆ هه‌ڵواسینی پۆستهرو لافیته‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، له‌م نێوه‌نده‌شدا باشترین شوێنه‌كان بریتین له‌گۆڕه‌پانه گشتییهكانو ده‌روازه‌و كۆتایی پرده‌كان، له‌گه‌ڵیشیدا سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان مۆڵه‌ت وه‌رگرن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌كانیان بهرووكاری بیناو پرده گه‌وره‌كان.
سه‌رمه‌د قازی كه كاری به‌ڵێنده‌رایه‌تی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات، به"نیقاش"ی راگه‌یاند له‌گه‌ڵ هێزێكی سیاسی گه‌وره رێككه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی به 50 كه‌س له‌سه‌رجه‌م شهقامو رێوبانه گشتییه‌كان وێنه‌و لافیته‌كانیان بۆ هه‌ڵبواسێت.
له‌مڕووه‌وه ده‌ڵێت "باشترین ئه‌و شوێنانه‌ی خواستیان له‌سه‌ره بۆ هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری بانگه‌شی هه‌ڵبژارن بریتین له‌ناوچه راقییه‌كانی وه‌ك كهرادهو سهعدونو مهنسورو بابلموعه‌زه‌م".
ته‌نها له‌چه‌ند رۆژی یه‌كه‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌ركه‌وت چه‌نده جیاوازییه‌كی گه‌وره له‌نێوان هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هێزه گه‌وره‌كان له‌گه‌ڵ هێزه بچوكه‌كاندا هه‌یه، بۆ نموونه ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی مالیكی‌و ئیئتلافو كوتله‌كانی مواتینو ئه‌حرارو موته‌حیدوون له‌رووی رێژه‌و قه‌باره‌ی بانگه‌شه‌وه ئێجگار گه‌وره‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا هێزه بچوكه‌كان ته‌نها به‌وه ده‌ستیان داوه‌تێ كه پاڵێوراوه‌كانیان كارتی خۆناساندن له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاو بكه‌نه‌وه، چونكه پاره‌یان نییه، له‌گه‌ڵیشیدا كوتله گه‌وره‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی سوود لهموڵكو ماڵی گشتی ده‌بینن بۆ بانگه‌شه.
پاڵێوراوی ره‌وتی "گردبوونه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری" باسم محه‌مه‌د به"نیقاش"ی راگه‌یاند "هێزه گه‌وره‌كان له‌رێی وه‌زیرو به‌رپرسانی ناو حكومه‌ته‌وه كه سه‌ر به‌خۆیانن، موڵك‌و ماڵی ده‌وڵه‌ت به‌كارده‌هێنن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "دادپه‌روه‌ری له‌نێوان پاڵێوراوه‌كاندا نییه له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، پاڵێوراو هه‌یه به‌سه‌دان هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی خه‌رج ده‌كات، حیزبه بچوكه‌كانیش ناتوانن تاكه پۆسته‌رێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌ڵبواسن".
رامی حه‌نا خاوه‌نی كۆمپانیای دروستكردنی پۆستهرو لافیته‌ی بانگه‌شه به"نیقاش"ی راگه‌یاند "له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ده‌یان پاڵێوراوو سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن روویان تێكردووین بۆ ئه‌وه‌ی پۆسته‌ریان بۆ چاپ بكه‌ین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "كیان‌و پاڵێوراوی وه‌ها هه‌یه هیچ گوێ به‌گرانی نرخه‌كان ناده‌ن، به‌ڵام هێزی وه‌هاش هه‌یه ناتوانێت پۆسته‌ری گه‌وره چاپ بكات‌و ته‌نها كارتی بچووكی پێده‌كرێت".
هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌وه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌وته سزادانی ژماره‌یه‌ك لهكیانه سیاسییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی ئه‌نجامیان داوه، له‌مڕووه‌وه كاتع زه‌وبه‌عی جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆن وتی "كۆمسیۆن 14 كیانی سزا داوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشێلی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ژماره (7)یان كردووه" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پێشتریش كۆمسیۆن 18 كیانی تری به‌هه‌مان مه‌به‌ست سزا داوه.
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا دوكان‌و ناوه‌نده‌كانی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه خواستی زۆریان له‌سه‌ره، له‌گه‌ڵیشیدا نرخی دروستكردن‌و چاپكردنی پۆستهرو لافیته‌و ریكلامی سه‌ر شاشه ئه‌لكترۆنییه‌كان زیادی كردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پاڵێوراوه‌كان خۆیان به‌ناو بازاڕ‌و كوچه‌و كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ، هه‌ندێ لهپاڵێوراوانیش له‌كاتی بانگه‌شه‌دا خوارده‌مه‌نی‌و جل‌و به‌رگ به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا دانیشتوانی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئه‌و پاڵێوراوانه‌یان ده‌ركرد كه بۆ سه‌ردانكردنیان چوبوون، له‌مڕووه‌وه ئه‌بو داود كه دانیشتوی ناوچه‌ی تینی باشووری به‌غدایه به"نیقاش"ی وت "پاڵێوراوه‌كان ته‌نها كاتی هه‌ڵبژاردن ئێمه‌یان له‌بیره‌و ده‌یانه‌وێت به‌خۆراك‌و چه‌ند پێداویستییه‌كی ساده ده‌نگه‌كانمان وه‌ربگرن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "به‌ر له‌دوو رۆژ چه‌ند پاڵێوراوێكمان ده‌ركرد، چونكه پێشتر پۆستی حكومیان هه‌بووه‌و كاتێك سكاڵامان ده‌كرد وه‌ڵامیان نهئهداینهوهو ئێستاش ده‌یانه‌وێت ده‌نگیان پێبده‌ین".
لهئهنباریش به‌هۆی بارودۆخی سه‌ربازییه‌وه پاڵێوراوه‌كان زیانیان پێكه‌وتووه، چونكه ئه‌وه یه‌كلابووه‌ته‌وه كه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وه‌ك فه‌لوجه‌و كه‌رمه هه‌ڵبژاردن ناكرێت، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه‌و ئه‌وه‌ی دووهه‌میشیان به‌ده‌ست چه‌كداره عه‌شایه‌ره‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری حكومه‌ته‌وه‌یه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره لهرومادیو فه‌لوجه، هه‌ردوو گه‌وره شاری ئه‌نبار ده‌ستی پێكردووه، پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی عه‌شایه‌ر بڕیاریاندا به‌چه‌ك رووبه‌رووی حكومه‌ت ببنه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌زه‌بری هێز خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی بڵاوه پێكردو داعش‌یش سوودی له‌و بارودۆخه بینی بۆ ئه‌وه‌ی فه‌لوجه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی خوارووی رومادی بگرێته ده‌ست.
حامید موتڵه‌گ پاڵێوراوی لیستی "وه‌ته‌نییه" له‌سه‌ر پارێزگای ئه‌نبار به"نیقاش"ی راگه‌یاند "به‌هۆی به‌رده‌وامی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانه‌وه پاڵێوراوانی پارێزگای ئه‌نبار له‌هه‌موو قه‌واره‌كان ناتوانن هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه ده‌ست پێبكه‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات پاڵێوراوه‌كان ده‌ترسن له‌وه‌ی وێنه‌كانیان لهشهقامو شوێنه گشتییه‌كاندا هه‌ڵبواسن، چونكه له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه ده‌كرێنه ئامانج، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پاڵێوراوه‌كان ناتوانن سه‌ردانی شوێنه‌كانی خۆیان بكهنو ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه جابر ئه‌لجومه‌یلی یه‌كێك له‌سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی رومادی به"نیقاش"ی راگه‌یاند "خه‌ڵكێكی زۆر هه‌یه نایانه‌وێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن... خه‌ڵكی ئێستا به‌گوزه‌رانی خۆیانه‌وه سه‌رقاڵن‌و ئاگایان له‌تۆماری ده‌نگده‌ران نییه، به‌و هۆیه‌وه به‌شداری خه‌ڵك لاواز ده‌بێت".
ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی یه‌كه‌می بانگه‌شه‌دا به‌دیكراوه ئه‌وه‌یه كه به‌رنامه‌ی سیاسی قه‌واره‌كان روون نییه‌و پهرلهمانتارانو به‌رپرسانی ئێستاش له‌بری ئه‌وه‌ی باس له‌چالاكی‌و ده‌ستكه‌وته‌كانیان بكه‌ن له‌ناو حكومه‌تدا، له‌سه‌ر شاشه‌ی تهلهفزیۆنو رۆژنامه‌كاندا كاریان ته‌نها ئه‌وه‌یه كه نه‌یاره‌كانیان بشكێنن له‌رێێ دۆسێكانی گه‌نده‌ڵییه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك جۆرێك له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
ژماره‌یه‌ك كاندیدی تریش ته‌نها ره‌خنه‌گرتنیان له‌مالیكی به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ، ئه‌وان شه‌وو رۆژ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی مالیكییه‌وه باری ئهمنیو سیاسی وڵات شێواوه.