نهوهتو شه‌ش كه‌س له‌نێو كوژراو‌و برینداره‌كاندا بوون كه به‌شی هه‌ره زۆریان له‌منداڵان بوون، ئه‌مه‌ش دووهه‌مین هێرشی تیرۆریستییه كه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگا نوێیه‌ی ئاواره شه‌به‌كه‌كان بۆ خۆیان دروستكردووه تاكو له‌ده‌ست كوشت‌و كوشتاری تایفی هه‌ڵبێن.
به‌ر له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دواییه خۆكوژێك بهپشتینێكی ته‌قه‌مه‌نییه‌وه خۆیكرد بهپرسهیهكی شهبهكداو خۆی ته‌قانده‌وه، به‌هۆیه‌وه بیست‌و شه‌ش پرسه‌ی تری دروستكرد‌و رووداوێك بوو كه هه‌موو نه‌ینه‌وای هه‌ژاند.
سه‌دای ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه گه‌یشته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كاتێك نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كرد كه ده‌كرێنه سه‌ر شه‌به‌ك‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ده‌بێت كهمایهتییهكان له‌عێراقدا بپارێزرێن به‌تایبه‌تی كه به‌رده‌وام كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشو ئاسته‌نگی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ دروست دهكرێتو داوایكرد "حكومه‌تی عێراق‌و پارێزگای نهینهواو حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی".
ته‌قینه‌وه‌و رووداوه‌كانی كوشتنی رێكخراو كه شه‌به‌كی كردووه‌ته ئامانج وایكرد حه‌نین قه‌دۆ په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق‌و سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی شه‌به‌كی دیموكراتی هۆكاره‌كه‌ی بخاته ئه‌ستۆی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.
قه‌دۆ له‌لێدوانێكدا بۆ "نیقاش" داوایكرد هێزێكی تایبه‌ت له‌دانیشتوانی گونده شهبهكنشینهكان پێكبهێنرێت به‌و پێیه‌ی متمانه‌ییان به‌هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌ماوه‌و وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت له‌ماوه‌ی ده ساڵی رابردوودا فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه ئه‌منییانه ته‌نها فێربوون بڵێن "تیرۆریستانمان گه‌مارۆ داوه، تیرۆرمان له‌ناوبرد، سه‌دانمان لێ ده‌ستگیر كردن، تیرۆر له‌سه‌ره مه‌رگدایه".
قه‌دۆ ده‌ڵێت "هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن هیچیان راست ده‌رنه‌چوون، پێمان وایه پلانێكی ئه‌منی روون له‌ئارادا نییه، نازانن شوێنی ئه‌و تیرۆریستانه له‌كوێیه‌و چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و پلان داده‌ڕێژن، ئه‌گه‌رنا چۆن ده‌توانن ئه‌و هه‌موو تاوانه ئه‌نجام بده‌ن".
له‌لای خۆیه‌وه قوسه‌ی عه‌باس ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر كۆتای شه‌به‌ك به"نیقاش"ی راگه‌یاند له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا 50 هاوڵاتی شه‌به‌ك له‌ناوچه جیاجیاكانی موسڵ كوژراون له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی سه‌ربه ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی.
قوسه‌ی به‌توڕه‌ییه‌وه وتی "له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا 1500 خێزانی شه‌به‌ك لهناوشارهوه هه‌ڵهاتوون بۆ كۆمه‌ڵگاكانی باكورو خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه، كه‌چی له‌وێش ته‌قینه‌وه‌و كوشتن بهشوێنیانهوهیهو هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌نها ته‌ماشا ده‌كه‌ن، هه‌رچی سیاسهتمهدارهكانیشه هه‌ر ئیدارنهكردنیان له‌ده‌ست دێت".
سالم شه‌به‌كی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راوێژكاری شه‌به‌ك به"نیقاش"ی راگه‌یاند ته‌نها له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا 300 خێزانی شه‌به‌ك له‌موسڵه‌وه به‌ره‌و گونده‌كانی نێوان موسڵ‌و هه‌ولێر هه‌ڵهاتوون، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامییه‌وه نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ چووه.
هاوڵاتیانی شه‌به‌ك له‌ناو خۆیاندا بۆچوونیان جیاوازه، به‌شێكیان پێیان وایه ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازن‌و نهكوردو نهعهرهبن، به‌شێكی تریان وایده‌بینن كه ئه‌وان كوردن‌و سه‌ر به‌عه‌شیره‌ته كوردهكاننو داوا ده‌كه‌ن بلكێندرێن به‌حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، هه‌ندێكی تریشیان ده‌ڵێن ئه‌وان عه‌ره‌بن‌و سه‌ر به‌عه‌شیره‌ته عهرهبهكاننو ده‌یانه‌وێت له‌هه‌رێم دوور بكه‌ونه‌وه.
شه‌به‌ك خاوه‌نی زمانێكی تایبه‌تی خۆیانن كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌كوردیو عهرهبیو توركی، زۆربه‌یان به‌رگی عه‌ره‌بی دهپۆشنو وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ڵاح عه‌بدوڵای نوسه‌ر ئاماژه‌ی پێده‌كات كه هیچ ئامارێك له‌باره‌ی شه‌به‌كه‌وه نییه، به‌ڵام وا باوه كه 60%یان شیعه‌ن‌و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه سووننه مه‌زهه‌بن.
زۆربه‌ی هاوڵاتیانی شه‌به‌ك له‌و گوندانه ده‌ژین كه له‌باكوری موسڵه‌وه درێژده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی خۆرههڵاتو هێڵێكی جیاكهرهوهیان دروستكردووه له‌نێوان نهینهواو دهۆكو هه‌ولێر، گونده‌كانیشیان بریتییه له‌عه‌لی رهشو بازوایاو كۆكچلیو خۆرسبادو نورانو فازلیهو خرابه‌ی سوڵتان‌و مۆفهقییه.
پیشه‌ی سه‌ره‌كی هاوڵاتیانی شه‌به‌ك بازرگانی مهروماڵاته، پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان كرانه ئامانج، ناچار بوون باكوری موسڵ جێبهێڵنو بگه‌ڕێنه‌وه زێدی راسته‌قینه‌ی خۆیان.
پاش ته‌قینه‌وه‌كان گه‌نجه توڕه‌كانی شه‌به‌ك رۆژی 18ی مانگ شاڕێی سه‌ره‌كی نێوان موسڵ‌و هه‌ولێریان داخست به‌تایبه‌تی له‌نزیك گوندی مۆفهقیه، داوایانكرد گونده شه‌به‌كه‌كان بپارێزرێن، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان كرد كه ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌درێنه‌وه رێوشوێنی تر ده‌گرنه به‌ر.
ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی رائید له‌پۆلیسی نه‌ینه‌وا به"نیقاش"ی وت "تێكچوونی باری ئه‌منی موسڵ‌و ده‌وروبه‌ری ته‌نها شه‌به‌كی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر پێكهاته‌كانی تری عهرهبو كورد‌و توركمان‌و ئێزدی‌و مه‌سیحی".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان دڵنیان له‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه بۆ له‌یه‌ك دابڕانی كهمایهتییهكانه تا دواجار ناوچه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای تایفی دابه‌ش بكرێن له‌كاتێكدا له‌رابردوودا نه‌ینه‌وا هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی له‌خۆیدا كۆكردبۆوه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه داوایكرد ناوی نه‌هێنرێت به"نیقاش"ی راگه‌یاند "به‌ئامانجكردنی شه‌به‌ك هیچی جیاواز نییه له‌و نائارامییه‌ی زیاتر له‌ساڵێكه عێراقی گرتووه‌ته‌وه".
ئه‌و پێی وایه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر شه‌به‌ك پاش ئه‌وه‌یه كه سوننه‌كان له‌به‌سره ههڵهاتنو وه‌ها نمایش ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ش تۆڵه‌ی ئه‌و ههنگاوهیهو ده‌ڵێت "تیرۆریستان بێباكن له‌وه‌ی خانووه‌كان به‌سه‌ر خاوه‌ن ماڵه‌كاندا بڕوخێنن".