كاتێك شه‌ممه‌ی رابردوو له‌به‌غدای پایتهختو چه‌ند پارێزگایه‌كی تر خه‌ڵكی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی ناڕهزاییو داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه (كۆمار‌و وهزیرانو په‌رله‌مان)یان ده‌كرد، ئه‌و گه‌وره به‌رپرسانه كه‌وتنه شوێنیانو پشتگیری خواسته‌كانیان ده‌كردن، له‌به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی تر دژی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته وه‌ستانه‌وه.
هاوڵاتیانی ناڕازیی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه موچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه چه‌ند قاتی هاوتاكانیانه له‌وڵاتانی ئهوروپیو ناوچه‌كه‌و نابێت به‌و شێوه‌یه بمێنێت.
هه‌ر بۆ نموونه په‌رله‌مانتارێكی ئه‌م خوله له‌كاتی خانه‌نشین بونیدا له‌سه‌دا هه‌شتای كۆی موچه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت كه بریتییه له‌نزیكه‌ی سیانزه ملیۆن دینار، ئه‌مه جگه له‌شوێنی مانه‌وه‌و هیچ باجێكیشی له‌سه‌ر نییه، له‌كاتێدا خانه‌نشینی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی پاش 25 ساڵ له400 هه‌زار دینار تێپه‌ڕ ناكات.
هه‌ر پهرلهمانتارو وه‌زیرێكیش بۆ ده پاسه‌وان بڕی حه‌وت ملیۆن‌و نیو وه‌رده‌گرن، هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ش ته‌نها پاش چوار ساڵ خزمه‌ت بۆ درێژایی ژیانیان پێیان ده‌درێت.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی پشتگیری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی كرد خودی نوری مالیكی سه‌ره‌ك وه‌زیران بوو كاتێك له‌وتارێكیدا له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن وتی "كێشه‌ی ده‌ستوری لهخانهنشینی په‌رله‌مانتاراندا هه‌یه"، ئه‌مه له‌كاتێكدا خۆی حه‌وت ساڵه لهپۆستهكهیدایهو موچه وه‌رده‌گرێت، بۆیه هه‌ندێ كه‌س ده‌یان پرسی ئه‌ی جه‌نابی سه‌ره‌ك وه‌زیران ئه‌و چه‌ند ساڵه بۆ بێده‌نگ بووه؟
مالیكی له‌پاش یه‌ك رۆژ له‌خۆپیشاندانه‌كانی 31ی ئابی رابردوو وتی "ده‌بێت چاو به‌موچه‌ی وه‌زیرو پهرلهمانتارو خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كاندا بخشێنرێته‌وه" جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه "له‌ده‌ستوردا باسی موچه‌ی خانه‌نشینی نه‌كراوه"، ئه‌مه‌ش هه‌مان قسه بوو كه سه‌فائه‌دین سافی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری په‌رله‌مان دوپاتیكردهوهو وتی "په‌رله‌مانتار موچه‌ی نییه، به‌ڵكو ده‌رماڵه‌ی هه‌یه".
هه‌وڵه‌كه‌ی مالیكی بۆ ئه‌وه‌بوو كه ناڕه‌زایی خۆپیشانده‌ران دابمركێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانیه‌وه سه‌ركوتكران، وه‌ك هه‌نگاوێكی جدیتریش، داخوازی خۆپیشانده‌رانی خسته ناو كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌ر له‌وێدا پرۆژه یاسایه‌ك گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا‌و بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكرایه‌وه.
له‌مڕووه‌وه سائیر بدێری پسپۆڕی سیاسی پێی وایه هه‌وڵه‌كانی مالیكی "هه‌نگاوێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ره ناڕازییه‌كه".
سائیر ده‌ڵێت "مالیكی ده‌یه‌وێت تۆپه‌كه فڕێبداته گۆڕه‌پانی په‌رله‌مانه‌وه‌و ئه‌مه‌ش باشێكه له‌ناكۆكی درێژكراوه‌ی نێوانیان".
پێده‌چێت په‌رله‌مانیش له‌یارییه‌كه تێگه‌یشتبێت، بۆیه هه‌نگاوی به‌ئاراسته‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه هه‌ڵهێناو ئوسامه نوجێفی سه‌رۆك په‌رله‌مان حكومه‌تی تۆمه‌تبار كرد به"ده‌ستی ده‌ستی پێكردن"ی خۆپیشانده‌ران.
بۆیه پاش دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتی "هه‌ندێ لایه‌ن داوای خۆپیشانده‌رانیان دواخست‌و خۆیان سه‌رقاڵ نه‌كرد به‌لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یه‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه په‌رله‌مان پێشتر یاسای له‌وباره‌یه‌وه ده‌كردووه، به‌ڵام "به‌هۆی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی ره‌سمییه‌وه ره‌تكرایه‌وه"، بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و لایه‌نه بهێنێت كه بووه‌ته هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی.
ئه‌و یاسایه‌ی نوجێفی باسی ئه‌كات له‌مانگی ئازاری رابردوو ده‌رچووه، تیایدا بڕیاردراوه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 25 بۆ 30، به‌ڵام دادگای فیدراڵی كه هه‌ندێ كه‌س تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی "كه‌وتووه‌ته ژێر ركێفی حكومه‌ته‌وه" به‌بێ هۆیه‌كی روون یاساكه‌ی ره‌تكرده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره پشتیوانییه هه‌ر له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگ دژی داخوازی خۆپیشانده‌ران به‌رزبووه‌وه‌و به‌وه تۆمه‌تباریان كردن كه "به‌هۆی ده‌ستی ده‌ركییه‌وه به‌سیاسی كراون" له‌نێو ئه‌و ده‌نگانه‌شدا په‌رله‌مانتاری كوتله‌كه‌ی مالیكی هه‌یه.
دیارترین ئه‌وانه‌ی دژی یاساكه‌ن كه‌ریمه جواری په‌رله‌مانتاری لیستی عێراقییه كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد موچه‌كانیان به‌شی نیوه‌ی مانگه‌كه‌یان ناكات.
هه‌ندێكی تریش له‌په‌رله‌مانتاران پێیان وایه موچه‌ی خانه‌نشینی مافێكی ره‌وای خۆیانه، خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونه‌ش ئه‌حمه‌د چهلهبیو حه‌سه‌ن عهلهویو فوئاد مه‌عسومی سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بوون.
ئه‌م ناچونیهكییه له‌بۆچوونی به‌رپرسان ته‌نانه‌ت گوێزرایه‌وه بۆ ناو پارێزگاكانیش، ئه‌وه‌تا عه‌لی ته‌میمی پارێزگاری به‌غدا كه سه‌ر به‌ڕه‌وتی سه‌دره ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرێت خۆپیشانده‌ران سه‌ركوتكراون، كه‌چی هه‌ر خۆی به‌رپرسی یه‌كه‌می ئیداری شاره‌كه‌یه‌و مۆڵه‌تی نه‌داونه‌تێ.
هه‌مان حاڵه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌حیا ناسری پارێزگاری زیقارو ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری موسڵ دووباره ده‌بێته‌وه كاتێك به‌توندی خۆپیشانده‌ران له‌و دوو پارێزگایه سه‌ركوت كران، كه‌چی جوته پارێزگار ته‌نها پاڵپشتییه‌كی شه‌رمنانه‌یان بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی، به‌پێچه‌وانه‌ی عه‌لی ده‌وامی پارێزگاری میسان كه خۆی پێشڕه‌وی خۆپیشانده‌رانی كرد‌و له‌و شاره‌دا كه‌س سه‌كوت نه‌كرا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو بێنهوبهردهو هه‌ڵوێسته ناچونیهكه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران توانیان فشار بخه‌نه سه‌ر بهرپرسانو ناچاریان بكه‌ن گوێ له‌خواسته‌كانیان بگرن، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئه‌گه‌ر خواسته‌كانیان نه‌چێته سه‌ر، له‌داهاتوودا گردبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌تر رێكبخه‌ن.
ئه‌و فشاره جه‌ماوه‌رییه به‌رهه‌مه‌كه‌ی دهركهوتو په‌رله‌مان ره‌شنوسی خۆی له‌سه‌ر یاساكه ئاماده‌كردو ره‌شنوسێكی حكومه‌تیشی پێگه‌یشت، ئێستا تۆپه‌كه له‌لای په‌رله‌مانه‌و سه‌رۆكه‌كه‌شی بڕیاریداوه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ كاری له‌سه‌ر بكات.