راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

عێراقییه‌كان كارته‌كانیان ده‌سوتێنن

موسته‌فا حه‌بیب
به‌شێكی‌ ده‌نگده‌رانی‌ عێراق به‌ده‌ستی‌ خۆیان كارتی‌ ده‌نگدانیان پوچه‌ڵكرده‌وه‌، نه‌وه‌ك له‌حاڵه‌تی‌ بایكۆتكردنی‌…
25.04.2013  |  به‌غدا
A skull is used to render a vote in Iraq\'s provincial elections null and void.
A skull is used to render a vote in Iraq\'s provincial elections null and void.

ئه‌م بڕیاره‌ی‌ ده‌نگده‌رانی‌ عێراقی‌ له‌به‌ره‌نجامی‌ نه‌بوونی‌ متمانه‌یه‌ به‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان‌و حیزبه‌كانیان، هه‌ر بۆیه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ ده‌نگده‌ران ئه‌و رۆژه‌ چوونه‌ ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان‌و هێمای‌ (× (یان له‌كارته‌كانی‌ ده‌نگدان دابوو، یان ده‌سته‌واژه‌ی‌ گاڵته‌جاڕییان بۆ هه‌ڵبژاردن‌و پاڵێوراوه‌كان نوسیبوو.

ئه‌مجه‌د خوزێر یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ كه‌ له‌ناوه‌ندی‌ ده‌نگدانه‌كه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ بڕیاریداوه‌ بچێت بۆ ده‌نگدان‌و هێمایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ (× (له‌سه‌ر كارته‌كه‌ بدات‌و وتی‌ "له‌سه‌ریشم نووسی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌ڵده‌بژێرم".

هه‌روه‌ها وتی‌ "هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك هه‌ر ئه‌م ده‌موچاوانه‌ ده‌بینینه‌وه‌، بڕیارم دابوو ده‌نگیان پێنه‌ده‌م، چونكه‌ شكستیان هێناوه‌ له‌به‌رێوه‌بردنی‌ به‌غدا كه‌ من تیایدا ده‌ژیم".

ئه‌مجه‌د كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك چاودێری‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كردووه‌، له‌چه‌ندین به‌رنامه‌ی‌ رادیۆیی‌‌و ته‌له‌فزیۆنییه‌وه‌ بیستویه‌تی‌‌و بینیوێتی‌ كه‌ له‌حاڵه‌تی‌ به‌شدارینه‌كردنی‌ ده‌نگده‌ر ره‌نگه‌ ساخته‌ بكرێت‌و لایه‌نێكی‌ دیاریكراو له‌ناوه‌ندی‌ ده‌نگدانه‌كه‌ كارته‌كه‌ی‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌ پڕبكاته‌وه‌.

ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ئه‌مجه‌دو زۆرێكی‌ تر له‌ده‌نگده‌رانی‌ هانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ بچن بۆ ده‌نگدان، له‌كاتێكدا پێشتر بڕیاری‌ بایكۆتكردنیان دابوو، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌یان بۆ ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایی‌‌و توڕه‌یی‌ بووه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌میر ساڵحیش كه‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌ی‌ كه‌راده‌یه‌ له‌به‌غدا یانه‌ی‌ ریال مه‌دیردی‌ هه‌ڵبژردووه‌‌و ناوی‌ سه‌رجه‌م كیانه‌ به‌شداربووه‌كانی‌ ره‌شكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مجه‌دو سه‌میر به‌ته‌نها دوو ده‌نگده‌ر نه‌بوون كه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌یان كردبێت، به‌ڵكو به‌هه‌زاران ده‌نگده‌ری‌ عێراقی‌ هه‌مان هه‌ڵوێستی‌ ئه‌وانیان هه‌بووه‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ گاڵته‌جاڕی‌ توڕه‌یی‌ خۆیان له‌سه‌ر باری‌ سیاسی‌‌و خزمه‌تگوزرای‌‌و ئه‌منی‌ وڵات ده‌ربڕیوه‌.

كارتی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌ڵبژاردن وێنه‌و هێمای‌ كیانه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌ر پارێزگایه‌كی‌ له‌سه‌ره‌، ده‌نگده‌ریش ده‌بێت هێما بدات له‌و كیانه‌ی‌ ده‌یه‌وێت، هه‌روه‌ك چۆن هێمایه‌كیش ده‌دات له‌ریزبه‌ندی‌ پاڵێوراوه‌كه‌.

ئه‌حمه‌د ره‌حیم ئه‌و پیاوه‌ی‌ له‌سه‌ر شۆسته‌یه‌كی‌ شه‌قامی‌ مه‌نسور جل‌و به‌رگ ده‌فرۆشێت، ئه‌ویش به‌رێگای‌ خۆی‌ به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كردووه‌و به‌"نیقاش"ی‌ وت "هه‌موو حیزبه‌كان گه‌نده‌ڵن‌و خزمه‌تی‌ خه‌ڵك ناكه‌ن، نه‌نگیه‌ جارێكی‌ تر ده‌نگیان پێبده‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاره‌و پولی‌ خه‌ڵك ببه‌ن".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "كاتێك چووم بۆ ناوه‌نده‌كه‌ی‌ ده‌نگدان‌و كارته‌كه‌م وه‌رگرت، هێمایه‌كی‌ ئێكسی‌ گه‌وره‌م لێدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ پوچه‌ڵ‌ ببێته‌وه‌".

ئه‌حمه‌د به‌وه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر كارته‌كه‌ی‌ نوسیوه‌ "هه‌موتان دزن، هیچتان شایه‌نی‌ ئه‌م ده‌نگه‌ نین"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كیانه‌ به‌شداربووه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن.

هه‌ر له‌پاش ده‌نگدان ده‌یان كه‌س له‌سه‌ر تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك وێنه‌ی‌ كارته‌كانی‌ ده‌نگدانیان بڵاوكرده‌وه‌، وه‌ك نیشاندانێك بۆ ئه‌وه‌ی‌ چۆن كارته‌كانیان پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌و به‌به‌تاڵی‌ جێیان نه‌هێشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ساخته‌ نه‌كرێت.

ئه‌سعه‌د خوزێر كه‌ رۆژی‌ ده‌نگدان له‌گه‌ڵ‌ ژنه‌كه‌یدا شه‌ڕی‌ بووه‌و ئه‌ویش چووه‌ته‌وه‌ ماڵی‌ باوكی‌، بڕیاریداوه‌ هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ ژنه‌كه‌ی‌ ئاشت بكاته‌وه‌و چووه‌ته‌ لای‌ خه‌زووری‌ داوای‌ لێكردووه‌ یارمه‌تی‌ بدات بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی‌ ژنه‌كه‌ی‌، ئه‌ویش به‌قسه‌ی‌ كردووه‌و كچه‌كه‌ی‌ ناردووه‌ته‌وه‌ بۆ لای‌.

ئه‌سعه‌د له‌به‌رچاوی‌ هه‌موویاندا به‌ڵێنیداوه‌ كه‌ ده‌چێت بۆ ده‌نگدان‌و ده‌نگ به‌خه‌زووری‌ بدات، چونكه‌ له‌گه‌ڵ‌ ژنه‌كه‌ی‌ ئاشتی‌ كردووه‌ته‌وه‌، له‌مڕووه‌وه‌ ئه‌سعه‌د به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ر كارتی‌ ده‌نگدانه‌كه‌ چوارگۆشه‌یه‌كی‌ تری‌ دورستكردووه‌و له‌سه‌ری‌ نوسیوه‌ "ده‌نگده‌ده‌م به‌خه‌زورم".

ئه‌سعه‌دو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تریش كه‌ كارته‌كانیان پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌، هیچ حیزب‌و كه‌سێكیان هه‌ڵنه‌بژاردووه‌، چونكه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دا نه‌بوون به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن به‌هۆی‌ بێهیوابونیان له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان.

رۆژێك به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكرد كه‌ هانی‌ خه‌ڵكیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن، به‌و بیانووه‌ی‌ له‌پاش ساڵی‌ 2003وه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ هیچ جۆره‌ هه‌نگاوێكی‌ باشبوون له‌عێراقدا هه‌ڵنه‌هێنراوه‌.

یه‌كێك له‌و ده‌نگده‌رانه‌ی‌ كه‌ رۆژێك به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن هاوڕێیه‌كی‌ له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ عامریه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا له‌سه‌ر كارتی‌ ده‌نگدانه‌كه‌ی‌ نوسیوه‌ "بۆ رۆحی‌ شه‌هیده‌كان، به‌تایبه‌تی‌ هاوڕێكه‌م".

كۆمسیۆنی‌ باڵا كه‌ لایه‌نی‌ ته‌كیكی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ پرۆسه‌كه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌و كارتانه‌ی‌ ره‌شكراونه‌ته‌وه‌ یان شتیان له‌سه‌ر نوسراوه‌ به‌پوچه‌ڵ‌ ئه‌ژماره‌ ده‌كرێن له‌نێو ئه‌نجامه‌كاندا ناژمێردرێن، به‌و پێیه‌ی‌ ده‌نگده‌ر خۆی‌ بڕیاریداوه‌ ده‌نگ به‌هیچ كیان‌و كه‌سێك نه‌دات.

له‌مڕووه‌وه‌ سه‌فا موسه‌وی‌ وته‌بێژی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵا به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند "هه‌ر ره‌شكردنه‌وه‌یه‌ك یان بوونی‌ هه‌ر وشه‌یه‌ك له‌سه‌ر كارتی‌ ده‌نگدان واده‌كات هه‌ژمار نه‌كرێت، له‌هه‌مانكاتدا ناتوانرێت ساخته‌ به‌و كارته‌وه‌ بكرێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی‌ زیره‌كانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ده‌نگ به‌هیچ پاڵێوراوێك نه‌ده‌ن".