راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

نیوه‌ی‌ عێراق ئارامه‌و نیوه‌كه‌ی‌ تری‌ به‌ده‌ست توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت

سیروان جه‌عفه‌ر
به‌پێی‌ ئه‌و به‌راوردكاری‌‌و ئامارانه‌ی‌ ئه‌نجامدراون، ده‌رده‌كه‌وێت عێراق ئه‌و وڵاته‌ مه‌ترسیداره‌ نییه‌ كه‌…
1.11.2012  |  دوبه‌ی‌

له‌و كاته‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی‌ 2003 په‌لاماری‌ عێراقی‌ داوه‌، له‌م وڵاته‌ به‌هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی‌‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌وه‌ زیاتریش بریندار بوون، خراپترین ماوه‌ كه‌ عێراق پێیایدا تێپه‌ڕیوه‌، له‌نێوان شوبات (فێبرایه‌ر)ی‌ 2006 هه‌تا ئایار (مایۆ)ی‌ 2008دایه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌و ماوه‌یه‌یه‌ ململانێیه‌كی‌ توندی‌ تایفی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌ كه‌ زۆر كه‌س به‌شه‌ڕی‌ ناوخۆ له‌عێراقدا ناوی‌ ده‌به‌ن.

له‌دوای‌ ئه‌و مێژووه‌وه‌ ئاستی‌ كوشتن به‌رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دابه‌زیوه‌ – به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ ئێستاش وه‌ها ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌رز بێت، ئه‌گه‌رچی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ئه‌و ئاسته‌دا ئه‌بێت ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگیرێت كه‌ عێراق وڵاتێكی‌ گه‌وره‌یه‌ - هه‌ر بۆ نموونه‌ عێراق له‌وڵاتێكی‌ وه‌ك ئه‌ڵمانیا گه‌وره‌تره‌ به‌رێژه‌ی‌ 23%‌و به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رێژه‌ی‌ 80% له‌به‌ریتانیا گه‌وره‌تره‌ له‌رووی‌ رووبه‌ره‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ئاستی‌ جیاواز هه‌یه‌ له‌تۆماركردنی‌ توندوتیژی‌ له‌نێوان پارێزگا جیاوازه‌كاندا.

هه‌ر بۆ نموونه‌ وه‌ها باوه‌ كه‌ پارێزگاكانی‌ باشوور له‌پاش ساڵی‌ 2008ه‌وه‌ ئاستی‌ توندوتیژی‌ تیایاندا دابه‌زیوه‌، له‌كاتێكدا هێشتا ئه‌و حاڵه‌تانه‌ له‌هه‌ندێ‌ ناوچه‌ی‌ وه‌ك به‌غداو باكورو خۆرئاوای‌ عێراق به‌رزه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ دیار نییه‌ كه‌ ئاستی‌ جیاوازی‌ ئه‌م توندوتیژییه‌ له‌سه‌رانسه‌ی‌ وڵاتدا چه‌نده‌.

بۆ تێگه‌یشتن له‌م ئاستانه‌ گرنگه‌ به‌راوردی‌ رێژه‌ی‌ تاوانه‌كانی‌ كوشتن بكه‌ین بۆ هه‌ر تاكێكی‌ عێراقی‌ له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند وڵاتێكی‌ تری‌ جیهاندا، هه‌ر بۆ نموونه‌، له‌وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كاندا رێژه‌ی‌ كوشتن له‌نێوان 1- 2% بۆ هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك، به‌پێی‌ ئه‌م ژمارانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستدان –هه‌ندێكی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 2009- ئه‌و ئامارانه‌ی‌ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو كوشتن له‌ساڵی‌ 2012 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رێژه‌ی‌ تاوانه‌كانی‌ كوشتن له‌وڵاتێكی‌ وه‌ك ئه‌ڵمانیا كه‌متره‌ له‌یه‌ك كه‌س، واته‌ 0.8 حاڵه‌تی‌ مردن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێكدا، له‌یابان ئه‌و ژماره‌یه‌ داده‌به‌زێت بۆ 0.4 حاڵه‌تی‌ مردن بۆ 100 هه‌زار كه‌س، له‌به‌ریتانیا رێژه‌كه‌ ده‌گاته‌ 1.2 حاڵه‌تی‌ مردن، له‌نێوان وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كاندا ئه‌مه‌ریكا له‌بارێكی‌ نائاساییدایه‌ كه‌ تیایدا رێژه‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ 4.8 له‌ساڵی‌ 2010، ئه‌وه‌ش زانراوه‌ به‌درێژایی‌ مێژوو رێژه‌ی‌ تاوانه‌كانی‌ كوشتن له‌ئه‌مه‌ریكا زۆر به‌رزتر بووه‌ له‌ئاستی‌ مامناوه‌ند.

http://www.unodc.org/unodc/en/data-and-analysis/homicide.html

له‌هه‌مان كاتدا ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ عێراق 33 ملیۆنه‌و ئه‌م وڵاته‌ له‌ 18 پارێزگا پێكدێت، بۆ دیاریكردنی‌ ئاستی‌ كوشتن له‌هه‌ریه‌كێك له‌پارێزگاكانی‌ عێراق، پشت به‌و ژماره‌یه‌ به‌ستراوه‌ كه‌ له‌پرۆژه‌ی‌ "سه‌رژمێری‌ ژماره‌ی‌ ته‌رمه‌كان له‌عێراق Iraq Body Count Project" به‌ده‌ستهێنراوه‌، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی‌ باره‌گاكه‌ی‌ له‌به‌رتانیایه‌.

تائێستا ژماره‌ی‌ وردی‌ كوژراوه‌كانی‌ له‌عێراق نه‌زانراوه‌و هه‌ندێكیش پێیان وایه‌ ئاماره‌كانی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ورد نییه‌، چونكه‌ هه‌ندێ‌ توێژینه‌وه‌ی‌ تر ده‌ریانخستووه‌ كه‌ ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان زۆر له‌وه‌ زیاتره‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه‌ ورد نه‌بێت ئه‌وا لانی‌ كه‌م وێنه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌باره‌ی‌ ژماره‌ی‌ كوژراوانی‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك ده‌رده‌خات به‌به‌راورد به‌ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ –هه‌رچه‌ند ژماره‌ی‌ دانیشتوانیش ته‌واو ورد نییه‌- كه‌ له‌نوسینگه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ ئامار له‌عێراق وه‌رگیراوه‌.

باشترین ئه‌نجام كه‌ له‌م به‌راوردكارییه‌دا پێی‌ بگه‌ین ئه‌وه‌یه‌ عێراق ئێستا له‌دوو به‌ش پێكهاتووه‌، یه‌كه‌میان "عێراقی‌ ئارام"و دووهه‌میشیان "عێراقی‌ نائارام" واته‌ ئه‌و عێراقه‌ی‌ به‌هۆی‌ به‌ربڵاوی‌ تیرۆرو كوشتنه‌وه‌ وێران بووه‌.

ئه‌م خشته‌یه‌ رێژه‌ی‌ تاوانه‌كانی‌ كوشتن له‌"عێراقی‌ نائارام" له‌هه‌شت پارێزگای‌ نێو كۆی‌ 18 پارێزگاكه‌ی‌ عێراق ده‌رده‌خات، له‌كاتێكدا نزیكه‌ی‌ له‌سه‌دا 57ی‌ عێراقییه‌كان له‌"عێراقی‌ نائارام"دا ده‌ژین‌و له‌مانه‌شدا له‌سه‌دا 95ی‌ رووداوه‌كانی‌ كوشتن‌و توندوتیژی‌ رووده‌ده‌ن، له‌ناوچه‌یه‌ك كه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ له‌نێوان 18 بۆ 19 ملیۆن كه‌سدایه‌ كه‌ساڵانه‌ چوار هه‌زار حاڵه‌تی‌ كوشتن به‌خۆوه‌ ده‌بینن.

له‌مه‌دا زۆر به‌روونی‌ جیاوازی‌ نێوان ئه‌م ناوچانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ‌ هه‌ندێ‌ وڵاتی‌ پێشكه‌وتووی‌ دنیا هاوشێوه‌ی‌ ئوستورالیا كه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ ده‌گاته‌ 22 ملیۆن‌و كۆی‌ رووداوه‌كانی‌ كوشتن له‌ساڵێكدا 263 حاڵه‌ته‌ بۆ ساڵی‌ 2009، له‌كاتێكدا ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌"عێراقی‌ نائارام" ده‌گاته‌ 4628.

عێراقی‌ نائارام

پارێزگا

مردن به‌هۆی‌ توندوتیژییه‌وه‌

ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ پارێزگاكه‌

مردن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێكدا

2009

2010

2011

2009

2010

2011

2009

2010

2011

به‌غدا

1704

1399

964

6702538

6878867

7055196

25.42

20.34

13.66

ئه‌نبار

433

382

498

1483359

1522383

1561407

29.19

25.09

31.89

بابل

332

211

300

1729666

1775170

1820673

19.19

11.89

16.48

سه‌لاحه‌دین

152

218

545

1337786

1372980

1408174

11.36

15.88

38.70

دیاله

574

564

528

1371035

1407104

1443173

41.87

40.08

36.59

نه‌ینه‌وا

1066

703

673

3106948

3188685

3270422

34.31

22.05

20.58

كه‌ركوك

322

143

232

1325853

1360734

1395614

24.29

10.51

16.62

كه‌ربه‌لا

45

149

122

1013254

1039911

1066567

4.44

14.33

11.44

كۆی‌ گشتی‌

4628

3769

3862

18070439

18545833

19021226

25.61

20.32

20.30

له‌به‌رامبه‌ردا "عێراقی‌ ئارام" كه‌ شوێنی‌ ژیانی‌ له‌سه‌دا 43ی‌ دانیشتوانی‌ عێراقه‌و له‌ 10 پارێزگای‌ نێو 18 پارێزگاكه‌دا ده‌ژین، له‌م به‌شه‌دا ژماره‌ی‌ كوشتن ده‌گاته‌ 7% له‌كۆی‌ رووداوه‌كانی‌ توندوتیژی‌، ئه‌وه‌ی‌ لێره‌دا روونه‌ ده‌رده‌كه‌وێت رێژه‌ی‌ كوشتن له‌م به‌شه‌ "ئارام"ه‌ی‌ عێراقدا كه‌متره‌ له‌وڵاتێكی‌ وه‌ك كه‌نه‌دا بۆ ساڵانی‌ 2009و 2011، به‌دڵنیاییه‌وه‌ زۆر ئارامتریشه‌ له‌ئه‌مه‌ریكا، چونكه‌ رێژه‌ی‌ روداوه‌كانی‌ كوشتن له‌"عێراقی‌ ئارام" ده‌گاته‌ 1.67 به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مه‌ریكا كه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ 5%.

جیاوازی‌ نێوان عێراقی‌ ئارام‌و نائارام زۆر به‌روونی‌ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانه‌ی‌ له‌عێراقی‌ ئارامدا ده‌ژین له‌ژیانێكدان هاوشێوه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ به‌ریتانیاو كه‌نه‌داو، ته‌نانه‌ت له‌ئه‌مه‌ریكاش ئارامترن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ عێراقی‌ نائارام هێشتا له‌ده‌ورانی‌ توندوتیژیدا، ئاسووده‌ ده‌بین به‌وه‌ی‌ بزانین نیوه‌ی‌ دانیشتوانی‌ عێراق هاوشێوه‌ی‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ دنیا ده‌ژین، به‌ڵام مایه‌ی‌ داخیشه‌ كه‌ بزانین نیوه‌كه‌ی‌ تری‌ له‌وپه‌ڕی‌ نائارامی‌‌و توندوتیژیدا ده‌ژین، مێژووی‌ ئه‌و نائارامییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 2003و له‌و كاته‌وه‌ تائێستا توندوتیژی‌ به‌رده‌وامه‌.

عێراقی‌ ئارام

پارێزگا

مردن به‌هۆی‌ توندوتیژییه‌وه‌

ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ پارێزگا

مردن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێكدا

2009

2010

2011

2009

2010

2011

2009

2010

2011

قادسیه

19

7

42

1077614

1105964

1134313

1.76

0.63

3.70

به‌سره‌

50

111

55

2405434

2468716

2531997

2.08

4.50

2.17

واست

79

96

65

1150079

1180335

1210591

6.87

8.13

5.37

زیقار

36

0

16

1744398

1790290

1836181

2.06

0.00

0.87

هه‌ولێر

30

5

12

1532081

1572387

1612692

1.96

0.32

0.74

میسان

9

14

8

922890

947169

971448

0.98

1.48

0.82

دهۆك

0

0

5

1072324

1100535

1128745

0.00

0.00

0.44

موسه‌ننا

0

1

1

683126

701098

719069

0.00

0.14

0.14

نه‌جه‌ف

5

45

10

1221228

1253356

1285484

0.41

3.59

0.78

سلێمانی‌

12

5

25

1784853

1831809

1878764

0.67

0.27

1.33

كۆی‌ گشتی‌

240

284

239

13594027

13951656

14309284

1.77

2.04

1.67

له‌رێی‌ ئه‌م خشته‌یه‌وه‌ بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌ "عێراقی‌ ئارام" پێكدێت له‌هه‌رسێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌گه‌ڵ‌ حه‌وت پارێزگای‌ باشووری‌ شیعه‌نشین، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ په‌لاماره‌كه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق له‌ساڵی‌ 2003 بارودۆخی‌ سێ‌ شاره‌ كوردییه‌كه‌ به‌ئارامی‌ ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پارێزگا شیعه‌نشینه‌كان سه‌رده‌مێك ئه‌وپه‌ڕی‌ توندوتیژییان به‌خۆوه‌ بینی‌، كه‌ له‌سه‌رده‌می‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ گه‌یشته‌ لوتكه‌، به‌ڵام له‌پاش ساڵی‌ 2009وه‌ ئه‌و پارێزگایانه‌ ئارامییان به‌خۆوه‌ دیوه‌.

له‌به‌شه‌ نائارامه‌كه‌ی‌ عێراقدا زۆربه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ سوننه‌ تیایادا نیشته‌جێن، ئه‌مه‌ له‌پاڵ‌ به‌غدی‌ پایته‌ختدا، ئه‌وه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ پارێزگای‌ كه‌ربه‌لایه‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ شیعه‌یه‌، هۆكاری‌ به‌رزی‌ ئاستی‌ توندوتیژی‌ له‌و پارێزگایه‌دا به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌می‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ گه‌شتیاری‌ ئاینییه‌‌و بووه‌ته‌ ئامانجێكی‌ سه‌ره‌كی‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان‌و كوشتنی‌ زۆری‌ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ واده‌كات ئاستی‌ تاوان به‌رز ببێته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا رێژه‌ی‌ كوشتن له‌و شاره‌دا زۆر به‌رز نییه‌و زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ كه‌ربه‌لا ئارامن.

بۆیه‌ ده‌بینین رێژه‌ی‌ كوشتن له‌پارێزگا سوننه‌نشینه‌كان هه‌ر به‌به‌رزی‌ ماوه‌ته‌وه‌، هه‌ندێكیش له‌گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان بیانووی‌ ئه‌وه‌ ده‌هێننه‌وه‌ كه‌ بوونی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا مایه‌ی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و رووداوانه‌یه‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌كۆتایی‌ ساڵی‌ 2011ه‌وه‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته‌ كشاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه‌ی‌ له‌سه‌ر وێبسایتی‌ سه‌رژمێری‌ ته‌رمه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ده‌ریده‌خات هێشتا ئاستی‌ توندوتیژی‌ له‌و پارێزگایانه‌ هه‌ر له‌به‌رزیدایه‌.

له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردووداو به‌دیاریكراوی‌ له‌ساڵی‌ 2009وه‌، ژماره‌ی‌ كوژراوان له‌ساڵێكدا چوار هه‌زار كه‌سبووه‌، پێده‌چێت ئه‌م ژماره‌یه‌ش بۆ ساڵی‌ 2012 وه‌ك خۆی‌ بمێنێته‌وه‌، به‌جۆرێك به‌پێی‌ ئه‌و وێبسایته‌ له‌ نۆ مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا 3187 كه‌س كوژاون، ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش وایكردووه‌ تیۆرێك له‌عێراق دروست ببێت كه‌ پێی‌

ده‌وترێت "تیۆری‌ نزمترین ئاست كه‌شایه‌نی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ نییه‌" ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یه‌ كه‌ سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا به‌كاریان ده‌هێنا بۆ وه‌سفكردنی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی‌ كه‌ ژماره‌ی‌ كوژراوان له‌ده‌ره‌نجامی‌ توندوتیژی‌ هه‌ر وه‌ك خۆی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كی‌ گه‌وره‌ روونه‌دات.

هه‌ندێ‌ هۆكاری‌ تر هه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ئارامی‌ عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌، وه‌ك نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ئه‌منی‌ رێكخراوو هاوچه‌رخ، له‌مڕووه‌وه‌ شیكه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئاستی‌ توندوتیژی‌ له‌"عێراقی‌ نائارام" چه‌ند هۆكارێكی‌ هه‌یه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و پارێزگایانه‌ له‌سه‌ر سنورن‌و بوونه‌ته‌ بنكه‌یه‌كی‌ گروپه‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كانی‌ وه‌ك قاعیده‌، كه‌ به‌شێك له‌وانه‌ له‌ده‌ره‌نجامی‌ پێكدادانیانه‌ له‌گه‌ڵ‌ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌