راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

پوخته‌ی‌ راپۆرتی‌ گروپی‌ قه‌یرانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی‌ كورد‌و عێراقه‌وه‌

له‌كاتێكدا به‌درێژایی‌ ساڵی‌ رابردو توندوتیژیی‌ تایفیی‌ له‌عێراق له‌پاشه‌كشه‌دابوه‌، كێشمه‌كێشێكی‌ نوێ‌و روخێنه‌ر به‌هه‌مان گوڕ له‌نێوان حكومه‌تی‌ ئیتیحادی‌‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا سه‌ریهه‌ڵداوه‌. ئه‌م…
20.07.2009

كێشمه‌كێشی‌ به‌غدا‌و هه‌رێم له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك زه‌ویی‌ ناكۆكی له‌سه‌ره‌، به‌تایبه‌ت كه‌ركوك، كه‌ نه‌ك ته‌نها تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌خه‌ڵكی‌ كورد، توركمان، عه‌ره‌ب‌و كه‌مایه‌تیتر له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵكه‌ خاوه‌ن یه‌ده‌گێكی‌ بێشومار نه‌وت‌و گازیشی سروشتییه‌. له‌قۆناغی‌ دوای‌ گرتنی‌ عێراقه‌وه‌‌و له‌گه‌رمه‌ی‌ ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منیه‌ی‌ باڵی‌ به‌سه‌ر عێراقدا كێشاوه‌، چه‌ند هێزێكی‌ كوردیی‌ ئه‌و هێڵه‌ سه‌وزه‌ی‌ نێوان هه‌رێم‌و به‌غدایان به‌زاند كه‌ له‌نێوان 1991 تا 2003، هه‌رێم‌و به‌غدای‌ لێك جیاده‌كرده‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ كوردبونی‌ ئه‌و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌رانه‌ بسه‌لمێنن‌و دوپاتی‌ بكه‌نه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌شێكه‌ له‌میراتی‌ مێژویی‌ خۆیان. به‌شێك له‌گه‌مه‌كه‌ره‌ ناوخۆیی‌‌و نیشتمانییه‌كان دژ به‌م هه‌نگاوه‌ وه‌ستانه‌وه‌‌و له‌مانگی‌ ئابی‌ 2008 یشه‌وه‌ حكومه‌تی‌ سه‌رۆك وه‌زیران نوری‌ مالیكی‌ ده‌ستیكردوه‌ به‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات‌و نفوزی‌ كورد له‌م ناوچه‌یه‌.

ئه‌نجامی‌ ئه‌م دۆخه‌ بریتییه‌ له‌زیادبونی‌ گرژییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ نوێ نه‌كێشراوه‌ی‌ ناوه‌نده‌ سه‌ربازییه‌كان به‌ هێڵی‌ زه‌ناد ناوی‌ ده‌به‌ن ـ چه‌ماوه‌یه‌كه‌ له‌سنوری‌ سوریاوه‌ تائێران درێژ ده‌بێته‌وه‌ ـ به‌درێژایی‌ ئه‌م هێڵه‌ش سوپای‌ عێراق‌و پێشمه‌رگه‌ له‌چه‌ندین خاڵ‌و به‌پێكهاته‌ی‌ جیاجیا بڵاوبونه‌ته‌وه‌. به‌تایبه‌ت بڵاوبونه‌وه‌ی‌ فیرقه‌ی‌ 12 ی‌ سوپای‌ عێراق له‌كه‌ركوك له‌كۆتایی‌ 2008 دا كه‌ توڕه‌یی‌ كورده‌كان‌و هاندانی‌ عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كانی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.

به‌تاماشاكردنی‌ گرژییه‌كانی‌ ئێستا‌و بوونی‌ سوپا‌و هێزی‌ چه‌كداری‌ نزیك له‌یه‌كتره‌وه‌‌و گرتنه‌به‌ری‌ هه‌نگاوی‌ تاكلایه‌نانه‌ له‌هه‌ردولاوه‌ كه‌ دیارترینیان گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانه‌ بۆته‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێكدا هه‌ڵپژان له‌چه‌ندین بۆنه‌دا له‌نێوان هه‌ردولادا روبدات. ده‌شێت لاوازی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردولا به‌ نائه‌نقه‌ست چه‌ندین روداویتری‌ ناوخۆیی‌ له‌وشێوه‌یه‌ دووباره‌بنه‌وه‌‌و ببنه‌ كێشمه‌كێشی‌ به‌رفراوانتر كه‌ به‌هیچ یه‌ك له‌و دولایه‌نه‌ كۆنترۆڵ نه‌كرێت. ئیداره‌ی‌ ئۆباما به‌ناردنی‌ لیوایه‌ك سه‌ربازی‌ زیاتری‌ سوپا بۆ كه‌ركوك وه‌ڵامی‌ ناردنی‌ فیرقه‌ی‌ 12 ی‌ سوپای‌ عێراقی‌ بۆ كه‌ركوك دایه‌وه‌‌و ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ گرژییه‌ تونده‌كه‌ نه‌بێته‌ جه‌نگێكی‌ كراوه‌. به‌ڵام واده‌رده‌كه‌وێت نفوزی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ له‌پاشه‌كشه‌دایه‌.

به‌له‌به‌رچاوگرتنی‌ گفته‌ یه‌ك له‌دوایه‌ك‌و بنجبڕه‌كانی‌ ئیداره‌ی‌ ئۆباماش بۆ كشاندنه‌وه‌ی‌ سوپای‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا تا ئابی‌ 2010، ئه‌وه‌ كاتی‌ ته‌واو له‌به‌رده‌ستدانییه‌ بۆ ناوبژیوانییه‌كی‌ ئه‌كتیڤی‌ ئه‌مه‌ریكیی‌.

حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی ئاماده‌نین سازش له‌پرسه‌ جه‌وهه‌رییه‌كان بكه‌ن به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2010. جگه‌ له‌مه‌ش هه‌ندێك له‌چاودێران به‌سه‌ركرده‌ كورده‌كانیشه‌وه‌ پێشبینی‌ رووخانی‌ عێراق ده‌كه‌ن‌و ئه‌وكاتیش داوای‌ كۆمه‌كی‌ ده‌ره‌كیی‌ ده‌كه‌ن‌و ئه‌مه‌ش جه‌نگه‌كه‌ ده‌كاته‌ جه‌نگێكی‌ ئیقلیمی.

ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا خوازیاری‌ به‌جێهێشتنی‌ عێراقه‌ بێئه‌وه‌ی‌ ناچاربێت وجودێكی‌ سه‌ربازیانه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بێت، ئه‌وه‌ له‌سه‌ریه‌تی‌ پلانی‌ هاندانی‌ عێراقییه‌كان دابنێت‌و گوشاریان لێ بكات بۆ گه‌شتن به‌زنجیره‌یه‌ك سازشكردنی‌ سیاسی‌. ئه‌م سازشكردن‌و پێكهاتنانه‌ وه‌ك گروپی‌ قه‌یرانه‌كان به‌رده‌وام جه‌ختی‌ له‌سه‌ركردۆته‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌دانانی‌ یاسای‌ ئیتیحادیی‌ نه‌وت‌و گازی‌ سروشتی‌و پرسی‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌ ناكۆكی‌ له‌سه‌ره‌كانیتره‌وه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌شكردنی‌ ده‌سه‌ڵات كه‌ پێكڕا رێگا بۆ هه‌مواركردنی‌ ده‌ستور خۆش ده‌كه‌ن. له‌م میانه‌یه‌شدا له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا پێویسته‌ هه‌نگاوی‌ به‌په‌له‌ بهاوێت بۆ یارمه‌تیدانی‌ به‌غدا‌و هه‌ولێر تا په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی‌ نێوانیان باشتربكه‌ن‌و له‌ناوچه‌ ناكۆكی‌ له‌سه‌ره‌كان هاریكاریی‌ زیاتر بكه‌ن، هه‌روه‌ها متمانه‌یان پێ بكات بچنه‌ نێو دانوستانێكی‌ راسته‌قینه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ ئه‌م ناوچانه‌. له‌هه‌مان كاتیشدا ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش به‌دوربگرێت به‌پێچه‌وانه‌ی‌ رای‌ سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌ كه‌ ببێته‌ ناوبژیوانی‌ نێوان هه‌ردولا بۆ به‌رگرتن له‌پێكدادانی‌ سه‌ربازیی‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌وڵه‌ تایبه‌تانه‌شدا، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا پێویسته‌ كۆمه‌كی‌ ته‌واوه‌تی تیمی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بكات له‌عێراق (یونامی‌)، كه‌ ده‌شێت راپۆرتی‌ نیسانی‌ 2009 یان له‌باره‌ی‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانه‌وه‌ ببێته‌ چوارچێوه‌یه‌ك بۆ دانوستان له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌‌و له‌گه‌ڵیشیدا كێشه‌ ئاڵۆسكاوه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ده‌سه‌ڵات‌و داهات كه‌ ده‌كرێت هه‌مویان له‌چێوه‌ی‌ یه‌ك سه‌فقه‌دا كۆبكرێنه‌وه‌. یونامی‌ دۆخێكی‌ زۆرباشی‌ هه‌یه‌‌و ساز‌و گونجاوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ ناوبژیوان له‌م كێشه‌یه‌ ئاڵۆزه‌ پێویسته‌ی‌ كه‌ داواكراوه‌‌و به‌بێ هێزی‌ ئه‌مه‌ریكا نایه‌ته‌جێ‌و پێویست به‌گوشاركردن له‌هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات.

سه‌رباری‌ مه‌رجه‌ كۆتاییه‌كانی‌ سه‌فقه‌كه‌‌و قورسیی‌ به‌دیهاتنی‌، وازلێهێنانی‌ خیار‌و هه‌نگاوێكی‌ باش نییه‌. به‌هۆی‌ نه‌مانی‌ گرێدانی‌ ئه‌مه‌ریكی‌و كشانه‌وه‌ی‌ سوپاكه‌یه‌وه‌، گه‌مه‌كه‌ره‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق، له‌سه‌ر هێڵی‌ به‌له‌پیتكه‌ له‌كێشمه‌كێش به‌رده‌وامبن‌و هه‌ستكردنیشیان به‌توانای‌ سه‌ركه‌وتن له‌رێگای‌ كۆمه‌كی‌ ده‌ره‌كییه‌وه‌ زیاتر هانیان ده‌دات. پێویسته‌ ئیداره‌ی‌ ئۆباما دڵنیابێت له‌وه‌ی‌ ئه‌و ئاشتییه‌ی‌ به‌جێی‌ ده‌هێڵێت به‌رده‌وام‌و هه‌میشه‌یی‌ بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌و جه‌نگه‌ی‌ بوش به‌ئاره‌زوی‌ خۆی‌ ده‌یكرد ئه‌م ئیداره‌یه‌ به‌ناچاری‌ په‌نای‌ بۆنه‌بات. بڕیاری‌ سه‌رۆك ئۆباما به‌دانانی‌ جۆزێف بایدنی‌ سه‌رۆكی‌ به‌نوێنه‌ری‌ نافه‌رمیی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ بۆ عێراق‌و جه‌ختكردنه‌وه‌ی‌ بایدن له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی‌ عێراقییه‌كان بۆگه‌شتن به‌چاره‌سه‌ری‌ سیاسی‌و پاڵپشتیكردنی‌ یونامی‌‌و سه‌ردانی‌ داهاتوی‌ بۆ عێراق هه‌نگاوگه‌ڵێكن به‌ئاراسته‌ی‌ دروست‌و ئه‌زمونه‌كه‌ش لێره‌دا كۆبونه‌وه‌ی‌ پێداگریی‌ زیاتر‌و به‌دواداچونه‌.

راسپارده‌

بۆ حكومه‌تی‌ عێراق‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

1. ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ دانوستانه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌پرسه‌ گه‌وره‌كان له‌وانه‌ش:

ئه‌لف: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵپه‌ساردنی‌ پێنج لیژنه‌ سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی‌ به‌غدا‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ دانوستان‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانه‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ چێوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌و لیژنانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌زه‌وییه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان‌و به‌شكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌ستوریی‌‌و ئاسایش‌و پێشمه‌رگه‌‌و سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌كیی‌‌و ئابووری‌ (نه‌وت‌و گاز).

با: سازكردنی‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان وه‌ك ئه‌و تیمه‌ی‌ به‌سه‌رۆكاریی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان پێكهاتوه‌‌و ده‌ستكردن به‌چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ دروستكردنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دیاریكرا‌و به‌پێی‌ راسپارده‌كانی‌ یونامی‌ له‌راپۆرتی‌ نیسانی‌ 2009 له‌باره‌ی‌ سنوره‌ ناوخۆییه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان.

جیم: پشتیوانیكردنی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كه‌ركوك له‌رێگای‌ یونامییه‌وه‌ بۆ به‌جێهێنانی‌ ئامانجه‌كانی‌ مادده‌ی‌ 23 له‌یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ ده‌رچو له‌ئه‌یلولی‌ 2008 ی‌ په‌یوه‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ ده‌سه‌ڵات، لیستی‌ ده‌نگده‌ران، كێشه‌ی‌ خاوه‌ندارێتی‌ له‌كه‌ركوك، به‌ئامانجی‌ سازكردنی‌ هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگای‌ كه‌ركوك له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا.

2. قبوڵكردنی‌ هه‌نگاونه‌نانی‌ یه‌كلایه‌نه‌ له‌ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، له‌چه‌شنی‌ مۆركردنی‌ گرێبه‌ستی‌ نوێی‌ نه‌وت‌و گاز، له‌گه‌ڵ رێنماییكردنی‌ رونی‌ هێزه‌ چه‌كدار‌و سه‌ربازییه‌كانی‌ سه‌ر زه‌وی‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی‌ لێك دابڕاوی‌ دیاریكراو، ته‌نها له‌و حاڵه‌تانه‌دا نه‌بێت كه‌ هه‌ردولا له‌سه‌ری‌ رێكده‌كه‌ون بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ هاوبه‌ش دژی‌ گروپه‌ توندڕۆكانی‌ دژ به‌پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌.

3. وازهێنان له‌گوتاری‌ ئاگرینی‌ په‌یوه‌ست به‌په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی‌ نێوان به‌غدا‌و هه‌ولێر، وازهێنان له‌مۆركردنی‌ گرێبه‌ستی‌ نه‌وت‌و گازیی‌ له‌م ناوچانه‌، به‌تایبه‌ت به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ناوخۆیی‌ 25/7/2009‌و هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌ په‌رله‌مانیی‌ له‌16 كانونی‌ دوه‌می‌ 2010.

4. ره‌زامه‌ندیی‌ نواندن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ نوێی‌ په‌یوه‌ندیی‌‌و كار له‌نێوان هه‌ردولا له‌وانه‌ش:

ئه‌لف: كردنه‌وه‌ی‌ كه‌ناڵێكی‌ هه‌میشه‌یی‌ له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیران نوری‌ مالیكی‌‌و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، مه‌سعود بارزانی‌‌و له‌نێوان نوێنه‌رانی‌ باڵای‌ هه‌ردولا كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ راده‌سپێردرێن.

با: دیاریكردنی‌ به‌رپرسێك له‌نێوان هه‌ردولا كه‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ نه‌بێ له‌هه‌ریه‌ك له‌حكومه‌تی‌ عێراق‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ به‌رگرتن له‌رودانی‌ هه‌ر چه‌شنه‌ ناكۆكییه‌ك

جیم: كردنه‌وه‌ی‌ سه‌نته‌ری‌ ته‌نسیقی‌ سه‌ربازیی‌ هاوبه‌ش له‌ناوچه‌ چۆڵه‌كانی‌ كه‌ركوك بۆ هوشیاریدانی‌ پێشوه‌خت‌و په‌یوه‌ندیكردنی‌ بنیاتنرا‌و له‌سه‌ر واقیعه‌كان به‌ردێژایی‌ هێڵی‌ زه‌ناد (به‌هاوكاریی‌ له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری‌ ته‌نسقی‌ هاوبه‌ش بۆ هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ كه‌ركوك).

دال: دانانی‌ خاڵی‌ پشكنینی‌ هاوبه‌ش‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ورییه‌ی‌ هاوبه‌ش له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ ناكۆكی‌ له‌سه‌ره‌كان له‌ژێر چاودێری‌‌و ئاراسته‌ی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ ئه‌منیی‌ هاوبه‌ش له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك كه‌ له‌ لیژنه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌رێم‌و به‌غدا پێ بێن.

بۆ تیمی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق:
5. پشتیوانیكردنی‌ دانوستانی‌ نێوان هه‌ردولای‌ په‌یوه‌ست به‌سنوری‌ ناوخۆی‌ كێشه‌ له‌سه‌ر له‌رێگای‌ پێشكه‌شكردنی‌ شاره‌زایی‌ ته‌قه‌نی‌‌و راویچژی‌ سیاسی‌ له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كان له‌كاتی‌ ده‌ستپێكردنی‌ دانوستان.

6. پاڵنان به‌لایه‌نه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ له‌رێگای‌ دانوستانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌كه‌ناری‌ گه‌شتندابن به‌رێگای‌ بن به‌ست بۆ گه‌شتن به‌چاره‌سه‌رێكی‌ گه‌وره‌ كه‌ هه‌مولایه‌نه‌كان‌و داهات‌و زه‌وی‌ له‌خۆ بگرێت به‌پێی‌ راپۆرتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان.

بۆ حكومه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكا:

7. گوشاركردنی‌ به‌هێز له‌لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان‌و به‌كارهێنانی‌ توانا سیاسی‌‌و دیبلۆماسی‌و سه‌ربازی‌و ئابورییه‌كان بۆ مسۆگه‌ركردنی‌ كشانه‌وه‌یه‌كی‌ به‌رپرسیارانه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق كه‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ قابیلی‌ ژیان له‌دوای‌ خۆیه‌وه‌ به‌جێ بهێڵێت‌و خاوه‌ن پێكهاتنێك بێت كه‌ پێكه‌وه‌ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ كورد‌و عه‌ره‌ب له‌خۆبگرێت.

8. كۆمه‌ككردنی‌ تایبه‌تی‌ یونامی‌ له‌و ئه‌ركه‌ ناوبژیوانییه‌ی‌ پێی‌ هه‌ڵده‌سێت له‌نێوان لایه‌نه‌ عێراقییه‌كاندا په‌یوه‌ست به‌م پرسه‌ سه‌ره‌كیانه‌.

9. به‌رده‌وامبون له‌گوشاركردن له‌سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا‌و یه‌كه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ هه‌نگاونانی‌ یه‌كلایه‌نه‌ له‌ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان‌و نوێكردنه‌وه‌ی‌ ئالییه‌ته‌كانی‌ باشكردنی‌ هاریكاری‌ ئه‌منی‌ بۆ له‌باربردنی‌ رودانی‌ كێشمه‌كێشی‌ توند.

http://www.crisisgroup.org/home/index.cfm?id=6207&l=1