راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

پێشمه‌رگه‌
میلیشیایه‌ یان سوپایه‌کی نیز&#157

دانا ئه‌سعه‌د
له‌ نێوان ژیانی ڕاوه‌دونراو له‌…
21.05.2008  |  هه‌ولێر
KONICA MINOLTA DIGITAL CAMERA
KONICA MINOLTA DIGITAL CAMERA

ئه‌و پرسیاره‌ی که‌ له‌ لایه‌ن گرووپه‌ سیاسییه‌ جیاجیاکانه‌وه‌ ده‌کرێ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایا پێشمه‌رگه‌ "هێزێکی حکومی"یه‌ و شه‌رعییه‌تی له‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ یان ته‌نیا "میلیشیایه‌" و پێویسته‌ ملکه‌چی به‌نده‌کانی ده‌ستوور بێت، که‌ بوونی هه‌ر ده‌زگایه‌کی چه‌کداری له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقییه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌کات.
ڤهێزی پێشمه‌رگه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی له‌ شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو دامه‌زرا، به‌ڵام له‌ پێش ئه‌و ڕێکه‌وته‌ش، به‌شێوه‌یه‌کی دیاریکراوتر له‌ سه‌ره‌تای بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ له‌ ژێر ناوی جیاجیاوه‌، نوێنه‌رایه‌تی باڵی سه‌ربازیی پارته‌ سیاسییه‌کانی له‌ کێوه‌کانی کوردستان کردووه‌.

دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێراقی لێی، پێشمه‌رگه‌ به‌ ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌کانی باکوور (کوردستان)دا گرت. دوای هه‌ره‌سهێنانی ڕژێمی تاک حزبی له‌ نیسانی 2003دا، زۆر گرووپی چه‌کداری له‌ مه‌یدانی عێراقیدا بڵاوبوونه‌وه‌، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌نێوان ئه‌و گۆووپانه‌ هه‌بوو. ئه‌م هێزانه‌ له‌ناو هه‌رێمی کوردستان شه‌رعییه‌تێکی یاساییان هه‌بوو، له‌ عێراقیشدا ته‌نیا جێبه‌جێکردنی چه‌ند ئیجرائاتێکی یاسایی ده‌ویست، له‌و گێژاوانه‌ی به‌غدای پایته‌خت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سوپایه‌کی نیزامی که‌ (100) هه‌زار چه‌کداری کورد ده‌گرێته‌ خۆ، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای (90) هه‌زار چه‌کداری خانه‌نشین و که‌مئه‌ندامی پێشووی.

هێزی پێشمه‌رگه‌، جگه‌ له‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان باڵاده‌سته‌، له‌ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌شدا بڵاوبۆته‌وه‌ که‌ کێشه‌یان له‌سه‌ره‌ له‌ نێوان حکومه‌تی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان، وه‌ک شاری که‌رکوکی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت، چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پارێزگای موسڵ وه‌ک مه‌خمور و سنجار و شێخان و هی تر، چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پارێزگای دیاله‌ش، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ئاماده‌یی به‌رچاویان له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی به‌غدای پایته‌خت، وه‌ک ده‌زگاکانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتیمانی و هی دیکه‌. هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ناوچه‌ی نفووزی ئاشکرای هێزه‌ی –میلیشیای- پێشمه‌رگه‌ن‌.

به‌ڵام ئه‌و "ناوچانه‌ی نفوز" هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌موو ئه‌و داواکاریانه‌یه‌ که‌ بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ ده‌وری پێشمه‌رگه‌ ده‌کرێت. نوێنه‌رانی شاری موسڵ له‌ کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌ی سه‌ره‌تای مانگی ئایاری 2008-دا "هوشداری"یان دا له‌ بوونی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌کانی شاری موسڵ. ئه‌وان ده‌ڵێن پێشمه‌رگه‌ ته‌نیا له‌ناو سنووری هه‌رێمی کوردستاندا سو‌پایه‌کی نیزامییه‌، به‌ڵام کاتێک ده‌چنه‌ ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێم ده‌بنه‌ میلیشیا و ده‌بێ له‌و شوێنانه‌ نه‌هێڵرێن "که‌ دانیشتوانه‌که‌ی حه‌ز به‌ بوونیان ناکه‌ن". ئه‌م بۆچوونه‌ به‌ لای زۆر لایه‌نی سیاسی له‌ عێراقدا مه‌نقییه‌، له‌وانه‌ ڕه‌وتی سه‌دڕ که‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کرد به‌رامبه‌ر به‌ ڕه‌زامه‌ندیدان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای مه‌هدی.

به‌ڵام سه‌رکرده‌ کورده‌کان پێیان وایه‌ پێشمه‌رگه‌ ناکرێ به‌و میلیشیانه‌ی دوای ساڵی 2003 دامه‌زراون به‌راورد بکرێ، وه‌ک جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژ به‌ناو هێزه‌کانی زێره‌ڤانی هه‌رێم بۆ "نیقاش" جه‌ختی له‌و بۆچوونه‌ کرده‌وه‌.

سه‌رکرده‌ کورده‌کان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیا ژماره‌ 91، که‌ له‌ ساڵی 2003 له‌ لایه‌ن حاکمی مه‌ده‌نی پۆل بریمه‌ر ده‌رکراوه‌. ئه‌م بڕیاره‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ناگرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش واته‌ پێشمه‌رگه‌‌ سوپایه‌کی نیزامییه‌.

پێشمه‌رگه‌ ئه‌مڕۆ هێزێکی گه‌وره‌ی هه‌یه‌. بێگومان ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی له‌ ساڵانی ڕابردوودا پێیدا تێپه‌ڕیوه‌، تارمایی مین و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێ دوورخستۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها ناوی خۆی وه‌ک توخمێکی گرنگ بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی عێراق پاراستووه‌. له‌ میانی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق له‌ ساڵی 2003، هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌هێزترین هاوپه‌یمانی هێزه‌کانی ئه‌مریکی بوون و تا ڕووخاندنی رژێمی پێشوو پشتیوانیی فعلی ئه‌مریکییه‌کان بوون. کاتێک بوونه‌ سوپایه‌کی نیزامی له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌ناوی "پاسه‌وانی سنووری هه‌رێم" ناسران و ئه‌رکی ئه‌منیان له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم گرته‌ ئه‌ستۆ. پێناچێ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کاریگه‌ریی پێشمه‌رگه‌ له‌ هاوکێشه‌ی عێراقیدا پشتگوێ ناخات بۆ داواکاریی هه‌ندێ هێز که‌ لانی که‌م ناتوانن شوێنی ئه‌وان بگرنه‌وه‌.

كورد بۆخۆیان سه‌ره‌ڕای تێبینی زۆریان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، پێیانوانییه‌ له‌م قۆناغه‌دا ئه‌لته‌رناتیڤێکی باشتر له‌و هێزانه‌ نییه‌ که‌ ئاسایشیان بۆ هه‌رێم دابین کردووه‌. ڕاسته‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌، له‌ نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا به‌شداریان له‌ شه‌ڕێکی ناوخۆیی خوێناوی له ‌نێوان دوو لایه‌نه‌کانی دوو پارتی سیاسی گه‌وره‌دا کرد، هه‌روه‌ها ڕاسته‌ شه‌ڕه‌که‌ چه‌ند ساڵێکی خایاند و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌کی یه‌کتر کوژران، به‌ڵام کوردستان ناتوانێت به‌دیلێکی دیکه‌ی بڕواپێکراو بدۆزێته‌وه‌ که‌ بتوانێت پارێزگاری لێبکات و ترسه‌ ئه‌منی و سیاسییه‌کانی نه‌هێڵێ. جاروبار هه‌ندێ ڕه‌خنه‌ له‌وه‌ ده‌گیرێن که‌ "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌" یه‌ک وه‌لائی نییه‌ و پێشمه‌رگه‌ زیاتر پابه‌ندی پارته‌ سه‌ره‌که‌یه‌تی نه‌ک بۆ هه‌رێم، هه‌روه‌ها تێکه‌ڵکردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ زیاتر شکڵییه‌، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ له‌وه‌ تێناپه‌ڕن که‌ پێشمه‌رگه‌ ڕۆڵێکی مه‌رکه‌زیی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم.

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ مشتومڕێکه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی مێزی گفتوگۆی حکومه‌تی عێراقی و کورد، سه‌ره‌ڕای داواکاریی هه‌ندێ میلشیای تر که‌ به‌ به‌رورد له‌گه‌ڵ کورد توندتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ. ئه‌و خاڵانه‌ی له‌ دانیشتنه‌ به‌رده‌وامه‌کانی نێوان حکومه‌تی عێراقی به‌ سه‌رۆکایه‌تی نوری مالکی و سه‌رکرده‌ کورده‌کاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێن په‌یوه‌ندی به‌ بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵکو به‌ ژماره‌که‌یانه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌رماڵه‌ی دارایی له‌ بۆدجه‌ی ناوه‌ندی ده‌یانگرێته‌وه‌. سه‌رکرده‌ کورده‌کان ده‌ڵێن ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌گاته‌ 190 هه‌زار، که‌ چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن مووچه‌ و خانه‌نشینییه‌که‌یان له‌ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقییه‌وه‌ سه‌رف بکرێ. له‌ کاتێکدا حکومه‌تی مالکی پێیوایه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ پێویستی به‌ چاوپێداخشاندنه‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌وانه‌ی ئاگاداری گفتوگۆکانی نێوان هه‌ر دوو لان، پێیانوایه‌ ئه‌م خاڵه‌ی ناکۆکی شتێکی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ نییه‌، به‌ڵکو هه‌وڵ ده‌درێ له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ سیاسییانه‌ی که‌ سه‌رکرده‌ عێراقییه‌کان خوویان پێوه‌ گرتووه‌، چاره‌سه‌ر بکرێ.