ریكلامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌توانن قه‌رز له بڕی هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه‌وه تا ده‌گاته پێنج هه‌زار دۆلار بده‌ن به‌و مه‌رجه‌ی به قیستی رۆژانه بدرێته‌وه بۆ ماوه‌ی سه‌دو حه‌وت رۆژ واته نزیكه‌ی سێ مانگ‌و نیو وه‌ك له ریكلامه‌كه‌دا هاتووه.
به‌پرۆسه‌یه‌كی حسابی ساده روون ده‌بێته‌وه ئه‌و نووسینگه‌یه‌ی قه‌رزه‌كه ده‌دات سوودێكی ده‌ستده‌كه‌وێت كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له 33% له‌ماوه‌ی دانه‌وه‌ی قهرزهكهدا، چونكه نووسینگه‌كه داوا ده‌كات رۆژانه بڕی 15 هه‌زار دیناری عێراقی بدرێته‌وه بۆ ماوه‌ی 107 رۆژ له‌به‌رامبه‌ر پێدانی قه‌رزێك به‌بڕی 1000 دۆلاری ئه‌مریكی به كه‌سی سوودمه‌ند واته له‌ماوه‌ی دانه‌وه‌ی قهرزهكهدا بڕی ملیۆنێك‌و شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار به‌ده‌ستده‌هێنێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزه‌ی كه له بنه‌ڕه‌تدا ته‌نیا ملیۆنێك‌و دوو سه‌د هه‌زار ده‌كات.
دیاره ئه‌و رێژه‌یه زۆر به‌رزه بۆ ئه‌و بڕه قه‌رزه ساده‌یه‌و ماوه‌ی دانهوهكهی كه دوور‌و درێژ نییه‌و شێوازی دانهوهكهشی كه پێویسته سوودمه‌ند قیسته‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه بداته‌وه.
په‌یوه‌ندیمان به‌و نووسینگه‌یه‌وه كرد كه قهرزهكهی راگه‌یاندووه، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ره‌كانی رازی نه‌بوون هیچ زانیارییه‌كمان پێبده‌ن سه‌باره‌ت به میكانیزمه‌كانی پێدانی ئه‌و قهرزهو دانهوهیو ئایا نووسینگه‌كه مۆڵه‌تی ره‌سمی هه‌یه یاخود نیهتیو گره‌نتییه داواكراوهكانیش بۆ پێدانی قه‌رزه‌كه به كه‌سی سوودمه‌ند چین.
به‌ڵام یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی پێشتر په‌یوه‌ندی به نووسینگه‌كه‌وه كردبوو پێی راگه‌یاندین كه میكانیزمی پێدانی قه‌رزه‌كه پێویستی به پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه بۆ كارگێڕی نووسینگه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه له‌وه بكۆڵێته‌وه كه ئایا كه‌سی سوودمه‌ند ده‌توانێت قه‌رزه‌كه بداته‌وه‌و گره‌نتییه‌كی هه‌یه وابكات نووسینگه‌كه قه‌رزی بداتێ.
ئه‌و گره‌نتییانه‌ی نووسینگه‌كه ده‌یه‌وێت خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه كه كه‌سی سوودمه‌ند كۆمپیالهیهك یان پسوڵه‌یه‌كی دڵنیایی یان به‌ڵێننامه‌ی كه‌سێكی ناسراو له‌لای كارگێڕی نووسنگهكه ئیمزا بكات یاخود ته‌نیا سه‌یری بارودۆخی بازرگانی ئه‌و دوكانه ده‌كه‌ن كه كه‌سی سوودمه‌ند به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌وپێیه‌ی قه‌رزه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ دوكاندارانه.
له ناوچه‌ی گه‌ڕه‌كی عامل نزیك له ناوچه‌ی مه‌نسور ره‌وشه‌كه زۆر جیاواز نییه، چونكه دانیشتووانی ناوچه‌كه ئه‌و (حاجیه) ده‌ناسن كه قه‌رزی تا 10 هه‌زرا دۆلار بگره له هه‌ندێك حالًَهتیشدا 20 هه‌زار دۆلار به خه‌ڵك ده‌دات.
(حاجی) كه زۆرێك له دانیشتووانی ناوچه‌كه ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی نازانن، مه‌رجی ئه‌وه‌یه داواكاری قه‌رزه‌كه ناسراو بێت له‌لای خۆی یان له‌لای یه‌كێك له پیاوماقوڵانی ناوچه‌كه تا كه‌سێك هه‌بێت كه‌فیلی كه‌سی سوودمه‌ند بكات‌و قهرزهكهی بداته‌وه له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر نه‌توانێت پابه‌ندی دانه‌وه‌ی ئه‌و قیستانه‌ی قه‌رزه‌كه بێت كه (حاجی) خۆی دیاری‌یان ده‌كات.
شێوازی پێدانی قه‌رزه‌كه‌و دانه‌وه‌ی له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا جیاوازن، چونكه له یه‌كه‌میاندا پشت به بوونی قه‌واره‌یه‌كی بازرگانی ده‌به‌ستێت كه كه‌فیلی وه‌رگری قه‌رزه‌كه بكات، به‌ڵام له دووه‌میاندا ده‌بینین په‌یوه‌ندی كه‌سی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كهفیلێكه ده‌كرێت پشتی پێ ببه‌سترێت.
هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه فاكته‌رێكی سهرنجڕاكشێن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بیر له ده‌ستكه‌وتنی قه‌رز ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌رچی بڕه‌كه‌ی كه‌مه‌و سوودهكهیشی زۆره‌و ماوه‌ی دانهوهكهشی درێژ نییه.
عه‌لی روبه‌یعی كه یه‌كێكه له سوودمه‌ندانی قه‌رزێكی هاوشێوه، ده‌ڵێت: "گرنگترین شت ئه‌وه‌یه به‌ده‌ستهێنانی قه‌رزه‌كه پێویستی به كه‌فاله‌تی فه‌رمانبه‌رێكی حكومی نییه".
وتیشی: " ئه‌گه‌ر بمه‌وێت قه‌رزێك له بانكێكی حكومی یان تایبه‌ت وه‌ربگرم ئه‌وا دوو كه‌فیلم ده‌وێت كه فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت بن، ئه‌گه‌ر كهفیلێكیشم هه‌بووایه ئه‌وا قه‌رزێكی زیاترم هه‌ڵده‌بژارد وه‌كو قه‌رزی كڕینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان ئۆتۆمبێل كه ئه‌و بانكانه ده‌یده‌ن".
زۆربه‌ی بانكه‌كان به‌تایبه‌تی حكومییه‌كان مه‌رجیان ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت قه‌رز وه‌ربگرێت كهفیلێكی هه‌بێت فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت بێت ئیتر بڕی قه‌رزه‌كه هه‌ر چه‌ندێك بێت، ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی خوازیاری وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه‌ن له‌به‌ر گرانی دۆزینه‌وه‌ی كه‌فیله‌كه.
فه‌رمانبه‌ری حكومیش زۆربه‌ی كات ناتوانێت ببێته كه‌فیلی زیاتر له یه‌ك سوودمه‌ند له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی پێدانی قه‌رز له بانكه‌كان داواده‌كه‌ن مووچه‌ی كه‌فیله‌كه دوو هێنده‌ی قیستی مانگانه‌ی قه‌رزه‌كه بێت.
له‌به‌رئه‌وه زۆرێك له عێراقییه‌كان به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی داهاتیان سنوورداره، په‌نا بۆ قه‌رزكردن له لایه‌نی دیكه‌ی نا بانكی ده‌به‌ن وه‌كو نووسینگه‌كانی قه‌رزپێدان كه به‌م دواییانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبوونه‌ته‌وه یاخود له‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌وشێوه‌یه پاره‌كانیان به‌گه‌ڕبخه‌ن.
له‌ڕووی یاساییه‌وه رێگرییه‌ك نییه بۆ پێدانی ئه‌و قه‌رزانه ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه بێت، وه‌ك عه‌لی ته‌میمی شاره‌زای یاسایی ده‌ڵێت، ته‌نیا له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه قه‌رزه‌كه زیان به یه‌كێكیان بگه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌و كاته دادگا وه‌كو جۆرێك له فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره قه‌رزه‌دا ده‌كات به‌پێی ماددی 456 له یاسای سزادان، سزای ئه‌و جۆره كارانه‌ش ده‌گاته به‌ندكردن یان غه‌رامه‌كردن به مه‌رجێك سكاڵایه‌ك پێشكه‌ش به دادگا بكرێت.
بۆیه مامه‌ڵه‌كردن له نێوان كه‌سه‌كاندا جیاوازه له مامه‌ڵه‌كردنی دامه‌زراوه‌و بانكه‌كان كه یه‌كه‌میان ناچێته ژێر باری مه‌رجی یاسایی مه‌گه‌ر فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه یاخود سه‌رپێچی بڕگه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی تێدا بێت وه‌كو شاره‌زا یاساییه‌كه ده‌ڵێت.
وادیاره بانكه حكومییهكانو كۆمپانیا سوودمه‌نده‌كان لهقهرز به‌جددی بیر له گۆڕینی مه‌رجه‌كانی پێدانی قه‌رز به هاووڵاتیان ده‌كه‌نه‌وه له‌ڕێی دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه بۆ بڕگه‌ی كه‌فیل كه زۆرێك له هاووڵاتیان له‌و قه‌رزانه دوورده‌خاته‌وه‌و به‌و پێیه‌ش له‌ده‌ستی دهدهنو بانكه‌كه‌ش سوودی دیاریكراوی سه‌ر قهرزهكهی له‌ده‌ست ده‌چێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆمپانیا سوودمه‌نده‌كان ئه‌و كڕیارانه له‌ده‌ستده‌ده‌ن كه ده‌یانه‌وێت به‌پێی ئه‌و قه‌رزانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن وه‌كو كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل‌و كۆمپانیاكانی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی یه‌كه‌ی نیشتهجێبوونو هی دیكه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه فه‌یسه‌ڵ هومهیس به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی بازرگانی عێراقی به "نیقاش"ی وت: "بانكه‌كه‌مان بیر له‌وه ده‌كاته‌وه مه‌سه‌له‌ی قه‌تیسبوونی قه‌رز له چوارچێوهر فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا تێبپه‌ڕێنێت".
ئه‌و بانكه دواین بانكی حكومییه كه چووه‌ته پاڵ ئه‌و بانكانه‌ی ئێستا قه‌رزی كه‌سی دهدهنو پێشتر كاره‌كانی ته‌نیا پشتیوانیكردنی سپۆنسه‌ری بازرگانی‌و كۆمپانیا بیانییه‌كانی ده‌گرته‌وه‌و ئه‌مڕۆش به‌نیازه جێگره‌وه‌ی دیكه بدۆزێته‌وه بۆ كه‌فیلی فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت بۆ پێدانی قه‌رز.
هه‌رچی كۆمپانیا بازرگانییهكانیشه ئه‌وا نایانه‌وێت توێژێكی به‌رفراوان له‌ده‌ست بده‌ن كه ره‌نگه پاڵپشتێك بن بۆ فرۆشیان له بارێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و توێژه كه خۆیان له خاوه‌ن داهاته سنوورداره‌كاندا ده‌بیننه‌وه كارئاسانی پێویستیان بۆ نه‌كرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی قه‌رز، به‌دڵنیاییشه‌وه له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌رجی كه‌فیلی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت دێت.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه سه‌باح جه‌نابی به‌ڕێوه‌بری فرۆشتن له كۆمپانیای لاند رۆڤه‌ر – جاكوار بۆ بازرگانی ئۆتۆمبێل له‌عێراق ده‌ڵێت: "كۆمپانیاكه‌مان پێشنیاری كردووه بۆ بانكی ناوه‌ندی عێراق‌و بانكه حكومییه‌كانی دیكه له عێراق مه‌رجی كه‌فیل هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێكه له‌و مه‌رجانه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر خواستی كڕیاران‌و توانایان هه‌یه".
جه‌نابی به "نیقاش"ی وت: "بانكی ناوهندیو بانكه حكومییه‌كانی دیكه له عێراق به سنگفراوانیه‌وه پێشنیارهكهمانیان وه‌رگرتووه‌و پێشبینی ده‌كه‌ین گۆڕانكارییه‌ك له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا رووبدات".
تا ئه‌و كاته‌ش ره‌نگه زۆرێك له عێراقییه‌كان پێویستیان به قه‌رزی مه‌رج ئاسان بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات پاره‌ی زیاتر وه‌كو سوود بده‌ن له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا.