Tweet
//
//
غانم ته‌رفی كه یه‌كێكه له‌بازرگانانی چه‌ك له‌قه‌زای هندیه‌ی سه‌ر بهكهربهلا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی نرخی چه‌ك به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك ئێستا نرخی چه‌كێكی كڵاشینكۆف زیاتر له‌دوو ملیۆن دیناره، له‌كاتێكدا به‌ر له‌كه‌وتنی موسڵ هه‌مان چه‌ك نرخه‌كه‌ی ملیۆنێك دیناری تێنه‌ده‌په‌ڕاند.
ته‌رفی روونیده‌كاته‌وه كه ده‌مانچه‌ش نرخی زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه، چونكه زۆرێك له‌هاوڵاتیان بۆ پاراستنی خۆیان بڕیاری كڕینیان داوه.
حسێن شمه‌ری كه فه‌رمانبه‌رێكی كه‌ربه‌لایه باس له‌وه ده‌كات چه‌كێكی كڵاشینكۆفی لهناسیاوێكیان كڕیوه كه له‌سوپادا كارده‌كات، بیانووی كڕینهكهشی ئه‌وه‌یه كه ئاماده بێت بۆ هه‌ر بارودۆخێكی نه‌خوازراو، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه شمه‌ری له‌گه‌ڵ كڵاشینكۆفهكهشدا 240 فیشه‌كی كڕیوه‌و ئاماده‌یی ته‌واوی وه‌رگرتووه.
عامر نه‌سراوی كه دوكاندارێكی دانیشتووی كه‌ربه‌لایه، ده‌مانچه‌یه‌كی میكارۆفی به‌بڕی یه‌ك ملیۆن‌و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار كڕیوه، له‌كاتێكدا ماوه‌یه‌ك له‌وه‌و به‌ر نرخه‌كه‌ی پێنج سه‌د هه‌زار دینار بووه، به‌ڵام هه‌ر پاش كڕینی ده‌مانچه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌دوای فیشه‌كدا وێڵ بووه‌و به‌زه‌حمه‌ت چه‌ند فیشه‌كێكی په‌یدا كردووه كه نرخی هه‌ر دانه‌یه‌كیان پێنج هه‌زار دینار بووه.
ئه‌م جموجۆڵی كڕینی چهكو فیشه‌كه بازاڕی چهكفرۆشانی گه‌رم كردووه، رۆژ - رۆژی قاچاغچییه‌كانی چه‌كه، زهێر ده‌عمی كه یه‌كێكه له‌و قاچاغچییانه ئاماژه به‌وه ده‌كات هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی چه‌ك به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه خۆبه‌خشانه پشتیوانی سوپا بكه‌ن.
ده‌عمی به‌قسه‌ی خۆی ته‌نها چه‌ك به‌و كه‌سانه ده‌فرۆشێت كه دهیانناسێتو ده‌زانێت بۆچی به‌كاریده‌هێنن، له‌مڕووه‌وه ده‌ڵێت "خه‌می ئه‌وه ده‌خۆم چه‌كه‌كان نه‌برێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و نه‌كه‌ونه ده‌ست گروپه تیرۆریسته‌كان".
یه‌كێكی تر له‌چه‌ك فرۆشه‌كان كه ناوی "زه‌مان تسعه (نۆ)"ی له‌خۆناوه، پێشتر یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی به‌هۆی بازرگانی چه‌كه‌وه سێ ساڵ زیندانی كراوه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری كڕین‌و فرۆشتنی چه‌ك ببێت‌و ئه‌م كاره‌ی له‌باوكیه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه.
زه‌مان باس له‌وه ده‌كات كه نرخی ده‌مانچه‌ی تارق گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن دینار به‌و پێیه‌ی دروستكراوی عێراقه‌و ده‌مانچه‌ی براونك 9 گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن‌و ئه‌م نرخه‌ش رۆژ به‌رۆژ له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
له‌باره‌ی نرخی فیشهكیشهوه زه‌مان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نرخی هه‌ر فیشه‌كێك لانی كه‌م سێ هه‌زار دیناره.
به‌پێی قسه‌ی زه‌مان نرخی غه‌داره‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌هه‌موو ئه‌وانی تر به‌رزتره‌وه‌و گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن دینار، به‌و پێیه‌ی لهدهمانچهكانی تر باشتره‌و به‌ئاسانی فیشه‌كی له‌لای پله‌دارانی سوپا‌و پۆلیس ده‌ستده‌كه‌وێت.
نه‌ك هه‌ر چهكو ته‌مه‌نی، بگره جل‌و به‌رگه سه‌ربازییه‌كانیش نرخیان له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌حمه‌د زباله خاوه‌نی فرۆشگای جل‌و بهرگو پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان.
ئه‌حمه‌د باس له‌وه ده‌كات كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی خۆبه‌خش خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان، له‌مڕووه‌وه جلی سه‌ربازی نرخه‌كه‌ی چووه‌ته چل هه‌زار دینار له‌كاتێكدا پێشتر بهپانزه هه‌زار بووه، پۆستاڵی عه‌سكه‌ریش بووه‌ته په‌نجا هه‌زار دینار له‌كاتێكدا پێشتر بهبیستو پێنج هه‌زار بووه.
پاش ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه داوایان له‌خه‌ڵكی كرد رووبه‌رووی داعش ببنه‌وه، له‌كه‌ربه‌لا خه‌ڵكێكی زۆر چوون به‌ره‌و پیری ناوه‌نده‌كانی ناونوسینی خۆبه‌خشان كه له‌هه‌ردوو مه‌زارگه‌ی حسێینییهو عه‌باسییه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس‌و باره‌گای سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان خه‌ڵكی خۆیان ناونووس ده‌كرد، به‌قسه‌ی عه‌قیل ته‌ریحی پارێزگاری كه‌ربه‌لا ژماره‌ی ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی خۆیان تۆماركردووه گه‌یشتووه‌ته 21 هه‌زار كه‌س.
ئه‌حمه‌د یه‌ساری كه له‌سوپای پێشووی عێراقدا سه‌رباز بووه ئاماژه به‌وه كه ناوی خۆی تۆماركردووه بۆ ئه‌وه‌ی راهێنان بهخۆبهخشهكان بكات‌و ده‌ڵێت "خۆبه‌خشه‌كان هیچ پارچه چه‌كێكیان له‌لایه‌ن سوپاوه پێنه‌دراوه، ته‌نها راهێنانی سه‌ره‌تاییان پێكراوه".
بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك به‌م شێوه به‌رفراوانه‌ی ئێستا ترسی له‌لای به‌شێك له‌هاوڵاتیان دروستكردووه‌و پێیان وایه رێگری نه‌كردن له‌كڕین فرۆشتنی چه‌ك رێ خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ زیادبوونی تاوان، به‌ڵام پێناچێت ده‌زگا فه‌رمییه‌كانیش هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌بێت.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند گه‌نجێك له‌ناوه‌ڕاستی كه‌ربه‌لا گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ پشتیوانی سوپا‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش، له‌و كاته‌دا به‌به‌رچاوی پۆلیسه‌وه به‌ده‌یان فیشه‌كیان به‌ره‌و رووی ئاسمان ته‌قاند.
له‌به‌رامبه‌ردا كاردانه‌وه پارێزگاری كهربهلاو فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ربه‌لا ته‌نها ئه‌وه‌نده بوو كه داویانكرد دیارده‌ی چه‌كداری به‌رفراوان نهبێتو چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستی سوپا‌و پۆلیسدا بمێنێته‌وه، نه‌وه‌ك له‌لایه‌ن گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه سوودی لێ ببینرێت.