نه‌وزاد قادر، كه هاوڵاتیه‌كی نیشته‌جێی سلێمانیه، له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه كهسهدابوو كه له‌به‌رده‌م بانكێكی حكومی گردبووبوونه‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌م داوایه‌ی ده‌كرد ته‌نها بڕێكی كه‌مبوو له‌و پاره‌یه‌ی لهبانكهكه داینابوو بۆئه‌وه‌ی به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێوه پێداویستیهكانو داوكاری منداڵه‌كانی پێ جێبه‌جێ بكات.
نه‌وزاد ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا هه‌شت سه‌د هه‌زار دیناری لهبانكدا دانابوو، ئێستا كه چووه داوای بكات پێیان وتووه بانكه‌كه جارێ پاره‌ی تێدا نییه‌و ئه‌بێ چاوه‌ڕێ بكات.
نه‌بونی پاره له‌بانكه‌كاندا قه‌یرانێكه ساڵانه دوباره ده‌بێته‌وه‌و چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌م قه‌یرانه له‌كۆتایی ساڵی دارایی‌و له‌گه‌ڵ دۆخی ئاڵۆزبونی سیاسی به‌زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و قه‌یرانه زیاتر بانكه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌و جارجاره‌ش له‌شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمیش روده‌ده‌ن كه ده‌بێته هۆی وهستانو دواخستنی موچه‌ی زۆرێك لهفهرمانبهرانو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش پاره‌كانیان بلۆك ده‌بێت كه تێیاندا دایان ناون.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، هۆكاری ئه‌و دۆخه بۆ نه‌بوونی نه‌ختینه‌ی دارایی‌و كورتهێنانی بودجه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ڵێت "ئه‌و كورتهێنانه‌ی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست پڕ ناكرێنه‌وه ئه‌وه‌ش واده‌كات بانكه‌كانی كوردستان هه‌میشه پاره‌یان تێدا نه‌بێت".
ئه‌و كه پێش ئه‌وه‌ی ببێته په‌رله‌مانتار وه‌ك شاره‌زایه‌كی ئابوری دهركهوتو وه‌ك پێشكه‌شكارێك گرفته داراییه‌كانی شرۆڤه ده‌كرد، له‌و لێدوانه‌یدا بۆ (نیقاش) رونیكرده‌وه سیستمی بانكی له‌كوردستان ته‌واو "شكستخواردووه"و پێیوایه بانكه‌كان ته‌نها وه‌ك قاسهن، پاره‌یان تێدا ههڵدهگیرێتو موچه‌یان پێدهدرێتو وه‌ك بانكه مۆدێرنه‌كان كارناكه‌ن، "جگه له‌وه‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بودجه‌ی كادرانیانو ده‌زگا میدیایهكانیان خستوه‌ته سه‌ر بوجه‌ی گشتی‌و ئه‌وه‌ش بارگرانیه‌كه و هۆكارێكه بۆ نه‌بونی پاره له‌بانكه‌كاندا".
ساڵی پاریش چه‌ند جارێك له‌هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی نه‌مانی پاره له‌بانكه حكومییه‌كاندا سه‌ریهه‌ڵداو پێشتریش ئه‌زموونی مایه‌پوچبوونی بانكی ئه‌هلی له‌هه‌رێمی كوردستان، هاوڵاتیانی له‌دانانی پاره له‌بانكه‌كان ترساندووه.
محه‌مه‌د ره‌ئوف مامۆستای زانكۆ له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردن به‌قوڵی قه‌یرانه‌كه‌و كاریگه‌ریه‌كانی، بڕوای به‌وه نیه كه ده‌وترێت بانك پاره‌ی تێدا نامێنێت‌و پێیوایه ئه‌وه‌ی هه‌یه شتێكی دروستكراوه، به‌وپێیه‌ی له‌سیستمی بانكیداو به‌پێی یاسا، بانكی ناوه‌ندی رێژه‌یه‌ك دیاری دهكاتو به‌پێی سه‌رمایه‌ی ئه‌و بانكانه ده‌بێت به‌به‌رده‌وامی ئه‌و رێژه‌یه پاره‌یان تێدابێت بۆ ئیشی رۆژانه هه‌ر كه‌سێك له‌هه‌ر كاتێك ئه‌و ره‌سیده‌ی هه‌بوو پاره‌كه له‌به‌رده‌ست بێت‌و بیدرێتێ.
له‌لێدوانه‌كه‌یدا بۆ (نیقاش) محه‌مه‌د ره‌ئوف وتیشی "ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه نه‌بێت، ئه‌وه بانك نیه‌و ده‌بێت ئیفلاسبونی خۆی رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێم روده‌دات ئه‌وه نیه‌و دروستكراوه‌و به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانه‌وێت ئه‌و پاره‌یه كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بلۆكیان كردوه له‌ژێر ده‌ستیان بێت‌و سه‌یته‌ره بكه‌ن به‌سه‌ریدا".
ره‌نگ بێت ده‌زگا پسپۆڕه‌كانیش هه‌ستیان به‌مه‌ترسی سڵكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان كردبێت له‌بانكه‌كان، ئه‌وه‌تا سه‌ره‌ڕای بوونی قه‌یرانه‌كان، هه‌وڵده‌درێت متمانه‌ی خه‌ڵك بۆ بانكه‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌و پاره له‌ماڵه‌وه دانه‌نرێت.
له‌ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو له‌شاری سلێمانی دووه‌م كۆنفرانسی تایبه‌ت به‌گۆڕینی كۆمپانیای تایبه‌ت بۆ كۆمپانیای پشكدار به‌ڕێوه‌چوو، له‌كاتی ئه‌و كۆنفرانسه‌دا عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی بازاڕی هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه داراییه‌كان وتی "به‌گه‌ڕخستنی ئه‌م جۆره كۆمپانیایانه ده‌بێته هۆكارێك بۆ زیاتر گه‌شه‌كردنی كۆمپانیاكان‌و به‌ده‌ستهێنانی دارایی زیاتر بۆ هاوڵاتیانو وه‌به‌رهێنه‌ران‌و بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان".
هه‌روه‌ك یاسین ره‌حیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ژوری بازرگانی سلێمانی له‌وباره‌یه‌وه وتی "مه‌به‌ست لهكۆنفڕانسهكه رونكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنی دراوی نوستوی خه‌ڵك، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و كۆمه‌ڵه پاره‌یه لای كه‌سانێكه بیخه‌نه سه‌ر ئیش‌و بیخه‌نه‌گه‌ڕ، ده‌مانه‌وێت له‌رێگای ئه‌و كۆمپانیانه‌وه جوڵه دروست بكه‌ین بیانكه‌ینه پشكدار".
تائێستا ئه‌وه‌ی روویداوه ئه‌م جۆره هه‌وڵانه ترسه‌كه‌ی خه‌ڵكی نهڕهواندووهتهوهو نه‌بونی پاره له‌بانكه‌كان وایكردوه هاوڵاتیان متمانه‌یان به‌بانكه‌كان نهمێنێتو ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كۆی ده‌كه‌نه‌وه یان مامه‌ڵه‌ی پێده‌كه‌ن له‌ماڵه‌كانیاندا هه‌ڵیبگرن و ئاماده‌نه‌بن له‌بانكه‌كان دایبنێن.
فه‌تاح نوری كه هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن (65) ساڵه، ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و موڵكه‌ی بۆی مابوه‌وه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا فرۆشتوویه‌تی، سه‌رباری ترسی له‌بونی ئه‌و پاره زۆره له‌ماڵه‌كه‌یدا، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بووه بیباته بانك، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "به‌نیازم موڵكی دیكه بكڕمه‌وه، ده‌ترسم كاتێك خانوو یان زهویهكم به‌دڵ ده‌بێت پاره‌كه له‌بانك نهبێتو له‌ده‌ستم بچێت، بۆیه پاره‌كه لهماڵهكهمو لای خۆم بێت باشتره تا دوای ئه‌وه‌ی بیده‌مه ده‌ست قه‌ده‌رو له‌چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنه‌وه‌یدا بم".
لای خۆشیه‌وه هاوار شێخ ره‌ئوف، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی مه‌نسوری ئه‌هلی، نكۆڵی له‌وه ناكات كه خه‌ڵك متمانه‌ی به بانكه‌كان نه‌ماوه‌وه به(نیقاش)ی وت "نه‌مانی پاره له‌بانكه‌كانداو دروستبونی قه‌یرانی دارایی یه‌كێك ده‌بێت له‌و هۆكارانی متمانه‌ی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر بانكه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی تر كه‌م بكاته‌وه له‌كاتێكدا یه‌كێك له‌كێشه‌ی بانكه‌كان نه‌بونی متمانه‌ی خه‌ڵكه، ئه‌وه جگه له‌ساده‌یی خزمه‌تگوزاریه بانكیهكانیش كه یه‌كێكی دیكه‌یه له‌هۆكاره‌كان".
پێشیوایه؛ له‌ماوه‌ی رابردودا حكومه‌ت رۆڵی خراپی گێراوه‌و به‌شێكی ئه‌و قه‌یرانانه‌ش خودی ئه‌و دروستی كردوه هیچ هه‌وڵێكی نه‌داوه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بانكهكانو ره‌واندنه‌وه‌ی بێ متمانه‌یی خه‌ڵك به‌رامبه‌ریان.
ئه‌وه‌ی واده‌كات په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی حكومهتو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت مانه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌یه بهههڵواسراویو دوباره سهرههڵدانهوهیهتی.
وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوار شێخ ره‌ئوف بڕوای وایه ئه‌و كێشانه به‌شێكی په‌یوه‌ندی بهبێپلانی حكومهتو ده‌سه‌ڵات هه‌یه، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌رێكخستنی بودجه هه‌یه له‌سه‌ر واقیعی عیجزو ئاماده‌كاری نه‌كردن‌و هه‌وڵنه‌دان بۆ چاره‌سه‌ركردنی، ئه‌وه‌ش وایكردوه ساڵانه ئه‌و كێشه‌یه دوباره بێته‌وه‌و خه‌ڵكێكی زۆر لێی زه‌ره‌رمه‌ند ببن.
وتیشی: "چاره‌سه‌ره‌كه‌شی ئه‌وه‌نده قورس‌و گران نیه، به‌ڵام به‌رپرسیارانی حكومی‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته تائێستا له‌گه‌وره‌یی ئه‌و كێشه‌یه‌و موعاناتی خه‌ڵك تێنه‌گه‌یشتون كه ئه‌م كێشه‌یه بۆیان دروست ده‌كات".
له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌م كێشانه‌دا به‌رپرسانی حكومی وه‌ڵامێكی راست‌و روونیان نییه، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ئێستا بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی رایگه‌یاند كێشه‌ی نه‌مانی پاره له‌بانكه حكومییه‌كاندا په‌یوه‌ندی به‌به‌غداوه هه‌یه، چونكه وه‌ك پێویست به‌شه پاره‌ی خۆیان پێناگات.
نه‌گه‌یشتنی ئه‌و پاره‌یه وایكردووه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت دوا بكهوێتو له‌كاتی خۆیدا نه‌درێت، هه‌رچه‌نده وه‌زیری دارایی بهڵێنیدا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامه‌كه‌ی دیار نییه.
زیاد له‌جارێك (نیقاش) په‌یوه‌ندیكرد به‌وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارییه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ده‌ست نه‌كه‌وت.