راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

زه‌وییه‌كانی‌ كه‌ربه‌لا له‌كڕین نایه‌ن

ئیبراهیم ئەلجبوری
كه‌ربه‌لا له‌رووی‌ گرانی‌ نرخی‌ خانوو به‌ره‌وه‌ هه‌موو شاره‌كانی‌ عێراقی‌ تێپه‌ڕاندووه‌ به‌به‌غدای‌…
31.10.2013  |  كه‌ربه‌لا
Karbala draws millions of visitors to its religious sites every year.
Karbala draws millions of visitors to its religious sites every year.

خاوه‌نی‌ هۆتێله‌كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌شی‌ ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ فراوانكردنی‌ مه‌زاری‌ ئیمام حسێن بۆی‌ خراوه‌ته‌ روو، به‌ڵام خاوه‌نی‌ زه‌وییه‌كانی‌ تری‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌بڕی‌ قه‌ره‌بووه‌كه‌ رازی‌ بوون كه‌ بۆ هه‌ر مه‌ترێك له‌نێوان (800 بۆ 2500) دۆلاردا بووه‌، ئه‌مه‌ش به‌پێی‌ گرنگیان رێكخراون.

به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ زه‌وی‌ له‌كه‌ربه‌لا ته‌نها به‌وانه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ كه‌ تاپۆیان هه‌یه‌، به‌ڵكو نرخی‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانیش فڕیون.

دكتۆر خالید تائی پسپۆڕی‌ ئابوری‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ "نیقاش" رونكرده‌وه‌ پرۆژه‌ی‌ فراوانكردنی‌ مه‌زار نرخی‌ زه‌وییه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ناوه‌ندی‌ شاریش نرخیان به‌رزبووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ بڕیار وایه‌ هۆتێل‌و بازارو ناوه‌ندی‌ بازرگانیان له‌سه‌ر بكرێته‌وه‌.

تائی‌ پێی‌ وایه‌ نرخی‌ ئه‌و جێگایانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك به‌رز ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا نرخی‌ هه‌ر مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ك له‌زه‌وییه‌كه‌یان ده‌گاته‌ 4500 دۆلار، به‌و پێیه‌ی‌ مۆڵی‌ گه‌وره‌ی‌ بازرگانیان تێده‌كرێت‌و ناوچه‌یه‌كی‌ ئێجگار قه‌ره‌باڵغ ده‌بن له‌گه‌شتیارانی‌ عه‌ره‌ب‌و ئێرانی‌‌و بیانی‌، به‌تایبه‌تی‌ له‌و سه‌ردانه‌ ملیۆنیانه‌ی‌ ساڵانه‌ له‌كه‌ربه‌لا دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌.

نرخی‌ زه‌وییه‌كانی‌ كه‌ربه‌لا كه‌ به‌م دواییه‌ گه‌شه‌ی‌ به‌ره‌چاوی‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌ له‌ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی‌ تر ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ شاره‌وانی‌ نزیك له‌ناوه‌ندی‌ شاره‌وه‌ كه‌ پڕیه‌تی‌ له‌ناوه‌ندی‌ بازرگانی‌‌و هۆتێلی‌ پێنج ئه‌ستێره‌و خواردنگای‌ به‌ناوبانگ، وه‌ك سه‌باح ته‌میمی‌ خاوه‌نی‌ نوسینگه‌ی‌ كڕین‌و فرۆشتنی‌ خانووبه‌ره‌ نرخی‌ هه‌ر مه‌ترێك زه‌وی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ چوار هه‌زار دۆلار.

شاكر جبوری‌ خاوه‌نی‌ كۆمپانیای‌ خانوبه‌ره‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ ئیسلاح زراعی‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێی‌ ستراتیژی‌ بۆ ناوه‌ندی‌ شار ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ نرخی‌ مه‌ترێك چوارگۆشه‌ له‌زه‌وی‌ له‌ناوچه‌كه‌ی‌ ئه‌وان گه‌یشتووه‌ته‌ 4300 دۆلار، به‌و پێیه‌ی‌ جێگه‌یه‌كی‌ خۆش‌و به‌رفراوانه‌و ماڵی‌ زۆربه‌ی‌ به‌رپرسه‌كانی‌ تێدایه‌، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك به‌"ناوچه‌ی‌ سه‌وز" ناوی‌ ببه‌ن، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ناوچه‌ی‌ سه‌وزی‌ به‌غدا.

هه‌رچی‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانه‌ ئه‌وانه‌ی‌ ده‌كه‌ونه‌ نزیك مه‌زار نرخی‌ دۆنمێكیان نزیكه‌ی‌ نیو ملیۆن دۆلاره‌، ئه‌مه‌ش به‌قسه‌ی‌ عه‌لوان حه‌بیب یه‌كێك له‌خاوه‌نی‌ زه‌وییه‌كان‌و خاوه‌نی‌ نوسینگه‌ی‌ كڕین‌و فرۆشتنی‌ زه‌وی‌ كشتوكاڵی‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌و زه‌وییه‌ كشتوكاڵیانه‌ موڵكایه‌تیان ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو به‌تاپۆ هی‌ خاوه‌نه‌كانیانه‌‌و ده‌توانن به‌پێی‌ نه‌خشه‌ی‌ رێگه‌پێدراو دابه‌شی‌ بكه‌ن‌و له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ خانوبه‌ر تاپۆ بكرێت.

ریاز ئه‌سه‌د كه‌ خاوه‌نی‌ یه‌كێك له‌بێستانه‌كانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات به‌هۆی‌ به‌رفراوانبوونی‌ ناوه‌ندی‌ شارو گه‌شه‌ی‌ ئابوری‌ كه‌ربه‌لا، ئێستا زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان كراونه‌ته‌ ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی‌ هۆتێل‌و مۆڵی‌ بازرگانیان له‌سه‌ر بنیاد بنرێت‌و ببنه‌ كه‌ربه‌لایه‌كی‌ نوێ‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات به‌هۆی‌ خواستی‌ بازرگان‌و كه‌سانی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه‌ رۆژ به‌رۆژ نرخی‌ زه‌وییه‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه‌، زۆربه‌ی‌ ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێت خانوو له‌ناو بێستانه‌كان دروست بكه‌ن، چونكه‌ پڕیه‌تی‌ له‌داری‌ خورماو ناوچه‌یه‌كی‌ جوانن‌و دوورن له‌ده‌نگه‌ده‌نگ‌و قه‌ره‌باڵغی‌ ناوشار.

ئه‌وانه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو مه‌زارگه‌ی‌ حسێنیه‌و عه‌باسیه‌ ده‌كه‌ن، به‌ده‌یان دۆنم زه‌وی‌ كشتوكاڵییان كڕیوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خانه‌ی‌ سه‌ردانكه‌رانی‌ حسه‌ینیه‌و چاپخانه‌و پرۆژه‌ی‌ بازرگانی‌ تیا دروست بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی‌ تر نرخه‌كانی‌ به‌رز كردووه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ سێ‌ خانه‌ی‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر رێی‌ كه‌ربه‌لا له‌گه‌ڵ‌ نه‌جه‌ف‌و به‌غداو بابل دروستكراون.

ئێستا نرخی‌ زه‌وییه‌كانی‌ نیشته‌جێبوون‌و بازرگانی‌‌و كشتوكاڵی‌ له‌كه‌ربه‌لا فڕیوه‌و بووه‌ته‌ گرانترین ناوچه‌ی‌ عێراق، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ به‌هۆی‌ گه‌شتیاری‌ ئاینییه‌وه‌ سه‌ردانكه‌ر‌و سه‌رمایه‌یه‌كی‌ زۆر رووی‌ تێده‌كات‌و شاره‌كه‌ش له‌رووی‌ سیاسی‌‌و ئاینییه‌وه‌ ئارامه‌.

به‌پێی‌ ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان ساڵانه‌ زیاتر له‌ 35 ملیۆن كه‌س سه‌ردانكه‌ر روو له‌و شاره‌ ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و خێزانانه‌ی‌ له‌به‌غداو ناوچه‌كانی‌ تر ده‌چن له‌وێ‌ نیشته‌جێ‌ ده‌بن، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته‌ مایه‌ی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ خانوبه‌ره‌.