راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن.. رێپێوانی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌

مه‌یاده‌ داوود
له‌كۆتایی‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ر)ی‌ ساڵی‌ رابردو، له‌كاتێكدا كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان وێنه‌ی‌ وه‌زیری‌…
31.01.2011  |  به‌غدا

جیهاد بۆ نیقاشی‌ رونكرده‌وه‌ "هه‌ندێ‌ وا تێگه‌یشتبون كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و گاز‌و نه‌وته‌ی‌ ده‌ره‌هێندرێت، هه‌مووی‌ هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌كرێت‌و پارێزگاكان هیچیان به‌رناكه‌وێت"، ئه‌مه‌ش تێگه‌یشتنێكی‌ هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ "پێشتر به‌شی‌ سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ لاده‌نرێت‌و دواتر ئه‌وی‌ ماوه‌ هه‌نارده‌ ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات"، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌و پارێزگایانه‌ هه‌لی‌ كاریان بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كرێت‌و به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت‌و 150 مه‌تر سێجا گاز، یه‌ك دۆلاریان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌پێی‌ یاسای‌ پیترۆدۆلار.

له‌هه‌مانكاتدا وته‌بێژه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت، له‌باره‌ی‌ هه‌ندێ‌ له‌لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان كه‌ له‌و پارێزگایانه‌وه‌ راده‌گه‌یندران، وتی‌ "مه‌به‌ستی‌ سیاسیان له‌پشته‌وه‌ بوه‌"، هه‌ندێكیشیان به‌هۆی‌ "بێئاگایی‌ بوه‌ له‌ناوه‌ڕۆكی‌ گرێبه‌سته‌كان".

له‌باره‌ی‌ هۆكاره‌كانی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌م كێشانه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا، پسپۆڕی‌ بواری‌ نه‌وت، حه‌مزه‌ ئه‌لجه‌واهری‌، ئاماژه‌ به‌نه‌بونی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ ده‌كات له‌نێوان وه‌زاره‌ت‌و پارێزگاكاندا كه‌ ده‌بو پێشوه‌خت ناوه‌ڕۆكی‌ گرێبه‌سته‌كان‌و گرنگێتیان بۆ هاوڵاتیان شیبكرایه‌ته‌وه‌.

ئه‌م هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنه‌، به‌پێی‌ جه‌واهیری‌، ده‌كرێت له‌ڕێی‌ ئیقرار كردنی‌ یاسای‌ نه‌وت‌و گاز له‌نێو په‌رله‌مان چاره‌سه‌ربكرێت، چونكه‌ ئه‌و یاسایه‌ "په‌یوه‌ندی‌ نێوان ناوه‌ند‌و هه‌رێم‌و پارێزگاكانی‌ به‌رهه‌مهێنی‌ نه‌وت‌و گاز رونده‌بێته‌وه‌".

به‌ڵام له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، پسپۆڕی‌ بواری‌ نه‌وت، عه‌بدولجه‌بار حلفی‌، به‌دوری‌ زانی‌ بتواندرێت له‌م خولی‌ په‌رله‌مانه‌دا یاسای‌ نه‌وت‌و گاز ئیقرار بكرێت. حلفی‌ به‌نیقاشی‌ راگه‌یاند "ئه‌و یاسای ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ كه‌مردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌بواری‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌وان (كورد) خاوه‌نی‌ یاسای‌ تایبه‌تی‌ خۆیانن".

جێی‌ ئاماژه‌پێدانه‌ له‌دوو قۆناغی‌ رێگه‌پێدانه‌ نه‌وتیه‌كان كه‌ له‌ناوه‌ڕاست‌و كۆتایی‌ ساڵی‌ 2009 به‌ڕێوه‌چو، هه‌ردو كێڵگه‌ی‌ عه‌كازی‌ ئه‌نبار‌و مه‌نسورییه‌ی‌ دیاله‌ خرانه‌ لیستی‌ وه‌به‌رهێنانه‌وه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ گه‌وره‌یی‌ یه‌ده‌كی‌ ئه‌و كێڵگانه‌ كه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی‌ 45%ی‌ یه‌ده‌گی‌ گازی‌ دۆزراو له‌عێراقدا، نه‌تواندرا وه‌به‌رهێنه‌ران‌و كۆمپانیا بیانیه‌كان به‌لای‌ خۆیاندا رابكێشن به‌هۆی‌ بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ ناجێگیر‌و نه‌بونی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌‌و یاسایی‌ له‌و پارێزگایانه‌دا.

وه‌زاره‌ت ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بو له‌ئاست ئه‌و گرفته‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ وته‌بێژه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌ت، عاسم جیهاد ئاماژه‌ی‌ پێدا. جیهاد رونیكرده‌وه‌ "له‌مانگی‌ ئایاری‌ 2010، قۆناغی‌ سێهه‌می‌ رێگه‌پێدانه‌كانمان راگه‌یاند‌و توانیمان وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ بهێنین پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ڵێنی‌ دابینكردنی‌ پاسه‌وانمان پێدان بۆ كێڵگه‌كان".

له‌درێژه‌ی‌ لێدوان‌و كۆبونه‌وه‌كانیش به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ نێوان به‌غدا‌و پارێزگاكانی‌ تر كه‌ كێڵگه‌ نه‌وتیی‌‌و گازییه‌كانیان له‌خۆگرتوه‌، شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ لیستێكی‌ عه‌شایه‌ری‌ ده‌كات‌و له‌كۆی‌ 29 كورسی‌، خاوه‌ن 9 كورسی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ ئه‌نباره‌، رونیكرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ رێككه‌وتنێك له‌نێوان پارێزگاكه‌یان‌و وه‌زاره‌ت "وێستگه‌یه‌كی‌ كاره‌بایان بۆ دابین ده‌كه‌ن به‌توانای‌ 250 مێگاوات‌و سوته‌مه‌نیه‌كه‌شی‌ له‌كێڵگه‌ی‌ عه‌كازه‌وه‌ دابینده‌كرێت"، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ "دابینكردنی‌ سوته‌مه‌نی‌ بۆ وێستگه‌ی‌ هیت بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ 1800 مێگاوات كاره‌با".

له‌كۆتایی‌ لێدوانه‌كه‌شیدا، ئه‌بو ریشه‌ بۆ نیقاشی‌ ئاشكرا كرد كه‌ پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌نبار "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت‌و كۆمپانیای‌ كۆكازی‌ كۆری‌ رێككه‌وتون هه‌مو پاڵپشتیه‌كیان بكه‌ن"، هه‌رچی‌ له‌باره‌ی‌ كاتی‌ به‌رهه‌مهێنانیشه‌، ناوبراو وتی‌ "له‌ماوه‌ی‌ دوو ساڵی‌ داهاتودا ده‌بێت كه‌ هه‌مان ماوه‌ی‌ ته‌واوبونی‌ وێستگه‌كانی‌ كاره‌بایه‌".

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌