راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

نوێنه‌ری‌ هه‌رێم له‌به‌ریتانیا
په‌یوه‌&#1606

قاسم خدر محەممەد
له‌گفتوگۆیه‌كی‌ نێوان نیقاش‌و…
2.06.2009  |  هه‌ولێر

نیقاش: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاروباری فه‌رمانگه‌كه‌تان چییه‌؟

به‌یان: ئۆفیسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ریتانیا چه‌ندین كاری‌ جۆراوجۆری‌ هه‌یه‌، به‌ڵام گرنگترین مه‌سه‌له‌ كه‌ پێداگری‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ین‌و له‌به‌ر چاوی‌ ده‌گرین، په‌رله‌مانی به‌ریتانیایه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئه‌و وڵاته‌ گرنگییه‌كی‌ تایبه‌ت به‌بابه‌تی كوردستان‌و عێراق ده‌ده‌ن.یه‌كێ‌ له‌خاڵی‌ گرنگه‌كانی‌ تر كه‌ به‌رده‌وام له‌به‌رچاوی‌ ده‌گرین، راگه‌یاندنه‌. به‌ریتانیا یه‌كێكه‌ له‌سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بۆ زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئینگلیزی‌و عه‌ره‌بی. جگه‌ له‌مانه‌ش، ئێمه‌ په‌ره‌ به‌ئابوریی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین‌و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی‌ رێكخستنی‌ سمینار‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ین بۆ بیزنسمانه‌ به‌ریتانییه‌كان‌و سه‌رقاڵی‌ رێكخستنی‌ گه‌شتی‌ ئابوریی‌ بیزنسمانه‌ به‌ریتانییه‌كانین بۆ هه‌رێم‌و به‌م هه‌نگاوانه‌ش، هه‌وڵمان داوه‌ ببینه‌ پردی پێوه‌ندی نێوان بیزنسمانانی كوردستان‌و به‌ریتانیا به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ هاوبه‌ش.له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ باسكران، ئێمه‌ به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی‌ یارمه‌تی ئه‌و كوردانه‌ین كه‌ وه‌ك په‌نابه‌ر روویان له‌به‌ریتانیا كردووه‌.

نیقاش: ئایا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا به‌ریتانیاكان هه‌یه‌؟

به‌یان: هه‌رێمی‌ كوردستان ناوچه‌یه‌كی‌ به‌پیتی‌ وه‌به‌رهێنانه‌، نه‌ك ته‌نها بۆ به‌ریتانیان به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپی‌و ئه‌مه‌ریكایی‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش. یاسای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان زۆر یارمه‌تیده‌ری وه‌به‌رهێنه‌رانه‌‌و زۆر له‌بیزنسمانه‌ شاره‌زاكان، یاسای وه‌به‌رهێنانی كوردستانیان به‌یه‌كێك له‌باشترین یاساكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌سف كردووه‌.یاسای وه‌به‌رهێنان زۆر خاڵی سه‌ره‌نجڕاكێشی بۆ ئه‌وان تێدایه‌، بۆ نمونه‌، وه‌به‌رهێن ده‌توانێن خاوه‌ن موڵك بێت له‌هه‌ڕێم‌و ماوه‌ی‌ پێنج ساڵ له‌باجدان‌و گومرگ ئازاد ده‌كرێت‌و ئه‌گری‌ ئه‌وه‌ش هه‌ی بۆ 10 ساڵ درێژ بكرێته‌وه‌. جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ر كه‌لوپه‌ل‌و ئامێر‌و مه‌كائینێك كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌هێندرێت، تاكوو 10 ساڵ له‌گومرگ چاوپۆشییان لێ ده‌كرێت.ئه‌م ئاسانكاری‌‌و خاڵه‌ ئیجابیانه‌ی‌ كه‌ له‌یاسای‌ وه‌به‌رهێناندا هه‌یه‌، له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستییه‌تی‌ په‌ره‌ به‌كه‌رتی تایبه‌ت بدات له‌بواره‌كانی كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار، بازرگانی، پیشه‌سازی نه‌وت‌و كه‌رته‌كانی دیكه‌.هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم خه‌ریكی‌ دڵنیاكردنه‌وه‌ی‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌ بیانییه‌كانه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان‌و دادپه‌روه‌رانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت‌و له‌ڕیگه‌ی یاساوه‌ مافه‌كانیان ده‌پارێزرێت. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ بوونی گه‌شتی ئاسمانی راسته‌وخۆ له‌ئه‌وروپاوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌قامگیریی‌و ئاسایشی‌ هه‌رێم متمانه‌یه‌كی‌ زیاتری‌ به‌وه‌به‌رهێنه‌ران به‌خشیوه‌.

نیقاش: به‌گشتی‌ گرفته‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی چین؟

به‌یان: یه‌كێك له‌كێشه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كان ئه‌وه‌یه‌، كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌ڕووی ئاسایش‌و سه‌قامگیریی جیاوازی نێوان هه‌رێم‌و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی عێراق ناكه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ روونبكرێته‌وه‌ كه‌ كوردستان ناوچه‌یه‌كی‌ هێمن‌و پڕ ئاسایشه‌.له‌ ساڵی 2006ـه‌وه‌ تاكو ئێستا شه‌ش وه‌فدی بازرگانیمان له‌به‌ریتانیاوه‌ هێناوه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌فده‌ بچوك‌و تاكه‌ كه‌سه‌كان.به‌ربه‌ستێكی دیكه‌ی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران، لاوازیی سیستمی بانكییه‌. ئێمه‌ پێویستیمان به‌بنیاتنانی سیستمێكی دارایی هه‌یه‌ كه‌ به‌پێی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی كاربكات.نه‌بوونی ئامار‌و زانیاریی پێوه‌ندیداریش به‌كاروباری ئابوری، گرفتێكی دیكه‌یه‌. تاكو ئێستا ئامارێكی ڕێكوپێك‌و وردی ئابووریمان نییه‌، به‌ڵام ئه‌و كێشانه‌، شتێك نین كه‌ چاره‌ نه‌كرێن‌و له‌گه‌ڵ كاتدا هێدی هێدی به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بین.

نیقاش: په‌رله‌مانتارانی‌ كوردی‌ به‌غدا ره‌خنه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌گرن كه‌ له‌پرسی كه‌ركوكدا، به‌ریتانیا پشتی عه‌ره‌به‌كان ده‌گرێت، تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دای؟

به‌یان: به‌ریتانیا پێی وایه‌ كه‌ ده‌بێت كێشه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ جێگه‌ی‌ ململانێ‌ له‌ڕێگه‌ی خه‌ڵكی عێراق‌و ده‌ستوری عێڕاقییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.به‌ریتانیا كوردستانی له‌لا گرنگه‌، ئه‌وان ده‌زانن سه‌ركردایه‌تی كورد، ڕۆڵێكی زۆر گرنگیان له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێڕاقدا هه‌یه‌. ئێمه‌ به‌به‌رده‌وامی به‌به‌رپرسه‌ به‌ریتانییه‌كان ده‌ڵێین، كه‌ كورد چه‌ند ده‌یه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك شه‌ڕ ده‌كات‌و له‌و هه‌وڵه‌شمان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین‌و هه‌رگیز ده‌ستی لێ به‌ر ناده‌ین‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌سێكیشدا نییه‌، كه‌ كێشه‌ی كه‌ركوك به‌توندوتیژی چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌ر شه‌ڕێك له‌سه‌ر كه‌ركوك رووبدات، ناسه‌قامگیربوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئاوا‌و جیهاندا نییه‌، چونكه‌ جێگه‌یه‌كی سه‌قامگیر نابێت بۆ دابنیكردنی وزه‌ی جیهان.

نیقاش: به‌ڕای‌ ئێوه‌ په‌یوه‌ندییه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا چۆن وه‌سف ده‌كه‌ن؟

به‌یان: ئێمه‌ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیدا هه‌یه‌ له‌به‌غدا‌و ناتوانین بڵیین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا كێشه‌مان هه‌یه‌، چونكه‌ ئێمه‌ به‌شێكین له‌و حكومه‌ته‌. من هه‌میشه‌ گوته‌یه‌كی سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی) دووباره‌ ده‌كه‌مه‌وه‌، ئه‌و ده‌ڵێ "له‌ عێراق هێشتا كه‌لتوری ئه‌وه‌ ماوه‌، كه‌ یه‌ك كه‌س یان یه‌ك حزب له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ حوكمی ته‌واوی عێراق بگرێته‌ ده‌ست‌و ئێستاش نیشانه‌ی مه‌ترسیدار ده‌بینین، بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ وه‌ڵام‌و كاردانه‌وه‌ی خۆمان هه‌بێ".

نیقاش: گرفته‌كانی به‌رده‌م فرۆشتنی نه‌وت چین؟

به‌یان: وه‌ك ده‌زانن هه‌رێمی‌ كوردستان به‌فعلی‌ ده‌ستی‌ به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی بۆرییه‌كانی عێراقه‌وه‌ كرد كه‌ داهاته‌كه‌ی بۆ هه‌موو عێراقه‌‌و پشكی ئێمه‌ش 17%ـه‌. هه‌رێم له‌بواری نه‌وت‌و غازدا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌‌و ئێمه‌ش به‌نیازین ئابوریی خۆمان بنیات بنێین، بۆیه‌ نامه‌عقوله‌ ئه‌گه‌ر نه‌وت‌و غازی خۆمان به‌كار نه‌هێنین. هه‌روه‌ها له‌ڕووی سیاسیشه‌وه‌ گرنگه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جاره‌، كه‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی بنێرێته‌ ده‌ره‌وه‌.

نیقاش: هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك له‌پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و توركیادا هه‌یه‌؟

به‌یان: له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیادا به‌ره‌وپێش چووه‌‌و پێویسته‌ زیاتریش به‌ره‌وپێش بچێت، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی سێ قۆڵی له‌نێوان هه‌رێم‌و عێراق‌و توركیادا هه‌یه‌، نه‌وتی عێراق به‌خاكی كوردستاندا به‌ره‌و توركیا ده‌چێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ غازی هه‌رێمیش هه‌ر به‌توركیادا ده‌گاته‌ ئه‌وروپا. بۆیه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی توركیادایه‌، هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیر بێت.