چیرۆكی كوژرانی شا فه‌یسه‌ڵی دووه‌م دواین پاشای عێراق‌و خانهوادهكهیو رووداوه‌كانی ئه‌و شه‌وه‌و چیرۆكی دهستگیرانییهكهی له‌گه‌ڵ شازاده توركه‌كه، شۆفێره تایبه‌تیه‌كه‌ی پاشای عێراق له‌م دیداره‌دا ده‌یانگێڕێته‌وه كه په‌یامنێری "نیقاش" له‌گه‌ڵی سازی كردووه.
جه‌بار مه‌حمود جعێفری كه شۆفێری تایبهتیو فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی كۆشكی فه‌یسه‌ڵی دووه‌م پاشای عێراقه ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵدا نه‌هاتبوو ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نی ههبێتو ببێته شایه‌تحاڵی ئاشكراكردنی روداو‌و راستییه‌كانی كوشتنی شا فه‌یسه‌ڵی دووه‌م له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 14ی ته‌مموزی 1958 له كۆشكی ریحاب له به‌غدا، ئه‌و شایه‌تحاڵه‌ی ته‌مه‌نی له 90 ساڵ نزیك بووه‌ته‌وه، پێی وایه ئه‌و نههامهتیو كاره‌ساتانه‌ی له عێراقدا رووده‌ده‌ن شتێك نین جگه له درێژه‌كێشانی قۆناغی رشتنی خوێنی پاشاكانو كوشتنی خانه‌واده‌ی شاهانه به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ساده‌ترین نه‌ریتی مرۆڤایه‌تیدا ناگونجێت.
نیقاش: ماوه‌ی چه‌نده‌ت له پیشهكهتدا به‌سه‌ربرد وه‌كو شۆفێری پاشا‌و كێ بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ی پاڵاوتیو كه‌ی خزمه‌تت ته‌واو بوو؟
جعێفری: له‌سه‌ره‌تا په‌نجاكاندا ده‌ستم به‌كاركردن له‌گه‌ڵ شا كرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه ده‌ستنیشان كرام كه شا پێكیهێنابوو بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر یه‌كه سه‌ربازییه‌كاندا بگه‌ڕێت‌و منیش ئه‌و كاته سه‌رباز بووم، ئه‌ركی لیژنه‌كه ئه‌وه‌بوو به‌دوای كه‌سانی شیاودا بگه‌ڕێت بۆ كاركردن له كۆشكی پاشایه‌تی، به‌هۆی باڵابهرزییهكهمو رێكوپێكی له‌شولاری سهربازیمهوه هه‌ڵبژێردرام بۆئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی شاهانه بكه‌م، له كۆشك ده‌ستم به‌كار كرد‌و ماوه‌ی كاركردنم له كۆشكی شاهانه هه‌شت ساڵی له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وام بوو.
نیقاش: باسی دیارترین خه‌سڵه‌تی كه‌سایه‌تی شا-مان بۆ بكه؟
جعێفری: شا گه‌نجێكی به‌خشنده‌ی هێمنو زۆر ساده‌بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ژاران له چایخانه گشتییه‌كاندا داده‌نیشت‌و به‌بێ كۆت‌و به‌ندو پاسه‌وانی تایبه‌ت به‌ناو بازاڕدا ده‌گه‌ڕا، له كاروباری وڵات دڵنیابوو، له ئه‌نجامی ئه‌و سه‌قامگیرییه ئه‌منییه‌ی به‌رقه‌رار بوو، به ده‌ستوور حوكمی ده‌كرد، ئه‌و كاته وڵات گه‌یشتبووه ئاستێكی به‌رزی خۆشگوزهرانیو سهقامگیریو گه‌شه‌سه‌ندن، ئه‌و كاته ئه‌و نه‌خۆشی ره‌بوی هه‌بوو له ژیانیدا له‌خه‌ڵك جیانه‌ده‌بووه‌وه، به‌خه‌یاڵی كه‌سدا نه‌ده‌هات كه رۆژێك له رۆژان "عه‌بدولكه‌ریم قاسم" سته‌می لێ بكات، چونكه یه‌كێك بوو له ئه‌فسه‌ره نزیكه‌كانی ئه‌وو نوری سه‌عیدی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته شا ته‌نیا سێ پۆلیسی بۆ پاراستنی بینای رادیۆ ته‌رخان كردبوو.
هه‌رچی شانشینهكهشه ئه‌وا له‌لایه‌ن عه‌بدولئیلای خاڵیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا، هه‌روه‌ها شا هه‌موو رۆژانێكی هه‌ینی سه‌ردانی گۆڕی دایك‌و باوكی ده‌كرد له گۆڕستانی شاهانه، له‌بیرمه ئه‌و رۆژه‌ی له چایخانه‌یه‌كی میللی دانیشتبووم كه ده‌كه‌وته نزیك كۆشكی شاهانه‌و رێكه‌وت وابوو شا له‌وێوه تێپهڕیو بینیمی دانیشتووم بۆیه هاته نێو چایخانه‌كه‌و له ته‌نیشتمه‌وه دانیشت‌و داوایكرد پێكه‌وه هه‌ندێك یاری بۆ كاتبه‌سه‌ربردن بكه‌ین، ته‌نانه‌ت له‌بیرمه خاوه‌نی چایخانه‌كه به‌بۆنه‌ی هاتنی شاوه پاره‌ی له هیچ كه‌سێكی نێو چایخانه‌كه وه‌رنه‌گرت.
نیقاش: بڕی چه‌نده پاره‌ت وه‌رده‌گرت؟
جعێفری: بڕی حه‌ڤده دینار‌و نیوم وه‌ك مووچه وهردهگرتو مووچه‌كه‌م له سریه‌ی سوارچاكانی سه‌ر به‌كۆشكی شاهانه بۆ خه‌رج ده‌كرا كه مووچه‌یه‌كی زۆر بوو به‌راورد به‌و بڕه پاره‌یه‌ی سه‌ربازان له یه‌كه سه‌ربازییه‌كان وه‌ریان ده‌گرت، به‌م شێوه‌یه‌ش مامه‌وه تا كوده‌تاكه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم روویدا ئیتر دوای ئه‌وه گواسترامه‌وه بۆ یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی نوێ له موسڵ‌و له‌وێشه‌وه گواسترامه‌وه بۆ ئاكرێ‌و چه‌ند شوێنێكی تر.
نیقاش: ئایا ئاماده‌ی هیچ دیدارێكی دیاریكراو بوویت له‌گه‌ڵ شا؟
جعێفری: من له كاروانی شاهانه‌دا بووم‌و ئه‌ركمان گواستنه‌وه‌ی میوانه ره‌سمییه‌كان بوو، به‌شداریم كردووه له ئاهه‌نگی پێشوازیكردن له شا "عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود"و "حسێن كوڕی عه‌بدوڵڵا" پاشای ئوردن‌و ئاهه‌نگی پێشوازیكردن له "كه‌میل شه‌معون" سه‌رۆك كۆماری لوبنان، ئهركهكهشم بریتی بوو له گواستنه‌وه‌ی میوانه ره‌سمییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌نناوه بۆ باره‌گای حه‌وانه‌وه‌یان، چه‌ندین جاریش له‌گه‌ڵ شا سه‌فه‌رم كردووه كه زۆربه‌یان له سهیرانهگهشتهكاندا بووه بۆ هاوینه‌هه‌واری سهرسهنگو شوێنه‌كانی دیكه.
نیقاش: باسی كاتی هێرشكردنه سه‌ر كۆشكمان بۆ بكه، وه‌سفێكی كۆشكمان ده‌وێت له ناوه‌وه، چۆن خانه‌واده‌ی شاهانه به‌خه‌به‌ر هاتن له‌و رووداوه‌داو چی روویدا؟
جعێفری: شا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا بوو له كۆشكی ریحاب كه ده‌كه‌وێته به‌ری كه‌رخ، چاوه‌ڕوان ده‌كرا عه‌بدولكه‌ریم قاسم یاوه‌ری فه‌وجێكی سه‌ربازی بكات به‌ره‌و ئەردەن بۆ ئه‌ركێكی سه‌ربازی، به‌ڵام هه‌ر زوو قاسم ئاڕاسته‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی گۆڕی كه به‌ڕێوه‌بوون به‌ره‌و ئەردەن و ئاڕاسته‌ی كردن به‌ره‌و هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆشك، ئه‌مه له سه‌عات شه‌شی به‌ره‌به‌یان روویدا، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان توانیان كۆشكی شاهانه داگیر بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی لیوای پاسه‌وانی شاهانه كردبوو كه ته‌نیا دوو كیلۆمه‌تر له بینای كۆشك دوور بوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و دهوریهیهش كه پاراستنی كۆشكی پێ سپێردرابوو، ئیتر ئه‌وه روویدا كه ڕوویدا.
نیقاش: رووداوه‌كانمان بۆ ته‌واو بكه، دوای ئه‌وه چی روویدا؟
جعێفری: دوای ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی كۆشك درا عهبدولئلای وه‌سی هاته ده‌ره‌وه‌و دوای ئه‌ویش پاشا هاته ده‌ره‌وه‌و قورئانێكو پارچه‌یه‌ك قوماشی سپی به‌ده‌سته‌وه بوو هه‌موو ئه‌ندامانی خانهوادهكهیو ژماره‌یه‌كی كه‌م لهخزمهتكارانی كۆشك‌و پاسه‌وانه‌كانی له‌گه‌ڵ بوو، دوای كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه لهحهوشهیهكی بچووكی باخچه‌كه‌دا ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی ئه‌ركی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆشكی پێ سپێردرابوو كه ناوی عه‌بدولستار سه‌بع عه‌بوسی بوو خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره بوو، ته‌قه‌ی لێكردن‌و پاشا‌و میر عهبدولئیلاو شاژنه نهفیسهو شازاده عابدیه گیانیان له‌ده‌ستداو ئه‌وانی دیكه‌ش بریندار بوون، دوای ئه‌وه هێرشبه‌ران ته‌رمی وهسییان به شه‌قامه‌كانی به‌غدادا گێڕا‌و پاشان به‌ده‌روازه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریدا ههڵیانواسیو ته‌رمی پاشا‌و خانهوادهكهشیان له گۆڕستانی شاهانه بهخاكسپاردو تا ئه‌مڕۆش گۆڕه‌كانیان دیارن، به‌ڵام باشتر بوو كوده‌تاچیه‌كان پاشا‌و خانه‌واده‌كه‌یان دووربخستایه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له میسر روویدا.
نیقاش: پێتوایه له كۆشكی شاهانه‌دا خیانه‌ت كرابێت، چۆن ئه‌وه كراوه؟
جعێفری: به‌ڵێ خیانه‌تێكی ئاشكرابوو، چونكه عه‌قید ته‌ها موسته‌فا محه‌مه‌د بامه‌رنی كه فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی شاهانه بوو به به‌رده‌وامی یه‌كێك بوو له ئه‌فسه‌ره نزیكه‌كانی شا فه‌یسه‌ڵ، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی به ئه‌فسه‌رانی ئازادیخواز ناسرابوون رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ كردبوو سه‌باره‌ت به سه‌عاتی هێرشه‌كه‌و ره‌زامه‌ندییان به‌ده‌ستهێنابوو كه شه‌ڕی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیانه نه‌كات كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كۆشك، هه‌ر ئه‌وه‌ش روویدا، چونكه ده‌یتوانی یه‌كه‌كانی جووڵه پێ بكات‌و به‌رگری له پاشا‌و كۆشك بكات، دواتریش"عه‌بدولكه‌ریم قاسم" كردیه فه‌رمانده‌ی ئه‌وه‌ی به به‌رگری میللی ناسرابوو.
نیقاش: جیاوازی چیه له نێوان سیستمی پاشایهتیو ئه‌و سیستمانه‌ی دواتر بینیتن؟
جعێفری: جیاوازییه‌كه به‌رفراوانه له‌نێوان دوێنێ‌و ئه‌مڕۆدا له‌ڕووی ئاسایش‌و ئهخلاقو شهرهفو رێبه‌رایه‌تیه‌وه، پێم وایه ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شاهانه‌دا هاتن كوده‌تایه‌كی ره‌شبوو به‌هه‌موو ورده‌كارییه‌ك، له‌به‌رئه‌وه‌و به‌هۆی خۆشه‌ویستی زۆرم بۆ ئه‌و قۆناغه بڕیارم دا شاهانه بمێنمه‌وه‌و شاهانه بمرم، چونكه خۆشه‌ویستیم بۆ پاشا وه‌سف ناكرێت، هه‌ر بۆیه ده‌بینیت هه‌موو شتێكیانم پاراستووه، له دوای ئه‌و رووداوه‌ی ساڵی 1958و تا ئه‌مڕۆش سه‌ردانی شوێنی كۆشكم نه‌كردووه تا ئه‌و رووداوه ئازاربهخشانهم بیر نه‌كه‌وێته‌وه.
نیقاش: ده‌وترێت ئاماده‌ی ئاهه‌نگی ماره‌بڕینی پاشا بوویت؟
جعێفری: به‌ڵێ وایه له هۆڵی شا فه‌یسه‌ڵی دووه‌م له بابولموعهزهمی ناوه‌ڕاستی به‌غدا ئاهه‌نگی ماره‌بڕینی پاشا‌و شازاده فازیڵهی توركمان رێكخست‌و منیش ئاماده‌و به‌شداربووم له‌و ئاهه‌نگه‌دا، بڕیاریش بوو پاشا له هه‌مان رۆژی كوده‌تاكه‌دا هاوسه‌رگیری بكات، به‌ڵام مه‌رگ پێشتر گه‌یشت.