دواتر له‌شوێنه‌كه نزیك ده‌بمه‌وه، له‌سه‌ر شه‌قامێكی خێرایی شاری سلێمانی، 3 گه‌نج ئۆتۆمبێله‌كان رایی ده‌كه‌ن، نه دوكان نهفرۆشگه هیچیان كراوه نین، له‌به‌رده‌م زه‌وییه‌كی پڕ لهچاڵو چۆڵداو ده‌وردراو به چه‌ند تهپۆڵكهیهكو له‌ناو گیایی به‌هاردا كهولهكه شاردراوه‌ته‌وه، به‌شێكیشی له‌ناو سه‌تڵێكی گه‌وره‌ی خۆڵ دانراوه.
هه‌ر كڕیارێك دێت دوای ئه‌وه‌ی جۆره‌كه‌ی دیاریده‌كات، فرۆشیاره‌كان ده‌چنه ناو پارچه زه‌وییه‌كه‌و كهولیان بۆ ده‌هێنن.
مه‌هدی كه‌ریم_ ناوێكی خوازراوه_ پێنج ساڵه كهول ده‌فرۆشێت، گه‌نجێكی ئه‌سمه‌ر ریشێكی كورتی هێشتوه‌ته‌وه، ئه‌و ئیشی كڕیاره‌كان رایی ده‌كات، "ئیشه‌كه‌ی ئێمه ئێستا به‌شێوه‌ی قاچاخه دوكانمان نیه به‌شێوه‌ی ده‌ستگێڕ ده‌یفرۆشین، هه‌موو جۆره كه‌سێك دێت بۆ مه‌شروب له عهرهبو كورد‌و هه‌موو چین‌و توێژێك دێن بۆ لامان، مه‌هدی وای وت.
مههدیو هاوكاره‌كانی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌شێوه‌ی نهێنی شه‌وانه كهول ده‌فرۆشن، پێیباشه له‌م مانگه‌شدا كهول فرۆشتن رێگه پێدراوبێتو شوێنی تایبه‌تیان بۆ دابین بكرێت.
ئه‌و كڕیارانه‌ی دێنه لای مه‌هدی عارهقو ویسكیو بیره ده‌به‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی به قاچاخ ده‌فرۆشرێت نرخی هه‌ر بوتڵێك 250 دیناری له ڕه‌مه‌زاندا چوه‌ته‌سه‌ر، مه‌هدی نیگه‌رانه "ئه‌م ڕه‌مه‌زانه دوو وه‌جبه‌ی مه‌شروبمان له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ته‌وه گیراوه".
له كوردستان هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زاندا سه‌رجه‌م دوكانه‌كانی فرۆشتنی كهول ده‌داخرێن، له ئوتێله چوار ئه‌ستێره‌و پێنج ئه‌ستێره‌كاندا رێگه به‌خواردنه‌وه‌ی كهول ده‌درێت، به‌ڵام به‌شێك له مه‌شروب خۆره‌كان له‌و مانگه‌شدا ده‌ستبه‌رداری خواردنه‌وه نابن، به‌شێكیان پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌شی مانگه‌كه كهول دهكڕنو ههڵیدهگرنو به‌شێكی دیكه‌شیان له‌رێگه‌ی ده‌ستگێڕه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه كه به‌شێوه‌ی نهێنی ده‌رده‌كه‌ون كهولیان ده‌ستده‌كه‌وێت.
به‌هه‌ردوو به‌ری شه‌قامی چه‌ق چه‌ق له‌سلێمانی پێش ڕه‌مه‌زان له شه‌واندا پڕده‌بێت له مهشروی خۆر، له‌ئێستاداش تاكو ته‌را خه‌ڵك ده‌بینرێن دانیشتون ده‌خۆنه‌وه.
له‌پشت ئۆتۆمبیلێكی ده‌بڵ نیسان، دوو پیاو دانیشتون‌و سه‌رقاڵی خواردنه‌وه‌ی ڤۆدگان، خالید محه‌مه‌د _ناوێكی خوازراوه_ (53 ساڵ) له ساڵی 1984ه‌وه ده‌ستی به‌خواردنه‌وه كردوه له ڕه‌مه‌زانیشدا ده‌ستبه‌رداری خواردنه‌وه نه‌بووه.
خالید به‌شێوه‌ی قاچاخ كهولی ده‌ستكه‌وتووه، به‌و مه‌رجه قسه ده‌كات ناوی راسته‌قینه‌وه‌ی نه‌نوسرێت، "من به‌بیروباوه‌ڕ چهپو عه‌لمانیم رێزم بۆ هه‌موو بیروباوه‌ڕێك هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت رێگه‌م پێبدرێت به ئازادی موماره‌سه‌ی خۆم بكه‌م، دین ناتوانێت مه‌شروب خواردنه‌وه به من ته‌رك بكات‌و قایمقامیه‌تیش ده‌یه‌وێت دڵی حزبه‌كان ڕازی بكات بۆیه ئه‌م بڕیاره‌یداوه".
خالید زیاتر وتی "من هه‌موو كاتێك مه‌شروب دهخۆمهوهو ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م بڕوام پێیهتیو بۆ ئه‌وه‌ش ده‌خۆمه‌وه پشوویه‌ك به رۆح بدهمو بتوانم ئیشوكاری رۆژانه‌م به‌باشی به‌ڕێبكه‌م".
خالید بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتن‌و خواردنه‌وه‌ی كهول له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌كارێكی باش نازانێت، "كه ده‌خۆمه‌وه پێشێلی ئازادی كه‌س ناكهمو سه‌رئێشه بۆ كه‌س دروست ناكه‌م، به‌لاشمه‌وه ئاساییه له‌سه‌ر مه‌شروب خواردنه‌وه دهستگیربكرێم".
خالید، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه له‌ڕه‌مه‌زاندا جێگه‌ی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ مه‌شروب خواردنه‌وه كه له‌گه‌ڵ داهاتی ئه‌واندا بگونجێت. خواردنه‌وه له ئوتێل پێنج ئه‌ستێره‌كان له‌كوردستان، له‌توانای خالید‌و ئه‌و كه‌سانه‌دا نیه كه داهاتی مانگانه‌یان له ده‌وروبه‌ری 300 بۆ 400 دۆلاردایه.
شكار ئه‌حمه‌د (26 ساڵ) خوێندكاری قۆناغی چواره‌می زانكۆیه، له مانگی ڕه‌مه‌زانیشدا هه‌ر كاتێك بیه‌وێت له‌به‌شه ناوخۆییه‌كه‌ی دێته ده‌ره‌وه‌و ده‌خواته‌وه. شكار پاڵی داوه‌ته‌وه به ئۆتۆمبێلهكهیداو چه‌ند قتویه‌ك بیره له‌به‌رده‌میدان، به"نیقاش"ی وت "به‌پێی كات‌و جه‌وه‌كه‌ی پێش ڕه‌مه‌زان ده‌مخوارده‌وه، ئێستاش كه ڕه‌مه‌زانه هه‌ر كاتێك بێتاقه‌ت بم دێم ده‌خۆمه‌وه، له ئه‌گه‌ر ڕه‌مه‌زانیشدا رێگه‌پێدراوبێت باشتره چونكه خه‌ڵك هه‌یه حه‌زی لێیه‌تی".
شكار پێشتر له ڕه‌مه‌زاندا نهیخواردوهتهوه، "به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕم گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه ئێستا له ڕه‌مه‌زانیشدا ده‌خۆمه‌وه".
له‌ئاینی ئیسلامدا خواردنه‌وه‌ی كهول له هه‌موو كاتێكدا حه‌رام كراوه، به‌ڵام له كوردستان له‌كاته‌كانی دیكه‌ی ساڵدا جگه له‌ڕه‌مه‌زان به ئازادانه دهفرۆشرێتو ده‌خورێته‌وه، كاتێك مانگی ڕه‌مه‌زان دێت قایمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك رێنمایی بۆ رێكخستنی كاروباری هاوڵاتیانو بازاڕ، بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م دوكانه‌كانی مه‌ی فرۆشیش ده‌دات.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت، به "نیقاش"ی وت "به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستوری عێراق ئیسلامی ئاینی سه‌ره‌كی خه‌ڵكه‌و وه‌ك شكۆیه‌ك بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان فرۆشگاكانی مه‌ی داده‌خرێن".
به‌وته‌ی گۆران، ئه‌مه‌ش لای هه‌ندێك له خاوه‌ن فرۆشگا‌كان وه‌كو نه‌ریتێكی لێهاتووه‌و خۆیان به‌ئاره‌زومه‌ندانه نایكه‌ینه‌وه، مه‌سیحیه‌كانی سلێمانیش هه‌موو ڕهمهزانێك فرۆشگاكانیان ناكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت دانبهوهدانێت، رێكاره‌كانی ئه‌وان له‌لای هه‌ندێك كه‌س ده‌قۆزرێته‌وه‌و به‌شێوه‌ی نایاسایی و بێ مۆڵه‌ت كهول به نرخێكی گرانتر ده‌فرۆشن، وتیشی "له ئوتێلی چوار ئه‌ستێره‌و پێنج ئه‌ستێره دۆخه‌كه ئاساییه، چونكه خه‌ڵكی بیانی ده‌چێته ئه‌و شوێنانه كه هه‌ڵگری ئاین‌و بیروباوه‌ڕی جیاوازن".
دلاوه‌ر ڕه‌حیم، نوسه‌رێكی كورده له‌فه‌ره‌نسا ده‌ژی پێش ئه‌وه‌ی بچێته ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر ژیاوه، ناو به‌ناو وێنه‌ی خۆی له‌كاتی خواردنه‌وه‌دا له فه‌یسبوك بڵاوده‌كاته‌وه.
ره‌حیمی، به "نیقاش"ی وت "ئه‌م پرسه ڕوویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك له مهشروبخۆرهكان خۆیان پشتی یاسا‌و رێنماییه‌كان ده‌گرن بهكردارهكانیان، به‌ناوی ڕێزگرتن له ڕه‌مه‌زان و دین".
به‌بڕوای دلاوه‌ر قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتن‌و خواردنه‌وه‌ی كهول له‌ڕه‌مه‌زاندا، "جگه له پێشێلكردنی ئازادی تاك، ته‌نانه‌ت پێشێلكردنی ئازادی گروپێكی گه‌وره‌ی وه‌ك كریستان و دینه‌كانی تریشه، پێشێلكردنی كار و پیشه‌ی سه‌دان كه‌سه".
دلاوه‌ر كه مه‌شروب خواردنه‌وه وه‌ك شیعر نووسین‌و موزیك چاو لێده‌كات، پێیباشه یاساكان هه‌موار بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر مه‌شروب خۆره‌كان ڕووبه‌ڕووی كێشه نه‌بنه‌وه.