جه‌نات محه‌مه‌د (30 ساڵ) ژنێكه هاوسه‌رگیری كردووه‌و دایكی سێ منداڵه له‌پارێزگای دیوانیه، له‌سایه‌ی دایك‌و باوكی‌دا ژیاوه كه متمانه‌یان به‌خۆی پتهوكردووهو پشتیوانی به‌هره‌كه‌یان كردووه تا له‌منداڵیدا ببێته وێنهكێشو دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ، كاتێكیش گه‌وره بوو لهپورهكانیهوه فێری دورومانو نه‌خشكردن بوو، به‌ڵام كاتێك هاوسه‌رگیری كرد بووه "دۆشمهچی" كه بهدارتاشیو دورومان كه‌لوپه‌لی ناوماڵ دروست ده‌كات، به‌وپێیه‌ش یه‌كه‌م ژنی عێراقییه ئه‌و پیشه‌یه بكات.
جه‌نات ده‌ڵێت "دوای ئه‌وه‌ی حه‌وت مانگ له‌مه‌وبه‌ر دایكم كۆچی دوایی كرد، زۆر دڵته‌نگ بووم‌و كاتی به‌تاڵ خه‌ریك بوو ژیان له‌ناخمدا بكوژێت، بۆیه ده‌ستمكرد به‌دورینی چهرچهفو به‌رگ بۆ ئامێره‌كانی ناو ماڵه‌كه‌م، به‌ڵام قه‌نه‌فه‌كانی ژووری میوان هه‌ر كۆن بوون‌و بۆ نوێكردنهوهشیان چوومه لای خاوه‌نی دوكانێكی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ‌و داوام لێ‌كرد بۆم نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام تێچوونی كاره‌كه له‌گه‌ڵ باری داراییمدا نه‌ده‌گونجا، بۆیه دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ماڵه‌وه بڕیارمدا خۆم ئه‌و كاره بكه‌م‌و قوماشم كڕی‌و ژنانی خزمم بانگ‌كرد بۆ یارمه‌تیدانم له‌به‌ر ئه‌وه كاره‌كه ئاسان بوو تێچوونیشی زۆر نه‌بوو، له‌وێوه بیرم له‌وه كرده‌وه له‌گه‌ڵ تیمێك له‌ژنان كار له‌و بواره‌دا بكه‌م".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "لهمێردهكهمهوه ئه‌وه فێربووم كه هه‌ندێك له‌كاری ناو ماڵ بكه‌م كه به‌زۆری پیاوان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن، بۆیه بۆری ئاو‌و پلاكی كاره‌باو چه‌ند شتێكی تریش چاك ده‌كه‌م، هه‌ر ئه‌ویش هانی ده‌دام بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره".
لێره‌شه‌وه بیرۆكه‌ی پشتبهخۆبهستنو سه‌ربه‌خۆیی دارایی سه‌ریهه‌ڵدا به‌بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌ن جیاجیاكانی ژیانی هه‌بێت، له‌و باره‌یه‌شه‌وه جه‌نات ده‌ڵێت "كاركردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هاوسهرێتیمو پابه‌ندبوونه خێزانییهكانم نه‌بووه، چونكه كاته‌كانم له‌نێوان خێزان‌و كاركردندا رێكخستووه، سه‌ره‌ڕای هیلاكیش، به‌ڵام له‌ڕێی ئه‌و كاره‌ی له‌ماڵه‌وه ده‌یكه‌م، چێژی خۆشی سه‌ركه‌وتنم كردووه".
له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگدا جهناتو تیمه‌كه‌ی توانیان زیاتر له 100 تاقمی ناو ماڵ له‌كاتێكی پێوانه‌ییدا ته‌واو بكه‌ن كه له‌سێ رۆژ بۆ هه‌ر تاقمێك زیاتر نه‌بوو، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش له‌پاڵ تایه‌تمه‌ندی دیكه‌دا یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ راكێشانی مه‌عمیل، له‌و باره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت "هه‌ندێك له‌و كه‌لوپه‌له كۆنانه‌ی مهعمیلهكان بۆمان دێنن پێویستیان به‌كاری دارتاشییه به‌ر له‌وه‌ی قوماش‌و ئیسفهنجهكهیان تێبگرین ئه‌و كاره‌ش هیلاكمان ده‌كات، به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوی ده‌كه‌ین‌و دواتر ئه‌و ئیسفه‌نجه‌ی تێده‌كه‌ین كه له‌كارگه سهرهكهیهكهی ده‌یكڕین پاشان قوماشی جوان لهكهلوپهلهكان ده‌گرین".
كاری جه‌نات لهبهرگتێگرتنهوهی كه‌لوپه‌لی كۆندا جیاوازی نییه له‌كاری هاوكاره پیاوه‌كانی له‌و بواره‌دا، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی له‌نێوان (150 – 200) دۆلاردایه كه نرخێكی گونجاوه به‌به‌راورد به‌و نرخه‌ی ئه‌و پیاوانه داوای ده‌كه‌ین كه له‌هه‌مان بواردا كارده‌كه‌ن.
جگه له‌تایبه‌تمه‌ندی كات‌و نرخ، جه‌نات هه‌موو جۆر‌و ره‌نگێكی قوماشی داواكراویشی هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی كڕینی له‌بازاڕ بخاته ئه‌ستۆی مه‌عمیله‌كانی، هه‌روه‌ك هۆكاری گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیش بۆ شوێنی كاره‌كه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه دابین ده‌كات، له‌و رووه‌شه‌وه وتی "شاره‌زاییم لهدیزاینو رێكخستنی ره‌نگه‌كان كاره ژنانهكهمی له‌كاری پیاوان جیاكردووه‌ته‌وه، چونكه من ئه‌و به‌هره‌یه‌م له‌كاره‌كه‌مدا به‌كارهێناوه له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنی رهنگهكانو ده‌رخستنی قوماشهكهوه ئه‌وه‌ش ئاسووده‌یی بهمهعمیله ژنه‌كانم ده‌به‌خشێت كه ژنی ماڵهوهنو به‌شێوه‌یه‌كی راستهوخۆو زۆر به‌ئاسووده‌یی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م".
له‌سه‌ره‌تای كاركردنیدا ئه‌م ژنه سی ساڵانه‌یه كه‌لوپه‌لی كاركردنی نه‌بوو، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك هاندانێك هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی پێدا، جه‌نات ده‌ڵێت "ئێستا به‌هۆی داهاتی كاره‌كه‌وه بوومه‌ته خاوه‌نی كه‌لوپه‌لی ته‌واو وه‌ك ئامێری بڕین‌و كونكردنی ته‌خته‌و بزماری قه‌باره جیاواز‌و ئامێری كهپسكردنو چه‌كوش‌و كاغه‌زی ره‌نگاوڕه‌نگ، ئه‌مه جگه له‌مادده سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك ته‌خته‌و ئیسفهنجو قوماش" هیچ ئاڵنگارییهكیشی نههاتۆتهڕێ ته‌نیا توانای جه‌سته‌یی نه‌بێت، به‌ڵام به‌كاری به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئه‌وه‌شدا زاڵ بووه.
جه‌نات پشتی به‌تیمه ژنانه‌كه‌ی به‌ستووه كه له‌دوو كچ پێكهاتوون ئه‌وه‌ش كارئاسانی بۆ كردووه له‌ته‌واوكردنی كاره‌كه‌یدا به‌خێرایی پێویست، چونكه ئه‌وان له‌هه‌موو شتێك‌دا به‌شدارن لهگهڵیو هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵیدا.
پێگه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیش بوونه‌ته ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی ریكلام بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ كاره‌كه‌و راكێشانی مه‌عمیل، جه‌نات كه پشتی به‌و بواره به‌ستووه ده‌ڵێت "ده‌ستمكرد بهریكلامكردن بۆ كاره‌كه‌م له‌ڕێی فهیسبووكهوه سه‌ره‌تاش وه‌ڵامدانه‌وه خاو بوو، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌كاره‌كه‌م نهدهكراو متمانه‌ش به‌توانای ژن له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره نه‌بوو، به‌ڵام دڵنیابووم لهسهركهوتنم، بۆیه ده‌ستمكرد به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كانم پاڵپشت به‌وێنه له‌گه‌ڵ باسكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان‌و گشتاندنی به‌سه‌ر چه‌ند گرووپێكی جیاجیادا لێره‌شه‌وه مه‌عمیلی زۆرم په‌یداكرد".
جه‌نات هه‌وڵده‌دات له‌ڕێی ئه‌و پاره‌یه‌ی پاشه‌كه‌وتی ده‌كات كاره‌كه‌ی فراوان بكات‌و په‌ره‌ی پێبدات وه‌كو دابینكردنی شوێنێكی گونجاو بۆ كاركردن كه جیابێت له‌ماڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كڕینی كه‌لوپه‌لی نوێ بۆئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی ژنان بخاته سه‌ركار، له‌و باره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت "ژن له‌عێراق به‌سروشتی خۆی خۆڕاگره‌و توانای ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكی هه‌یه، چونكه هیچ كارێك تایبه‌ت نییه به‌پیاوان، به‌ڵام پێویسته ژن هه‌وڵی شكاندنی ئه‌و وێنه دروستكراوه بدات كه وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی لاواز پیشانی ده‌دات، بۆیه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت قورسترین پیشه ده‌كات له‌ڕێی كاری بهردهوامو فێربوونه‌وه".
هه‌نگاونانی جهناتو خواسته‌كانی ره‌نگه هۆكارێك بن بۆ ده‌ركه‌وتنی ژنانی دیكه‌ش كه له‌هه‌مان بواردا كاربكه‌ن له‌و شاره بچووكه‌دا كه ساڵانی رابردوو چه‌ندین دیارده‌ی نوێی به‌خۆوه بینیوه.