راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

كه‌ركوك.. شاری‌ ئاشتی‌‌و پێكه‌وه‌ ژیان

مێترۆگرافی
ئه‌وه‌ی‌ له‌كه‌ركوك ده‌بینرێت، ره‌نگه‌ له‌هیچ شارێكی‌ تری‌ عێراق به‌دی‌ نه‌كرێت، شارێك به‌و هه‌موو جیاوازییه‌ له‌نه‌ته‌وه‌و ئاین‌و پێكهاته‌، كه‌چی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ توانیویانه‌ به‌ئاشتیانه‌ پێكه‌وه‌ هه‌ڵبكه‌ن.
3.09.2015  |  كه‌ركوك

جگه‌ له‌وه‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ فره‌ پێكهاته‌ن، ئه‌و ئاوارانه‌ش كه‌ به‌م دواییه‌ روویان كردووه‌ته‌ شاره‌كه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ فره‌ ئاین‌و نه‌ته‌وه‌ن، فۆتۆگرافه‌رێكی‌ ئاژانسی‌ میترۆگرافی‌ له‌نزیكه‌وه‌ دیمه‌نی‌ دوو خێزانی‌ ئاواره‌ ده‌گوێزنه‌وه‌، یه‌كه‌میان خێزانێكی‌ موسوڵمانی‌ سوننه‌و دووهه‌میان خێزانێكی‌ مه‌سیحین، ئێستا هه‌ردوولا پاش ئاواره‌بوونیان له‌یه‌ك شوێن پێكه‌وه‌ ده‌ژین.

 

كاتێك داعش له‌شاری‌ تلكێفی‌ نه‌ینه‌وا نزیكبووه‌وه‌، غانم هورمز گورگیسی‌ ته‌مه‌ن 60 ساڵ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ماڵی‌ خۆیان مانه‌وه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ داعش، به‌ڵام دواجار له‌ترسی‌ ژیانی‌ خۆیان بڕیاریاندا به‌ره‌و كه‌ركوك هه‌ڵبێن، چونكه‌ زانیان چاره‌نووسیان هیچ باشتر نابێت له‌چاره‌نووسی‌ ئه‌و خێزانه‌ مه‌سیحیانه‌ی‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ستی‌ داعش.

 

له‌ناوه‌ڕاستی‌ ساڵی‌ رابردوو (2014) گورگیس‌و خێزانه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ نه‌جیبه‌و مێرده‌كه‌ی‌ كه‌ له‌كۆنه‌وه‌ له‌موسڵ هاوسێیانن خۆیان گه‌یانده‌ كه‌ركوك كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ پێشمه‌رگه‌دایه‌.

 

رێكه‌وت وابوو له‌كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ماڵی‌ ویداد فازڵ به‌یه‌ك بگه‌ن كه‌ بێوه‌ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 47 ساڵه‌و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ دایكی‌‌و منداڵه‌كانی‌ خوشكه‌كه‌یدا له‌ئه‌نباره‌وه‌ بۆ كه‌ركوك هه‌ڵهاتبوون.

 

ئه‌م دوو خێزانه‌ له‌دوو پێكهاته‌ی‌ ئاینی‌ جیاوازن، به‌ڵام ئێستا له‌یه‌ك خانوودا له‌كه‌ركوك كۆبوونه‌ته‌وه‌، به‌بێ‌ كێشه‌ ژیان به‌ڕێده‌كه‌ن‌و منداڵه‌كانیان پێكه‌وه‌ یاری‌ ده‌كه‌ن، هه‌ر خێزانه‌ش ده‌ستی‌ گرتووه‌ به‌ئاینه‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌.

 

بنار سه‌ردار فۆتۆگرافه‌ری‌ میترۆگرافی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵ سه‌ردانی‌ ئه‌و ماڵه‌ی‌ كردو له‌رێی‌ وێنه‌وه‌ چیرۆكی‌ پێكه‌وه‌ ژیانی‌ دوو خێزانی‌ موسوڵمان‌و مه‌سیحی‌ گوێزایه‌وه‌.

 

ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌زنجیره‌یه‌ك وێنه‌ چیرۆك له‌باره‌ی‌ ژیانی‌ ئاواره‌كانی‌ عێراقه‌وه‌.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌