له‌عێراق ژماره‌یه‌كی زۆر خان هه‌ن، ئه‌و جێگایانه‌ی له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان وه‌ك هۆتێل بنیادنراون بۆ حه‌وانه‌وه‌ی خه‌ڵكی، هه‌ندێ سه‌رچاوه كۆی خانه‌كانی عێراق به 48 دانه‌و هه‌ندێكی تر به 99 خان باسیان ده‌كه‌ن.
له‌ناو باخ‌و بێستانهكانی ناحیه‌ی حوسه‌ینییه (10كم باكوری خۆرهه‌ڵاتی كه‌ربه‌لا) باڵه‌خانه‌یه‌كی لاكێشه‌یی به‌درێژی 65 مه‌ترو پانی 51 مه‌ترو به‌رزی چوار مه‌تر ده‌بینرێت كه ئه‌ستوری دیواره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك مه‌تره، له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌شی قوللهیهكی به‌رز هه‌یه كه بۆ پاسه‌وانی به‌كارهاتووه، ئێره خانی (عتێشی) یان (عه‌تشان)ی پێده‌وترێت.
خانه‌كه‌ی ده‌رگایه‌كی ته‌خته‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌ناوه‌ڕاستی گۆڕه‌پانێكدا كه رووبه‌ره‌كه‌ی دوو هه‌زار مه‌تر دهبێتو چه‌ندین ژووری بچووكی له‌خۆگرتووه كه سه‌رجه‌میان له‌سه‌ر ده‌ستوری ئه‌و سه‌رده‌مه دروستكراون.
به‌وپێیه‌ی خانه‌كه یه‌كێكه له‌شوێنه‌واره دێرینه‌كانی ناوچه‌كه، بۆیه بهرپرسانو هاوڵاتیانی كه‌ربه‌لا به‌گرنگییه‌وه لێی ده‌ڕوانن، له‌ناو ئه‌وانیشدا جاسم حه‌مید مالیكی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌ڵێت "ده‌بێت گرنگی پێبدرێت‌و بكرێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری".
له‌شێوه‌ی دروستكردن‌و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی تیایدا به‌كارهاتووه، به‌روونی بهخانهكهوه دیاره كه شوێنه‌وارێكی دێرینه، به‌ڵام به‌هۆی روخانی به‌شێك لهدیوارهكانیهوه، ئێستا بووه‌ته جێگه‌ی فڕێدانی خۆڵ‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ له‌ده‌وری.
مێژووی دروستكردنی ئه‌م خانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1774، به‌ڵام ساڵانێكی زۆره هیچ گرنگییه‌كی پێنه‌دراوه‌و فه‌رامۆش كراوه‌و كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسی له‌ناوچوون.
سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه نه‌ك هه‌ر هه‌وڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌دراوه، به‌ڵكو بۆ چه‌ند كارێك به‌كارهاتووه كه بۆی نه‌شیاوه، بۆ نموونه له‌پاش ساڵی 2003 كراوه‌ته بنكه‌ی پۆلیس‌و دوای ئه‌وه‌ش كۆگای هه‌ڵگرتنی خورما له‌لایه‌ن جوتیاره‌كانه‌وه، چونكه خانه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی وه‌زاره‌تی بازرگانی بنیادنراوه‌و كراوه‌ته موڵكی ئه‌و وه‌زاره‌ته.
ئه‌م به‌كارهێنانه زیانی زۆری بهخانهكه گه‌یاندووه‌و به‌هۆی ئه‌و بارانه زۆره‌ی سه‌ره‌تای ساڵی رابردووش باری، هێنده‌ی تر زیانی به‌ركه‌وتووه، كه‌چی نێوه‌نده فهرمیو حكومییه‌كان هیچ به‌ده‌نگیه‌وه نه‌چوون.
به‌مدواییه چالاكوانانی مهدهنیو راگه‌یه‌ندنكاران داوایان له‌حكومه‌تی لۆكاڵی كرد خاوه‌ندارێتی خانه‌كه بگوێزێته‌وه بۆ سه‌ر خۆی، سه‌ره‌نجام دوای داواكردن له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی، پارچه زه‌وییه‌ك بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته دابینكراو له‌به‌رامبه‌ردا خاوه‌ندارێتی خانه‌كه خرایه سه‌ر حكومه‌تی لۆكاڵی كه‌ربه‌لا.
له‌مه به‌دواوه گرنگیپێدانو نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانه‌كه له‌سه‌ر شاری پارێزگای كه‌ربه‌لایه، به‌تایبه‌تی كه وه‌زاره‌تی شوێنه‌وارو گه‌شتوگوزار به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ناتوانێت هیچ هه‌وڵێكی له‌گه‌ڵ بدات.
به‌رپرسانی شاره‌كه چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه به‌هۆی قه‌شه‌نگی ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری خانه‌كه، بیكه‌نه جێیه‌كی گرنگی گه‌شتیاری، ئه‌ویش به‌دروستكردنی چه‌ند شوێنێك بۆ مانه‌وه‌و حه‌وانه‌وه‌ی گه‌شتیاران، به‌ڵام ئه‌وا چه‌ند مانگێكه خانه‌كه چووه‌ته سه‌ر پارێزگاكه، كه‌چی هیچی بۆ نه‌كراوه.
جه‌عفه‌ر كرێتی (65 ساڵ) كه دانیشتووی ناحیه‌ی حوسهینییهیهو ماڵه‌كه‌ی له‌نزیك خانه‌كه‌یه ده‌ڵێت "هیچ شتێكی تازه رووی نه‌داوه، تائێستا هه‌ر خۆڵ‌و خاشاكی تێ فڕێ دهدرێتو ئاژه‌ڵی به‌ره‌ڵا له‌ده‌وری كۆ ده‌بێته‌وه"، ئه‌و پیاوه پێی وایه به‌هۆی ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌وه ده‌وڵه‌ت ناپه‌رژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی گرنگی بهشوێنهوارهكان بدات.
پسپۆڕان پێیایان وایه گرنگینه‌دان بهشوێنهوارو جێگه گهشتیاریو كه‌له‌پورییه‌كان له‌شارێكی وه‌ك كه‌ربه‌لادا كه ساڵانه به‌هه‌زاران زیاره‌تكار رووی تێده‌كه‌ن، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و ده‌رفه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتێكی زۆر له‌ده‌ست ده‌دات.
دكتۆر ره‌شید ئه‌نساری توێژه‌ری بواری مێژوو به"نیقاش"ی وت "ئه‌گه‌ر ئه‌م شوێنه‌واره به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو سوودی لێ ببینرێت‌و بخرێته ریزبه‌ندی شوێنه‌واره‌كانی كه‌ربه‌لاوه، ئه‌وا له‌لایه‌ن زیاره‌تكارانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ سه‌ردانی ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته جێگه‌یه‌كی زۆر سه‌رنج راكێشه‌وه".
له‌كه‌ربه‌لا شوێنه‌واری گرنگ‌و جێگه‌ی گه‌شتوگوزاری زۆر به‌دی ناكرێت، زۆربه‌ی زیاره‌تكاران له‌ناوه‌ندی شاره‌كه‌و له‌نزیك مه‌زارگه پیرۆزه‌كان ده‌سوڕێنه‌وه‌و زۆربه‌ی داهاتی كه‌رتی گه‌شتیاری ئاینیش هه‌ر له‌و ناوچانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ون، بۆیه شاره‌زایان پێیان وایه زیندووكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره دێرینه‌كان ده‌رفه‌تی پهیداركردنی داهات له‌چه‌ند جێگه‌یه‌كی تری شاره‌كه زیاتر ده‌كات.