راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

كه‌ركوك به‌فۆتۆ
سه‌ره‌ڕای‌ مه‌ترسییه‌كان، ژیان به‌رده‌وامه‌

سه‌ره‌ڕای‌ هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی‌ به‌رۆكی‌ كه‌ركوكی‌ گرتووه‌، به‌ڵام ژیان له‌و شاره‌ به‌رده‌وامه‌و دانیشتوانه‌كه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت به‌ئاسووده‌یی‌ بیگوزه‌رێنن.
23.07.2015  |  كه‌ركوك

كه‌ركوك دیارترین ناوچه‌ی‌ جێناكۆكی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌غدایه‌، ئه‌و پارێزگا فره‌ دانیشتوانه‌ له‌رووی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و ئاینییه‌وه‌، هه‌میشه‌ خاڵی‌ ناكۆكی‌ لایه‌نه‌ دژ به‌یه‌كه‌كان بووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ نزیكی‌ له‌ناوچه‌كانی‌ شه‌ڕه‌وه‌، وه‌ك شارێكی‌ گه‌رم هه‌ژمار ده‌كرێت.

 

له‌دوای‌ حوزه‌یرانی‌ ساڵی‌ رابردووه‌وه‌ (2014) پاش ئه‌وه‌ی‌ سوپای‌ عێراقی‌ له‌به‌رامبه‌ر هێرشی‌ داعش هه‌ڵهات، هه‌موو ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ كه‌ركوك كه‌وته‌ ده‌ست هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان، ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ كورد له‌رووی‌ سیاسی‌‌و دیبلۆماسییه‌وه‌ هه‌وڵی‌ بۆ ده‌دات‌و ناگاته‌ ئه‌نجام، دواجار به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌كه‌ی‌ داعشه‌وه‌ پێیگه‌یشت.

 

نه‌ك هه‌ر له‌رووی‌ هێزی‌ سه‌ربازییه‌وه‌، به‌ڵكو له‌رووی‌ هێزی‌ هه‌ڵبژاردنیشه‌وه‌، پارسه‌نگی‌ كه‌ركوك به‌لای‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا شكاوه‌ته‌وه‌و كورد براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق بووه‌ له‌و شاره‌دا.

 

ئێستا زۆربه‌ی‌ دانیشتوانی‌ كه‌ركوك‌و به‌رپرسانی‌ سیاسی‌‌و سه‌ربازی‌ هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ كۆكن كه‌ تازه‌ كه‌ركوك بووه‌ته‌ به‌شێكی‌ دانه‌بڕاو له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، چونكه‌ عێراق له‌كاتی‌ ته‌نگانه‌دا پشتی‌ له‌و شاره‌ كردو ئه‌وه‌ی‌ پاراستی‌ پێشمه‌رگه‌ بوو، بۆیه‌ جارێكی‌ تر پێشمه‌رگه‌ له‌و شاره‌ ناكشێته‌وه‌.

 

ئه‌وه‌ش روونه‌ دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ داعش، كه‌ركوك دیسانه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌به‌شێك له‌قه‌یرانه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و به‌غداو هه‌ریه‌كه‌یان كێبڕكێ‌ له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی‌ ده‌كه‌ن.

 

نیقاش، له‌رێی‌ وێنه‌كانی‌ ئاژانسی‌ میترۆگرافییه‌وه‌ دیوی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ژیانی‌ ئه‌و شاره‌ ده‌گوێزێته‌وه‌، وێنه‌كان به‌رهه‌می‌ فۆتۆگرافه‌ر (هاوڕێ‌ خالید)ن.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌