زیاتر له‌پێنج سه‌د خوێندنگای سهرهتاییو ناوه‌ندیی دهۆك ئێستا پڕن له‌ئاواره‌كانی موسڵ‌و شنگال بهكوردو عهرهبو مهسیحیو ئێزدییه‌وه، تائێستاش هیچ جێگه‌یه‌كی تریان بۆ دابین نه‌كراوه‌و پێناچێت بتوانن به‌مزووانه خوێندنگاكان چۆڵ بكه‌ن.
زۆری ژماره ئاواره‌كان قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه دروستكردووه‌و ناچاربوون له‌ناو خوێندنگاكاندا جێیان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی خوێندندا به‌كارهێنانی خوێندنگاكان له‌لایه‌ن ئاواره‌كانه‌وه بووه كێشه‌و خوێندكاران بێ جێ ماونه‌ته‌وه.
عه‌بد یوسف كۆچه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی دهۆك بۆ "نیقاش"ی روونكرده‌وه كه ده‌بوو له 20ی ئه‌یلولی رابردووه‌وه وه‌رزی نوێی خوێندن ده‌ستی پێبكردایه، به‌ڵام به‌هۆی ئاواره‌كانه‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه له‌دهۆك دواكه‌وتووه‌و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر زوو چادرگه بۆ ئاواره‌كان دروست نه‌كرێت، ئه‌مساڵی خوێندن ده‌فه‌وتێت".
پێشتر فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك به"نیقاش"ی راگه‌یاندبوو كه زیاتر له 850 هه‌زار ئاواره لهشنگالو شێخان‌و موسڵ‌و ئهنبارو به‌غداوه په‌نایان بردووه‌ته به‌ر پارێزگای دهۆك، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ی سوریا له‌و پارێزگایه نیشته‌جێن.
به‌قسه‌ی پارێزگاری دهۆك كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت پانزه كامپ له‌ناوچه جیاجیاكانی پارێزگاكه‌دا دروست بكهنو له‌مباریه‌وه وتی "به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێودهوڵهتییهكانو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كامپ بۆ ئاواره‌كان دروست بكه‌ین تا خوێندنگاكان چۆڵ بكرێن، سیان له‌و كامپانه لهزاخۆو سیان لهسیمێلو سیانی تر لهئامێدیو سیان لهزاویتهو كامپیش بۆ هه‌ریه‌ك لهشێخانو شاریهو باعهزره، به‌هیواین له‌ناوه‌ڕاستی تشرینی دووه‌م كۆتایی به‌دروستكردنی ئه‌و كامپانه بێت".
ده‌ستپێنه‌كردنی وه‌رزی نوێی راڕایی له‌لای كه‌سوكاری خوێندكاران دروستكردووه‌و له‌وه ده‌ترسن منداڵه‌كانیان ئه‌مساڵی خوێندنیان له‌ده‌ست بچێت.
جه‌میل حسێن كه ته‌مه‌نی (43) ساڵه‌و خاوه‌نی چوار منداڵه‌و هه‌ر چواریان خوێندكارن له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "ئه‌وا بۆ مانگێك ده‌چێت خوێندن له‌هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام منداڵه‌كانی ئێمه چاوه‌ڕێن ئاواره‌كان خوێندنگاكانیان چۆڵ بكه‌ن، دوودڵین له‌وه‌ی ئه‌مساڵی خوێندنیان له‌كیس بچێت".
باوكی هه‌ندرێنیش خاوه‌نی سێ منداڵه ئه‌ویش ده‌ڵێت "ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه نه‌چوون ئه‌و خوێندنگایانه بده‌ن به‌ئاواره‌كان كه كوڕی بهرپرسانو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان تیایدا ده‌خوێنن، به‌ڵكو خوێندنگای كوڕه هه‌ژاره‌كانیان داونه‌تێ".
داواكاریشه حكومه‌ت زوو په‌له بكات له‌دۆزینه‌وه‌ی شوێنێك بۆ ئاواره‌كان تا منداڵه‌كانی ئه‌وانیش بچنه‌وه به‌ر خوێندن.
له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سێكی وه‌ك شێرزاد پیرموسا سه‌رۆكی رێكخراوی "ئه‌له‌ند" بۆ پرسی دیموكراسی رایه‌كی تری هه‌یه‌و پێی وایه حكومهتو كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ریانه لایه‌نی مرۆیی له‌به‌رچاو بگرن، چونكه ئه‌و ئاوارانه ماڵ‌و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌و كاره‌ساتی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا هاتووه‌و هه‌ندێكیان خه‌ڵكیان لێ رفێندراوه.
شێرزاد به"نیقاش"ی وت "هه‌موو وڵات به‌هۆی داعشه‌وه له‌بارێكی ناجێگیردا ده‌ژی، بۆ خوێندكارانی ئێره‌ش ده‌كرێت ساڵی خوێندن درێژ بكرێته‌وه تا بتوانن پرۆگرامه‌كانی خوێندن ته‌واو بكه‌ن".
ده‌شڵێت "له‌هه‌موو بارێكدا دوور نییه ساڵی خوێندن دوابخرێت، ئه‌مه‌ش له‌زۆر وڵات كراوه كاتێك تووشی كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی یان ده‌ره‌كی یان كاره‌ساتی سروشتی بوون، چونكه به‌ر له‌هه‌موو شتێك ده‌بێت لایه‌نی مرۆیی له‌به‌رچاو بگرێت‌و ده‌ست نه‌نرێت به‌رووی كه‌سانێكه‌وه كه له‌ته‌نگانه‌دا روویان تێكردویت".
به‌پێی پلانی حكومه‌ت بێت ئه‌گه‌ر كامپه‌كانیش له‌كاتی خۆیاندا ته‌واو ببن ئه‌وا یه‌ك مانگی تر ئینجا خوێندن له‌و پێنجسه‌د خوێندنگایه‌ی دهۆك ده‌ست پێده‌كات، بۆیه پێشبینی درێژكردنه‌وه‌ی ساڵی خوێندن ده‌كرێت، كه‌سوكاری خوێندكاره‌كان به‌مه‌ش رازین، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌مساڵی منداڵه‌كانیان به با نه‌چێت.