رۆژی 7ی ئابی رابردوو داعش قه‌زای مه‌خموری سه‌ربه‌پارێزگای نه‌ینه‌وای كۆنترۆڵكرد كه ته‌نها (65) كیلۆمه‌تر لهههولێروه دووره، سێ رۆژ دواتر به‌هاوكاری بۆردومانی فرۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێزی پێشمه‌رگه توانی ئه‌و قه‌زایه كۆنترۆڵ بكاته‌وه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و سێ رۆژه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی تاڵانییه‌كی زۆر لهقهزاكهو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا رووبدات‌و په‌یوه‌ندی نێوان دانیشتوانه‌كه‌ی درزێكی وه‌ها تێبكه‌وێت كه پڕبوونه‌وه‌ی ئاسان نییه.
له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر مهخمورو ده‌وروبه‌ری په‌یوه‌ندی دانیشتوانه كورد‌و عه‌ره‌به‌كه‌ی گرژی تێكه‌وتووه، ئه‌و خه‌ڵكه كه زیاتر له‌هه‌شتا ساڵه پێكه‌وه ده‌ژین، ئه‌مڕۆ روویان له‌یه‌كتر وهرگیڕاوهو په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان پڕیه‌تی له‌گومان.
شه‌هاب شبیب كه هاوڵاتیه‌كی كوردی دانیشتووی ناحیه‌ی قه‌راجی سه‌ر بهمهخموره، ئه‌وا بۆ مانگێك ده‌چێت ماڵه‌كه‌ی خۆی جێهێشتووه‌و ئه‌و تاقه جاره‌ش كه بۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ته‌نها ماڵێكی چۆڵ‌و هۆڵی بهرچاوكهتووه، چونكه له‌پاش 7ی ئابه‌وه ماڵه‌كه‌ی ئه‌وو زۆرێك لههاوڵاتیه كورده‌كانی ئه‌و شاره كه‌وتووه‌ته به‌ر هه‌ڵمه‌تی تاڵانی‌و هیچیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه.
شه‌هاب كه ئێستا له‌هه‌ولێر نیشته‌جێیه به"نیقاش"ی وت "دراوسێكانم به‌چاوی خۆیان بینیویانه كه چۆن هه‌ندێ له‌دانیشتوانی عه‌ره‌بی شاره‌كه هاوكاری چه‌كدارانی داعشیان كردووه بۆ تاڵانكردنی ماڵه كورده‌كان، تازه من چۆن بتوانم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكێكدا بژیم كه هه‌ر رۆژێك پێی بكرێت په‌لاماری ماڵه‌كه‌م ده‌دات".
شه‌هاب تاكه قوربانی ناكۆكییه‌كانی مه‌خمور نییه، چونكه له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێ هاوڵاتی عه‌ره‌بی ئه‌و شاره باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مه‌خمور له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، ماڵ‌و حاڵیان تاڵانكراوهو ئێستا له‌ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ناتوانن بچنه‌وه شوێنی خۆیان.
ماجد ئه‌حمه‌د كه هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌بی دانیشتووی هه‌مان ناوچه‌یه (قه‌راج له‌مه‌خمور) وه‌ك خۆی ئاماژی پێده‌كات باو‌و باپیرانی له‌و ناوچه‌یه به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ كورده‌كان ژیاون، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی داعشه‌وه بێمتمانه‌ییه‌كی گه‌وره له‌نێوان هه‌ردوولادا دروست بووه، بۆیه ئێستا مه‌خموری جێهێشتووه‌و بڕیاریداوه به‌مزووانه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆی.
ماجد كه له‌رۆژی 9ی ئابه‌وه مه‌خموری جێهێشتووه‌و لهحهویجهی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك نیشته‌جێیه، به"نیقاش"ی وت "كه داعش هات ماڵی به‌شێك له‌هاوڵاتیانی كوررد تاڵانكرانو سوتێنران، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناو مه‌خموورو ده‌وروبه‌ری هه‌مان كار له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سی كورده‌وه به‌رامبه‌ر ماڵه عه‌ره‌به‌كان كرا‌و ماڵی منیش یه‌كێكه له‌وانه‌ی سوتێنراوه".
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت كه زیاتر له‌سێ هه‌فته‌یه پێشمه‌رگه كۆنترۆڵی مه‌خموری كردووه، به‌ڵام هێشتا ناوچه‌كه بۆنی جه‌نگی لێدێت، ئه‌و دانیشتوانه كورده‌ی كه له‌ترسی داعش لێی هه‌ڵاتبوون ئێستا نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه بۆی، دانیشتوانه عه‌ره‌به‌كه‌ش له‌ترسی پێشمه‌رگه‌و ئه‌گه‌ری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئاوێیان چۆڵكردووه.
مه‌خمور كه له‌ساڵی 1927ه‌وه كراوه‌ته قه‌زا به‌شێك بووه له‌پارێزگای هه‌ولێر، ساڵی 1996 به‌بڕیاری حكومه‌تی به‌عس لكێندراوه به‌پارێزگای نه‌ینه‌واوه، له‌ساڵی 2003شه‌وه كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌و به‌شێكه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌ولێرو به‌غدا، هه‌رچه‌نده ساڵانێكی دوور‌و درێژه خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ئاشتی پێكه‌وه ده‌ژین، به‌ڵام هاتنی داعش باری په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی لاركردووهو به‌مه‌به‌ست بێت یان بێمه‌به‌ست خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌و ناكۆكییه‌وه گلاون.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری نه‌ینه‌وا ساڵی 2009 ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌زای مه‌خمور به‌هه‌رسێ ناحیه‌ی قهراجو گوێڕو دیبه‌گه‌و سی گوندی ده‌وروبه‌ریانه‌وه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له (174) هه‌زار كه‌س، به‌پێی هه‌ندێ ئامارێكی نافه‌رمی لایه‌نی كوردی؛ رێژه‌ی 65% دانیشتوانه‌كه‌ی كورده‌و 35% عه‌ره‌بن.
ره‌شاد خدر پیرۆت چاودێری سیاسی‌و كه‌سایه‌تی كوردی دیاری ناوچه‌ی مه‌خموور ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه هاتنی داعش گورزێكی گه‌وره‌ی له‌په‌یوه‌ندی كورد‌و عه‌ره‌ب له‌و شاره وه‌شاندووه‌و له‌مباره‌یه‌وه به"نیقاش"ی وت "ئه‌وه‌ی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق بۆیان نه‌كرا بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی كورد‌و عه‌ره‌ب، داعش به‌چه‌ند رۆژێكی كه‌م كردی".
ره‌شاد ده‌ڵێت "له‌ساڵانی 1963و 1988و 1991 حكومه‌تی عێراق به‌لێشاو خه‌ڵكی عه‌ره‌بی له‌ناوچه‌كانی خوارووی عێراقه‌وه هێناو له‌مه‌خمور نیشته‌جێی كردن‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵك‌و ماڵی خه‌ڵكه‌كه‌یدا گرت، كه‌چی ئه‌وه نه‌بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه لای دانیشتوانه راسته‌قینه‌كه‌ی دروست ببێت، كه‌چی ئێستا به‌روونی ئه‌و هه‌سته زاڵ بووه".
ره‌شاد پیرۆت مه‌ترسی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئهمداوییهو هێرشه‌كانی داعش بۆ ناوچه‌كان مه‌خموور په‌یوه‌ندی كورد‌و عه‌ره‌ب به‌ئاراسته‌یه‌كی خراپتردا بڕوات كه چاره‌سه‌ركردنی یان گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دۆخی جارانی ئاسان نهبێتو وتی "ئه‌مه‌ش به‌زیانی گه‌وره بۆ پێكه‌وه‌ژیان‌و ئاسایش‌و ئارامی ناوچه ده‌شكێته‌وه".
ئه‌م مه‌ترسییه به‌روونی لایه‌نی عه‌ره‌بیشی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا شێخ محه‌مه‌د ساڵح كه‌سایه‌تی عه‌ره‌بی دیاری ناوچه‌ی مه‌خمور دڵته‌نگه له‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعش كاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر تێكچوونی په‌یوه‌ندی دانیشتوانهكهیهوهو له‌مڕووه‌وه به"نیقاش"ی وت "په‌یوه‌ندی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانی مه‌خموورو ده‌وروبه‌ری مێژویه‌كی كۆنی هه‌یه‌و لهخۆشیو ناخۆشی به‌شداری یه‌كترمان كردووه، ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌م دواییه‌ش رووداوی سیاسیینو هیوادارم به‌هیچ شێوه‌ك كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه كۆمهڵاتیهكانو ده‌خوازین ئه‌و په‌یوه‌ندیانه بگه‌رێته‌وه ئاستی جارانی".
شێخ محه‌مه‌د ده‌شڵێت "زۆر گوند هه‌یه نیوه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كورده‌و نیوه‌كه‌ی تر عه‌ره‌به‌و ژن‌و ژنخوازی له‌نێوانیاندا هه‌یه، بۆیه زه‌حمه‌ت ئه‌و په‌یوه‌ندییه وابه‌ئاسانی تێكبچێت، هه‌رچه‌نده بێگومان كاریگه‌ری هه‌بووه".
له‌لای خۆیه‌وه ئیبراهیم شێخه‌ڵا قائیمقامی قه‌زای مه‌خموور رایگه‌یاند مه‌خموور شاری كورد‌و عه‌ره‌به به‌بێ جیاوازی‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ناده‌ن په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو نه‌ته‌وه تێكبچێت.
شێخه‌ڵا وتیشی "داعش بێ جیاوازی زیانی به‌سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌ی بهكوردو عه‌ره‌به‌وه گه‌یاندووه، بۆیه ناكرێت كرده‌وه‌كانیان له‌سه‌ر لایه‌نێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك حیساب بكرێت" هه‌روه‌ها وتیشی "هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك تاوانی ئه‌نجام ده‌بێت ده‌بێت رووبه‌رووی دادگا بكرێته‌وه‌و نابێت رێگه بدرێت پیلانه‌كه‌ی داعش بۆ تێكدانی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌خمور بچێته سه‌ر".