راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

هه‌وڵه‌كه‌ی‌ داعش له‌كه‌ربه‌لا سه‌رینه‌گرت

ئیبراهیم ئەلجبوری
هه‌رچه‌نده‌ داعش ده‌یه‌وێت به‌هۆی‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانه‌وه‌ ترس‌و دڵه‌راوكێ‌ له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی‌ عێراق…
10.07.2014  |  كه‌ربه‌لا
An IS-made video clip showing pictures of an execution.
An IS-made video clip showing pictures of an execution.

Tweet
//

حسێن عامری‌ كه‌ خوێندكارێكی‌ ته‌مه‌ن (24) ساڵه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ڤیدیۆكانی‌ داعش كه‌ تیایدا ده‌ستدرێژی‌ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ژنان ئه‌وه‌نده‌ی‌ تر هانیداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆبه‌خشانه‌ شه‌ڕ بۆ سوپا بكات‌و یه‌كه‌م هه‌نگاویشی‌ له‌سه‌ربازگه‌كانه‌وه‌ ده‌ست پێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ راهێنان له‌سه‌ر شه‌ڕكردن‌و دان به‌خۆداگرتن وه‌ربگرێت.

ئێستا به‌ده‌یان گه‌نجی‌ هاوشێوه‌ی‌ حسێن وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌داخی‌ ڤیدیۆكانی‌ داعش بڕیاریانداوه‌ رووبه‌رووی‌ ئه‌و گروپه‌ ببنه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ دیمه‌نی‌ دڕندانه‌ی‌ تێدایه‌، به‌ڵام ته‌ماشاكارێكی‌ زۆریان هه‌یه‌.

ریزا خه‌یات كه‌ سه‌نته‌رێكی‌ ئینته‌رنێتی‌ هه‌یه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌وه‌نده‌ ته‌ماشاكاری‌ ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییان زۆر بوون تا ناچار بووه‌ به‌شێك له‌و سایتانه‌ له‌سه‌نته‌ره‌كه‌ی‌ رابگرێت كه‌ دیمه‌نه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، له‌مرووه‌وه‌ ده‌ڵێت "هیوام وایه‌ خه‌ڵك خۆیان له‌ته‌ماشاكردنی‌ بپارێزن، چونكه‌ كاریگه‌ری‌ ده‌رونی‌ خراپی‌ به‌دواوه‌یه‌".

گرته‌ی‌ ڤیدۆیی‌ گولله‌بارانكردنی‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌‌و ده‌ستدرێژی‌ بۆ سه‌رژنان، ئه‌و گرتانه‌ن كه‌ گه‌نجانی‌ كه‌ربه‌لای‌ توڕه‌كردووه‌، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌ ئاماده‌ییان بۆ شه‌ڕكردن نیشانداوه‌.

ئه‌بو نه‌بیل كه‌ مامۆستایه‌كی‌ خانه‌نشینه‌ پێی‌ وایه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ له‌لای‌ داعشه‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ ترس‌و دڵه‌راوكێ‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌‌و ده‌ڵێت "داعش ده‌یه‌وێت به‌ر له‌گه‌یشتنی‌ خۆی‌ ترسه‌كه‌ی‌ گه‌یشتبێت".

عه‌مران كه‌ركوشی‌ كه‌ مامۆستای‌ راگه‌یاندنه‌ پێی‌ وایه‌ خه‌تای‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ له‌ئه‌ستۆی‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كاندایه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بپارێزن، كه‌متر ڤیدیۆكان ده‌كه‌ونه‌ به‌رچاوی‌ خه‌ڵكی‌.

له‌هه‌مان رووه‌وه‌ ماجید خه‌یات به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ (كان) ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌و گروپه‌ توندڕه‌وانه‌ شه‌ڕی‌ ده‌رونی‌ به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیان ده‌كه‌ن‌و به‌و شێوه‌یه‌ وره‌یان داده‌به‌زێنن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت ره‌نگه‌ هه‌ندێجار ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ پێچه‌وانه‌ ببێته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئێستا ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربڵاو ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام خه‌ڵكی‌ كه‌ربه‌لا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بوون به‌دوو به‌شه‌وه‌، به‌شێك له‌وانه‌ هه‌موو هه‌وڵێكیان بینینی‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانه‌، گروپێكی‌ تریش پێیان وایه‌ نابێت رێگه‌ بدرێت خه‌ڵكی‌ ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ ببینێت، به‌ڵام هه‌ردوو گروپه‌كه‌ له‌یه‌ك خاڵدا هاوبه‌شن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ پلانه‌كه‌ی‌ داعش له‌لای‌ ئه‌وان سه‌ری‌ نه‌گرتووه‌، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رق ئه‌ستور بوون‌و سوورن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و گروپه‌.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌