راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نی‌ ژنانی‌ گوندنشین له‌هه‌رێم دامه‌زرا

عەبدولخالق دۆسکی
"ده‌مانه‌وێت هه‌م كاره‌كانی‌ خۆمان رێك بخه‌ین‌و هه‌م یارمه‌تی‌ پیاوان بده‌ین له‌گونده‌كه‌ماندا، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ له‌م…
22.05.2014  |  دهۆك
In some places  Iraqi Kurdistan is ahead on women\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\'s rights, as these two female MPs might well attest.
In some places Iraqi Kurdistan is ahead on women\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\'s rights, as these two female MPs might well attest.

Tweet
//

وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌ندوار ئاماژه‌ی‌ پێده‌كات كاری‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی‌ ئه‌وان بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ ژنان‌و به‌شداریی‌ پێكردنیانه‌ له‌هه‌موو بواره‌ جۆربه‌جۆره‌كاندا.

له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ له‌زگین محه‌مه‌د موختاری‌ گه‌ڕه‌كی‌ برجی‌ كه‌ رۆڵێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بووه‌ له‌پێكهێنانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌ڵێت "گونده‌كه‌ی‌ ئێمه‌ زۆر قه‌ره‌باڵغه‌و نزیكه‌ی‌ 420 خێزان له‌خۆده‌گرێت، نیوه‌ی‌ ئه‌وانه‌ له‌ناو گونده‌كه‌دا ده‌ژین‌و ئه‌وانی‌ تریش له‌پارێزگا دهۆكن، بۆیه‌ پێویستمان به‌پێكهێنانی‌ ئه‌نجومه‌نێكی‌ ژنان هه‌بوو تا ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكات كه‌ پیاوان پێیان چاره‌ ناكرێت".

له‌زگین ئه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ چۆن له‌هۆڵێك له‌ناو گونده‌كه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه‌و ده‌ ژن له‌رێی‌ ده‌نگدانه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌ڵبژێردراون.

له‌هه‌مان رووه‌وه‌ سه‌لوان محه‌مه‌د (68 ساڵ‌) كه‌ به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌شانازییه‌وه‌ باس له‌كاره‌كه‌ی‌ خۆیان ده‌كات‌و ده‌ڵێت "ئێمه‌ لێره‌ ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ خواستنی‌ ژنانن، خۆشبه‌ختانه‌ هه‌موو خه‌ڵكی‌ گونده‌كه‌ پاڵپشتیمان ده‌كه‌ن".

هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو ئه‌ندامانی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خه‌ڵكی‌ گونده‌كه‌ به‌ژن‌و پیاوه‌وه‌ پاڵپشتی‌ ته‌واویانن، به‌ڵام هیام ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئه‌وه‌ ناشارێته‌وه‌ كه‌ چه‌ندین ئاسته‌نگیان له‌پێشه‌، دیارترینیشیان گرفتی‌ داراییه‌ كه‌ رێگر بووه‌ له‌وه‌ی‌ چالاكی‌ ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ژنی‌ ماڵه‌وه‌ن‌و ناتوانن وه‌ك پێویست پابه‌ند ببن به‌چالاكییه‌كانه‌وه‌.

هیام پێشبینی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات هه‌نگاوه‌كه‌ی‌ ئه‌وان له‌چه‌ندین گوندی‌ تریش دووباره‌ ببێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ كه‌ "ده‌ركه‌وت ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ رۆڵی‌ گرنگی‌ هه‌یه‌ له‌بڕیاره‌كانی‌ ناو گوندو سودی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و دارایی‌ بۆ ژنان هه‌یه‌".

ساجیده‌ ساڵح كه‌ یه‌كێتی‌ تره‌ له‌ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێكهێنانی‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ به‌پاڵپشتی‌ رۆشنبیرو نوسه‌ران‌و خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی‌ ناو گونده‌كه‌ بووه‌‌و وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت "هه‌وڵیاندا به‌شداری‌ ژنان له‌بواره‌كانی‌ ئیداری‌‌و وكاروباری‌ گوند كاراتر بێت".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له‌رێی‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ ژنان به‌شدار ده‌بن له‌بڕیاردان، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ هه‌ر له‌ناو گونده‌كه‌ چه‌ندین ژنی‌ به‌توانا له‌بواری‌ كارگێڕیدا هه‌یه‌و دوور نییه‌ له‌ئاینده‌دا ببنه‌ كه‌ سانی‌ خاوه‌ن بڕیار له‌مه‌سه‌له‌ سیاسی‌‌و ئیدارییه‌كاندا، نه‌ك هه‌ر له‌ناو گونده‌كه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێم".

له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ عه‌بدولجه‌بار عه‌بدولره‌حمان كه‌ توێژه‌رێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ له‌زانكۆی‌ دهۆك به‌گرنگییه‌وه‌ له‌م هه‌نگاوه‌ ده‌ڕوانێت‌و پێی‌ وایه‌ "پێكهێنانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ به‌رزی‌ هۆشیاری‌ خه‌ڵكی‌ گونده‌كه‌یه‌ له‌تێڕوانینینان بۆ رۆڵی‌ ژنان‌و به‌شداریپێكردنیان له‌چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كاندا".

ئه‌و مامۆستایه‌ی‌ زانكۆی‌ دهۆك ئه‌وه‌ ناشارێته‌وه‌ كه‌ دوور نییه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌كاتی‌ ده‌ستبردن بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌داب‌و نه‌ریته‌وه‌ هه‌یه‌ تووشی‌ كێشه‌و رێگری‌ ببێته‌وه‌، بۆیه‌ داوا ده‌كات لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ حكومه‌ت هاوكاری‌‌و پاڵپشتیان بكه‌ن "بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ چه‌سپاندنی‌ بنه‌مای‌ دیموكراتی‌‌و مافه‌كانی‌ ژنان".