راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

پاڵێوراوه‌كان په‌نا بۆ جادوگه‌رو فاڵگره‌وه‌كان ده‌به‌ن

ئیبراهیم ئەلجبوری
له‌گه‌ڵ‌ ده‌ستپێكردنی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بازاڕی‌ جادوگه‌رو فاڵگره‌وه‌كان جوڵاوه‌، چونكه‌ به‌شێك…
17.04.2014  |  كه‌ربه‌لا
Some candidates in the general elections believe they\'ll need more than just posters to win.
Some candidates in the general elections believe they\'ll need more than just posters to win.

Tweet

//

عادل محه‌مه‌د كه‌ هاوسه‌ری‌ یه‌كێك له‌ژنه‌ كاندیده‌كانه‌ به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند ساڵی‌ رابردوو له‌كاتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ‌ ژنه‌كه‌یدا چووه‌ بۆلای‌ فاڵگره‌وه‌یه‌ك، ئه‌ویش پێی‌ وتووه‌ ده‌رده‌چێت به‌و مه‌رجه‌ی‌ هاوكاری‌ لێقه‌وماوان بكات، كه‌چی‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ ده‌رچووه‌ ته‌نها (47) ده‌نگی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌مجاره‌ ژنه‌كه‌م بۆ په‌رله‌مان خۆی‌ پاڵاوتووه‌ كه‌ چووینه‌ لای‌ فاڵگره‌وه‌یه‌كی‌ به‌ناوبانگ له‌ناوچه‌ی‌ مشخابی‌ سه‌ر به‌نه‌جه‌ف، پێی‌ وت كورسی‌ په‌رله‌مان ده‌باته‌وه‌، چه‌ند دوعاو نوشته‌یه‌كی‌ داینێ‌ له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند ده‌به‌یه‌كی‌ ئاو پێی‌ وتین چۆن به‌كاری‌ بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی‌ رۆحه‌ خراپه‌كان ده‌ربكه‌ین‌و رۆحی‌ باش بهێنین كه‌ یارمه‌تی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگ بدات، ئه‌مه‌ش له‌به‌رامبه‌ر بڕی‌ پێنج ملیۆن دینار".

پاڵێوراوێكی‌ تر ئه‌وه‌ی‌ به‌"نیقاش" راگه‌یاند كه‌ ناسیاوێكی‌ فاڵگره‌وه‌یه‌و ده‌توانێت یارمه‌تی‌ بدات بۆ ئه‌وه‌ی‌ كورسییه‌كی‌ كۆتا به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شی‌ پێ راگه‌یاندووه‌ كه‌ ره‌نگه‌ شتێكی‌ كتوپڕ رووبدات‌و ده‌رنه‌چێت، له‌به‌رامبه‌ردا حه‌وت ملیۆن دیناری‌ لێوه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر بیباته‌وه‌.

یه‌كێكی‌ تر له‌پاڵێوراوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ تائێستا چوار جار خۆی‌ پاڵاوتووه‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌، بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ په‌نای‌ بۆ فاڵگره‌وه‌یه‌ك بردووه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات.

له‌مڕووه‌وه‌ ده‌ڵێت "به‌ر له‌وه‌ی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ خۆپاڵاوتن پێشكه‌ش بكه‌م له‌گه‌ڵ‌ هاوڕێیه‌كم چوومه‌ هیندستان بۆ بینینی‌ جادوگه‌رێكی‌ به‌ناوبانگ، ئه‌ویش داوای‌ چوار هه‌زار دۆلاری‌ كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند كارێكمان بۆ بكات تا ده‌ربچم، كه‌ له‌جێگه‌كه‌ی‌ هاتینه‌ ده‌ره‌وه‌ سێ‌ كه‌س په‌لاماریان دام‌و بڕی‌ هه‌شت هه‌زار دۆلاریان لێدزیم".

یه‌كێكی‌ تریش له‌ژنه‌ پاڵێوراوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات به‌ر له‌وه‌ی‌ خۆی‌ بپاڵێوێت له‌لای‌ هاوڕێیه‌كی‌ قاوه‌ی‌ گرتووه‌ته‌وه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ده‌رچوون، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ پێداگری‌ بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ بپاڵێوێت سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ مێرده‌كه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكردووه‌و پێی‌ وتووه‌ ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چێت ته‌لاقی‌ ده‌دات.

ره‌فتاری‌ ئه‌و پاڵێوراوانه‌ به‌لای‌ به‌شێكی‌ تر له‌پاڵێوراوه‌كانه‌وه‌ مایه‌ی‌ شه‌رمه‌و پێیان وایه‌ ناكرێت كه‌سێك له‌م سه‌رده‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌دا خۆی‌ بپاڵێوێت‌و په‌نا بۆ جادوگه‌رو فاڵگره‌وه‌ ببات.

له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌بو رائید كه‌ به‌"ئه‌بو مه‌رایه‌" ناسراوه‌و كاری‌ خه‌واندنی‌ موگناتیسییه‌و به‌قسه‌ی‌ خۆی‌ له‌رێی‌ بانگكردنی‌ رۆحه‌وه‌ زانیاری‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا به‌شێك له‌پاڵێوراوه‌كان سه‌ردانیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌نوسیان بزانن، له‌مڕووه‌وه‌ ده‌ڵێت "من پێم ئه‌وتن ئه‌وه‌ كاری‌ من نییه‌، به‌ڵام یه‌كێكیان وتی‌ ئه‌گه‌ر وای بۆ بكه‌م له‌رێی‌ بانگكردنی‌ رۆحه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامی‌ ده‌نگدان له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئه‌و بگۆڕم ئه‌وا بڕی‌ ده‌ هه‌زار دۆلارم ده‌داتێ‌".

دایكی‌ یه‌حیا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌فاڵگره‌وه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ كه‌ربه‌لا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ساڵی‌ پار بڕێك پاره‌ی‌ زۆری‌ له‌لایه‌ن پاڵێوراوه‌كانه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌پاڵێوراوه‌كان پاش بردنه‌وه‌ بڕی‌ پێنج ملیۆن دیناری‌ داوه‌تێ‌.

له‌مڕووه‌وه‌ ده‌ڵێت "زۆربه‌ی‌ پاڵێوراوه‌كان به‌شه‌وان ده‌هاتن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا نه‌بن، منیش نوشته‌م بۆ ده‌كردن‌و هه‌وڵم ده‌دا له‌ڕێی‌ ئه‌وه‌وه‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵكیان بۆ كۆبكه‌مه‌وه‌".

ئه‌وانه‌ی‌ شاره‌زان له‌بواری‌ سایكۆلۆژیای‌ مرۆڤ پێیان وایه‌ په‌نابردنی‌ ئه‌و پاڵێوراوانه‌ بۆ جادوگه‌رو فاڵگره‌وه‌كان له‌به‌ره‌نجامی‌ بڕوانه‌بونیانه‌ به‌خۆیان.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ره‌حیم خزعلی‌ توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پێی‌ وایه‌ فاڵگره‌وه‌و جادوگره‌وه‌كان زۆر به‌باشی‌ ده‌توانن سوود له‌"ساویلكه‌یی‌" ئه‌و پاڵێوراوانه‌ وه‌ربگرن‌و له‌به‌رامبه‌ر بڕێك قسه‌دا پاره‌یه‌كی‌ زۆر وه‌ربگرن، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ واده‌كات له‌وه‌رزی‌ هه‌ڵبژاردندا بازاڕیان گه‌رم بێت.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌