راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

خانه‌نشینی‌ په‌رله‌مانتاران بووه‌ به‌نوكته‌

ئەحمەد روبێعی
"خانه‌نشینی‌ به‌رێز.. تكایه‌ به‌شێك له‌موچه‌كه‌ت ته‌رخانبكه‌ بۆ یارمه‌تیدانی‌ په‌له‌مانتاران، پاداشتی‌ چاكه‌كه‌ت وننابێت"،…
20.02.2014  |  به‌غدا
The campaigners hold up their satirical poster in Baghdad.
The campaigners hold up their satirical poster in Baghdad.

لافیته‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌و هه‌ڵمه‌تی‌ گاڵته‌ئامێزه‌ی‌ به‌ناوی‌ "هه‌ڵمه‌تی‌ خێرخوازان بۆ یارمه‌تیدانی‌ په‌رله‌مانتاران" رێكخراوه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌سه‌ر ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران بۆ ماده‌ی‌ 37ی‌ یاسای‌ خانه‌نشینی‌ یه‌كگرتوو.

پاش ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان‌و چالاكوانان بێهیوابوون له‌كه‌مپین‌و ره‌خنه‌ی‌ جدی‌، ئێستا په‌نایان بردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌م شێوازی‌ گاڵته‌جاڕییه‌ تاله‌ڕێیه‌وه‌ نیگه‌رانی‌ خۆیان له‌سه‌ر بڕیاری‌ سیاسه‌تمه‌داران بگه‌یه‌نن.

له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوودا ناڕه‌زایی‌ گه‌وره‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ له‌سه‌ر ماده‌ی‌ 37ی‌ یاسای‌ خانه‌نشینی‌ سه‌ریهه‌ڵدا كه‌ موچه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ خانه‌نشینی‌ بۆ په‌رله‌مانتارو وه‌زیرو سێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و به‌رپرسانی‌ ده‌وڵه‌ت ده‌بڕێته‌وه‌، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ند مانگێك ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه‌ دواخرا.

زیا شمه‌ری‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌رێكخه‌رانی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند "سیاسه‌تمه‌دارانی‌ ئه‌مڕۆ هیچ گوێ‌ به‌ڕای‌ خه‌ڵك ناده‌ن، هه‌رچه‌نده‌ به‌شێوازی‌ جدی‌ له‌گه‌ڵیاندا بدوێین، ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی‌ بێئاست‌و گاڵته‌جاڕی‌ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌وان كردمان به‌گاڵته‌جاڕی‌".

ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ "هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌په‌نگخواردنی‌ ئه‌و زوڵمه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‌ سیاسه‌تمه‌دارانی‌ ئێستا له‌عێراقییه‌كان ده‌كرێت، بۆیه‌ ئێمه‌ش پیتاكیان بۆ كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌ك جۆرێك له‌ناڕه‌زایی‌".

جه‌بار سودانی‌ كه‌ فه‌رمانبه‌رێكی‌ خانه‌نشینه‌و یه‌كێكه‌ له‌سه‌ردانكه‌رانی‌ شه‌قامی‌ موته‌نه‌بی‌ بڕی‌ 250 دیناری‌ موچه‌كه‌ی‌ داوه‌ به‌هه‌ڵمه‌تی‌ هاوكاری‌ په‌رله‌مانتاران، سودانی‌ له‌مڕووه‌وه‌ ده‌ڵێت "شێوه‌ی‌ گاڵته‌پێكردن زۆر باشتره‌ له‌دروشم وتن‌و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌".

هادی‌ جلو مه‌رعی‌ رۆژنامه‌نووس پێی‌ وایه‌ گاڵته‌جاڕی‌ بۆ ده‌ربڕینی‌ بۆچوون "گوزارشته‌ له‌ویژدانی‌ ئه‌وانه‌ی‌ گوێ‌ به‌هیچ ناده‌ن".

له‌باره‌ی‌ ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و شێوازی‌ گۆڕانكاری‌ دروست بكات مه‌رعی‌ به‌"نیقاش"ی‌ وت "ئه‌مه‌ شێوازێكه‌ له‌شێوه‌كانی‌ فشار، به‌ڵام چاره‌سه‌ری‌ بنبڕكه‌ر نییه‌، ئاسووده‌ییه‌كیش ده‌به‌خشێت به‌وانه‌ی‌ تووشی‌ بێهیوایی‌ بوون".

عه‌لی‌ عه‌بد (ئه‌بو عه‌باس) یه‌كێك له‌رێكخه‌رانی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند هه‌موو هه‌ینییه‌ك ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی‌ ده‌چنه‌ شه‌قامی‌ موته‌نه‌بی‌ بڕێك له‌و پاره‌ ورده‌یه‌ی‌ له‌گیرفانیاندا ماوه‌ ده‌یده‌نه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ "بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانتاران دڵنیا بن كه‌ هیچیان له‌گیرفانی‌ خه‌ڵكدا نه‌هێشتووه‌".

عه‌لی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات پاش ئه‌وه‌ی‌ "په‌رله‌مانتاران خواستی‌ خه‌ڵكیان دا له‌زه‌وی‌" ئینجا هه‌ڵمه‌تی‌ گاڵته‌پێكردن ده‌ستی‌ پێكردو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد رۆژی‌ هه‌ینی‌ داهاتوو پێڵاوو جل‌و به‌رگی‌ كۆن بۆ په‌رله‌مانتاران كۆده‌كه‌نه‌وه‌.

مازن زه‌یدی‌ نوسه‌ر كه‌ به‌نوسینی‌ وتاری‌ ته‌نزو گاڵته‌ئامێز ناسراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ گوزارشته‌ له‌بێهیوایی‌ خه‌ڵك پاش ئه‌وه‌ی‌ "په‌رله‌مانتاران فێڵیان له‌خه‌ڵكی‌ كرد".

زه‌یدی‌ خه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ ده‌بێت هۆشیاری‌ دروست بكه‌ن له‌باره‌ی‌ "لێپێچینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌دای‌ په‌رله‌مانتاران".

ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی‌ عێراقییه‌كان له‌چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی‌ هاوشێوه‌ی‌ ده‌چێت له‌جیهاندا، وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی‌ "وۆل ستریت داگیر بكه‌ن" كه‌ وه‌ك گاڵته‌جاڕییه‌ك بوو به‌رامبه‌ر كۆمپانیاكان‌و ئابوری‌ ئه‌مه‌ریكا.

حه‌مودی‌ عه‌زاب كاریكاتێریست بۆ "نیقاش"ی‌ رونكرده‌وه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌و شێوازی‌ فه‌نتازیایه‌وه‌ نزیكه‌ كه‌ كاریكاتێریسته‌كان به‌كاری‌ ده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌رێی‌ به‌كارهێنانی‌ وشه‌وه‌یه‌.

دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراق رۆژی‌ 23ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ رابردوو فه‌رمانیدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ ئێستاو رابردوو، ئه‌مه‌ش پاش سه‌رهه‌ڵدانی‌ ناڕه‌زایی‌‌و خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵك له‌رۆژانی‌ 31ی‌ ئاب‌و 5ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م بۆ راگرتنی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ په‌رله‌مانتاران‌و پله‌ تایبه‌ته‌كان.

عێراقییه‌كان فه‌رمانه‌كه‌ی‌ دادگایان به‌سه‌ركه‌وتن ده‌زانی‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌یان، به‌ڵام له‌پڕ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ په‌رله‌مان له‌رۆژی‌ 3ی‌ ئه‌م مانگه‌ ده‌نگیدا له‌سه‌ر پێدانی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌.

ئه‌وه‌ی‌ له‌ناو هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی‌ زیاو عه‌لی‌‌و هاوكاره‌كانیان له‌هه‌مووی‌ زیاتر ده‌نگی‌ دایه‌وه‌، ئه‌وه‌بوو یه‌كێك له‌سواڵكه‌ره‌كان بڕی‌ هه‌زار دیناری‌ كرده‌ پیتاك بۆ په‌رله‌مانتاران.