راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی‌ پارێزگاكان زیاد ده‌كات‌و مالیكیش ناڕازییه‌

موسته‌فا حه‌بیب
بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی‌ عێراقدا به‌بڕیاری‌ په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتێكی‌ زۆر درایه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان، ئه‌مه‌ش پاش…
27.06.2013  |  به‌غدا

هه‌مواركردنه‌ نوێیه‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ زۆری‌ ئه‌منی‌‌و سیاسی‌‌و ئابوری‌ داوه‌ به‌و 14 پارێزگایه‌ی‌ عێراق كه‌ له‌هه‌رێمدا رێكنه‌خراون، ئیتر ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان له‌توانایاندا هه‌یه‌ به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند سیاسه‌تی‌ خۆیان دابڕێژن.

زیاد ئه‌حمه‌دی‌ شیكه‌ره‌وه‌ی‌ سیاسی‌ له‌مڕووه‌وه‌ ده‌ڵێت "كۆكبوونی‌ سیاسی‌ سوننه‌و شیعه‌و كورد له‌دژی‌ تاكڕه‌وی‌ مالیكی‌‌و خۆپیشاندانه‌كانی‌ خۆرئاوای‌ وڵات هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ بوون".

هه‌روه‌ها وتی‌ "ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان له‌مه‌ودوا ئه‌ركێكی‌ گه‌وره‌ترو قورستریان له‌سه‌ر شانه‌، پێویستیان به‌ڕاوێژكارو پسپۆڕی‌ بیانییه‌ تا یارمه‌تییان بده‌ن بۆ پلاندانان، ده‌كرێت ئه‌زموونی‌ سه‌ركه‌وتووی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌رووی‌ ئابوورییه‌وه‌ دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌".

به‌ر له‌م هه‌مواركردنه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پارێزگاكان گرێدرابوو به‌یاسای‌ ژماره‌ (21)ی‌ ساڵی‌ 2008، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی‌ پارێزگاكانی‌ كه‌مكردبۆوه‌، بۆیه‌ په‌رله‌مان 80 گۆڕانكاری‌ نوێی‌ له‌یاساكه‌دا ئه‌نجامدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ لامه‌ركه‌زییه‌ت.

چه‌ند ساڵێكه‌ پارێزگاكان گیرۆده‌ی‌ بێده‌سه‌ڵاتی‌ بوون‌و پرۆژه‌كانیان به‌هۆی‌ رۆتین‌و ره‌زامه‌ندی‌ ناوه‌نده‌وه‌ په‌كی‌ كه‌وتووه‌، به‌و پێیه‌ی‌ به‌بڕوای‌ چاودێران حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكی‌ كاری‌ گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ مه‌ركه‌زییه‌ت به‌هێز بكات.

به‌پێی‌ ئه‌م گۆڕانكاریانه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان بۆیان هه‌یه‌ به‌رپرسانی‌ ده‌زگای‌ داوه‌ری‌‌و فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان دیاری بكه‌ن‌و رۆڵیان هه‌بێت له‌جموجۆڵی‌ سوپا له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كان، له‌سه‌ر پایته‌ختیش پێویسته‌ به‌ر له‌وه‌ی‌ سوپا بجوڵێنێت، راوێژ به‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكه‌ بكات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ داهاتی‌ پترۆدۆلار پێنج ئه‌وه‌نده‌ زیادكراوه‌.

له‌سه‌ر ئاستی‌ چاكسازییه‌ ئه‌منییه‌كان ماده‌ی‌ 14ی‌ یاساكه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "پارێزگار ده‌سه‌ڵاتی‌ راسته‌وخۆی‌ هه‌یه‌ به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی‌ پارێزگاری‌‌و پاراستنی‌ ئاسایش، ئه‌وانه‌ی‌ له‌پارێزگاكه‌ی‌ كارده‌كه‌ن".

خالید عه‌لوانی‌ جێگری‌ پارێزگاری‌ ئه‌نبار به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند به‌پێی‌ ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ پارێزگار مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆ پۆلیس ئاراسته‌ بكات.

هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و به‌نده‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقه‌ كه‌ هه‌ر له‌كاتی‌ نوسنیه‌وه‌ له‌ساڵی‌ 2005 تائێستا كاری‌ پێنه‌كراوه‌، چونكه‌ به‌پێی‌ ده‌ستور پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاتێكی‌ فراوانیان هه‌یه‌.

بۆ نموونه‌ له‌ماده‌كانی‌ 111 تا 117ی‌ ده‌ستور باس له‌ده‌سه‌ڵاته‌ ئابوری‌‌و ئه‌منی‌‌و ئیدارییه‌كانی‌ پارێزگا ده‌كرێت‌و مه‌سه‌له‌ی‌ ئیداره‌دانی‌ دۆسێی‌ نه‌وت‌و دانانی‌ سیسته‌می‌ فێركردن‌و ته‌ندروستی‌‌و گه‌شه‌پێدان‌و گومرگه‌كان ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌، به‌مه‌رجێك له‌یاسایه‌كدا رێكبخرێن.

به‌پێی‌ ماده‌ی‌ دووه‌می‌ یاسا هه‌مواركراوه‌كه‌ "ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسادانان‌و چاودێریكاری‌ پارێزگاكه‌یه‌و مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ یاسا بۆخۆی‌ ده‌ربكات به‌پێی‌ بنه‌مای‌ لامه‌ركه‌زییه‌ت‌و له‌رووی‌ داراییه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆ بێت".

محه‌مه‌د كیانی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌رێم‌و پارێزگاكان له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند "ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نوێیانه‌ بۆ یه‌كه‌مجار به‌شێوه‌یه‌كی‌ ریشه‌یی‌ له‌عێراقدا بنه‌مای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌چه‌سپێنێت".

هه‌روه‌ها وتی‌ "یاساكه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئیداریی‌و دارایی‌ به‌رفراوان ده‌داته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان، له‌نێویاندا دامه‌زراندنی‌ گه‌وره‌ فه‌رمانبه‌ران‌و چاودێریكردن‌و لێپرسینه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها پاش دوو ساڵیش به‌شێوه‌یه‌كی‌ پله‌پله‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حه‌وت وه‌زاره‌تی‌ خزمه‌تگوزاری‌ بۆ ده‌گوێزرێته‌وه‌".

جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزی‌ واقیع باڵاده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند له‌سه‌ر پارێزگاكان كه‌مده‌كاته‌وه‌، ئه‌و پارێزگایانه‌ی‌ پێشتر به‌هۆی‌ رۆتین‌و بیرۆكراتیه‌وه‌ ده‌یانناڵاند.

پارێزگاری‌ نه‌ینه‌وا ئه‌سیل نوجێفی‌ به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند "ئه‌و هێزه‌ ئه‌منیانه‌ی‌ له‌به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ كراون ئاماده‌نین پلان‌و ژماره‌و جموجۆڵیان به‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا رابگه‌یه‌نن".

هه‌روه‌ها وتی‌ "حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیكتاتۆری‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ پارێزگاكان ده‌كات‌و هیچ گوێ‌ به‌ده‌ستور نادات".

له‌سه‌ر ئاستی‌ ئابوریش یاسا نوێیه‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌رفراوان ده‌دات به‌پارێزگاكان كه‌ ده‌توانن سوود له‌سامانه‌ ناوخۆییه‌كانیان وه‌ربگرن.

له‌ماده‌ی‌ 44یدا ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ داهاتی‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك پێكهاتووه‌ له‌به‌شه‌ بودجه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ باج‌و غه‌رامه‌و به‌كرێدانی‌ موڵك‌و ماڵی‌ ده‌وڵه‌ت، له‌پاڵیشیاندا پێنج دۆلار له‌هه‌ر به‌رمیله‌ نه‌وتێك كه‌ له‌پارێزگاكه‌یان به‌رهه‌م دێت‌و پێنج دۆلاریش بۆ هه‌ر به‌رمیله‌ نه‌وتێك كه‌ له‌پارێزگاكه‌یان ده‌پاڵێورێت، هه‌روه‌ها پێنج دۆلار له‌سه‌ر هه‌ر 150 مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌كی‌ غازی‌ سروشتی‌ كه‌ له‌پارێزگاكه‌یان ده‌رده‌هێنرێت.

وائیل عه‌بدولله‌تیف په‌رله‌مانتاری‌ پێشوو به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند "یاساكه‌ واده‌كات پارێزگایه‌كی‌ وه‌ك به‌سره‌ رۆژانه‌ 10 ملیۆن دۆلاری‌ له‌ده‌رهێنانی‌ نه‌وت ده‌ست ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ ساڵانه‌ یه‌ك ملیار دۆلار له‌به‌شه‌ بودجه‌ی‌ ناوه‌ند وه‌رده‌گرێت".

ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر به‌سره‌ پێویسته‌ خۆی‌ ئاماده‌ بكات بۆ "گه‌وره‌ترین بودجه‌ له‌مێژووی‌ هاوچه‌رخیدا، كه‌ ده‌توانێت به‌هۆیه‌وه‌ كێشه‌كانی‌ چاره‌سه‌ر بكات، چونكه‌ به‌ته‌نها بودجه‌كه‌ی‌ به‌قه‌د بودجه‌ی‌ وڵاتێكی‌ وه‌ك ئه‌رده‌نه‌".

ئه‌م یاسایه‌ش وه‌ك هه‌موو یاساكانی‌ تر مایه‌ی‌ بێنه‌و به‌رده‌ی‌ نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانه‌، ئه‌مه‌ش رووبه‌رووی‌ چه‌ندین ناڕه‌زایی‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌لایه‌ن كوتله‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ مالیكی‌ كه‌ ده‌یه‌وێت له‌دادگای‌ فیدراڵی‌ تانه‌ له‌یاساكه‌ بدات.

په‌رله‌مانتارانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا بایكۆتی‌ ئه‌و دانیشتنه‌یان كرد كه‌ تیایدا ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه‌ درا، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش دژین، چونكه‌ پێیان وایه‌ ده‌سه‌ڵات له‌حكومه‌تی‌ ناوه‌ند ده‌سه‌نێته‌وه‌، به‌ڵام باقی‌ كوتله‌كانی‌ تر به‌سوننه‌و شیعه‌و كورده‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون.

حه‌سه‌ن جیهاد په‌رله‌مانتاری‌ كورد پێی‌ وایه‌ ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیانه‌ كرۆكی‌ چه‌سپاندنی‌ فیدراڵیه‌ت‌و لامه‌ركه‌زییه‌ته‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌پێی‌ ده‌ستور رێكخراوه‌.

هه‌روه‌ها وتی‌ "هه‌ر لایه‌نێك دژی‌ ئه‌م یاسایه‌ بوه‌ستێته‌وه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه‌ له‌گه‌ڵ‌ مه‌ركه‌زیه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ ره‌هادایه‌".

ئه‌وه‌ی‌ مایه‌ی‌ تێڕامانه‌ ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیانه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ‌ پێكهاته‌ی‌ نوێی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 20ی‌ نیسانی‌ رابردووه‌وه‌ كه‌ مالیكی‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ی‌ تری‌ شیعه‌ (ئه‌نجومه‌نی‌ باڵاو ره‌وتی‌ سه‌در) پاشه‌كشه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ كرد.