راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

فه‌یسبوك‌و دیجله‌ بووك‌و زاوایان كۆكرده‌وه‌

خلود ره‌مزی
كاتێك به‌ر له‌سێ‌ ساڵ‌ حه‌یده‌ر حه‌مزوز له‌رێی‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ دینا نه‌جمه‌دینی‌ ناسی‌،…
8.11.2012  |  به‌غدا
The \\\\\\\'Facebook wedding\\\\\\\' cake, complete with a \\\\\\\'Like\\\\\\\' button.
The \\\\\\\'Facebook wedding\\\\\\\' cake, complete with a \\\\\\\'Like\\\\\\\' button.

دوور له‌قه‌ره‌باڵغی‌ ناوشارو خاڵه‌كانی‌ پشكنین، ئه‌و بووك‌و زاوایه‌ بڕیاریاندا ئاهه‌نگی‌ هاوسه‌رێتییان له‌سه‌ر روباری‌ دیجله‌ به‌رێوه‌ بچێت، به‌جۆرێك له‌ده‌روازه‌ی‌ هۆتێل بابل له‌ناوچه‌ی‌ كه‌راده‌وه‌ ده‌ست پێبكات به‌ئاراسته‌ی‌ چێشتخانه‌ی‌ بلام له‌كۆتایی‌ ناوچه‌ی‌ ئه‌عزه‌میه‌.

ئه‌و زاوایه‌ی‌ كه‌ رقی‌ له‌شێوه‌ ژنهێنانی‌ ته‌قلیدییه‌، له‌گه‌ڵ‌ بوكێدا رێككه‌وتووه‌ كه‌ ئاهه‌نگێكی‌ سه‌یر رێكبخه‌ن، بۆیه‌ له‌نێو روباری‌ دیجله‌دا به‌له‌مێكی‌ گه‌وره‌یان گرتووه‌و به‌گڵۆپی‌ ره‌نگاو ره‌نگ رازاندویانه‌ته‌وه‌.

له‌م رووه‌وه‌ دینا ده‌ڵێت "ویستمان به‌م هه‌نگاوه‌ هانی‌ گه‌نجان بده‌ین ده‌ستبه‌رداری‌ رێگا باوه‌كان ببن له‌ژیانداو بیر له‌داهێنانی‌ نوێ‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ پێشتر كاری‌ له‌سه‌ر نه‌كرابێت".

كاكی‌ زاواش ئاسووده‌ بوو به‌و ژنهێنانه‌ نائاساییه‌ كه‌ ده‌یان كه‌سی‌ له‌رووباره‌كه‌ نزیك كردبۆوه‌و وایكردبوو ده‌ست بكه‌ن به‌هاوارو چه‌پڵه‌رێزان، له‌مڕووه‌وه‌ وتی‌ "خه‌ونم به‌ژنهێنانێكی‌ نائاساییه‌وه‌ ده‌بینی‌، ئه‌وه‌تا گه‌یشتم به‌و خه‌ونه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ دڵم هه‌ڵیبژاردبوو".

سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ نێوان خاڵی‌ ده‌رچوون هه‌تا گه‌یشتن به‌و چێشتخانه‌یه‌كی‌ كه‌سوكاری‌ بووك‌و زاوای‌ لێ كۆبووبوونه‌وه‌ دوورو درێژ بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ناو به‌له‌مه‌كه‌دا بوون رێگاكه‌ به‌زوویی‌ ته‌واو بوو.

پۆلیسی‌ رووبار له‌به‌غدا رۆڵێكی‌ گرنگی‌ هه‌بوو له‌رێكخستنی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌هاوكاری‌ هاوڕێ‌و كه‌سوكاری‌ بووك‌و زاوا كه‌ توانیان بڕوا به‌خێزانی‌ حه‌یده‌ر بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچنه‌ ماڵی‌ دیناو رێوشوێنه‌كانی‌ ماره‌بڕین‌و ژنهێنانه‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای‌ سه‌رسوڕمانیان له‌شێوازی‌ ژنهێنانی‌ كوڕه‌كه‌یان كه‌ له‌رێی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ژنی دۆزیبۆوه‌.

ئه‌و پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ ته‌نها نه‌بوبووه‌ مایه‌ی‌ به‌یه‌كگه‌یشتنی‌ دیناو حه‌مزوز، به‌ڵكو كێكی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ش له‌شێوه‌ی‌ فه‌یسبووك به‌هه‌ردوو ره‌نگی‌ شین‌و سپی‌ ره‌نگ كرابوو كه‌ له‌ناوه‌ڕاستیدا هێمای‌ لایك داندرابوو.

بووك‌و زاوا كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو كاتژمێر له‌ناو روباری‌ دیجله‌دا مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌نگی‌ ئه‌و ته‌پڵانه‌ی‌ له‌چوار به‌له‌می‌ پۆلیسی‌ روباره‌وه‌ ده‌رده‌چوون، وایكرد ده‌یان كه‌س له‌ده‌وری‌ رووباره‌كه‌ كۆببنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت بڕیاریاندا منداڵی‌ یه‌كه‌میان ناو بنێن دیجله‌و ئه‌وه‌ی‌ دووهه‌میشیان فورات.

ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ش كه‌ له‌گه‌ڵ‌ بووك‌و زاوادا بوون هه‌ر له‌خاڵی‌ ده‌رچوونی‌ كه‌راده‌وه‌ هه‌تا شوێنی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ئه‌عزه‌میه‌، دابه‌ش بووبوون به‌سه‌ر ئه‌و چوار به‌له‌مه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ بووك‌و زاوا رێیان ده‌كردو له‌ناو رووباره‌كه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كیان گرتن.

ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ بلۆگه‌ره‌كانی‌ هاوڕێی‌ بوك‌و زاوا له‌گه‌ڵیان بوون تا شوێنی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌، كه‌ ئه‌ویش بێبه‌ش نه‌بوو له‌سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یی‌، له‌وێ‌ وێنه‌گرانی‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان به‌شوێن دایك‌و باوكی‌ بووك‌و زاوادا ده‌گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.

یه‌كێك له‌كچه‌ هاوڕێكانی‌ بوكه‌خان كه‌ ناوی‌ ره‌ئوده‌ به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند له‌و كاته‌ی‌ دینا جلی‌ بوكێنی‌ له‌به‌ردا بووه‌ له‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌ی‌ دانیشتووه‌و نامه‌ی‌ بۆ هاوڕێكانی‌ ناردووه‌و وه‌ڵامی‌ پیرۆزباییه‌كانی‌ داونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌وان خێزانێكی‌ فه‌یسبوكین، كاتی‌ كاركردن نه‌بێت ئه‌و پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ جێناهێڵن".

كاتێك بووك‌و زاوا له‌به‌له‌مه‌كه‌ دابه‌زین، ئاماده‌بووان خێرا چوونه‌ لایان بۆ ئه‌وه‌ی‌ وێنه‌یان له‌گه‌ڵدا بگرن، چونكه‌ ژنهێنانی‌ له‌م شێوه‌یه‌ زۆر دووباره‌ نابێته‌وه‌ له‌وڵاتێكی‌ داماڵراو له‌سه‌مه‌ره‌یی‌، كێكی‌ بووك‌و زاواش بووه‌ نێچیرێكی‌ ئاسان له‌به‌رده‌م كه‌سوكاری‌ بووك‌و زاوا پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌تیانكردو له‌نێو خۆیاندا دابه‌شیان كرد.

ئه‌م جۆره‌ ژنهێنانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێك بووه‌ مایه‌ی‌ گفتوگۆی‌ گه‌نجانی‌ سه‌ر فه‌یسبوك، به‌شێكیان ئه‌و وێنانه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ بووك‌و زاوا گرتبویان، هه‌ندێكی‌ تریشیان باسی‌ ئه‌و ژنهێنانه‌ نائاساییه‌یان ده‌كرد.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌