راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان جێگه‌ی‌ قاعیده‌یان گرتوه‌ته‌وه‌ له‌ئه‌نبار

تایبه‌ت
هیچ كاتێك به‌مێشكی‌ عومه‌ر ئیبراهیمدا نه‌هاتبو كه‌ رۆژێك دێت ئالوده‌ی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ببێت، پاش ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌…
23.03.2011  |  ئه‌نبار

به‌پێی‌ ژماره‌ گریمانكراوه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار، له‌ساڵی‌ 2010دا رێژه‌ی‌ ئالوده‌بوانی‌ پارێزگاكه‌ 1.1% بوه‌، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی‌ زۆر كه‌مه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ به‌شێكی‌ زۆریان ئالوده‌ی‌ داو‌وده‌رمانی‌ ئارامكه‌ره‌وه‌ن، نه‌ك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر (موخه‌ده‌رات).

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، دكتۆر خزه‌یر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی‌ پارێزگاكه‌ دانی‌ به‌وه‌دا نا كه‌ ئه‌م ژمارانه‌ سه‌ره‌تایین‌و ئامارێكی‌ فعلی‌‌و دروستیان له‌به‌رده‌ستدا نیه‌.

جێی‌ ئاماژه‌پێدانه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ گه‌نجه‌ ئالوده‌بوه‌كان له‌پارێزگای‌ ئه‌نباردا په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر ده‌رمانخانه‌كان‌و داوای‌ داو‌وده‌رمانی‌ ئارامكه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌بیانوی‌ ماندوبون‌و كه‌م خه‌وی‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌رمانساز ئه‌بو حه‌زه‌یفه‌ كه‌ خاوه‌نی‌ یه‌كێ‌ له‌كۆنترین ده‌رمانخانه‌كانی‌ شاری‌ رومادی‌ ناوه‌ندی‌ ئه‌نباره‌، ده‌ڵێت "زۆرێك له‌گه‌نجان رومانتێده‌كه‌ن‌و داوای‌ ڤالیۆن‌و ئه‌لارمین ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ به‌بێ‌ وه‌ره‌قه‌ی‌ پزیشك نایانده‌ینێ‌".

رونیشیكرده‌وه‌ "به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ‌ ده‌رمانخانه‌ی‌ تر هه‌ن له‌به‌ر پاره‌ په‌یداكردن گوێ‌ ناده‌ن‌و ده‌یفرۆشن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ فه‌رمانبه‌ری‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كان ده‌دزن‌و له‌بازاڕی‌ ره‌ش ده‌یفرۆشنه‌وه‌".

به‌پێی‌ ئاماره‌ ره‌سمیه‌كانی‌ پارێزگاكه‌، له‌ساڵی‌ 2010دا په‌نجا ده‌رمانخانه‌ داخراون به‌هۆی‌ فرۆشتنی‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌ی‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی‌ ئالوده‌بوی‌ خه‌ڵك به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، هه‌ندێ‌ له‌و ده‌رمانخانانه‌ هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ بێ‌ مۆڵه‌ت بون.

ئه‌بو حه‌زیفه‌ زانیاریه‌كی‌ تر ئاشكراده‌كات كه‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌ی‌ لێده‌كه‌ن، كه‌سانی‌ سه‌ر به‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ له‌خاڵه‌كانی‌ پشكنیندا ده‌وه‌ستن.

له‌مباره‌یه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ ئه‌نبار، لیوا كه‌رخی‌ كه‌ ساڵی‌ پار ئه‌و پۆسته‌ی‌ وه‌رگرتوه‌، دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ ئالوده‌بون له‌نێو ریزی‌ پۆلیسدا هه‌یه‌، بۆیه‌ یه‌كه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ له‌نێو پۆلیسدا كردوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان "به‌و هۆكاره‌وه‌، تاكو ئێستا زیاتر له‌ 30 پۆلیسمان ده‌ركردوه‌".

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ته‌نها له‌ساڵی‌ رابردودا "50 كه‌س ده‌ستگیركراون به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و مادانه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان گه‌نج بون" وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌رخی‌ ئاشكرایكرد.

له‌باره‌ی‌ لایه‌نی‌ یاساییشه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی‌ پۆلیس وتی‌ "ئه‌و كه‌سانه‌ له‌نێوان شه‌ش مانگ بۆ ساڵێك زیندانی‌ ده‌كرێن".

هه‌رچی‌ له‌باره‌ی‌ بازرگانه‌كانی‌ ئه‌و بواره‌ن كه‌ له‌خاڵه‌ سنوریه‌كانه‌وه‌ ئه‌و مادانه‌ ده‌هێننه‌وه‌ ناو ئه‌نبار، ئه‌وه‌ له‌پێنج ساڵه‌وه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایی‌ حوكمده‌درێن.

ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵی‌ 2010دا "20 كه‌س به‌و تۆمه‌ته‌وه‌ ده‌ستگیركراون كه‌ ماده‌كانی‌ حه‌شیش‌و هیرۆیین‌و كۆكایینیان له‌ئێرانه‌وه‌ هێناوه‌ته‌ عێراق".