كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانی (ئهلخهلیجیه) كه له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردی نایل سات په‌خشی پرۆگرامه‌كانی ده‌كات، به‌پێی لێدوانی هاوڵاتیانی شاری نه‌جه‌ف، له‌شه‌وو رۆژێكدا گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتو بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی شیعه مه‌زهه‌به‌كانی دنیا بهگشتیو عێراق به‌تایبه‌تی.
هاوڵاتی نه‌جه‌فی (عه‌لی ئیبراهیمی) ته‌مه‌ن 40 ساڵ، به‌نیقاشی راگه‌یاند "پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا راهاتبووین گفتوگۆی توند له‌باره‌ی بیروباوه‌ڕی مه‌زهه‌بی شیعه له‌كه‌ناڵه‌كانی تهلفزیۆنهوه ببیستین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له‌و كه‌ناڵه رووده‌دات هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی بهگفتوگۆوه نییه".
له‌گرنگترین ناوه‌ڕۆكه‌كانی په‌یامی كه‌ناڵی ئاسمانی (خه‌لیجیه) كه له‌ڕێگای یه‌كێ لهبهرنامهكانییهوه به‌ناوی (وشیاركردنه‌وه‌و چاكسازی لهشیعهدا) په‌خش كرا، بریتی بوو لهبانگهێشتكردن بۆ بڕواهێنان به‌بیروباوه‌ڕی مه‌زهه‌بی وه‌هابی كه له‌هه‌ندێ له‌وڵاته‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا به‌ربڵاوه، به‌تایبه‌ت شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه.
به‌پێی كاسێتێكی تۆماركراوی ته‌له‌فزیۆنی ناوبراویش كه كۆپییه‌كی لای (نیقاش)دایه، یه‌كێ له‌و بڕگانه‌ی زیاد له‌جارێك له‌رۆژێكدا دووباره كراوه‌ته‌وه، بریتییه له "گه‌ر 10 بۆمبی ئه‌تۆمیم هه‌بێت، دانه‌یه‌كیان لهمهسیحو یه‌هودییه‌كان ده‌ده‌م، نۆیهكهی تریشی له‌شیعه"، بڕگه‌یه‌كی تریش ده‌ڵێت "خوایه شیعه رسوا بكه‌و ژماره‌یان كهمبكهرهوهو هه‌موویان بكوژه".
له‌باره‌ی ئه‌م جۆره به‌رنامانه‌ی ته‌له‌فزیۆنی خهلیجییهو هاوشێوه‌كانییه‌وه، ئه‌ندازیاری بیناسازی شیعه مه‌زهه‌ب رائید كازم (39 ساڵ) ده‌ڵێت "ئه‌م هێرشه بێمانایانه كه یه‌كه‌مین جاره به‌م شێوه‌یه له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه په‌خش بكرێت، هانده‌رن بۆ په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی دژ به شیعه‌و له‌سودی كه‌سدا نییه".
ئه‌م هاوڵاتییه پێی وایه باشتر وابوو هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی گفتوكۆی نێوان بیروباوه‌ڕو مه‌زهه‌به جیاوازه‌كانی ئیسلام بدرایه‌و تێیدا زانایانی ئاینیی قسه‌یان بكردایه، نه‌ك گفتوگۆ له‌باره‌ی "پهرهپێهێنانی توندوتیژی تایفی" په‌خش بكرێت، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ناكرێت بابه‌تێكی هه‌ستیاری له‌و شێوه‌یه كه‌سانی "ناپسپۆڕ" قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه ئه‌و بابه‌تانه پێویستیان به "مه‌عریفه‌ی قوڵی فیقهی ئیسلامی‌و مێژووی ئیسلام هه‌یه".
په‌خشی كه‌ناڵی (ئهلخهلیجیه) به‌ر له‌چه‌ند ساڵێكی ده‌ستیپێكرد، له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك كه‌ناڵێكی تایبه‌ت بهپهخشكردنی گۆرانی عهرهبیو كلیپه خه‌لیجییه‌كان هاته‌ئاراوه، به‌ڵام به‌ر له‌دوو ساڵ‌و له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆكردندا له‌گه‌ڵ پیاوانی ئاین، خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه "تۆبه‌كردن‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئیسلام" راگهیاندو له‌پڕ (ئهلخهلیجیه) له‌كه‌ناڵی گۆرانی‌و سه‌ماوه بووه كه‌ناڵێكی ئاینیی.
ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی به‌رگی ئه‌م كه‌ناڵه‌ی گۆڕی، ئه‌وه بوو كه به‌ر له‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك هێڕشێكی به‌رفراوانی دژ به‌تایفه‌ی شیعه ده‌ستپێكرد، به‌تایبه‌ت شیعه‌ی عێراق. سه‌ره‌تای ئه‌م هێڕشه‌ش له‌ڕێی به‌رنامه‌یه‌كی رۆژانه‌وه به‌ناوی (حتی لا تكون فتنه) سه‌ریهه‌ڵدا كه تێیدا چه‌ند كه‌سێك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونیان به‌به‌رنامه‌كه‌وه كرد‌و وتیان "داوای یارمه‌تیتان لێده‌كه‌ین بۆ له‌ناوبردنی شیعه".
ئه‌م به‌رنامه تایبه‌تانه‌ی كه‌ناڵی ئهلخهلیجیه له‌كاتێكدایه كه هێشتا ناڕه‌زاییه‌كان له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی ئیمامی حه‌ره‌می مه‌له‌كی له‌سعودییه شێخ عادل كهلبانی بۆ كه‌ناڵی BBC عه‌ره‌بی ماون كه تێیدا پیاوانی ئاینیی مه‌زهه‌بی شیعه‌ی به‌كافر ناساند‌و له‌ئه‌نجامدا ته‌وژمێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین لهعێراقو وڵاتانی تری ئیسلامی، به‌خودی سعودییه‌شه‌وه، لێكهوتهوه.
ئه‌گه‌ر چی تاكو ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ره‌سمی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا له‌باره‌ی ئه‌م هێڕشانه‌وه بۆ سه‌ر مه‌زهه‌بی شیعه نییه، به‌ڵام توڕه‌بوونێكی زۆری له‌نێو هاوڵاتیانو حكومه‌تی لۆكاڵی شاری نه‌جه‌فدا دروستكردووه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف ئیدانه‌ی لێدوانه‌كانی كهلبانی كرد‌و له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا داوای له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودییه كرد "له‌به‌رده‌م ئه‌م هێڕشه توندڕه‌وانه‌دا بوه‌ستنه‌وه كه هه‌وڵی دووله‌ت بوونی ریزه‌كانی موسڵمانان ده‌ده‌ن".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی حه‌مودی حه‌سان ئه‌م هێڕشانه‌ی دژ به‌تایفه‌ی شیعه، له‌گه‌ڵ باشبوونی رێژه‌یی بارودۆخی ئه‌منی له‌عێراقدا گرێدا، ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ی "ره‌وتی سه‌له‌فی - وه‌هابی نوێنه‌رایه‌تی به‌شێك لهكردهوه توندوتیژییه‌كان ده‌كات له‌عێراق".
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌م شیكه‌ره‌وه سیاسییه به‌نیقاشی راگه‌یاند "ده‌بێت به‌و په‌ڕی وریاییه‌وه له‌و جۆره هێڕشانه بڕوانین‌و به‌و شێوه‌یه لێیان تێبگه‌ین كه هه‌وڵێكن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراق بۆ قۆناغی توندوتیژی خوێناوی"، بۆیه پێویسته حكومه‌تی عێراقی "به‌جدییه‌ته‌وه له‌و مه‌سه‌له‌یه بڕوانێت".
له‌به‌رامبه‌ردا قوتابی حه‌وزه‌ی ئاینیی نه‌جه‌ف (ئیبراهیم هاشم موسڵلی) رای جیاوازی هه‌بوو. ئه‌م قوتابییه، هێڕشه ئیعلامیه‌كانی سه‌ر مه‌زهه‌بی شیعه به‌كارێكی تازه نازانێت "ئێمه له‌مێژووی خۆماندا راهاتووین له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره هێڕشانه‌دا". به‌ڵام ئه‌وه‌ی موسڵلی بێتاقه‌ت كردووه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هێڕشانه "بێسهرو بهرنو هیچ بنه‌مایه‌كی گفتوگۆ‌و عه‌قڵانییه‌تی له‌پشته‌وه نییه".
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رده‌وام بوونی ئه‌م جۆره هێڕشانه بۆ سه‌ر مه‌زهه‌بی شیعی له‌لایه‌ن مه‌زهه‌به‌كانی تره‌وه، به‌تایبه‌ت وه‌هابی، قه‌باره‌ی دابوشبوونی نێوان ههڵگرتوانی مه‌زهه‌به جیاوازه‌كانی ئیسلام ده‌رده‌خات كه به‌شێوه‌یه‌كی روون، به‌تایبه‌ت پاش رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن له‌ساڵی 2003دا، له‌كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا ئه‌م دابهشبوونو دژایه‌تیكردنی یه‌كترییه له‌لایه‌ن مه‌زهه‌به‌كانی ئیسلامه‌وه، ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیشی گرته‌وه. ئه‌مه جگه له‌و جنێو‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سایته ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كاندا هاتنه ئاراوه‌و چاودێران ناوی "شه‌ڕی سایته ئه‌له‌كترۆنییه‌كان"یان لێنا.