راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

یاسای دادگای باڵای تاوانی عێراقی ژماره‌ (10) &#1587

یاسای دادگای باڵای تاوانی عێراقی…
30.12.2006

به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ ده‌سه‌ڵاتی دادگای باڵایتاوانی عێراقی هه‌موو ئه‌و که‌سه‌ عێراقی و غه‌یره‌ عێراقییانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ سه‌ر خاکی عێراقن و به‌یه‌کێک له‌ تاوانه‌کانی جینۆساید، تاوانه‌کانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی، تاوانه‌کانی جه‌نگ و یاخود پێشێلکردنی هه‌ندێک له‌ یاسا عێراقییه‌کانیان له‌ ماوه‌ی نێوان 17ی ته‌مووزی 1968 تاوه‌کوو 1ی ئایاری 2003 له‌ کۆماری عێراق یان هه‌ر شوێنێکی دیکه‌ ئه‌نجام داوه‌.

له‌ گرنگترینی ئه‌و کێشانه‌ی کاری ئه‌م دادگایه‌، ئه‌م کێشانه‌ی خواره‌وه‌ن:

1. کێشه‌ی دوجه‌یل
2. کێشه‌ی ئه‌نفال
3. سه‌رکوتکردنی راپه‌ڕینی ساڵی 1991
4. له‌ناوبردن و کوشتنی پیاوانی ئایینی و که‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆکان
5. له‌ناوبردنی بارزانییه‌کان
6. کوشتن و راگواستنی زۆره‌ملێ له‌ ئه‌هواره‌کاندا
7. راگواستنی کورده‌ فه‌یلییه‌کان
8. به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی
9. کێشه‌ی له‌ناوبردنی بازرگانه‌کان
10. له‌ناوبردنی پارته‌ ئاینییه‌کان
11. پێشێلکاری جیاجیای مافه‌کانی مرۆڤ
12. کێشه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌
13. پاکسازی ره‌گه‌زی وکورد و تورکمان له‌ که‌رکووک

ئه‌م یاسایه‌ له‌ دانیشتنی رۆژی 9/10/2005ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌وه‌ په‌سه‌ند کراوه‌ و له‌ ژماره‌ 6004ی رۆژنامه‌ی "الوقائع العراقیه‌" ی رۆژی 18/10/2005 بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و به‌مه‌ش جێگه‌ی یاسای تایبه‌تی تاوانی عێراقی گرته‌وه‌ و که‌وته‌ قۆناغی کارپێکردنییه‌وه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی یاسایه‌که‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی کلیکی ئێره‌بکه‌

بۆ خوێندنه‌وه‌ی یاسایه‌که‌ به‌ زمانی ئینگلیزی که‌ له‌سه‌ر سایتی دادگه‌ری له‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ کلیکی ئێره‌ بکه‌.

30/12/2006

-----

بابه‌تی په‌یوه‌نددار:- "یاسای پاراستنی گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌کان ژماره‌ (5)ی ساڵی 2006"

- "یاسای ده‌زگای زیندانییه‌ سیاسییه‌کان ژماره‌ (4)ی ساڵی 2006"

- " یاسای هه‌موارکردنی یاسای داواکاری گشتی ژماره‌ 159ی ساڵی 1979"

- "یاسای پارێزه‌رایه‌تی عێراقی"

- "ياسادانان له‌ عێراقدا"

- نیقاش - به‌شی "یاسادانان له‌ عێراقدا"