ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵانه سۆزی بۆ خانووهكهیو دراوسێكانیو بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌وێ ناشارێته‌وه، به‌ڵام ترسی له‌ئاینده‌و متمانه‌نه‌بوونی بهدراوسێكانو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ساڵانێك له‌گه‌ڵیان ژیاوه به‌سه‌ر هه‌موو سۆزێكی ناودڵیدا زاڵه.
زولفه‌قار باوكی پێنج كوڕ‌و دوو كچه‌و له‌ته‌مموزی 2014وه له‌یه‌كێك له حسێنییهكانی سه‌ر رێگای نێوان نهجهفو كه‌ربه‌لا نیشته‌جێیه‌و یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی كه هاوسه‌رگیری كردووه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له نه‌وه‌كانی له هه‌مان حسێنییهدا له‌گه‌ڵی نیشته‌جێن به‌ڕاده‌یه‌ك شوێنه‌كه وه‌ك ئۆتۆمبێلێكی پڕ له سهرنشینو پڕ ژاوه‌ژاوی به‌رده‌وامی لێهاتووه.
له‌كاتێكدا زولفه‌قار قسه‌ی بۆ ده‌كردین هه‌ندێك له نه‌وه‌كانی له‌لای په‌نجه‌ره‌یه‌كی نزیكمانه‌وه ده‌نگه‌ده‌نگیان دهكردو تاوێك هه‌وڵیان ده‌دا گوێمان لێبگرنو تاوێكیش سه‌رنجمان بۆلای خۆیان رابكێشن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو كێشه‌كانی نیشتهجێبوونو بژێوی‌و ئه‌و سه‌ختیانه‌ی دیكه‌ش كه له‌ڕووی خوێندنه‌وه رووبه‌ڕووی كوڕ‌و نه‌وه‌كانی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام زولفه‌قار پێی باشه له كه‌ربه‌لا بمێنێته‌وه، ئه‌ویش له‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی گرژی‌و ئاڵۆزی‌و كاری توندوتیژی تایفی وه‌ك ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی له حوزه‌یرانی ساڵی 2014دا به‌خۆوه‌ی بینی.
ئه‌و به غه‌مباریه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه هێشتا هه‌ست به ناخۆشحاڵی ده‌كات، چونكه له‌كاتی ئه‌و بێسه‌روبه‌ره‌ییه‌ی موسڵی گرته‌وه له‌دوای كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه دوو خێزانی پێكهاتوو له 16 ئه‌ندامی له ئامۆزاكانی له‌ده‌ستداوه‌و پێشده‌چێت تیاچووبن وه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌ی به‌هۆكاری تایفی یاخود ئه‌تنیكی به‌ده‌ستی ئه‌ندامانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ئه‌ویش ئاماده‌یی تێدا نییه رووداوێكی له‌و جۆره ببینێته‌وه.
هۆكارێكی دیكه كه وای له‌و پیاوه ئاواره به‌ته‌مه‌نه‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی كردووه مانه‌وه‌یان له كه‌ربه‌لا پێ باشتر بێت له گه‌ڕانه‌وه بۆ موسڵ، به‌رده‌ستبوونی ده‌رفه‌تی كاره له كه‌ربه‌لا كه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان به‌نرخێكی گونجاو پێشكه‌ش به دانیشتووانی شاره‌كه ده‌كه‌ن، له‌وباره‌یه‌شه‌وه زولفه‌قار ده‌ڵێت: "هه‌تا ژیان‌و كاركردن له موسڵ له توانادا نه‌بن یان مه‌ترسیداربن، بۆچی بگه‌ڕێمه‌وه".
ده‌یان هه‌زار توركمانی شیعه كه له موسڵ ده‌ژیان له‌دوای كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن داعش له حوزه‌یرانی 2014 ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ناوهڕاستو باشووری وڵات بوون، ههرزانیشیان له حسێنییهو مزگه‌وته‌كانی نێوان كهربهلاو نه‌جه‌ف نێشته‌جێبوون.
له‌گه‌ڵ زولفهقاردا ئاواره‌ی دیكه‌ش هه‌ن گه‌ڕانه‌وه بۆ شاری موسڵ ره‌تده‌كه‌نه‌وه له‌وانه‌ش محه‌مه‌د عه‌له‌وی كه نیشته‌جێی ده‌شتی نه‌ینه‌وا بووه‌و كرێكاری بینایه، به‌ڵام هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ی جیاوازه له‌و هۆكارانه‌ی زولفه‌قار باسیان ده‌كات.
محه‌مه‌د نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه، چونكه پێیوایه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژیا به‌هۆی شه‌ڕه‌وه رووخاوه‌و ژێرخانی نه‌ماوه‌و تا چه‌ند ساڵێكی تر به‌كه‌ڵكی ژیان نایه‌ت.
تا ئه‌و كاته‌ش كه ناوچه‌كه شیاو ده‌بێت بۆ ژیان‌و كاركردن، محه‌مه‌د بڕیاری داوه له كه‌ربه‌لا بمێنێته‌وه مادام كاروباری گوزه‌رانی رێكخستووه‌و داهاتێكی ئه‌وتۆیشی ده‌ستده‌كه‌وێت كه ده‌توانێت پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی پێ دابین بكات، به‌ڵام نیگه‌رانی خۆیشی سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره ناشارێته‌وه كه حكومه‌تی خۆجێیی كه‌ربه‌لا له ته‌مموزی ساڵی رابردوودا ده‌ری كردووه.
بڕیاره‌كه رێ له نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كان له پارێزگاكه‌دا دهگرێتو پابه‌ندیان ده‌كات به گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان پاش ئازادكردنیانو گێڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان، پاساوی حكومه‌تی خۆجێییش ئه‌وه‌یه كه تا هه‌تایه پارێزگا توانای له‌خۆگرتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كانی نییه‌و داوایشی لێكردوون له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی خه‌ڵكی پارێزگاكه به كاركردن تێگه‌یشتنیان بۆ بڕیاره‌كه هه‌بێت.
له‌كاتێكیشدا بڕیاری حكومه‌تی خۆجێیی سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان له پاش ئازادكردنیان نیگه‌رانی خستووه‌ته نێو دڵی ئه‌و ئاوارانه‌ی ناخوازن بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی لێوه‌ی ئاواره بوون، هه‌ندێك كه‌سی دیكه كه له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری باكووری خۆرئاوای شاری موسڵه‌وه ئاواره بوون، وا هه‌ست ده‌كه‌ن بڕیاره‌كه په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه، چونكه نیشته‌جێبوونیان له كه‌ربه‌لا به كاتی دهزاننو پێویستیان به كه‌س نییه یاداشتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خانووه‌كانیان له پاش ئازادكردنیان بۆ ده‌ربكات.
عه‌بدولڕه‌حمان جه‌سام (45 ساڵ) كه نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی سه‌لام یان وه‌ك له ئاستی میللی‌دا پێی ده‌ڵێن "گه‌ڕه‌كی به‌واری"ی موسڵ بوو، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی‌و دراوسێكانی ببینێت كه چه‌ند ساڵێكه لێكدابڕاون، ئه‌و كاتێك باسی كاره‌كه‌ی‌و باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی له ته‌له‌عفه‌ر ده‌كرد، سۆزێكی به‌هێز دایگرت‌و فرمێسك به چاوه‌كانیدا هاتنه خواره‌وه.
پێده‌چێت ئاره‌زووی ئاواره توركمانه شیعه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كه‌یان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت كه ئه‌وان له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر زۆرینه پێكده‌هێنن ئه‌مه‌ش وایان لێده‌كات هه‌ست به باوه‌ڕبه‌خۆبوونێكی زیاتر بكه‌ن سه‌باره‌ت به زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و سه‌ختییه چاوه‌ڕوانكراوانه‌ی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا دروست ده‌بن، به‌ڵام هه‌ندێك له‌وانه‌ی كاریان ده‌ستكه‌وتووه‌و له شاره‌كه‌دا جێگیربوون پێیان باشه بمێننه‌وه.
تا ئه‌و كاته‌ش كه ئاواره‌كان كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌پێچنه‌وه‌و سواری پاس ده‌بن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان هه‌ر كاتێك هۆكاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ره‌خسا یان تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌ڕانه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه به‌ته‌واوی هیوابڕاو ده‌بن له‌وه‌ی جارێكی تر زێدی خۆیان ببیننه‌وه، رووناكی گڵۆپه كزهكانیان له‌ودیو په‌نجه‌ره‌كانیانه‌وه به‌ڵگه‌ی مانه‌وه‌یانه به‌درێژایی رێگای تاریكی نێوان كهربهلاو نه‌جه‌ف.