له‌شارۆچكه‌ی "بێجی" باكووری سه‌ڵاحه‌دین رۆژ نییه سه‌عد عه‌زاوی مفه‌وه‌زی بنكه‌ی پۆلیسی شارۆچكه‌كه له‌تۆماری هێرشه تیرۆریستیه‌كاندا هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه جوگرافیه تۆمار نه‌كات كه ده‌كه‌وێته باكووری ئه‌و شاره هاوسنوورهی پارێزگای دیاله، هاوكات ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی به‌رپرسی سه‌عده له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له‌ئاماره‌كانی ناو ئه‌و تۆماره ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌ڵام حكومه‌ت سه‌رقاڵی شه‌ڕێكی تره له‌موسڵ.
وه‌ك مفه‌وه‌ز سه‌عد بۆ"نیقاش"ی باسكرد چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ژماره‌ی هێرشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادیان كردووه، هه‌روه‌ها وتی "چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هێرشه‌كان سنوورداربوون تیرۆریستان به‌ده‌گمه‌ن هێرشیان ده‌كرده سه‌ر شاره‌كه‌مان كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ده‌ستی داعش رزگاری بووه، به‌ڵام له‌م رۆژانه‌ی ئێستادا بارودۆخه‌كه جیاوازه، تیرۆریستان كتوپڕانه هێرشی زۆر ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بدۆزرێنه‌وه، مانگی رابردوو زیاتر له 40 هێرشمان تۆمار كردووه".
هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئاهه‌نگێكی ژنهێنانیان له‌گوندی "حه‌جاج"ی سه‌ر بهبێجی كرده ئامانج‌و 21 كه‌س كوژران‌و ده‌یانیش برینداربوون، ئه‌وه‌ش توند‌وتیژترین هێرش بوو له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، له‌و هێرشه‌دا چوار خۆكوژ توانیان دزه بكه‌نه ناو ئاهه‌نگه‌كه‌و یه‌كێكی تریش دزه‌ی كرده بازاڕی گونده‌كه‌و خۆی تێدا ته‌قانده‌وه.
مفه‌وه‌ز سه‌عد سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر بایه‌خنه‌دانی حكومه‌ت به‌م رووداوه مهترسیدارانهو ده‌ڵێت "سه‌رقاڵبوونی حكومه‌ت به‌شه‌ڕی موسڵه‌وه بواری بۆ توندڕه‌وان كردۆته‌وه دزه بكه‌نه ناو شاره‌كانی دیكه‌وه، پێویسته رێوشوێنی به‌په‌له بگیرێنه‌به‌ر بۆ رێگرتن له‌تیرۆریستان تا ریزه‌كانیان رێكنهخهنهوه".
بیست مانگ به‌سه‌ر ئازادكردنی شاره‌كانی تكریت، بێجی، شه‌رگات، دۆر، عه‌له‌م، سینیهو یه‌سریب له‌سه‌ڵاحه‌دین له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عێراق‌و گرووپه شیعه‌كان‌و جه‌نگاوه‌رانی هۆزه سوننه‌كان تێپه‌ڕیوه‌و ئاواره‌كان ورده ورده گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵدا سه‌رله‌نوێ مه‌ترسی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌ڵاحه‌دین.
گرفته ئه‌منیه‌كه له‌زنجیره شاخێكی دوورودرێژدایه كه پێی ده‌وترێت "مه‌كحول"و له‌پارێزگای دیاله له‌خۆرهه‌ڵاته‌وه درێژده‌بێته‌وه‌و به‌پارێزگای كه‌ركوكدا تێده‌په‌ڕێت تا ده‌گاته باكووری سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌و زنجیره شاخه‌ش له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌توندی كۆنترۆڵكراوه‌و ده‌یان ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی حكومه‌تی عێراق نه‌یانتوانیوه تیرۆریستانی لێ ده‌ربكه‌ن.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌كره‌م عه‌بودی سه‌ركرده له‌حه‌شدی شه‌عبی دوای ئه‌وه‌ی موسڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقه‌وه گه‌مارۆدرا به‌سه‌دان چه‌كداری داعش ده‌ستیانكردووه بهدزهكردن بۆ ئه‌و زنجیره شاخه. هه‌روه‌ها عه‌بودی به "نیقاش"ی وت "باش ده‌زانین كه داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام لاوازه‌و هێرشی له‌ناكاوو خێرا به‌كارده‌هێنێت له‌ڕێی چه‌ند هێزێكی شه‌ڕكه‌ره‌وه كه ژماره‌ی هه‌ر یه‌كێكیان له 10 كه‌س تێناپهڕێتو هه‌ر خێرا وه‌ك خێو هه‌ڵدێن".
عه‌بودی ژماره‌یه‌ك له‌و هاوكارانه‌ی له‌ده‌ستداوه كه لهساتره گڵینه‌كانی نزیك شاخه‌كانی مه‌كحول جێگیركرابوون تا رێ له‌تیرۆریستان بگرن نه‌چنه سه‌نته‌ری شار‌و گونده پڕ لهدانیشتووانهكان، له‌و باره‌یه‌شه‌وه عه‌بودی ره‌خنه له‌حكومه‌ت دهگرێتو داوایشی لێ ده‌كات پشتیوانی سه‌ربازی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه بنێرێت "سوپا دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌و چووه‌ته موسڵ‌و له‌دوای خۆیشی ئه‌م ناوچه مه‌ترسیداره‌ی به‌جێهێشتووه، كه‌س گوێی له‌حه‌شدی شه‌عبی نه‌گرت كه داوای ده‌كرد به‌ر له‌وه‌ی بچنه موسڵ پاشماوه‌كانی داعش پاكبكرێنه‌وه".
به‌ڵام به‌رپرسانی ناوچه‌كه له‌پشتی په‌رده‌وه باسی كێشه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه رووبه‌ڕووی شاره‌كه‌یان بۆته‌وه‌و په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه چوار هێزی ئه‌منی پێكه‌وه نه‌گونجاو هه‌ن ئاسایشی سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ئه‌وانیش سوپا‌و پۆلیسی خۆجێیی‌و گرووپه شیعه‌كان‌و هێزی هۆزهكاننو وه‌ك یه‌كێك له‌به‌رپرسان كه داوایكرد ناوی نه‌هێنرێت وتی "كاروباری ئه‌منی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌ڕێی بڕیاری تاكه كه‌سی بێ ههماههنگیو دوور له‌چاودێری حكومه‌تی عێراق".
ئه‌و به‌رپرسه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "چه‌ند مانگێكه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌هه‌وڵدایه هه‌ر چوار ده‌سه‌ڵاته ئه‌منیه‌كه له‌یه‌ك فه‌رمانده‌ییدا یه‌كبخات بۆ كارئاسانی ئه‌ركی ئاسایش، به‌ڵام بێ سوود بووه، چونكه هه‌ر هێزێكی ئه‌منی به‌شێوه‌یه‌كی سهربهخۆو هه‌ندێك جاریش به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه مافی یاسایی هه‌یه له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئاسایش‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات".
دیاله له‌سه‌ر هێڵی ئاگر
هه‌مان سیناریۆش رووبه‌ڕووی پارێزگای دیاله‌ی دراوسێی سه‌ڵاحه‌دین بووه‌ته‌وه، چونكه هه‌فته‌ی رابردوو چه‌كدارانی داعش توانیان بۆ یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا دزه بكه‌نه ناو شارۆچكه‌ی "عوزێم" هه‌روه‌ها توندڕه‌وان چه‌ند هێرشێكی له‌ناكاویان كرده سه‌ر چه‌ند خاڵێكی پشكنین له‌سه‌ر سنووری ئیداری له‌گه‌ڵ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
وه‌ك به‌رپرسێكی ناوچه‌كه به‌ناوی عوده‌ی خدران ده‌ڵێت له‌ناوچه‌یه‌كی جوگرافی سه‌ختدا كه "موتێبیجه"ی پێدهوترێتو ده‌كه‌وێته نێوان سه‌ڵاحه‌دین‌و دیاله، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ده‌یان چه‌كداری داعش كۆبوونه‌ته‌وه‌و ئه‌مڕۆش بوونه‌ته هێزێكی مه‌ترسیدار بۆسه‌ر دیاله. به‌رپرسه‌كه به"نیقاش"ی وت "ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌شه‌ڕه‌كاندا لهسهڵاحهدینو دیاله‌و كه‌ركوك هه‌ڵاتوون، ئێستا لهموتێبیجه خۆیان قایمكردووه".
به‌قسه‌ی خدران "پێویسته هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌و ناوچه ستراتیژیه ئازاد بكه‌ن كه به‌م دواییانه بووه‌ته سهبازگهیهك بۆ ئاماده‌كردنی خۆكوژهكانو بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل، له‌م ماوه‌ی دواییشدا داعش ده‌ستیكردووه به‌به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ چاودێریكردنی شوێنی هێزه ئه‌منیه‌كان، پێویسته حكومه‌ت به‌خێرایی جووڵه بكات".
دیاله كه پێش چه‌ند ساڵێك وێستگه‌ی پشوودانی جیهادیه‌كان بوو، تێیدا ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له‌ساڵی 2006دا كوژرا، له‌یه‌كه‌م ئه‌و شاره عێراقیانه‌ش بوو كه له‌ده‌ستی داعش ئازادكران‌و له‌سێ ساڵی رابردوودا لهسهقامیگرییهكی ئه‌منی گه‌وره‌دا بوو.
به‌ڵام ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له‌تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2016 حكومه‌تی عێراقی ناچاركرد هێزێكی زۆری سوپا لهدیالهوه بۆ موسڵ بگوازێته‌وه ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كی ئه‌منی دروست كرد كه داعش هه‌وڵی دا بیقۆزێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پێكهێنانی هێزێكی ئه‌منی نوێیان له‌دیاله راگه‌یاند بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی له‌شاره‌كه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، هاوكات داعش به‌رده‌وامه له‌هێرشه‌كانی بۆسه‌ر خاڵه‌كانی پشكنین‌و ده‌یان سه‌رباز ده‌كوژێت‌و بریندار ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومهتو راگه‌یاندنه‌وه بایه‌خی پێبدرێت، چونكه وادیاره هه‌مووان سه‌رقاڵی شه‌ڕه‌كانی موسڵن.
حه‌ویجه .. ویلایه‌ته ئه‌منیه‌كه‌ی داعش
ئه‌و مه‌ترسیه راسته‌قینه‌ی رووبه‌ڕووی دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین بووه‌ته‌وه خۆی له‌شاری حه‌ویجه‌ی باشووری پارێزگای كه‌ركوكدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌م شاره تا ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدایه‌و له‌به‌ر هۆكاری سیاسی‌و سه‌ربازی دووربووه له‌ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه وشكانیه‌كانی حكومه‌تی عێراق.
حه‌ویجه ده‌كه‌وێته سه‌ر زنجیره شاخه‌كانی "مه‌كحول"و "حه‌مرین"و ده‌بووایه حكومه‌تی عێراق پێش ئه‌وه‌ی بچێته ئه‌وپه‌ڕی باكووری موسڵ ئازادی بكردایه، به‌ڵام ته‌نگژه‌ی سیاسی سه‌باره‌ت كه‌ركوك له‌نێوان كورد‌و عهرهبو توركماندا رێگربووه له‌پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی سه‌ربازی له‌نێوان سوپا‌و پێشمه‌رگه‌دا بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كه.
ئه‌حمه‌د جبوری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین به "نیقاش"ی وت "هه‌مووان مه‌ترسی حه‌ویجه ده‌زانن، پێویسته حكومه‌ت په‌له بكات له‌جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی نه‌ك ته‌نیا بۆ ئازادكردنی، به‌ڵكو بۆ پاراستنی سه‌ڵاحه‌دین‌و دیاله‌و بگره رزگاركردنی هه‌زارن كه‌سیش له‌دانیشتوانه گهمارۆدراوهكانیان له‌وێ، هێزه ئه‌منیه‌كانمان رۆژانه پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك خێزان ده‌كه‌ن كه به‌نهێنی له‌حه‌ویجه‌وه ههڵدێنو لهنههامهتییهكی مرۆیی راسته‌قینه‌دان".
گرووپه شیعه‌كان داوا ده‌كه‌ن به‌شداری له‌هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیدا بكه‌ن بۆ ئازادكردنی حه‌ویجه له‌پێناو پاراستنی ئه‌و گونده شیعانه‌ی ده‌كه‌ونه ئه‌و ناوچه‌یه، له‌كاتێكدا هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه له‌ترسی مانه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ره شیعه‌كان له‌شاره‌كه‌دا له‌دوای ده‌ركردنی توندڕه‌وه‌كان، هاوكات هۆزه سوننه‌كانی ناوچه‌كه هێزێكی ئه‌منی باشیان نییه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان، حكومه‌تی عێراقیش له‌به‌غدا خۆی له‌هه‌ر مشتومڕێكی سیاسی لاده‌دات‌و به‌باشتری زانی بچێته موسڵ بۆ ئازادكردنی.