چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕێی رادیۆیه‌كی نوێوه كه سوپا دایمه‌زراندووه، وته‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی دانیشتووانی موسڵ كرد‌و دڵنیای كردنه‌وه‌و وتی "شاره‌كه بۆ ئێوه ده‌بێت دوای ئازادكردنی، وه‌ك چۆن ئهنبارو سه‌ڵاحه‌دین ئازادكران"، به‌ڵام عه‌بادی خۆی ده‌زانێت كه شه‌ڕی موسڵ ئاڵۆز ده‌بێت، وه‌كو حاڵی دانیشتووانه گه‌مارۆدراوه‌كه‌ی كه تائێستا چاره‌نووسیان نازانن پاش ئه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌كان ده‌روازه‌كانی شاره‌كه‌یان داخست‌و خۆیان بۆ شه‌ڕێكی دوورودرێژ ئاماده‌كردووه.
فاكته‌ری سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و جوگرافی ئاڵۆز هه‌ن شه‌ڕه‌كه‌ی موسڵ ئالۆز ده‌كه‌ن، ئه‌م فاكته‌رانه له‌كاتی شه‌ڕه‌كانی ئازادكردنی تكریت‌و بێجی رومادی‌و فه‌لوجه‌و روتبه بوونیان نه‌بوو، چونكه موسڵ له‌گه‌ڵ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی توركیا بۆ نێو رووداوه‌كان، چووته حساباتی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، هه‌مووانیش هه‌وڵی به‌شداریكردن‌و وێناكردنی ئاینده ده‌ده‌ن به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، سه‌ره‌نجامیش شه‌ڕه سه‌ربازییه‌كه كێشه‌ی سیاسی‌و نهتهوهییو ئاینی‌و ئه‌تنیكی ده‌وروژێنێت كه چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه به‌بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه.
قورسترین ئاسته‌نگ دوای شه‌ڕه‌كه ده‌بێت، چونكه ئه‌و پارێزگایه‌ی به‌دووه‌م گه‌وره پارێزگای عێراق دادهنرێتو ئێستا تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌دانیشتووانی سوننه‌و شیعه‌و مهسیحیو شه‌به‌ك‌و ئێزدی‌و كورد له‌خۆده‌گرێت، ئاسان نابێت له‌ژێر یه‌ك سه‌ركردایه‌تیدا به‌ڕێوه‌ببرێت، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته دڕندانانهش كه داعش له دوو ساڵی رابردوودا ئه‌نجامی داون به‌خێرایی برینه‌كانیان ساڕ‌ێژ نابێت.
ئاسته‌نگی جوگرافیا
نه‌ینه‌وا به‌دووه‌م گه‌وره پارێزگای عێراق داده‌نرێت له‌دوای ئه‌نبار، رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته (37323) كیلۆمه‌ترو 9%ی رووبه‌ری عێراق پێكدههێنێتو له32 شارۆچكه پێكدێت كه 10یان گهورهنو 22یان بچووكنو سنووریان به‌ربڵاوه، ژماره‌ی دانیشتووانیشی به‌ر له‌هێرشی داعش بۆ سه‌ر شاره‌كه له‌حوزه‌یرانی 2014 نزیكه‌ی سێ ملیۆن‌و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س بووه، به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق.
داعش ناوه‌ندی نهینهواو خۆرههڵاتو باشووری كۆنترۆڵ كردووه‌و ده‌روازه‌یه‌كی سنووری گرنگی هه‌یه به‌ره‌و سوریا له‌ڕێی قه‌زای به‌عاجه‌وه، هێزی توندڕه‌وه‌كان له‌ده‌وروبه‌ری نه‌ینه‌وادان له‌هه‌ردوو شارۆچكه‌ی شۆره‌و حه‌مام عه‌لیل لهباشوورو ته‌له‌عفه‌ر له‌خۆرئاوا، زۆرجاریش داعش ده‌وروبه‌ری شاره‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌رگریكردن له‌شاره‌كان.
به‌هۆی رووبه‌ری به‌رفراوانی نه‌ینه‌واوه سوپا ده‌بێت چه‌ند شه‌ڕێك بكات نه‌ك یه‌ك شه‌ڕ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نبار روویدا كه هێزه ئه‌منییه‌كان شاره‌كانی رومادی‌و فه‌لوجه‌و هیتو روتبه‌و كوبه‌یسه-یان به‌ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ ئازاد كرد كه چه‌ند مانگێكی خایاند.
به‌ڵام سوپا له‌شه‌ڕی موسڵدا به‌ته‌نیا نابێت، چونكه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌به‌شه‌كانی باكووری نه‌ینه‌وا لههیلالێكدا بڵاوبوونه‌ته‌وه كه له‌شارۆچكه‌ی مه‌خمور له‌خۆرهه‌ڵاته‌وه دهستپێدهكاتو بهگوێڕو حه‌مدانیه‌و تلكێفدا تێپه‌ڕ دهبێتو بهشنگال له‌خۆرئاوا كۆتایی دێت، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌به‌شه‌كانی باشوور له‌لای شارۆچكه‌ی گه‌یاره بڵاوبوونه‌ته‌وه.
چه‌ند هێزێكی ناوخۆی ئه‌ندامانی پۆلیسیش به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌سیل نوجێفی له‌لای شارۆچكه‌ی باشیك له‌باكوور بڵاوبوونه‌ته‌وه، لهخۆرئاواش تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌شه‌ڕڤانانی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و پێشمه‌رگه‌و ئێزدیه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ده‌بێت ئه‌م هێزانه رووبه‌رێكی دوورودرێژ ببڕن تا ده‌گه‌نه ناوه‌ندی موسڵ، له‌كاتێكدا داعش خۆی بۆ به‌رگریكردن له‌شاره‌كه‌ی ئاماده‌كردووه به‌سوودوه‌رگرتن له‌فاكته‌ری كات‌و جوگرافیا‌و له‌ڕێی چاندنی بۆمب‌و ته‌ڵه له‌سه‌ر رێگاكانو چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری قاڵبووش شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كه‌ن.
به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه توندڕه‌وه‌كان ده‌روازه‌یه‌كی سنووریان له‌گه‌ڵ سوریا كۆنترۆڵ كردووه‌و بواری مانۆڕیان پێده‌دات له‌ڕێی هێنانی هێزی پشتیوانی له‌سوریا یاخود كشانه‌وه‌ی كاتی بۆ به‌ری سوریا‌و پاشان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، كه‌واته هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی به‌بێ كۆنترۆڵكردنی سنووری نێوان نهینهواو سوریا مه‌ترسیدار ده‌بێت.
هێزی چه‌كداری دژبه‌یه‌ك
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌دژی توندڕه‌وه‌كان لهسهڵاحهدینو ئهنبارو دیاله له‌ڕێگه‌ی هێزه‌كانی سوپا‌و پۆلیسی فیدراڵی‌و گروپه شیعه‌كان كردوونی، هێزی چه‌كداری دیكه هه‌ن هه‌وڵی به‌شداریكردن له‌شه‌ڕی موسڵ دهدهنو هه‌ر یه‌كه‌شیان ئامانجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
ئێستا حه‌وت هێزی سه‌ربازی له‌ده‌وری موسڵ بڵاوبوونه‌ته‌وه له‌چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌دان، سوپای عێراق، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێشمه‌ركه، گروپه شیعه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، هێزه‌كانی ئه‌سیل نوجێفی، پارتی كرێكارانی كوردستان‌و هێزه‌كانی توركیا.
خاڵه باشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌م هێزانه یه‌ك ئامانجیان هه‌یه ئه‌ویش له‌ناوبردنی داعشه، به‌ڵام ناكۆكی نێوانیان تونده‌و هاوئاهه‌نگی هاوبه‌شیان بۆ شه‌ڕه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه نییه، له‌كاتێكیشدا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ره‌تیده‌كاته‌وه گروپه شیعه‌كان به‌شداری له‌شه‌ڕه‌كه‌دا بكه‌ن له‌ترسی ئه‌نجامدانی كوشتاری تایفی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌فه‌لوجه روویدا، هێزی پێشمه‌رگه‌ش ترسی له‌به‌شداری گروپه شیعه‌كان هه‌یه.
هه‌روه‌ك سوپای عێراقیش ره‌تیده‌كاته‌وه دان به‌و هێزانه‌دا بنێت كه ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كات، به‌ڵام نوجێفی دووپاتی ده‌كاته‌وه هێزه‌كانی كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 3 هه‌زار جه‌نگاوه‌ره به‌شداری له‌شه‌ڕه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، ئه‌م هێزه‌ش تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی پێشووی پۆلیس‌و جه‌نگاوه‌رانی عه‌شیره‌ته‌كان له‌خۆده‌گرێت كه توركیا بهچهكو مووچه پشتیوانیان ده‌كات.
هه‌رچی پارتی كرێكارانی كوردستانه كه شه‌ڕڤانه‌كانی له‌قه‌زای شنگالی نزیك موسڵ بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌وا رووبه‌رووی ته‌حه‌فوزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی ده‌بنه‌وه ئه‌ویش به‌هۆی ململانێی ناوخۆی كورده‌وه، هه‌روه‌ها سوپای عێراقیش به‌هێزێكی نایاساییان داده‌نێت، بۆ هێزه‌كانی توركیاش كه له‌ناوچه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه ئه‌وا جه‌نگاوه‌رانی پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌ر وه‌ك داعش به‌تیرۆریست ده‌ناسێنرێن.
هێزه‌كانی توركیا كه له‌سه‌ربازگه‌ی باشیك له‌باكووری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یان نزیكه‌ی 1500 كه‌سه بهكهلوپهلی قورسی سه‌ربازیه‌وه لهتانكو تۆپ، له‌لایه‌ن سوپای عێراق‌و گروپه شیعه‌كانه‌وه ره‌ت ده‌كرێنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ش كه ئه‌نقه‌ره ره‌تیكرده‌وه هێزه‌كانی بكێشێته‌وه‌و عێراقیش سكاڵایه‌كی له‌و باره‌یه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رزكرده‌وه، قه‌یرانێكی دیبلۆماسی له‌نێوان به‌غداو ئه‌نقه‌ره‌دا هه‌ڵگیرسا.
لای خۆیه‌وه توركیا به‌شداریكردنی گروپه شیعه‌كان له‌شه‌ڕه‌كه‌دا ره‌ت ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ره‌تیده‌كاته‌وه پارتی كرێكارانی كوردستانیش به‌شداری بكات، له‌كاتێكدا هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئه‌سیل نوجێفی پێشوازی له‌به‌شداری توركه‌كان له‌شه‌ڕه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
كاتێك سوپای عێراق شارۆچكه‌كانی تكریت‌و بێجی‌و رومادی‌و فه‌لوجه‌و هیتی ئازادكرد، ئه‌م ئاڵۆزیانه‌ی ئێستا له‌ئارادا نه‌بوون، گفتوگۆكان له‌باره‌ی به‌شداری گروپه شیعه‌كان بوو له‌ئازادكردنی شاره سوننه‌نشینه‌كاندا، شه‌ڕه‌كانیش بههاوئاههنگیهكی ئاستبه‌رزی نێوان سوپا‌و گروپه شیعه‌كان‌و هێزی عه‌شیره‌ته‌كان‌و هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوون، بێگومان ئه‌وه‌ش فاكته‌رێكی سه‌ركه‌وتن بوو.
به‌ڵام نه‌بوونی هاوئاهه‌نگی له‌نێوان هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌شه‌ڕی موسڵدا بێگومان ئه‌رێنی نابێت‌و ره‌نگه شه‌ڕی لاوه‌كی له‌نێوان ئه‌م هێزانه‌دا هه‌ڵبگیرسێت له‌بری شه‌ڕه سه‌ره‌كییه‌كه له‌دژی داعش، ئه‌مه‌ش كاتی شه‌ڕه‌كه بۆ چه‌ند مانگێك درێژ ده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا داعش ئه‌م ناكۆكیانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌قۆزێته‌وه.
بریت ماكگۆرك نێردراوی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی "له‌وانه‌یه داعش بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له‌موسڵ بمێنێته‌وه به‌هۆی ناكۆكی نێوان پێكهاته‌كان له‌نه‌ینه‌وا، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌پاڵنه‌ری سیاسی نێوان لایه‌نه به‌شداره جیاجیاكانی شه‌ڕه‌كه تێبگه‌ین".
ماكگۆرك دانی به‌وه‌شدا نا كه "شه‌ڕی موسڵ ئۆپه‌راسیۆنێكه ناتوانرێت تائاستێكی زۆر پێشبینی ورده‌كارییه‌كانی بكرێت‌و ئاڵۆزترین شه‌ڕه له‌عێراقدا".
پێكهاته‌یه‌كی ئاڵۆزی دانیشتووان
سوپای عێراق توانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره دژی داعش به‌ده‌ست بهێنێت لهسهڵاحهدینو ئهنبارو دیاله كه ئه‌و ناوچانه ته‌نیا دانیشتوانی سوننه‌یان تێدا ده‌ژی، به‌ڵام له‌موسڵ مه‌سه‌له‌كه زۆر ئاڵۆزتره، چونكه شه‌به‌كی شیعه لهتهلهعفهردا نیشته‌جێن، ئێزدیه‌كان له‌شنگال، مه‌سیحییه‌كان لهموسڵو ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، توركمان له‌باشووری ته‌له‌عفه‌ر، كورد له‌گوندو شارۆچكه‌كانی نزیك دهۆكو هه‌ولێر، ئه‌مه جگه له‌سوننه.
گروپه شیعه‌كان هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ته‌له‌عفه‌ر ده‌ده‌ن كه نزیكه‌ی نیو ملیۆن شیعه‌ی له‌تایفه‌ی شه‌به‌ك تێدا نیشته‌جێن، له‌كاتێكدا هێزی پێشمه‌رگه هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی قه‌زای شنگال‌و ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌ده‌ن كه سه‌ر بهمهسیحییهكاننو هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، سوننه‌ش ره‌تیده‌كاته‌وه گروپه شیعه‌كان‌و پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕه‌كه بكه‌ن.
پێكهاته‌ی ئاڵۆزی دانیشتووانی نه‌ینه‌وا شه‌ڕه سهربازیهكه ده‌گۆڕێت بۆ شه‌ڕێكی ئاینی‌و تایفی‌و نه‌ته‌وه‌یی، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش سه‌ركرده‌ی گروپی "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق" له‌وته‌یه‌كیدا له‌پارێزگای بابل وتی "حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له‌شه‌ڕی موسڵدا ده‌كات بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه، تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ئیمام حسێن (نه‌وه‌ی محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ره ساڵی 680 كوژراوه)",
هێزه سه‌ربازیه ئێزدیه‌كانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تۆڵه له‌و عه‌ره‌به سوننانه بكه‌نه‌وه كه له‌باشووری شنگال ده‌ژین، چونكه ساڵی 2014 به‌هه‌زارانیان له‌سه‌ر ده‌ستی توندڕه‌وه‌كان رووبه‌ڕووی كوشتن‌و فڕاندن بوونه‌وه، دانیشتووانی سوننه‌ش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه به‌شداری ئه‌و كارانه‌یان كردووه، نیشانه‌كانی ئه‌و تۆڵهسهندنهوهیهش به‌كرده‌وه له‌كانونی دووه‌می 2015 ده‌ركه‌وتن كاتێك چه‌كدارانی ئێزدی هێرشیان كرده سه‌ر هه‌ردوو گوندی سیبایهو جریو لێیان كوشتن‌و خانووی عه‌ره‌به سوننه‌كانیان سووتاند.
هه‌رچی هێزی پێشمه‌رگه‌یشه ئه‌وا شه‌ڕه‌كه به‌شه‌ڕێكی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێت له‌پێناو داڕشتنی نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان، هه‌وڵیش ده‌دات به‌شداری شه‌ڕه‌كه بكات بۆ پاراستنی سنووری ههرێمو كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌شتی نهینهواو شنگال بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و رێگرتن له‌گروپه شیعه‌كان‌و سوپا تا له‌و سنووره نزیك نه‌بنه‌وه.
دوای داعش
ئه‌وه‌ی زیاتر جێگای نیگه‌رانیه سه‌باره‌ت بهموسڵ، شه‌ڕه سهربازیهكه نییه، به‌ڵكو ئایندهی شاره‌كه‌یه له‌دوای ده‌ركردنی توندڕه‌وه‌كان، مشتومڕی توندیش له‌ئارادایه سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی ئیداره‌دانی پارێزگای گه‌وره‌ی نه‌ینه‌وا له‌ئاینده‌دا، پێشنیاریش بۆ دابه‌شكرنی بۆ چه‌ند ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ سه‌ریان هه‌ڵداوه.
دیارترین ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی توندڕه‌وه‌كان له‌پاش خۆیان به‌جێی ده‌هێڵن ئه‌و گۆڕانكاریه دیمۆگرافیهیه كه نه‌ینه‌وا له‌ماوه‌ی دووساڵی رابردوودا دووچاری هاتووه، هه‌موو دانیشتووانه مه‌سیحیه‌كان كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 150 هه‌زار كه‌سه ناوچه‌كانی موسڵ‌و ده‌شتی نه‌ینه‌وایان به‌جێهێشتووه‌و ئێستا له‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن له‌كاتێكدا هه‌ندێكیان كۆچیان كردووه بۆ ئه‌وروپاو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌مانه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان، زۆربه‌ی ئه‌و مه‌سیحیانه‌ش كه لهكامپهكاندا نیشته‌جێن ده‌ڵێن متمانه‌یان به‌دانیشتووانی موسڵ نه‌ماوه‌و ده‌ترسن به‌پاڵنه‌ری ئاینی كاری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر بكرێت ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵهكانیانو پێیان باشه له‌هه‌رێمی كودستان بمێننه‌وه‌و نه‌گه‌ڕێنه‌وه.
به‌هه‌مان شێوه شه‌به‌كی شیعه‌ش كه له‌قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر نیشتهجێنو ژماره‌یان نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س ده‌بێت زۆربه‌یان ئاواره‌ی پارێزگاكانی كهربهلاو نه‌جه‌فی شیعه‌نشین بوون له‌باشووری عێراق‌و ده‌ڵێن ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كه‌یان كه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌شارۆچكه‌ی سوننه‌نشین ده‌وره دراوه.
یه‌كه‌م پێشنیاری جێ مشت‌ومڕ كه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌ری هه‌ڵدا دابه‌شكردنی نه‌ینه‌وایه بۆ چه‌ندین پارێزگا به‌پێی دابه‌شبوونی نهتهوهییو ئایینی، شاری تایبه‌ت بهمهسیحیو ئێزدییهكانو سوننه‌و شیعه هه‌بێت كه سه‌ربه‌خۆ بن‌و خۆیان بپارێزن به‌بێ گوێدان به‌شاره‌كانی دراوسێیان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تی عێراق تێڕوانینێكی نوێی بۆ ئایندهی نه‌ینه‌وا نییه‌و هه‌وڵ ده‌دات سیستمی ئیداری پێش داگیركردنی له‌لایه‌ن داعش بگێڕێته‌وه‌و له‌یه‌ك پارێزگادا چڕ ده‌بێته‌وه كه هه‌موو شارۆچكه سوننهنیشینو شیعهنشینو كوردنشین‌و ئێزدینشینه‌كان له‌خۆبگرێت.
هه‌رچی سه‌ركرده سیاسیه سوننهكانیشن ئه‌وا ده‌ستیان كردووه بهرێكسختنهوهی كارته‌كانیان له‌پێناو داواكردنی پێكهێنانی هه‌رێم لهئهنبارو نه‌ینه‌وا، له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا پێشنیار ده‌كات هه‌رێمی نه‌ینه‌وا دابمه‌زرێنرێت، ئه‌مه له‌كاتێدایه كه به‌رپرسانی ئه‌نبار داوا ده‌كه‌ن پارێزگاكه‌یان بكرێته ههرێمو له‌ئاینده‌دا كار بۆ یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌رێمی سوننه له‌عێراق بكه‌ن.