مانگێك به‌ر له‌ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و حه‌شدی شه‌عبی توركمانی بڕیاریاندا به‌هاوكاری فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان گوندی به‌شیر (27كم باشووری كه‌ركوك) له‌داعش بسه‌ننه‌وه، به‌ڵام له‌دوا ساته‌كاندا به‌بێ بوونی هۆكارێكی روون پرۆسه‌كه راگیرا.
گوندی به‌شیر سه‌ر به‌ناحیه‌ی تازه‌یه‌و یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین گونده‌كانی سنوری كه‌ركوك كه هه‌زارو 278 خانووی تێدایه‌و نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌س تێدا نیشته‌جێ بوون، زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی توركمانی شیعه مه‌زهه‌بن، رۆژی 19ی ته‌موزی ساڵی 2014 گونده‌كه كه‌وته ده‌ست داعش‌و دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره‌ی كه‌ركوك بوون.
رۆژی 15ی ئازاری ئه‌مساڵ له‌دیوانی پارێزگای كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌نێوان فه‌رمانده‌كانی هێزی ئاسمانی‌و وشكانی عێراق‌و وه‌زیری ناوخۆی ههرێمو جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌درو فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزی حه‌شدی شه‌عبی توركمانی له‌سنوری كه‌ركوك‌و مه‌خمور ئه‌نجامدرا، لایه‌نه به‌شداربووه‌كان ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئازادكردنی گوندی به‌شیرو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، به‌ڵام ڕۆژی 2ی نیسان له‌كاتی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه بۆ گرتنه‌وه‌ی گوندی به‌شیر پرۆسه‌كه راگیرا.
توركمانه‌كان ئێجگار له‌و دواخستنه ناڕهحهتنو پێیان وایه به‌ئه‌نقه‌ست كار ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شیر له‌ده‌ستی داعشدا بمێنێته‌وه، چونكه "خزمه‌تی ئامانجی سیاسی" هه‌ندێ لایه‌ن ده‌كات.
ئه‌بو ڕه‌زا نه‌جار به‌رپرسی میحوه‌ری باشوری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی توركمانی له‌كه‌ركوك به"نیقاش"ی وت "به‌ئه‌ندازه‌ی پلان‌و كۆبونه‌وه‌كان بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ، پلان‌و كۆبونه‌وه له‌نێوان حكومه‌تی عێراقی‌و هه‌رێمی كوردستان بۆ گرتنه‌وه‌ی به‌شیر ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام هه‌ر نه‌توانراوه ئه‌و گونده كۆنترۆڵ بكرێته‌وه، چونكه دۆسیه‌ی به‌شیر به سیاسی كراوه".
ئه‌بو ڕه‌زا نه‌جار ده‌شڵێت "پێشمه‌رگه ئاماده نه‌بوو مه‌رجه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی توركمانی جێبه‌جێ بكات له‌باره‌ی شێوازی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی، بۆیه زۆر كات بابه‌تی پێشوه‌خته‌یان كردۆته مه‌رج وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان به‌ته‌نیشت ئاڵا عێراقه‌وه یان مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌نێو به‌شیردا."
به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانی به‌رپرسه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی توركمان، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوكی پێشمه‌رگه ئاشكرای ده‌كات پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گوندی به‌شیر ئاماده‌كرابوو، به‌ڵام به‌هۆی به‌ربه‌رسته‌كانی حكومه‌تی عێراقی پلانه‌كه دواكه‌وتووه.
وه‌ستا ڕه‌سوڵ كه‌ركوكی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری چواری باشوری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به"نیقاش"ی وت "كۆنترۆڵنهكردنهوهی گوندی به‌شیر په‌یوه‌ندی بههاوكارینهكردنی حكومه‌تی عێراقیه‌وه هه‌یه، چونكه بڕیاریاندابوو له‌رووی پێداویستی‌و چه‌كه‌وه هاوكاری حه‌شدی شه‌عبی توركمانی بكه‌ن كه زۆرینه‌ی توركمانی شیعه مه‌زهه‌بن، به‌ڵام له‌بری هاوكاری سه‌ربازی هێزیان نارد بۆ ناوچه‌كه".
ئه‌و فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌شڵێت "هه‌رچه‌نده فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان ئاماده‌نه‌بوون له‌شوێنێك ئاڵای ئاینی‌و مه‌زهه‌بی هه‌بێت بۆردومان ده‌ست پێبكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌یی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شیر، چه‌ند جارێك بۆردومانی داعش یان له‌و سنوره كردووه".
له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌مانگی ئازاری رابردوو پارێزگای كه‌ركوك نه‌جمه‌دین رایگه‌یاند "حكومه‌تی عێراقی ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌و پلانه‌ی نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شیر، له‌كاتێكدا ئازادكردنی به‌شیر مه‌ترسی له‌سه‌ر ناحیه‌ی تازه دوور ده‌خاته‌وه".
به‌رپرسانی ناوچه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گوندی به‌شیر تاكو دره‌نگتر بكه‌وێت مه‌ترسی زیاتر له‌سه‌ر ناحیه‌ی تازه دروست ده‌كات كه ته‌نها 10 كیلۆمه‌تر لێوه‌ی دووره، به‌شیر وه‌كو موڵگهیهكی سه‌ره‌كی، داعش به‌كاریهێناوه بۆ ئاڕاسته‌كردنی موشهكو كاتیۆشا بۆ ناحیه‌ی تازه كه كڵاوه‌ی گازی كیمیاییان له‌سه‌ر بووه.
حه‌سه‌ن تۆران په‌رله‌مانتاری توركمان له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند سه‌ره‌تای مانگی ئازار داعش چه‌كی كیمیایی دژی دانیشتوانی ناحیه‌ی تازه به‌كارهێناوه، لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كانیش رایانگه‌یاند لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌به‌كارهێنانی غازی كیمیایی.
هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركمان رایگه‌یاند منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵ به‌هۆی گازی كیمیاوییه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و 600 كه‌س به‌هه‌مان هۆكار سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه‌و به‌شێكیان گوێزراونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك‌و به‌غدا.
زیاد غه‌فوور (31 ساڵ) دانیشتووی ناحیه‌ی تازه‌یه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت یه‌كێكه لهبهركهوتوانی چه‌كی كیمیاویی لههێرشكانی داعشدا به"نیقاش"ی وت "ئێمه بووینه‌ته قوربانی ململانێیه‌كی سیاسی، چونكه گوندی به‌شیر كۆنترۆڵ بكرایه‌ته‌وه داعش نه‌یده‌توانی چه‌كی كیمیاویی له‌دژی هاوڵاتیانی ناحیه‌كه به‌كاربهێنێت".
زیاد ده‌شڵێت "پێش ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیاویی ئاڕاسته‌ی ناحیه‌ی تازه بكرێت، داعش هاوه‌نی ده‌گرته سه‌نته‌ری ناحیه‌كه، به‌و هۆیه‌وه چه‌ندجارێك خۆپیشاندانمان كرد‌و رێگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ركوك-به‌غدامان داخست به‌ڵام بێسوود بوو".
رۆژی 11ی ئازاری رابردوو زیاتر له200 هاوڵاتی توركمانی شیعه مه‌زهه‌ب كه دانیشتووی ناحیه‌ی تازه‌و گوندی به‌شیر بوون، به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی‌و حوكمی پارێزگای كه‌ركوك، خۆپیشاندانێكیان سازكرد‌و داوای ئازادكردنی ئه‌و گونده‌یان ده‌كرد.
ئه‌بو وه‌لید شكور یه‌كێك له‌سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ناحیه‌ی تازه به"نیقاش"ی وت "ڕۆژێك دوای خۆپیشاندانه‌كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه‌كانی ناحیه‌ی تازه‌و گوندی به‌شیر كۆبوه‌وه‌و پێی ووتین هه‌فته‌ی ئاینده به‌شیر ئازاد دهكرێتو ئه‌و كاره‌ی داعش له‌ناحیه‌ی تازه ئه‌نجامیداوه به‌بێ سزا به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕنابێت، به‌ڵام تاكو ئێستا به‌شیر ئازاد نه‌كراوه".
جگه له‌ئاماده‌كاری پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی توركمانی هێزێكی دیكه‌ی له‌نزیك گوندی به‌شیر له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ی عێراق جێگیركراون، به‌ڵام ئه‌وانیش نه‌یانتوانیوه هیچ هه‌نگاوێك بۆ ئازادكردنی به‌شیر هه‌ڵبهێنن.
هێزی "فیرقه‌ی شه‌ڕكه‌ری عه‌باس" كه زۆرینه‌ی چه‌كداره‌كانی عه‌ره‌بی شیعه مهزههبنو سه‌ر به‌عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ن، ماوه‌ی مانگێكه هاتوونه‌ته ناحیه‌ی تازه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك.
به‌وته‌ی مه‌یسه‌م زه‌یدی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی "فیرقه‌ی شه‌ڕكه‌ی عه‌باس" بۆ "نیقاش" كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گوندی به‌شیر نزیكه، به‌ڵام به‌هۆی بۆمبڕێژكردنی ته‌واوی گونده‌كه پلانی گرتنه‌وه‌كه‌ی دواكه‌وتووه.
له‌نێوان ئه‌م لێكدانه‌وه‌و بۆچوونه جیاوازانه‌دا رۆژ به‌رۆژ ئازادكردنه‌وه‌ی به‌شیر دوا ده‌كه‌وێت، چونكه نه لایه‌نه كوردییه‌كان به‌وه رازین بێ ئه‌وان گونده‌كه بگیرێته‌وه نه توركمانهكانو حكومه‌تی عێراقیش به‌وه رازین پێشمه‌رگه لهگوندهكهدات بمێنێته‌وه، تا ئه‌وه‌ش یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ناحیه‌ی تازه درێژه ده‌كێشن.