ماوه‌یه‌كه زنجیره‌یه‌ك رووداوی كوشتن‌و رفاندن‌و ئازاردان رووبه‌رووی دانیشتوانه سوننه‌كه‌ی دیاله ده‌بێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی داعش له‌وێ نه‌ما، خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ڵێن له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه تۆڵه‌یان لێدهكرێتهوهو پێكهاته‌ی پارێزگاكه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
ره‌عد ده‌هله‌كی سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ‌و كۆچبه‌ران له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێی وایه ئه‌وه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه كه گۆڕانی دیمۆگرافی لهدیالهدا روویداوه‌و ده‌ڵێت "له‌هه‌ندێ ناوچه‌دا ده‌ستدرێژی‌و پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كان به‌جۆرێكن ناكرێت لێی بێده‌نگ بین".
ده‌هله‌كی به"نیقاش"ی وت "به‌ئاشكرا خه‌ڵك له‌و پارێزگایه ده‌رده‌كرێن‌و خێزانه‌كان به‌كۆمه‌ڵ كۆچیان پێده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌رێی بۆردومانكردنی به‌ئه‌نقه‌ستی چه‌ند ناوچه‌یه‌كه‌وه".
به‌بڕوای ده‌هله‌كی چه‌ند لایه‌نێك كه بۆ ئێران كارده‌كه‌ن هه‌وڵی گۆڕانكاری پێكهاته‌ی پارێزگاكه دهدهنو ده‌ڵێت "چه‌ند مافیایه‌ك به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به‌پشتیوانی ده‌ره‌وه كاردهكهنو ده‌یانه‌وێت دووبارهكیو ئاژاوه دروست بكهنو پێكهاته‌ی دیمۆگرافی دیاله بگۆڕن".
ده‌هله‌كی نموونه‌ی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆره جه‌له‌ولاو سه‌عدییه ئازادكراون، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی سیاسی رێ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یان دهگرێتو پێی وایه هه‌موو ئه‌مانه‌ی رووده‌ده‌ن به‌غدا لێیان به‌رپرسیاره، ده‌شڵێت "حكومه‌ت هیچ رێوشوێنێكی نه‌گرتووه‌ته به‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رێگریانه‌ی له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌كرێت له‌لایه‌ن كورد‌و میلیشیا نا یاساییه‌كانه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڵگه‌ی قسه‌كانی به‌وه ده‌هێنێته‌وه كه له‌سه‌دا 90ی پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر یه‌ك پێكهاته‌ی دیاریكراو دهكرێتو چه‌ند "مافیایه‌ك" به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناحیه‌كه له‌وپه‌ڕی خراپی بارودۆخدایهو پێی وایه تاكه چاره‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه.
نوێنهرانو به‌رپرسانی پارێزگاكه پێیان وایه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێستا ده‌نرێت ئامانجێكی دورتری له‌پشته‌و گۆڕانكاری ناوچه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما نوێیه داده‌ڕێژرێته‌وه.
جه‌مال كه‌ربولی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ل پێی وایه پێش ئه‌وه‌ی باری دیمۆگرافی ناوچه‌كه بگۆڕێت، له‌رووی سیاسییه‌وه گۆڕانكاری روویداوه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش به‌هاوپه‌یمانێتی نێوان شیعه‌و كورد ده‌ستی پێكرد.
كه‌ربولی روونیده‌كاته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سوننه‌كان سیانزه كورسییان هه‌یه له‌كۆی (29) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله، كه‌چی به‌هۆی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه هیچ پۆستێكی ئیداری‌یان پێنه‌دراوه.
قه‌زای خانه‌قین بهناحیهكانیهوه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدان‌و له‌رووی پێكهاته‌شه‌وه هه‌مه‌ڕه‌نگن له‌نێوان كورد‌و عهرهبو توركماندا.
واسق دلێمی كه بۆخۆی یه‌كێكه له‌دانیشتوانی پارێزگاكه‌و چاودێرێكی سیاسییه، ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه به‌هۆی رووداوه‌كانی كوشتن‌و رفاندنه‌وه ئێستا چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌ته‌واوی له‌رێی مهزههبیو نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بوونه‌ته ناوچه‌ی داخراو.
دلێمی به"نیقاش"ی وت "حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌دا ناڕوات‌و ته‌نها لێی ده‌ڕوانێ، ئه‌وه ئه‌جێندا سیاسیه‌كانن كه كۆنترۆڵی ناوچه‌كه‌یان كردووه".
دلێمی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه جگه له‌ده‌ركردنی خه‌ڵكی ناوچه جیاجیاكانی دیاله، باغ‌و بێستانهكانیشیان دهسوتێنرێتو خانووه‌كانیان ده‌ڕوخێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی باری دیمۆگرافی پارێزگاكه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت.
به‌شێك له‌دانیشتوانی ناوچه‌كه پێیان وایه به‌هۆی ئه‌و پلانه‌وه عامر مه‌جمه‌عی پارێزگاری پێشووی دیاله له‌پۆسته‌كه‌ی لابراوه‌و هه‌ر كاتژمێرێك دوای ئه‌وه موسه‌ننا ته‌میمی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی رێكخراوی به‌در كراوه‌ته پارێزگار.
لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله له‌لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند كه رێگه ناده‌ن هیچ لایه‌نێك لایه‌كی تۆ تۆمه‌تبار بكات بهكوشتنو هه‌وڵی راوه‌دونانی خه‌ڵك، چونكه ئه‌و جۆره ئاماژانه دووبه‌ره‌كی‌و ناكۆكیان لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌شێكی تر لهدانیشتوانو به‌رپرسانی دیاله هێزی پێشمه‌رگه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی هه‌وڵی راوهدوكانی عه‌ره‌ب ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی به‌ته‌واوی ببنه ناوچه‌یه‌كی كوردنشین‌و بلكێنرێنهوه به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و بۆچوونه‌یه كه بهرپرسانو فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێم ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌رچی لایه‌نی شیعه‌و كوردیشه به‌شێك له‌هاوڵاتیانی دیاله به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعش تێكهڵكردووهو بوونه‌ته هۆكاری كه‌وتنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكه، بۆیه هیچ كاتێك رێی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێناده‌ن.
له‌نێوان بێنه‌و به‌رده‌و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان له‌سه‌ر ئایندهی پارێزگای دیاله، ئه‌وه‌ی بووه‌ته سوته‌مه‌نی ئه‌م ناكۆكییه هاوڵاتییانه بێگوناههكانن كه لهماڵو حاڵی خۆیان وهدهرنراونو هیچ رێگایهكیشیان نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه.