راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

چاڵه‌كه‌ی‌ موسڵ.. ئه‌و شوێنه‌ی‌ له‌پاش داعش ناوی‌ په‌یداكردووه‌

خاڵس جومعە
هه‌ر موسڵاوییه‌ك ناوی‌ "خه‌سفه‌" ببیستێت، یه‌كڕاست ترس له‌دڵی‌ ئه‌نیشێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ دیاترین ده‌ستكه‌وتی‌ داعشه‌ بۆ…
19.03.2015  |  موسڵ
Still from the YouTube video filmed at Al Khafsa, a mass grave used by extremists just outside Mosul.
Still from the YouTube video filmed at Al Khafsa, a mass grave used by extremists just outside Mosul.

یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی‌ ترسناكترین شوێنی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وای‌ بینیوه‌ ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ویستت بچیته‌ ناوچه‌ی‌ خه‌سفه‌، له‌وه‌ مه‌ترسه‌ كه‌ ون ببیت، چونكه‌ هه‌ر له‌دووره‌وه‌ بۆنی‌ ته‌رم بۆ ئه‌وێ‌ رات ده‌كێشێت، ئه‌گه‌ر دڵێكی‌ پۆڵایینت هه‌بێت ده‌توانی‌ خێرا ته‌ماشای‌ بكه‌یت به‌ر له‌وه‌ی‌ سه‌رت گێژ بخوات".

ئه‌سعه‌د كه‌ره‌م (24) ساڵ سه‌ركێشییه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بۆ "نیقاش" گێڕایه‌وه‌و وتی‌ "به‌راستی‌ ترسناكه‌، ئه‌و جێگه‌یه‌ شایه‌تحاڵه‌ به‌سه‌ر قێزه‌وه‌نترین تاوانی‌ مرۆیی‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می‌ هاوچه‌رخدا به‌رامبه‌ر عێراقییه‌كان ئه‌نجامدراوه‌".

له‌دووری‌ 20 كیلۆمه‌تری‌ باشووری‌ موسڵ ناوچه‌ی‌ عه‌زبه‌ هه‌یه‌ كه‌ چاڵێكی‌ گه‌وره‌ی‌ تێدایه‌و بووه‌ته‌ گۆڕستانی‌ سه‌ره‌كی‌ قوربانیانی‌ ده‌ستی‌ داعش، ئه‌و جێگه‌یه‌ ته‌نها پێنج كیلۆمه‌تر له‌رێگای‌ سه‌ره‌كی‌ نێوان به‌غداو موسڵه‌وه‌ دووره‌و له‌ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ نێوان 2003 هه‌تا 2011 ناوچه‌یه‌كی‌ گه‌رمی‌ پڕ كێشه‌ بووه‌.

هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ كۆنترۆڵكردنی‌ موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ (حوزه‌یرانی‌ ساڵی‌ رابردوو) ناوچه‌ی‌ "خه‌سفه‌" ناوبانگێكی‌ زۆری‌ په‌یداكرد، ئه‌وكات وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌دووسه‌د ده‌ستگیركراوی‌ زیندانی‌ بادوش (20كم خۆرئاوای‌ موسڵ) له‌وێ‌ گولله‌ باران كراون‌و به‌ده‌یانیان خراونه‌ته‌ ئه‌و چاڵه‌وه‌و هیچ شوێنه‌وارێكیان نه‌ماوه‌.

ئه‌سعه‌د درێژه‌ به‌گێڕانه‌وه‌كه‌ی‌ ده‌دات‌و ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌هاوڕێكانما كه‌وتینه‌ رێ‌، ناونیشانمان وه‌ها وه‌رگرتبوو كه‌ له‌دووره‌وه‌ دوكه‌ڵی‌ پاڵاوگه‌ سه‌ره‌تایییه‌كانی‌ نه‌وت دیاره‌ كه‌ خه‌ڵك دروستیان كردووه‌، به‌ده‌سته‌ راستی‌ رێگاكه‌دا لامانداو نزیكه‌ی‌ چوار كیلۆمه‌تر به‌رێگایه‌كی‌ خۆڵدا رۆیشتین، ئه‌و ناوچه‌یه‌ هه‌موو چۆڵ بوو تا گه‌یشتینه‌ یه‌كێك له‌و پاڵاوگه‌ بچوكانه‌و كه‌ پرسیاری‌ جێگه‌كه‌مان له‌هاوڕێیه‌كمان كرد كه‌ له‌وێ‌ كارده‌كات، سه‌ری‌ له‌قاندو وتی‌: چی‌ ئێوه‌ی‌ گه‌یاندووه‌ته‌ ئێره‌، نه‌سیحه‌تتان ئه‌كه‌م نه‌چنه‌ ئه‌وێ‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌یبینن دڵخۆشتان ناكات".

ئه‌سعه‌د ده‌ڵێت "گوێمان به‌رێنماییه‌كه‌ی‌ ئه‌و نه‌داو به‌رده‌وام بوین، له‌پڕ بۆنێكی‌ زۆرناخۆش هاته‌ به‌ر لوتمان كه‌ خه‌ریكبوو بمانخنكێنێت، ئه‌وكات زانیمان گه‌یشتووینه‌ته‌ گۆڕستانه‌كه‌ی‌ داعش، دواجار رێگا خۆڵه‌كه‌ گه‌یاندینیه‌ ئه‌و ناوچه‌ نه‌فره‌تییه‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "كه‌ له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ دابه‌زین دیمه‌نێكی‌ زۆر مه‌ترسیدارمان بینی‌، چاڵێك كه‌ تیره‌كه‌ی‌ په‌نجا مه‌تر ده‌بێت‌و بنه‌كه‌ی‌ دیار نییه‌، چونكه‌ له‌خواره‌وه‌ ته‌سك‌و تاریكه‌، هاوڕێكه‌م به‌رگه‌ی‌ بۆنه‌كه‌ی‌ نه‌گرت‌و چووه‌وه‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌".

زۆربه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ داعش ده‌ستگیریكردوون ناوی‌ "خه‌سفه‌"یان بیستووه‌، چونكه‌ ده‌برێنه‌ لێواری‌ چاڵه‌كه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت ئه‌گه‌ر زانیاری‌ نه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ فرێ‌ ده‌درێنه‌ ناوی‌، ئه‌مه‌ش به‌قسه‌ی‌ یوسف شمه‌ری‌ كه‌ پێشتر به‌ده‌ستی‌ داعش ده‌ستگیركراوه‌.

شمه‌ری‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ ئازادكراو له‌موسڵ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ره‌و به‌غدا، كه‌وته‌ سۆراغكردنی‌ ئه‌و ناوه‌، تا له‌سه‌ر یوتیوب ڤیدیۆیه‌كی‌ دۆزییه‌وه‌و ئێستا پاش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی‌ بینیوه‌ ده‌ڵێ‌ "سوپاس بۆ خوا كه‌ فڕێیان نه‌دامه‌ ئه‌و چاڵه‌وه‌".

له‌ڤیدیۆكه‌دا به‌روونی‌ خوێن به‌هه‌موو لایه‌كانی‌ چاڵه‌كه‌وه‌ دیاره‌ له‌گه‌ڵ‌ شوێنه‌واری‌ چه‌ند ته‌رمێك كه‌ پێیه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ژنیش له‌وێ‌ كوژراوه‌.

https://www.youtube.com/watch?v=peaA0bNYAdY

نزیكترین شوێن له‌و چاڵه‌وه‌ ناوچه‌ی‌ عه‌زبه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش شه‌ش كیلۆمه‌تر لێوه‌ی‌ دووره‌، خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ راهاتوون كه‌ هه‌ر كاتێك ئۆتۆمبێلی‌ داعش ببینن بزانن كه‌ خه‌ڵكیان هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ فڕێی‌ بده‌نه‌ چاڵه‌كه‌وه‌.

گرتوخانه‌كانی‌ داعش پڕیه‌تی‌ له‌خه‌ڵكی‌ ده‌ستگیركراوو به‌شێك له‌وانه‌ش كه‌سوكاره‌كانیان هیچیان له‌باره‌وه‌ نازانن، خه‌ڵكیش ده‌پرسن باشه‌ بۆچی‌ ئه‌م چاڵه‌؟

به‌پێی‌ بیروباوه‌ڕی‌ داعش "هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان" واته‌ ئه‌وانه‌ی‌ موسوڵمانن‌و دژی‌ یاساكانی‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌وانن ده‌بێت له‌گۆڕستانێكدا بنێژرێن كه‌ گۆڕستانی‌ موسوڵمانان نییه‌، بۆیه‌ فڕێ‌ ده‌درێنه‌ ئه‌م چاڵه‌وه‌، له‌نێو ئه‌مانه‌شدا چه‌كداری‌ داعش هه‌یه‌ كه‌ له‌ژێر ناوی‌ سه‌رپێچیكردن‌و هه‌ڵاتن له‌شه‌ڕه‌ گولله‌باران كراون‌و فڕێدراونه‌ته‌ ئه‌م چاڵه‌وه‌.

یه‌كێك له‌و یاده‌وه‌رییه‌ تاڵانه‌ی‌ لای‌ ئه‌سعه‌د ئه‌كره‌م كاڵ نابێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاتێك وێنه‌ی‌ چاڵه‌كه‌ی‌ گرتووه‌ دوو ئۆتۆمبێل چوونه‌ته‌ ئه‌وێ‌ كه‌ لۆگۆی‌ "پۆلیسی‌ ئیسلامی‌"یان له‌سه‌ر بووه‌، شه‌ش چه‌كدار لێی‌ دابه‌زیون كه‌ سێ‌ كه‌سی‌ ده‌ست‌و چاو به‌ستراویان پێبووه‌.

ئه‌كره‌م ده‌ڵێت "وێنه‌گرتنم راگرت‌و چوومه‌وه‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌، به‌چاوی‌ خۆم بینیم كه‌ چۆن پۆلیسه‌كان سێ‌ كه‌سه‌كه‌یان خسته‌ سه‌ر ئه‌ژنۆ، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ زۆر پاڕانه‌وه‌، یه‌كێكیان ده‌مانچه‌ی‌ ده‌رهێناو خستییه‌ سه‌ر سه‌ریان‌و له‌گه‌ڵ هاواری‌ ئه‌ڵاهوئه‌كبه‌ر فیشه‌كی‌ نا به‌سه‌ریانه‌وه‌و فڕێیان دانه‌ ناو چاڵه‌كه‌وه‌".

ئه‌كره‌م ده‌شڵێت "كه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌مدا بڕیارماندا بڕۆین‌و به‌لای‌ چاڵه‌كه‌دا تێپه‌ڕین، یه‌كێك له‌پیاوكوژه‌كان وتی‌: ئه‌مه‌ چاره‌نوسی‌ چه‌كدارانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبییه‌و هاواری‌ كرد ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ده‌مێنێته‌وه‌".

به‌م دواییه‌ فه‌رمان ده‌رچووه‌ بۆ چه‌كدارانی‌ داعش تا ئه‌و چاڵه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی‌ بارهه‌ڵگر داروپه‌ردوی‌ زۆریان تێ‌ فڕێداوه‌، ئه‌مه‌ش به‌قسه‌ی‌ كرێكاری‌ یه‌كێك له‌پاڵاوگه‌كانی‌ ئه‌و ناوه‌.

ئه‌كره‌م كه‌ له‌سه‌ركێشێكه‌یدا له‌نزیكه‌وه‌ ئه‌و چاڵه‌ی‌ بینیوه‌ له‌باره‌ی‌ پڕكردنه‌وه‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت "ره‌نگه‌ له‌وه‌ ترسابن كه‌ پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان به‌مزوانه‌، خۆیان فڕێبدرێنه‌ ئه‌و چاڵه‌وه‌".