راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

چاڵه‌كه‌ی‌ سه‌رسنور ناڕه‌زایی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌

عەبدولخالق دۆسکی
له‌ملاوه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌حه‌فاره‌ چاڵ هه‌ڵده‌كه‌نێت‌و له‌ولاوه‌ دانیشتوانی‌ خۆرئاوای‌ كوردستان به‌خاكه‌ناز پڕی‌…
17.04.2014  |  دهۆك
Despite protests, Iraqi Kurdish military will continue to build a security trench on Syria\'s border. Pic: Getty
Despite protests, Iraqi Kurdish military will continue to build a security trench on Syria\'s border. Pic: Getty

<a href="https://twitter.com/share" class="twitter-share-button" data-via="niqash">Tweet</a>

<script>!function(d,s,id){var js,fjs=d.getElementsByTagName(s)[0],p=/^http:/.test(d.location)?\'http\':\'https\';if(!d.getElementById(id)){js=d.createElement(s);js.id=id;js.src=p+\'://platform.twitter.com/widgets.js\';fjs.parentNode.insertBefore(js,fjs);}}(document, \'script\', \'twitter-wjs\');</script>

پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بڕیاریداوه‌ له‌نزیك خاڵی‌ سنوری‌ فیشخاپور به‌درێژایی‌ سنوری‌ هه‌رێم‌و كوردستانی‌ سوریا چاڵ‌ هه‌ڵبكه‌نێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌و ته‌نانه‌ت له‌ناو هه‌رێمیشدا خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی‌ سه‌ریهه‌ڵداو به‌شێكی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌ڵكه‌ندنی‌ ئه‌و چاڵه‌ به‌"دیواری‌ شه‌رم"‌و هه‌ندێكی‌ تریش به‌"دیواری‌ به‌رلین" ناوی‌ ده‌به‌ن.

به‌پێی‌ ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی‌ بۆ هه‌ڵكه‌ندنی‌ چاڵه‌كه‌ داندراوه‌، به‌هه‌ر شه‌ش گوندی‌ سه‌ر سنوری‌ (شیلكی‌‌و سحێلاو ئیبانی‌‌و مۆسكاو كلكی‌و قاهیره‌)دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌قسه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم‌و پارتی‌ ئه‌م چاڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌كه‌ندرێت كه‌ رێ‌ له‌جموجۆڵی‌ قاچاخ بگیرێت‌و له‌رووی‌ ئه‌منییه‌وه‌ سنوری‌ هه‌رێم قایم بكرێت، دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ش پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌گه‌مارۆ كه‌ پارتی‌ ده‌یخاته‌ سه‌ریان، چونكه‌ هێزه‌كانی‌ په‌یه‌ده‌ له‌كوردستانی‌ سوریا نه‌چوونه‌ته‌ ژێر باری‌ قسه‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراته‌وه‌.

باوكی‌ سامی‌ كه‌ دانیشتوی‌ گوندی‌ سحێلایه‌ له‌مڕووه‌وه‌ به‌"نیقاش"ی‌ وت "ئێمه‌ دنیایه‌ك په‌یوه‌ندی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و بازرگانی‌ قوڵمان له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵكی‌ دیوی‌ سوریادا هه‌یه‌و چه‌ندین حاڵه‌تی‌ ژن‌و ژنخوازی‌ له‌نێواندا هه‌یه‌، هه‌ڵكه‌ندنی‌ ئه‌م چاڵه‌ش ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ له‌یه‌كتری‌ دابڕانمان".

باوكی‌ سامی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ زۆربه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ به‌ئاژه‌ڵدارییه‌وه‌ خه‌ریكن، بۆیه‌ دابڕینی‌ سنوره‌كه‌ به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م زیان به‌وان ده‌گه‌یه‌نێت له‌كه‌مبونه‌وه‌ی‌ له‌وه‌ڕگاو تێكچوونی‌ كارو كه‌سابه‌تیان.

جگه‌ له‌دابڕینی‌ سنوره‌كه‌، هه‌ڵكه‌ندنی‌ ئه‌و چاڵه‌ زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌به‌روبوومی‌ كشتوكاڵی‌ گه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌تا كه‌سێكی‌ وه‌ك ئه‌حمه‌د مسته‌فا كه‌ دانیشتوی‌ گوندی‌ قاهیره‌یه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ چاڵه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ زه‌وییه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌وه‌، بۆیه‌ ئێستا داوای‌ قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌.

سه‌ره‌ڕای‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ زۆری‌ جه‌ماوه‌ری‌ كه‌چی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵكه‌ندنی‌ چاڵه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ناوچه‌كه‌ بیانوو ده‌دۆزنه‌وه‌، عه‌مید هاشم سیتی‌ ئامر فه‌رمانده‌ی‌ لیوای‌ هه‌شتی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌یان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سنوری‌ عێراق‌و سوریا ده‌ڵێت "هه‌ڵكه‌ندنی‌ خه‌نده‌قه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ رێ‌ له‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ی‌ قاچاخچی‌‌و تیرۆریستان بگرین".

عه‌مید هاشم ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ رۆژانه‌ 500 مه‌تر له‌و چاڵه‌ هه‌ڵده‌كه‌نن‌و ده‌ڵێت "حكومه‌تی‌ عێراقی‌ له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ له‌سه‌ر سنوری‌ رومادی‌ ده‌ستی‌ كردووه‌ به‌هه‌ڵكه‌ندنی‌ ئه‌و خه‌نده‌قه‌‌و هه‌تا گوندی‌ قاهیره‌ی‌ گه‌یاندووه‌ كه‌ خاڵی‌ سنوری‌ هه‌رێم‌و عێراقه‌، ئێمه‌ش له‌وێوه‌ ته‌واوی‌ ده‌كه‌ین".

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ درێژی‌ چاڵه‌كه‌ له‌دیوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 17 كیلۆمه‌تره‌و پانییه‌كه‌شی‌ سێ‌ مه‌تره‌، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌م چاڵه‌ رێ‌ له‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ران ناگرێت، چونكه‌ هه‌موو خاڵه‌ سنورییه‌ فه‌رمییه‌كان كراوه‌ ده‌بن".

عه‌مید هاشم ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م چاڵه‌ رێ‌ ده‌گرێت له‌هاتوچۆی‌ قاچاخ له‌رێی‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ خاڵی‌ چاودێری‌‌و پاسه‌وانی‌ زۆر له‌ناوچه‌كه‌دا داده‌نێن.

دانیشتوانی‌ به‌شی‌ سوریا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت رێبگرن له‌به‌رده‌وامی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌، ته‌نانه‌ت رۆژی‌ 10ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردن به‌هه‌ڵكه‌ندنی‌ چاڵه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌دانیشتوانی‌ كوردستانی‌ سوریا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو په‌لاماری‌ شۆفڵ‌‌و حه‌فاره‌كانیانداو ویستیان بیانسوتێنن، تا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا كرا.

هه‌ر دوو رۆژ پاش ده‌ستپێكردن به‌پرۆژه‌ی‌ هه‌ڵكه‌ندنی‌ خه‌نده‌قه‌كه‌، له‌به‌رامبه‌ردا په‌یه‌ده‌ كه‌ له‌كوردستانی‌ سوریا باڵاده‌سته‌، بڕیاریدا به‌داخستنی‌ ده‌روازه‌ی‌ سیمالكای‌ نێوان سوریاو هه‌رێم.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شه‌وكه‌ت به‌ربه‌هاری‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ ده‌روازه‌ی‌ سنوری‌ فیشخاپور ده‌ڵێت "په‌یه‌ده‌ به‌بێ‌ هیچ ئاگادارییه‌كی‌ پێشوه‌خته‌ سنوره‌كه‌ی‌ به‌رووی‌ په‌نابه‌راندا داخستووه‌‌و ئێستا كه‌س ناتوانێت له‌وێوه‌ هاتوچۆ بكات".

هه‌ڵكه‌ندنی‌ ئه‌م چاڵه‌ به‌ته‌نها ناڕه‌زایی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ كوردستانی‌ سوریاو دانیشتوانی‌ سه‌ر سنور لێنه‌كه‌وته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشدا به‌ده‌یان چالاكوان‌و په‌نابه‌ری‌ سوری‌ له‌گه‌ڵ‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم له‌شاره‌كانی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ گردبوونه‌وه‌یان دژی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ئه‌نجامداو دروشمی‌ سه‌ره‌كیشیان بریتی‌ بوو له‌وه‌ی‌ "كوردستانی‌ خۆرئاوا پێویستی‌ به‌هاوكاری‌ ئێوه‌یه‌، چاڵی‌ بۆ هه‌ڵمه‌كه‌نن".

سه‌ره‌ڕای‌ هه‌موو ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌، به‌ڵام پێده‌چێت ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ پارتی‌ گوێی‌ خۆیان لێخه‌واندبێت، چونكه‌ ئێستاشی‌ له‌گه‌ڵدابێت هه‌ڵكه‌ندنی‌ چاڵه‌كه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌.