راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

زیاتر له‌پێنج هه‌زار ده‌نگی هێناوه‌
مسوڵمانانی كوت ده‌نگیان بەمه‌سیحییەکدا

محەمەد زەیدی
نزیكه‌ی پێنج هه‌زار‌و پێنج سه‌د ده‌نگده‌ر له‌ مسوڵمانانی كوت له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا ده‌نگیان به‌ كاندیدی مه‌سیحی داوه‌، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی‌ بێ‌ وێنه‌یه‌.
24.05.2018  |  كوت
BAGHDAD, IRAQ - APRIL 7: Worshippers pray at a service for Pope John Paul II on April, 7, 2005 at a Catholic church in Baghdad, Iraq. Pope John Paul II died at his residence in the Vatican on April 2, aged 84 years old.  His funeral will be held in St. Peter's Square on Friday, April 8. Cardinals under the age of 80 will start the conclave on April 18, where a new Pope will be chosen. (Photo by Wathiq Khuzaie/Getty Images) ( :وێنه Getty / Wathiq Khuzaie)
BAGHDAD, IRAQ - APRIL 7: Worshippers pray at a service for Pope John Paul II on April, 7, 2005 at a Catholic church in Baghdad, Iraq. Pope John Paul II died at his residence in the Vatican on April 2, aged 84 years old. His funeral will be held in St. Peter's Square on Friday, April 8. Cardinals under the age of 80 will start the conclave on April 18, where a new Pope will be chosen. (Photo by Wathiq Khuzaie/Getty Images) ( :وێنه Getty / Wathiq Khuzaie)

كاتێك عه‌ممار فره‌نسیس بوترسی ته‌مه‌ن 41 ساڵ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ئایاری 2018دا كاندید كرد، پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌كردبوو (5348) ده‌نگ له‌و شاره‌دا به‌ده‌ستبهێنێت كه‌ هێنده‌ی نه‌ماوه‌ خاڵی بێت له‌ خێزانه‌ مه‌سیحییه‌كان‌و ته‌نیا سێ خێزانی مه‌سیحی تێدا ده‌ژی.

 

ئه‌و گه‌نجه‌ كه‌ له‌وه‌ته‌ی له‌دایكبووه‌ له‌ شاری كوتی باشووری به‌غدای پایته‌خت ده‌ژی‌و په‌یوه‌ندی باش‌و پته‌وی له‌گه‌ڵ توێژه‌ جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی واستیدا هه‌یه‌، لیستی سائیرونی هه‌ڵبژارد كه‌ هاوپه‌یمانی ره‌وتی سه‌در به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی عێراق له‌خۆده‌گرێت‌و خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كاندیدكردن له‌وه‌شدا پشتی به‌و پێگه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ به‌ست كه‌ له‌ كوت هه‌یه‌تی، چونكه‌ كوت شاری خۆیه‌تی‌و له‌ كوچه‌‌و كۆڵانه‌كانیدا گه‌وره‌‌و په‌روه‌رده‌ بووه‌.

 

هه‌ر كه‌ دراوسێ‌و هاوڕێیان‌و خۆشه‌ویستانی فره‌نسیس به‌هه‌واڵی خۆكاندیدكردنه‌كه‌یان زانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ریكلامیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستپێكرد، ئامانجی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ بانگه‌شه‌كردن بوو بۆ كاندیده‌ مه‌سیحییه‌كه‌‌و بانگهێشتكردنی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی پێبده‌ن، به‌كرده‌وه‌ش وا بوو، بۆیه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا وێنه‌كانی عه‌ممار له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و كۆڵان‌و شه‌قامه‌كانی شاردا بڵاوبوونه‌وه‌.

 

 

(سائیرون مه‌عه‌ عه‌ممار فره‌نسیس)، (پشتیوانان‌و خۆشه‌ویستانی عه‌ممار فره‌نسیسی عێراقی)، (پشتیوانانی عه‌ممار فره‌نسیسی عێراقی) ئه‌مانه‌ هه‌موویان گروپ‌و په‌یجی ئه‌لیكترونی سپۆنسه‌ركراون كه‌ خۆشه‌ویستانی عه‌ممار له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ كاریان له‌سه‌ر دروستكردنیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كردووه‌‌و داوایانكردووه‌ به‌شداری جه‌ماوه‌ری له‌ هه‌ڵبژاردندا كارابكرێت‌و ده‌نگ به‌ كاندیده‌ مه‌سیحییه‌كه‌ بدرێت.

 

خێزانه‌كه‌ی فره‌نسیس یه‌كێكه‌ له‌و سێ خێزانه‌ مه‌سیحییه‌ی تا ئێستاش له‌ كوتدا ماون، ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م خێزانانه‌ له‌ 15 كه‌س تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌و (5348) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌.

 

ئه‌زموونی كاندیدكردنی ئه‌م گه‌نجه‌ مه‌سیحییه‌ له‌ ناوجه‌رگه‌ی شارێكدا كه‌ مۆركی ئیسلامی به‌سه‌ر ئاینی دانیشتووانیدا زاڵه‌، به‌ڕای عه‌ممار ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووبووه‌ به‌هه‌موو پێوه‌رێك، چونكه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت بۆنه‌یه‌كه‌ بۆ پته‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌عێراق‌و هه‌وڵێكه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌و ئاژاوانه‌ی كه‌ – به‌وته‌ی ئه‌و - هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كرێن.

 

عه‌ممار فره‌نسیس به‌ "نیقاش"ی وت: "سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌ شه‌قامه‌كانی شاری كوتدا پیاسه‌م ده‌كرد، هه‌ستم به‌ خۆشحاڵییه‌كی زۆر كرد كه‌ ده‌مبینی چۆن خه‌ڵكی موسڵمان هه‌ڵپه‌یانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنم" روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ دانیشتووانی شاره‌كه‌ قه‌رزدارباریان كردووه‌.

 

سه‌باره‌ت به‌و هۆكارانه‌ش كه‌ وایانكردووه‌ له‌ نێو لیسته‌كاندا ته‌نیا له‌ لیستی سائیروندا خۆی كاندید بكات، ده‌ڵێت: "به‌ویژدانه‌وه‌ ده‌یڵێم وه‌كو گه‌نجێكی عێراقی كه‌ ده‌یه‌وێت به‌شداری له‌ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی هاوچه‌رخدا بكات، له‌ سه‌كردایه‌تی لیسته‌كه‌‌و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیدا وه‌ڵامی خواسته‌كانم بینییه‌وه‌ ".

 

به‌پێی دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ مه‌سیحییه‌ كه‌ ده‌رچووی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری په‌یمانگای مامۆستایانی كوته‌، ئه‌و له‌ پاشه‌كشه‌كردنی ئاستی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ نێو خه‌ڵكی كوتدا ناترسێت ته‌نانه‌ت كه‌ كورسییه‌كی په‌رله‌مانیشی به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ش له‌و هۆكارانه‌ بێت وایان لێكردووه‌ له‌و شاره‌دا بمێنێته‌وه‌ كه‌ تێیدا گه‌وره‌ بووه‌‌و له‌هیچ هه‌لومه‌رج‌و ره‌وشێكدا به‌جێی نه‌هێشتووه‌.

 

وه‌ك د. ئه‌حمه‌د شه‌هاب ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ره‌وتی سه‌در له‌ كوت ده‌ڵێت ئه‌و قبوڵكراوییه‌ جه‌ماوه‌ری‌و كاریزمایه‌ی گه‌نجه‌ مه‌سیحییه‌كه‌ هه‌یه‌تی وایانكردووه‌ چاوی ئه‌و لیسته‌ سیاسیانه‌ی له‌سه‌ر بێت كه‌ به‌شداری كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنیان كرد.

 

شه‌هاب له‌ لێدوانیدا بۆ "نیقاش" وتی: "فره‌نسیس جێگای رێزێكی زۆره‌ له‌نێو خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا‌و كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویسته‌‌و مه‌به‌ست له‌ كاندیدكردنیشی ئه‌وه‌یه‌ بڵێن هه‌ندێك له‌ لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵپه‌ی ده‌ستكه‌وتی حزبییان نییه‌‌و جیاوازی ناكه‌ن له‌ نێوان مسوڵمانێك‌و مه‌سیحییه‌ك‌و كه‌مینه‌كانی دیكه‌دا".

 

وتیشی: "ئێمه‌ وه‌ك سه‌درییه‌كان متمانه‌مان به‌ توانا‌و ده‌ستپاكی‌و كاریگه‌ریی عه‌ممار هه‌یه‌ له‌ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی‌و سته‌م‌و جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌ی چاكسازییه‌ی هه‌ڵمانگرتووه‌ ئه‌گه‌ر توانی بگاته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".

 

له‌گه‌ڵ توندبوونی ركابه‌ری هه‌ڵبژاردنیش له‌نێوان قه‌واره‌ به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای واست، كۆمه‌ڵێك گه‌نج له‌ خۆشه‌ویستانی فره‌نسیس چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی ریكلامیان له‌ په‌یجه‌كانی فه‌یسبووك ده‌ستپێكرد كه‌ ئامانجیان - وه‌ك یه‌كێك له‌ رێكخه‌رانی ده‌ڵێت – پشتیوانیكردنی كاندیده‌ مه‌سیحییه‌كه‌‌و بانگهێشتكردنی خه‌ڵك بوو بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی پێبده‌ن، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی بینیان كه‌سایه‌تییه‌كی هاوسه‌نگ‌و به‌متمانه‌ی هه‌یه‌‌و توانای به‌دیهێنانی خواسته‌كانیشی هه‌یه‌.

 

محه‌مه‌د قاسم ئیدام (22 ساڵ) له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: "به‌شداریكردنم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڕێیان له‌ پشتیوانیكردنی كاندیده‌ مه‌سیحییه‌كه‌ ته‌نیا لێدانه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی دژ به‌ پێكه‌وه‌ژیانی عێراقی به‌ درێژایی هه‌زاران ساڵ، بۆیه‌ به‌شداریكردنی فره‌نسیس شانبه‌شانی مسوڵمانان له‌ هه‌ڵبژاردن‌و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ژماره‌ ده‌نگه‌، ئه‌و راستییه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌".

 

سه‌یف به‌دری كه‌ بلۆگه‌رێكی دیكه‌یه‌ له‌ كوت، پێی وایه‌: "دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی چاكسازی سیاسی پێویستیان به‌ خوێنی تازه‌یه‌ بۆ سوودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونه‌كانیان له‌ هێنانه‌دی ئه‌و داخوازییه‌ میللییه‌دا".

 

زۆرێك له‌ كاندیده‌كان هۆكارگه‌لێك له‌ دۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردندا رزگاری كردن – بۆ نموونه‌ ژنان –كۆتای ژنان رزگاری كردن، چونكه‌ زۆرێكیان ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌م ده‌نگی ده‌نگده‌رانیان به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌راورد به‌و ده‌نگانه‌ی پیاوان به‌ده‌ستیان هێناوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كورسی په‌رله‌مانیان بردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام عه‌ممار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی (5348) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ نه‌یتوانی كورسییه‌كی په‌رله‌مان بباته‌وه‌ به‌هۆی سروشتی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق كه‌ وایكردووه‌ ژماره‌ی ده‌نگی كورسییه‌ك بۆ پیاوان به‌راورد به‌ ژنان به‌رزتربێت،  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا هه‌وڵی هاوڕێیان‌و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی ببینین بۆ گرتنه‌به‌ری رێگه‌چاره‌ی به‌رفراوانتری هه‌ڵبژاردن‌و پاشان بردنه‌وه‌ی كورسییه‌كی په‌رله‌مان.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌