راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

دیموكراسییه‌كی‌ نه‌خۆش..
یارییه‌ك دۆڕاوو براوه‌ تیایدا دۆڕاون

زانكۆ ئه‌حمه‌د
ده‌نگدان كۆتایی هات، به‌ڵام ته‌پوتۆزی‌ گێژاوی‌ ململانێی‌ نێوان لایه‌نه‌كان له‌هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌، له‌ئاسۆدا ناكۆكییه‌كی‌ قوڵتر ده‌بینرێت كه‌ دیار نییه‌ سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی‌ به‌كوێ‌ ده‌گات.
17.05.2018  |  سلێمانی‌
 ( :وێنه ليفي كلانسي :الموسوعة الحرة)
( :وێنه ليفي كلانسي :الموسوعة الحرة)

ره‌نگه‌ به‌شداری‌ زیاتر له‌ 44% ده‌نگده‌رانی‌ عێراق له‌هه‌ڵبژاردن به‌به‌راورد به‌زۆر وڵاتی‌ دنیا رێژه‌یه‌كی‌ ئاسایی بێت، به‌ڵام كاتێك ده‌بینیت له‌چاو یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانیی‌ دوای‌ كه‌وتنی‌ سه‌دام حسێن (2005) ئه‌م رێژیه‌ له‌76%ه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، ئینجا كۆده‌كانی‌ بێزاری‌‌و كشانه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك له‌پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان باشتر روون ده‌بنه‌وه‌.

 

هه‌ڵبژاردن له‌عێراقدا به‌گشتی‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ ماندووكه‌ره‌و میزاجی‌ گشتی‌ تێكده‌دات، له‌كاتی‌ بانگه‌شه‌دا هێزه‌كان هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی‌ یه‌كتر شكاندن‌و توندوتیژی‌ به‌كارده‌هێنن، كاتێكیش پرۆسه‌كه‌ كۆتایی‌ دێت، نه‌دۆڕاوه‌و نه‌براوه‌ ئه‌نجامه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ قبوڵناكه‌ن.

 

هه‌رێمی‌ كوردستان چوارده‌ ساڵ به‌ر له‌ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ عێراق ئه‌زموونی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ تاقیكرده‌وه‌، كاتێك له‌ئایاری‌ 1992 به‌كه‌متر له‌ساڵێك له‌دوای‌ وه‌ده‌رنانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌عس هه‌ڵبژاردنی‌ به‌ڕێوه‌برد، كه‌چی‌ دوای‌ 26 ساڵ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌، هیچ شتێكی‌ ئه‌وتۆ له‌رووكاری‌ ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ نه‌گۆڕاوه‌.

 

له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ڕێژه‌ی‌ كه‌متر له‌ 2% ده‌نگی‌ زیاتری‌ له‌یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان هێنا، به‌ڵام یه‌كێتی‌ به‌بیانووی‌ بوونی‌ ساخته‌كاری‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌، هه‌ردوو هێز كه‌ به‌ده‌یان هه‌زار چه‌كداریان هه‌بوو به‌ر له‌وه‌ی‌ بكه‌ونه‌ شه‌ڕێكی‌ ناوخۆوه‌ رێكه‌وتن په‌نجا به‌په‌نجا په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

 

ئێستا دوای‌ ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ دیمه‌نه‌كه‌ شتێكی‌ ئه‌وتۆی‌ لێنه‌گۆڕاوه‌، دوو هێزه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان زۆرترین ده‌نگه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان بردووه‌، به‌ڵام باقی‌ هێزه‌كانی‌ دیكه‌ كه‌ له‌م ساڵانه‌ی‌ دواییدا ژماره‌ی‌ كاریگه‌ربوون ئه‌نجامه‌كه‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ساخته‌كارییی‌ گه‌وره‌ كراوه‌.

 

له‌كوردستان ناڕه‌زایی‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌ دژی‌ هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان‌و خه‌ڵكێكی‌ زۆر پێیان وایه‌ ئه‌وان هۆكاری‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌‌و خراپ به‌ڕێوه‌بردنی‌ هه‌رێمه‌كه‌و سه‌ركوتكردنی‌ ئازادییه‌كانن، به‌ڵام هێشتا خه‌ڵك باوه‌ڕی‌ به‌وه‌یه‌ گۆڕانكاریی ده‌بێت هه‌ر له‌رێی‌ سندوقی‌ ده‌نگدانه‌وه‌ بكرێت، ئه‌ی‌ ئه‌گه‌ر سندوق چاره‌ی‌ پێنه‌كرا، چی‌؟

 

چه‌ند رۆژێكه‌ به‌ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یه‌ك ده‌سته‌واژه‌ دووباره‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ "كوا ده‌نگه‌كه‌م؟" ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و هێزه‌كه‌ی‌ به‌رهه‌م ساڵح‌و دوو حیزبه‌ ئیسلامییه‌كه‌ راسته‌وخۆ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانیان تۆماركرد به‌وه‌ی‌ سیسته‌می‌ ئه‌لكترۆنی‌ ده‌نگدانی‌ له‌سلێمانی‌‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی‌ خۆی‌ هاك كردووه‌.

 

ئه‌وان ده‌ڵێت چه‌ند سندوقێكی‌ ده‌نگدان كراوه‌ته‌وه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ده‌نگی‌ ناو سندوقه‌كان جیاواز بووه‌ له‌وه‌ی‌ سیسته‌مه‌كه‌ نوسیوێتی‌، بۆیه‌ ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌ڵبژاردن دووباره‌ بكرێته‌وه‌ یان هه‌موو ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستی‌ هه‌ژمار بكرێته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتیش هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت ئه‌و هێزانه‌ دۆڕانیان پێ‌ قبوڵ ناكرێت.

 

كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ شعورێكی‌ گشتی‌ دروستبووه‌ كه‌ زۆر كه‌س پێیان وایه‌ ده‌نگه‌كه‌یان دزراوه‌، ئه‌مه‌ش هه‌ستێكه‌ ساڵ به‌ساڵ لای‌ خه‌ڵكی‌ تۆختر ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ خه‌ڵك هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكیش ده‌گه‌نه‌ هه‌ستێكی‌ نیمچه‌ یه‌قین كه‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌كوردستان بێ‌ ساخته‌كاریی به‌ڕێوه‌ناچێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش راست نه‌كرێته‌وه‌ ئه‌وا چانسی‌ په‌نابردن بۆ توندوتیژی‌ زیاتر ده‌بێت وه‌ك له‌هه‌ڵبژاردنی‌ رێگه‌ ئارام‌و دیموكراسییه‌كان.

 

نایشارمه‌وه‌ كه‌ ده‌مێ‌ ساڵه‌ من بڕوام به‌دیموكراسی‌ كوردستان له‌قه‌، من پێم وایه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ناكامڵ‌و نادروسته‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ بانگه‌شه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ده‌نگدان‌و له‌وێشه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ كه‌مترین خه‌می‌ خزمه‌تكردنی‌ خه‌ڵك‌و چه‌سپاندنی‌ بنه‌ماكانی‌ دیموكراسییه‌.

 

ئه‌مجاره‌ش شتێكی‌ ئه‌وتۆ نه‌گۆڕا، براوه‌و دۆڕاوه‌ خه‌ڵكێكی‌ زیاتریان له‌ده‌نگدان بێهیوا كرد، به‌ڵام هێشتا بڕوام وایه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕێ بین، هه‌رچه‌نده‌ باوه‌ڕیشمان به‌و دیموه‌كراسییه‌ی‌ كوردستان نه‌بێت، به‌ڵام ته‌نیا هه‌ر رێگه‌ئارامه‌كان چاره‌سه‌رن.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌