ئه‌بو مه‌حمود (52 ساڵ) له‌گه‌ڵ سێ ژنی ره‌شپۆشی روو داپۆشراو چووه ناو بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی شاری تكریت‌و داوای چوار كارتی ده‌نگدانی له كارمه‌نده‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد، ئه‌ویش كه‌وته مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵی، به‌ڵام سووربوونی پیاوه په‌نجا ساڵانهكهو توندی قسه‌كانی بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسی بنكه‌كه بێت‌و فه‌رمان به كارمه‌نده‌كه بكات تا رێگه به‌و پیاوه توڕه‌یه بدات له‌جیاتی ژنهكهیو هه‌ردوو كچه‌كه‌ی ده‌نگ بدات، دواجار هه‌ر كاره‌كه‌شی بۆ كرا.
ئه‌بو مه‌حمود ته‌نیا پیاو نییه كه له‌جیاتی ژنهكهیو كچه‌كانی ده‌نگ ده‌دات، چونكه زۆرێك له پیاوان ده‌نگدانی ژنان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ناسنامه‌ی هاوسه‌رو خوشك‌و كچه‌كانیان دههێننو له‌بری ئه‌وان ده‌نگ به‌و كاندیده ده‌ده‌ن كه هه‌ڵیده‌بژێرن.
ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی داب‌و نه‌ریتی عه‌شایری له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی باكووری به‌غدا له هه‌ر سێ خولی هه‌ڵبژاردنی رابردوودا ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ژن‌دا سه‌پاندووه ملكه‌چی ویستی پیاوان بێت له هه‌ڵبژاردنی كاندیدی گونجاو‌دا ئیتر ئه‌و پیاوه چ باوكی بێت یان مێردی یاخود برای، به‌گوێره‌ی تێڕوانینی ئه‌و پیاوه‌ی مافی زه‌وت ده‌كات له هه‌ڵبژاردن یان ته‌نانه‌ت له گفتوگۆكردن له‌باره‌ی مه‌سه‌له سیاسییه‌كانه‌وه.
"ژنانمان ناچنه ده‌ره‌وه‌و تێكه‌ڵ به پیاوانی نه‌ناسراو نابن، ئه‌مه داب‌و نهریتمانهو ئێمه نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ین" ئه‌مه وه‌ڵامی شێخ حامید ناسر بوو كه یه‌كێكه له ریشسپیانی شاری تكریت‌و ناسنامه‌ی (14) ئه‌ندامی خێزانه گه‌وره‌كه‌ی هێنابوو داوای ده‌كرد له‌برییان ده‌نگ بدات هه‌رچه‌نده دووری ماڵه‌كه‌ی له بنكه‌كه‌وه له (400) مه‌تر زیاتر نییه، به‌ڵام به‌رپرسانی بنكه‌كه‌و نوێنه‌رانی قه‌واره سیاسییه‌كان رازی نه‌ده‌بوون.
محه‌مه‌د عه‌تیه كه یه‌كێكه له نوێنه‌رانی قه‌واره سیاسییه‌كان له بنكه‌ی ده‌نگدانی ناوچه‌ی جزیره (35 كم له خۆرئاوای سامه‌ڕا) ده‌یگێڕێته‌وه كه بنكه‌كه ناوی (2600) ده‌نگده‌ری له‌خۆگرتبوو، به‌ڵام له كۆتایی رۆژی ده‌نگداندا ده‌ركه‌وت كه نزیكه‌ی (2000) كه‌س ده‌نگیان داوه‌و هیچ ژنێكی نه‌بینیوه به‌شداری ده‌نگدان بكات، به‌ڵكو ده‌نگیان بۆ دراوه ئه‌ویش له‌به‌ر دووری گوندهكانو سروشتی كۆمه‌ڵگه كه رێگه ناده‌ن ژنان به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن.
سه‌را مه‌حمود (28 ساڵ) ژنی ماڵه‌وه‌یه‌و خه‌ڵكی قه‌زای دووره (25كم له خۆرهه‌ڵاتی تكریت) به "نیقاش"ی وت: "له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا بایه‌خمان به‌وه نه‌ده‌دا كێ كاندید دهكرێتو لیسته‌كانی ههلًبژاردن چین‌و كه‌سه‌كانیان كێن، باوكم له ئۆتۆمبیلێكدا كۆیدهكردینهوهو له‌گه‌ڵمان ده‌هاته بنكه‌ی دهنگدانهكهو ده‌نگی ده‌دا به‌و كه‌سه‌ی دهیوستو ئێمه‌ش هیچ بهشدارییهكمان نه‌بوو ته‌نیا په‌نجه مۆره‌كه‌ی دۆشاومژهمان نه‌بێت" هه‌روه‌ها وتیشی: "به‌ڵام ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌كه جیاوازه به‌هۆی ئه‌و شتانه‌ی سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی ئهلیكترۆنیو رێگه‌نه‌دان به ده‌نگدان له‌بری كه‌سی دیكه باس ده‌كرێت كه ده‌بێت ده‌نگده‌ره‌كه خۆی ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێرێت كه ده‌یه‌وێت به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی هیچ كه‌سێك".
له سێ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێشوودا رۆڵی ژنان لاوه‌كی‌و رووكه‌ش بوو له كاندیدكردن یان هه‌ڵبژاردندا، له‌لیسته‌كاندا وه‌كو ته‌واوكه‌ری كۆتای ژنان داده‌نران كه یاسا سه‌پاندبووی، له رۆژی ده‌نگدانیشدا ژنان به یاوه‌ری پیاوانی كه‌سوكاریان ده‌چوون به‌بیانووی داب‌و نهریتو رێنمایی ئاینی یاخود له‌ترسی ئالًۆزی ئه‌منی كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارندا رووی ده‌داو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرا ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێرێت كه كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت.
ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تێكی باش بۆ به‌شداری ژنان‌و پته‌وكردنی رۆڵی ژنانی لادێ له هه‌ڵبژاردندا هاتۆته پێشه‌وه له‌ڕێی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنیه‌وه كه مه‌رجه خۆی له بنكه‌ی ده‌نگداندا ئاماده بێت‌و له‌ڕێی په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنییه‌وه ئه‌و لیسته هه‌ڵبژێرێت كه ده‌یه‌وێت به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی هیچ كه‌سێك له كه‌سوكاره‌كه‌ی.
پێشبینی كۆمسیۆنی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌ویه ژنان "به‌شدارییه‌كی گه‌وره" بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك گه‌وره‌ترین رێژه‌ی كۆمه‌ڵگه پێكده‌هێنن‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌شداری ژنان له به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی كاری سیاسی زیادی كردووه وه‌ك عه‌لی عیسا عومران به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمسیۆن بۆ "نیقاش"ی روون كرده‌وه، هه‌روه‌ها وتی:"متمانه‌مان هه‌یه كه سیستمی ئه‌لیكترۆنی په‌یڕه‌وكراو هیچ هه‌وڵێك نه‌هێڵێت بۆ زه‌وتكردنی مافی هیچ هاووڵاتییه‌ك له ده‌نگداندا، هه‌روه‌ك پرۆسه‌كانی ژماردن‌و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنیش ئاسان ده‌كات".
ره‌نگه ئه‌مجاره بۆچوونی كۆمسیۆن راست بێت‌و ژنان له سه‌ڵاحه‌دین به‌شدارییه‌كی گه‌وره بكهنو له‌وانه‌شه پێچه‌وانه‌كه‌ی روو بدات‌و ژنان به‌شداری ده‌نگدان نه‌كه‌ن، ئه‌ویش له‌سه‌ر ویستی پیاوانی خێزانه‌كان كه ئه‌مجاره رێگه‌یان پێ‌نادرێت له‌برییان ده‌نگ بده‌ن.
تێڕوانینی ئه‌رێنی بۆ پته‌وكردنی پێگه‌ی ژن له ژینگه داخراوه‌كان یاخود عهشایرییهكاندا ئه‌و ئامانجه‌یه كه د. نه‌غه‌م قه‌دوری سامه‌ڕایی هه‌وڵی بۆ ده‌دات، ئه‌و له‌وباره‌یه‌وه بۆ "نیقاش"ی روونكرده‌وه "به‌رزبوونه‌وه‌ی هۆشیاری سیاسی لای خه‌ڵك‌و هه‌وڵدان بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر وامان لێده‌كه‌ن گه‌شبین بین به‌وه‌ی ژن خاوه‌نی بڕیار بێت‌و ئامرازێكی كاریگه‌ر بێت له كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا نه‌ك ژماره‌یه‌كی لاوه‌كی".
وتیشی: "به‌كارهێنانی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ساخته‌كاری‌و شێوازی نایاسایی له به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگدا كه‌مده‌كاته‌وه".
حه‌سه‌ن ساڵح عوبه‌یدی چالاكوانی مه‌ده‌نی گۆڕانكارییه پێشبینیكراوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 2018ی بۆ "نیقاش" روونكرده‌وه‌و وتی: "پێشبینی ئاماده‌ییه‌كی كارای ژنان له ده‌نگداندا ده‌كه‌م له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه گرنگترینیان ئه‌وه‌یه هه‌موو كۆمه‌ڵگه ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری له بارودۆخ‌و كه‌سه‌كاندا بكات‌و به‌دوای دهموچاوو به‌رنامه‌ی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن، له‌به‌رئه‌وه كوتله‌و ره‌وته چالاكه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن پشتیوانی به‌شداری چڕی ژنان بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر له نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه، هه‌روه‌ك ژنانی خوێنده‌وار له كۆمه‌ڵگه لادێنشینهكاندا ژماره‌یان زیاتربووهو كاریگه‌رتریش بوون".