راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

هەڵبژاردنی 2018
نوێ دەکرێتەوە.. هەموو شتێک لەبارەی هەڵبژاردنەوە

رووماڵی گشتگیری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گرنگترین ئەو بابەتانەی لەساڵی 2017ەوە تائێستا لەنیقاش بڵاوبوونەتەوە.. بەردەوام نوێ دەکرێتەوە
26.04.2018  |  عێراق
ئه‌وانه‌ی‌ په‌نجه‌یان له‌مه‌ره‌كه‌ب ده‌كه‌ن پێده‌چێت ئه‌مجاره‌ ژماره‌یان كه‌متر بێت ( :وێنه كرس هندروس \ جيتي)
ئه‌وانه‌ی‌ په‌نجه‌یان له‌مه‌ره‌كه‌ب ده‌كه‌ن پێده‌چێت ئه‌مجاره‌ ژماره‌یان كه‌متر بێت ( :وێنه كرس هندروس \ جيتي)

10.05.2018

 

 

 

له‌بری‌ پلانی‌ داهاتوو، هێزه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر رابردوویان ده‌ژین

 

بانگه‌شه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ لیسته‌ ركابه‌ره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق هێشتا له‌سه‌روه‌رییه‌كانی‌ رابردوو ده‌ژی‌‌و كه‌متر پشت به‌كارنامه‌یه‌كی‌ روون‌و ره‌وان ده‌به‌ستێت.تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

له‌بانگه‌شه‌دا كه‌ناڵه‌كان به‌های پیشه‌یی‌و بێ لایه‌نیان له‌ده‌ست دا

چه‌ند مانگێكه‌ به‌ر له‌واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ناوخۆ بوونه‌ته‌ چه‌ند تیمێكی به‌شه‌ڕهاتوو، زۆربه‌یان ده‌ستبه‌رداری به‌ها پێشه‌ییه‌كان‌و بێ لایه‌نی بوون‌و بوونه‌ته‌ مینبه‌ری بانگه‌شه‌.تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

له‌نه‌ینه‌وا كاندید‌و هێزی سیاسی نوێی دێنه‌ ناو گه‌مه‌كه‌وه‌

شاری موسڵ برینه‌ قووڵه‌كانی جه‌نگی فه‌رامۆش كردووه‌‌و سه‌رقاڵی هه‌ڵبژاردنی چاوه‌ڕوانكراوی په‌رله‌مانه‌ كه‌ له‌وانی پێشوو جیاوازتره‌، چونكه‌ چه‌ند شتێكی نوێ هاتوونه‌ته‌ نێو گه‌مه‌كه‌وه‌.تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

ئه‌مجاره‌ عێراقییه‌كان باوه‌ڕیان به‌ هه‌ڵبژاردن كه‌متر بووه‌ته‌وه‌

چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌واده‌ی گرنگترین هه‌ڵبژاردن له‌عێراق، چیتر بانگه‌وازی بایكۆتكردنی ته‌نیا رای هه‌ندێك چالاكوان‌و سیاسی نییه‌، به‌ڵكو بووه‌ته‌ كه‌مپینێكی رێكخرا‌وو پێشوازییه‌كی جه‌ماوه‌ری لێده‌كرێت.تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

ئاماده‌كردنی خوان‌و قۆستنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و مه‌زهه‌بییه‌كان

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كاندیدانی پارێزگای دیاله‌ له‌ كێبڕكێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ده‌نگده‌ران‌و له‌وه‌شدا ناكۆكییه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و مه‌زهه‌بییه‌كانی پارێزگاكه‌ به‌كارده‌هێنن.تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

3.5.2018




هێزه‌ كوردییه‌كان خه‌یاڵیان لای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستانه‌

بۆ هێزه‌ كوردییه‌كان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوو تاقیكردنه‌وه‌ی‌ گرنگی‌ تێدایه‌، جارێك بۆ پێوانی راده‌ی‌ جه‌ماوه‌ریی خۆیانه‌، جارێكی‌ تریش وه‌ك پرۆڤه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە


هێزه‌كانی‌ كه‌ركوك دەیانەوێ بەشەڕی نەتەوەیی گرەوەکە ببەنەوە‌

هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ كه‌ركوك به‌هه‌موو جۆرێك جیاواز ده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ رابردوو، چونكه‌ له‌نێو كه‌شێكی‌ بارگاوی‌ نه‌ته‌وه‌ییدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ هه‌موو كات ئاماده‌یه‌ بۆ ئاڵۆزیی..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە


به‌غدا ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین گره‌وی هه‌ڵبژاردن

ژماره‌ی زۆری كاندید‌و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان به‌ته‌نیا له‌ به‌غدای پایته‌خت كه‌ به‌ هه‌زارانن، ره‌نگدانه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ تونده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ كه‌ حزبه‌كان به‌رپایان كردووه‌ له‌سه‌ر كورسییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە


كامپی ئاواره‌كان چتر رووگه‌ی قه‌واره‌‌و كاندیده‌كان نین

پێده‌چێت كامپی ئاواره‌كان كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوودا رووگه‌یه‌كی گرنگی كاندیده‌كان بوون، ئه‌و بایه‌خه‌یان نه‌مابێت، ئه‌م دۆخه‌ش ئه‌و ئاوارانه‌ی توڕه‌كردووه‌ كه‌ چاویان له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە


دابه‌شبوونی لیسته‌كان چانسی‌ زۆرینه‌ی‌ له‌خوارووی‌ عێراق نه‌هێشتووه‌

ناونیشانه‌كانی هه‌ڵبژاردن زۆربوون‌و جیاوازی نێوان كوتله‌كانیش فره‌ن، به‌ڕاده‌یه‌ك پاڵه‌وانی چیرۆكی هه‌ڵبژاردنیان له‌باشووری عێراقدا نه‌هێشتووه‌ كه‌ وا راهاتبووین له‌هه‌ر چاپێكی رۆمانی هه‌ڵبژاردندا ده‌ربكه‌وێت.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە


 


26.04.2018

 

 

 

نه‌بوونی یاسا‌و میدیای لایه‌ندار هۆكاری زیادبوونی هه‌واڵی ساخته‌ن

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌یان هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان ته‌نیوه‌، ئابڕووچوون، وێنه‌‌و گرته‌ی ڤیدیۆیی دروستكراو ته‌نانه‌ت له‌ خودی هه‌ڵبژاردن زیاتر عێراقییه‌كانیان سه‌رقاڵ كردووه‌. تەواوی بابەتەکە بخوێنەوە

 

بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی بژێوی هاووڵاتیانی ئه‌نبار

كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌كێبڕكێدان تا له‌ڕێی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری‌و جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك پرۆژه‌ی له‌كاركه‌وتوو به‌باشترین شێوه‌ ده‌ربكه‌ون. تەواوی بابەتەکە بخوێنەوە

  

شكاندن‌و سووكایه‌تی.. شێوازێك بۆ رێگری له‌ژنه‌ كاندیده‌كان

تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان له‌رێی فه‌یسبووك‌و تویته‌رو یوتیوب به‌خۆوه‌بینی كه‌ ڤیدیۆی سێكسیشی له‌خۆگرتووه‌‌و چه‌ندین ژنه‌ كاندیدی له‌لیسته‌ جیاجیاكان كردووه‌ته‌ ئامانج.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەوە.

 

هه‌واڵی‌ ساخته‌.. كارێكی‌ مافیا ئاسا له‌پشتی‌ شاشه‌ی‌ كۆمپیوته‌ره‌كانه‌وه‌

كۆمپیوته‌ره‌وه‌ كارێكی‌ مافیا ئاسایی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌واڵی‌ ساخته‌ بووه‌ته‌ كه‌ره‌سته‌یه‌كی‌ گرنگ بۆ راكێشانی‌ سۆزی‌ خه‌ڵك‌و ململانێی‌ سیاسی‌‌و په‌یداكردنی‌ ناوبانگ.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەوە

 

هه‌مووان گره‌و له‌سه‌ر ده‌نگه‌ خۆڵه‌مێشییه‌كان ده‌كه‌ن

گه‌ر پێوه‌ری‌ ئێستا وه‌ربگیرێت، خه‌ڵكێكی‌ زۆر له‌پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان توڕه‌ن‌و بڕیاریان داوه‌ ده‌نگ نه‌ده‌ن، هێزه‌كان گره‌و ده‌كه‌ن‌و نازانرێت چه‌ند رۆژی‌ داهاتوو چاره‌نووسی‌ ده‌نگه‌ خۆڵه‌مێشییه‌كان چی‌ ده‌بێ‌.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەوە

 

هێزه‌ كوردییه‌كان هه‌موو رێگایه‌كی‌ ره‌واو ناڕه‌وا ده‌گرنه‌ به‌ر

بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی‌ شكاندنی‌ ئێسك‌و پروسكی‌ یه‌كتر، یارییه‌كه‌ به‌جۆرێكه‌ ته‌نیا بۆ بردنه‌وه‌، هه‌موو رێگایه‌كی‌ ره‌واو ناڕه‌وا رێگه‌پێدراوه‌.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەوە

 

 

19.04.2018

 

 

 

كاندیده‌كان ركابه‌ری وێنه‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ن‌و هه‌ڵمه‌تی دڕاندنیش ده‌ستیپێكرد

له‌پڕ رووكاری شاره‌كانی عێراق گۆڕان‌و به‌هه‌زاران وێنه‌‌و پۆسته‌ری هه‌ڵبژاردن شه‌قام‌و شوێنه‌ گشتییه‌كانیان داپۆشی، هاوكات هه‌ڵمه‌تی دژ به‌یه‌ك بۆ دڕاندنی ئه‌و پۆسته‌رانه‌‌و پێشبڕكێی گرتنی شوێنه‌ دیاره‌كان به‌رپا كرا.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەوە

 

 

12.04.2018

 

 

 

كاندیدانی ئه‌نبار وێنه‌یه‌كی نوێی سه‌ركرده‌ كۆنه‌كانن

هه‌ر كه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ وێنه‌ی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان روون بووه‌وه‌ ده‌ركه‌وت زۆرینه‌یان كۆپی‌ ئه‌و سه‌ركردانه‌ن كه‌ ره‌واجیان نه‌ماوه‌.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەوە

 

كورد به‌سه‌به‌ته‌ی‌ به‌تاڵه‌وه‌ ده‌چێت بۆ به‌غدا

ئه‌مجاره‌ كورد به‌و كارتانه‌وه‌ ناچێته‌وه‌ به‌غدا كه‌ له‌ 15 ساڵی‌ رابردوودا دوای‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك له‌گه‌ڵ خۆی‌ ده‌یبرد بۆ گوشاركردن سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەوە

 

 

05.04.2018

 

 

 

 

دەنگی کوردەکانی بەغدا بۆ هێزە شیعەکان دەڕوات

به‌شداریكردنی كوردانی به‌غدا له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌ماندا هاوكێشه‌یه‌كی سه‌خت دێنێته‌ ئاراوه‌، چونكه‌ ده‌نگده‌ر‌و كاندیدی كورد له‌به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌ ده‌نگ ناده‌ن.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەوە

 

ده‌نگده‌رانی نوێی ئه‌نبار خه‌ون به‌ به‌شداری‌و گۆڕانكارییه‌وه‌ ده‌بینن

زیاتر له‌ 160 هه‌زار ده‌نگده‌ر بۆ تۆماری ده‌نگده‌رانی پارێزگای ئه‌نبار زیادكراون ئه‌ویش پاش نوێكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌دایكبووانی نوێ كه‌ مافی به‌شداریكردنیان هه‌یه‌.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەوە

 

شه‌ڕی‌ هه‌ڵبژاردن كه‌وته‌ ناو رۆژنامه‌نووسانیشه‌وه‌

خۆپاڵاوتنی هونه‌رمه‌ند‌و میدیاكار‌و ئه‌دیبان له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌ماندا، بووه‌ته‌ جێی سه‌رنج، ره‌نگه‌ خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌شیان ئه‌وه‌ بێت كه‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێ‌ بارودۆخه‌كه‌ بگۆڕن.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەوە

 

مانگی‌ خۆپیشاندان‌و ململانێ‌‌و هه‌واڵی‌ ساخته‌

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، ململانێ‌ سیاسییه‌كان له‌كوردستان چڕبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانه‌كان زیادیانكرد، ئه‌مه‌ش كه‌شێكی‌ له‌بار بوو بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ ساخته‌.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەوە

 

 

29.03.2018




لهئێستاوهههرایه.. زۆرینهی سیاسی یان تهوافوق.. كامیان گرهوهكهدهباتهوه؟

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، مشتومڕێك له‌نێوان حزبه‌ عێراقییه‌كاندا سه‌باره‌ت به‌شێوه‌ی حكومه‌تی داهاتوو هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، هه‌ندێك داوای پەیڕه‌وكردنی زۆرینه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ندێكی دیكه‌ش سوورن له‌سه‌ر ته‌وافوق.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

عهبادی سیحریناردنیموچهلهسهر دهنگدهرانیههرێم تاقیدهكاتهوه

خۆپیشاندانی‌ فه‌رمانبه‌ران‌و مامۆستایانی‌ هه‌رێم دژ به‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، پێده‌چێت ئه‌و سیحره‌ی‌ به‌تاڵكردبێته‌وه‌ كه‌ عه‌بادی‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگ له‌هه‌رێم پشتی‌ پێده‌به‌ست.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

خۆپیشاندانهكانیكوردستان پڕ دهبن لهكاندیدیپهرلهمان

خه‌می‌ مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران ئه‌وه‌یه‌ موچه‌ی‌ مانگانه‌یان بچێته‌وه‌ دۆخی‌ ئاسایی‌، به‌ڵام له‌ولاوه‌ به‌شێك له‌كاندیدی‌ حزبه‌كان خۆیان خزاندوه‌ته‌وه‌ ناو خۆپیشاندان‌و له‌ئێستاوه‌ كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگ ده‌كه‌ن.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

 

22.03.2018

 

 

 

حیزبهكانیكوردستان بهڵێنیقهبهدهدهنو هیچیجێبهجێناكهن

ئه‌و قه‌یرانانه‌ی‌ ئێستا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ڵه‌كه‌بوون ته‌واو پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و وێنه‌یه‌یه‌ كه‌ به‌ر له‌چوار ساڵ حزبه‌ براوه‌كان به‌به‌ڵێنەكانیان بۆ خەڵكی‌ كوردستانیان كێشابوون تا ده‌نگیان پێبده‌ن.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

15:03:2018




مهسیحییهكان بهحهوت هاوپهیمانی دهچنهههڵبژاردنهوه

مه‌سیحییه‌كان له‌كه‌شێكی جیاوازدا به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن، چونكه‌ داعش به‌هه‌زارانی‌ لێ‌ ئاواره‌كردن‌و له‌ناوخۆدا کەرتبوون، ئێستاش هێزه‌ گه‌وره‌كانی شیعه‌‌و كورد چاویان له‌كورسییه‌كانیانه.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە‌.

 

08:03.2018




خهڵكی ئهنبار دڵیان بهپلانهكانی ئاوهدانكردهوهخۆش نییه

پاره‌یه‌كی زۆر بۆ پرۆژه‌كانی‌ ئه‌نبار خه‌رج ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه‌ی‌ ماڵ‌و حاڵیان رووخاوه‌ هیچ دڵیان به‌و پرۆژانه‌ خۆش نییه‌.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

خهڵك موچهینییهكهچیپهرلهمان خهریكیماڵپهریسێكسییه

له‌كاتێكدا هه‌رێمی‌ كوردستان غه‌رقی‌ دنیایه‌ك قه‌یرانی‌ سیاسی‌‌و ئابوری‌ بووه‌، كه‌چی‌ په‌رله‌مانه‌کەی‌ به‌كۆمه‌ڵە یاسایه‌كه‌وه‌ خه‌ریكه‌ كه‌ كه‌مترین سوودی‌ راسته‌وخۆی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ تێدایه‌.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

 

1.03.2018

 



دێوهزمهی تایفهگهری باڵی بهسهر ههڵبژاردن لهدیالهدا كێشاوه

نیگه‌رانییه‌كی ئه‌منی باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشاوه‌، ئه‌مه‌ دیارترین رووكاری هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ پارێزگای دیاله‌، ئه‌و پارێزگا فره‌ ره‌نگه‌ی‌ یەكەم جێگا بوو له‌داعش رزگاری‌ بوو.. تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

دهنگدانی ئهلیكترۆنی ماف بۆ ژنانی تكریت دهگێڕێتهوه

له‌سێ هه‌ڵبژاردنی پێشوودا ژنانی تكریت به‌هۆی داب‌و نه‌ریتی عه‌شایری‌و ئاینیه‌وه‌ له‌ مافی ده‌نگدان بێبه‌شبوون، به‌ڵام پێده‌چێت په‌یڕه‌وكردنی سیستمی ئه‌لیكترۆنی گۆڕانكارییه‌ك دروست بكات..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

 

22.02.2018




حهكیم پێیهكیلهكوردستان دادهنێ..رهوتیحیكمههاوكێشهییارییهكهدهگۆڕیت

عه‌ممار حه‌كیم له‌وه‌ده‌چێت بیه‌وێت هاوكێشه‌ی‌ یارییه‌كه‌ بگۆڕێت، چونكه‌ ئه‌مجاره‌ ئه‌زموونێكی‌ نوێ‌ تاقیده‌كاته‌وه‌و تۆپه‌كه‌ بۆ گۆڕه‌پانێكی‌ دیكه‌ فڕێده‌دات..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

 

 

 

15.02.2018




هەڵبژاردنی سوور..کەرکووک لەسەر ئاگری هەڵبژاردن دەکوڵێت

پێكهاته‌و پارته‌ جیاوازه‌كانی‌‌ كه‌ركوك كه شه‌ری‌ ‌داعش كۆیكردبوونه‌وه‌،‌ ململانێیه‌كان له‌سه‌ر هه‌لبژاردنی‌ دا‌هاتووی‌ عێراق لێكیان جیاده‌كاته‌وه‌و له‌ئێستاوه‌ چه‌ندین ناكۆكی‌ له‌نێوانیاندا دروستبووه...تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

ههڵبژاردن لهئهنبار تهنیا دروشمی سهر پاشماوهی وێرانكارییهكانه

هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌ گه‌نجه‌كان له‌نێو پاشماوه‌ی وێرانكاری‌و سوپایه‌ك له‌ده‌ربه‌ده‌ربووانی نێو كامپه‌كانی ئاواره‌یی، ئه‌ركی راكێشانی لایه‌نگر سه‌خت ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌میش نه‌بێت..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

ههرێم چاوهڕێیئهسپی براوهیبهغدایه

هێزه‌ كوردییه‌كان دووجار ده‌ستیان سووتاوه‌و ئه‌مجاره‌ش به‌رچاویان روون نییه‌ ئاخۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتووی‌ عێراق پشتگیری‌ كێ‌ بكه‌ن تا ببێته‌ سه‌ره‌ك وه‌زیران..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

 

 

08.02.2018




سهدر لهشیعهكان یاخی دهبێتو دهبێتهدۆستیشیوعییهكان

هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی‌و بزووتنه‌وه‌ مه‌ده‌نییه‌كان ته‌نیا یاخیبوون نییه‌ له‌حزبه‌ شیعییه‌كان، به‌ڵكو یاخیبوونیشه‌ له‌و وێنه‌ نه‌ریتیه‌ی زۆر ده‌مێكه‌ شیوعیه‌كانی به‌ كافر داناوه‌..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

دیموكراسیبهڵام بهچهكهوه..هێزهكوردییهكان خورمژیان دهوێت

هه‌ر كاتێك واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كوردستان نزیك ده‌بێته‌وه‌، بابه‌تی‌ بوونی‌ هێزی‌ چه‌كدار دێته‌وه‌ به‌رمه‌یدان، هێزه‌ كوردییه‌كان هه‌م له‌گه‌ڵ دیموكراسیدان‌و هه‌م ده‌ست له‌چه‌كه‌كه‌شیان به‌رناده‌ن..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

ترس لهبایكۆت باڵ بهسهر ههڵبژاردن لهسهڵاحهدین دهكێشێت

ترس له‌بایكۆت‌و به‌شدارینه‌كردن له‌هه‌ڵبژاردن‌و پێشبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ئاواره‌كان دیارترین نیشانه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوون لەسەڵاحەدین..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

كهربهلاییهكان بڕیار لهچارهنووسی حزبهئاینیهكان دهدهن

حزبه‌ ئیسلامیه‌كان تا دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بژارده‌ی زۆربه‌ی ده‌نگده‌ران بوون له‌پارێزگای كه‌ربه‌لا، به‌ڵام به‌هۆی‌ گۆڕانكارییه‌ خێراكانی‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردوو ئێستا هاوكێشه‌كه‌ گۆڕاوه‌..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

 

01.02.2018

 



سوننهكان دهگهڕێنهوهئامێزی عهلاوی

سوننه‌كان خۆیان یه‌كلایی كرده‌وه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان‌و بڕیاریاندا له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی هاوپه‌یمانی ببه‌ستن بەئومێدی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

 

 

25.01.2018

 

 

 

 دهیان گروپیچهكدار بهشداریههڵبژاردنهكانیعێراق دهكهن

 ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ی له‌دژی داعش جه‌نگان، چه‌كه‌كانیان خسته‌ لاوه‌‌و سه‌ركرده‌كانیشیان به‌رگی سه‌ربازییان له‌به‌ر داكه‌ند وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان‌و پارێزگاكان..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

18.01.2018




هاوپهیمانییهكهی عهبادی پێش لهدایكبوونی لهناودهچێت

به‌شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردن عه‌بادی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ كۆكرده‌وه‌ كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت ساڵانی‌ داهاتوو خولقێنه‌ری‌ زۆرترین كێشه‌ بن، به‌ڵام بۆ شانسی‌ عێراقییه‌كان ئه‌وه‌ نه‌گه‌یشته‌ ئه‌نجام..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

تۆماریدهنگدهران گهورهترین ئاستهنگیبهردهم ههڵبژاردنهكانیكوردستانه

به‌ر له‌وه‌ی‌ به‌ته‌واوی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك ببنه‌وه‌ باس‌و خواسی‌ گه‌رموگوڕ له‌كوردستاندا لیستی‌ ناخاوێنی‌ تۆماری‌ ده‌نگده‌رانه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی‌ به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوو ده‌بێت..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

 

05.10.2017




بهرههم ساڵح دهیهوێت گۆمیسیاسیكوردستان بشڵهقێنێت

هێشتا په‌تای‌ ریفراندۆم له‌كوردستان هێور نه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ بابه‌تێكی‌ دیكه‌ به‌گه‌رموگوڕی‌ خۆی‌ خزانده‌ ناو باسه‌كانی‌ رۆژ، ئینجا نۆره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ یاریزانی‌ نوێی‌ تیا ده‌رده‌كه‌وێت..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

 

 

 

13.09.2017




ئێران لەههوڵی یهكخستنهوهی هاوپهیمانی شیعهدایه

هاوپه‌یمانی سیاسی شیعه‌ رووبه‌ڕووی سه‌ختترین تاقیكردنه‌وه‌ بووه‌ته‌وه‌‌و چه‌نده‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردن نزیك ببێته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كانی توندتر ده‌بنه‌وه‌، ئێرانیش ده‌یه‌وێ‌ قسه‌ی‌ خۆی‌ بكات..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

 

01.08.2017

 



یاسای نوێی ههڵبژاردن.. نهههنگهگهورهكان ماسییهبچووكهكان قووت دهدهن

دوای سێ رۆژ له‌و خۆپیشاندانه‌ی داوای له‌په‌رله‌مان دةكرد یاسایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند بكات، په‌رله‌مانتاره‌كان فةرامؤشيان كردو كوتله‌ گه‌وره‌كان له‌سه‌ر یاسایه‌ك رێككه‌وتن سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ر بكات..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

 

20.06.2017

 



موقتهدا سهدر گرەو لەسەر ههڵبژاردنی داهاتوو دەکات

موقته‌دا سه‌در سه‌رقاڵی جموجوڵێكی‌ سیاسی جێسه‌رنجه‌، چونكه‌ دوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ له‌هاوپه‌یمانێتی‌ شیعه‌و كشانه‌وه‌ی‌ وه‌زیره‌كانی‌ لەحکومەت، له‌هه‌وڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كدایه‌ باز به‌سه‌ر تایفه‌گه‌ریدا بدات..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

Voters in Iraq\x27s most recent provincial elections. Pic: Getty

Voters in Iraq\x27s most recent provincial elections. Pic: Getty

 

 

01.06.2017




حزبهگهورهكانی عێراق یاسایهكی ههڵبژاردنیان دهوێت پڕ بهبهریان بێت

عێراق له‌م ساڵدا هیچ هه‌ڵبژاردنێك به‌خۆوه‌ نابینێت‌و حزبه‌ گه‌وره‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی‌و په‌رله‌مان تێكه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن ناكۆكن..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

22.03.2017




حزبهئیسلامیهكان بهبهرگی مهدهنییهوهشكستهكانیان دهپۆشن

حزبه‌ ئیسلامییه‌كان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌رگی خۆیان بگۆڕن بۆئه‌وه‌ی بچنه‌ چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی گرووپه‌ مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه‌ ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی شكستیان هێنا له‌باوه‌ڕپێهێنانی خه‌ڵك به‌شایسته‌ییان..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

 

08.03.2017

 



ههڵبژاردنیداهاتوو سهختترین ههڵبژاردن دهبێت لهعێراقدا

گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌داعش كۆیكردبوونه‌وه‌، خه‌ریكه‌ سیاسه‌ت لێكیان جیاده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ له‌ئێستاوه‌ چه‌ندین ناكۆكی‌ له‌نێوانیاندا دروست بووه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ بڕیاریاندا به‌شداری‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ بكه‌ن..تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە

 

 

 

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌