توندبوونه‌وه‌ی ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییهكانو سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان ئه‌وه‌نده‌ی تر قوڕی كێشهناوخۆییهكانی بۆ هه‌رێم خه‌ستتر كرده‌وه.
له‌ساڵی 2017دا چه‌ندین رووداوی گرنگ له‌هه‌رێمی كوردستان روویاندا، به‌ڵام هه‌ندێك له‌وانه ده‌كرێت بهوهرچهرخانێكی گه‌وره ببینرێن، رووداو گه‌لێك بوون نه له‌ساڵانی پێشوودا وێنه‌یان هه‌بووه‌و نه ده‌شێ به‌م زوانه دووباره ببنه‌وه.
كورد ریفراندۆمی كرد خاك‌و ئاسمانی له‌ده‌ستدا، سیان له‌كاریگه‌رترین سه‌ركرده كورده‌كان له‌گۆڕه‌پانی سیاسی كشانه‌وه‌و ماڵئاواییان كرد، شه‌ڕ به‌رۆكی كوردستانی گرت، قه‌یران به‌قه‌یران سپێردرا.
محه‌مه‌د بازیانی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هودا بۆ لێكۆلێنه‌وه ستراتیژییه‌كان 2017 به‌سه‌ختترین ساڵ ده‌زانێت بۆ هه‌رێم كه له‌دوای روخانی رژێمی سه‌دامه‌وه له 2003 پێیدا رۆیشتبێت له‌رووی سیاسی‌و ئابوری‌و ئه‌منییه‌وه.
محه‌ممه‌د بازیانی به"نیقاش"ی وت "هه‌رێم به‌ره‌و داروخانێكی گه‌وره ده‌ڕوات له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی پڕۆژه‌ی نییه‌و به‌رانبه‌ره‌كانی خاوه‌نی پڕۆژه‌ن، بۆ 2018 یان بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت یان ده‌بێت هه‌رێم چاوه‌ڕێی ده‌رچه‌یه‌ك بێت له‌رێگه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی به‌غداوه له‌ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا".
مۆته‌كه‌ی ریفراندۆم
راسته سێ ساڵه ههرێمو به‌غدا ناكۆكن، به‌ڵام رۆژی 7ی حوزه‌یران ئه‌و په‌یوه‌ندییه په‌ڕییه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه، ئه‌و كاته لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پیشوی هه‌رێم، بڕیاریاندا 25ی ئه‌یلول ریفراندۆم له‌كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت بۆ جیابوونه‌وه له‌عێراق.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ ده‌نگێكی به‌هێز هه‌بوون كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا نه‌بوون، ئه‌وانیش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوون، بۆ ده‌ره‌وه‌ش دیسانه‌وه زۆر وڵاتی دنیا داوایان له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێم كرد بیر له‌جیابوونه‌وه نه‌كه‌نه‌وه لهعێراقو به‌دیالۆگ كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی گۆمی ناكۆكی نێوان به‌غداو هه‌رێمی ئه‌وه‌نده‌ی تر شڵه‌قاند بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بوو بۆ به‌شدارییكردن له‌ریفراندۆمدا، له‌مانگی ئابدا زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك –جگه لهعهرهبو توركمانه‌كان- بڕیاریاندا كه‌ركوكیش به‌شداری ریفراندۆمی كوردستان بكات.
له‌سێ مانگی به‌ر له‌ریفراندۆمدا ئاسمانی به‌غداو هه‌رێم پڕبوون له‌و وه‌فدانه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك روویان له‌هه‌ردوولا ده‌كرد، به‌رپرسانی ئێران‌و توركیا به‌روونی به‌سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمیان وتبوو كه رێ به‌ریفراندۆم ناده‌ن، به‌غداش تا ده‌هات هه‌ڵوێستی توندی ده‌نواند، دوا یاریزان كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ریفراندۆم كارتی خۆی فڕێ‌دا، بریت ماككورگی نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو بۆ شه‌ڕی دژی داعش كه ئه‌ویش داوای دواخستنی ریفراندۆمی كردبوو.
به‌ڵام رۆژی 22ی ئه‌یلول له‌دواین كه‌رنه‌ڤاڵ جه‌ماوه‌ریدا بارزانی له‌هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ریفراندۆم وتی "خۆم شه‌رمه‌زاری میلله‌ت ناكهمو ریفراندۆم دواناخرێت".
به‌ره‌به‌یانی 25ی ئه‌یلول هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان له‌پرۆسه‌ی ریفراندۆمدا كرد بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌كۆی 72%ی خه‌ڵكی به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كرد‌و (92%) به‌به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆییدا.
هێشتا هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمه‌كه‌یان كۆتایی نه‌هاتبوو كاتێك له 2ی ئه‌یلودا به‌غدا یه‌كه‌م هه‌نگاوی كرداری دژ به‌هه‌رێمی كوردستان نا و چه‌ند بڕیارێك له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌ركرا.
ناوه‌ند بڕیاری راگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی دهركردو داوای داخستن‌و راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا.
به‌وشێوه‌یه هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاسمانی خۆیدا نه‌ماوه‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌ڕایه‌وه به‌غدا.
كاردانه‌وه‌ی دوای ریفراندۆم له لایه‌ن به‌غداوه گه‌یشته ئاستی له‌شكركێشی سه‌ربازیی كه له 16ی تشرینی یه‌كه‌مدا هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سنوری قه‌زای دوورخومارتوو كه‌ركوك له‌پاش رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی كه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌هه‌رێم كشانه‌وه.
ئه‌و پێشڕه‌وییه كارێكی وایكرد كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌زۆربه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین‌و دیاله‌و نه‌ینه‌واش بكشێنه‌وه كه لهلهدوای ساڵی 2003ه‌وه به‌ده‌ستیانه‌وه بوو، جگه‌له‌وه‌ش به‌غدا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركوك‌و عهینزالهی سنوری ناوچه جێناكۆكه‌كانی نه‌ینه‌وا كه له‌دوای ساڵی 2014ه‌وه هه‌رێم نه‌وتی لێوه هه‌نارده ده‌كردن‌و زیاتر له‌نیوه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاته‌كه‌ی بوو .
یه‌كه‌م هه‌نگاوی پاشگه‌زبوونه‌وه له‌ریفراندۆم له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌دیكرا كاتێك له 25ی تشرینی بڕیاری سڕكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆمیدا، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌غدای پێ قایل بكات كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كرد.
بارودۆخی ناوخۆ شێوا
وانه‌بێت كاردانه‌وه‌كانی دوای ریفراندۆم‌و گوشاری ده‌ره‌كی به‌ته‌نیا به‌ڵای ساڵ بن بۆ هه‌رێمی كوردستان، روداوه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌ش زۆر دڵخۆشكه‌ر نه‌بوون كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی زیاتری لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌بوو.
ئه‌گه‌رچی له‌دوای 22 مانگ لهپهككهوتنی بۆ یه‌كه‌مجار له 15ی ئه‌یلودا په‌رله‌مانی كوردستان كاراكرایه‌وه، به‌ڵام نه یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان له‌پشكی گۆڕان گه‌ڕایه‌وه پۆسته‌كه‌ی نه ئه‌و پرۆسه‌یه به‌دڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو كه پێنجه‌م هێزی هه‌رێمه له‌ڕووی ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مانه‌وه كه له‌گه‌ڵ گۆڕاندا به‌شداری ئه‌و كاراكردنهوهیی نه‌كرد به‌پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان.
ئه‌و هه‌نگاوه ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی توندتر كرده‌وه‌و 22ی هه‌مان مانگدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومهتو پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی رزگاریی نیشتیمانی كرد‌و به‌دوایدا كۆمه‌ڵی ئیسلامیش هه‌مان هه‌ڵوێستی دووباره‌كرده‌وه.
كاردانه‌وه‌كان گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌رله‌مان له‌پشكی كۆمه‌ڵ ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌و له 24ی تشرینی یه‌كه‌مدا یه‌كێتی پۆسته‌كه‌ی پڕبكاته‌وه، (سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش رۆژی 26ی مانگ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه).
به‌دوایدا له 24ی تشرینی یه‌كه‌م په‌رله‌مان بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ به‌وه‌ش واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پهرلهمانو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش دواخرا كه بڕیار بوو له‌مانگی تشرینی دووه‌مدا ئه‌نجامبدرێت.
29ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان رۆژێكی جیاوازبوو كه تیایدا مه‌سعود بارزانی له نامه‌یه‌كدا بۆ په‌رله‌مان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم راگه‌یاند كه له‌ساڵی 2015ه‌وه چه‌قی كێشه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بوو كه به‌هۆیه‌وه په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی حكومهتو پهرلهمانو ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییدا دابه‌شكرد.
دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوخۆی به‌شێك لهحزبهكانیش دژوار بوو، له 4ی تشرینی دووه‌مدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاریدا مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئه‌وه‌ش له‌پاش ئه‌وه‌ی له 16ی ئه‌یلولدا به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی نوێی راگه‌یاند جیاواز له‌لیستی حزبه‌كه‌ی.
ئاڵۆزی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له 20ی كانونی یه‌كه‌م گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی ئاستی خۆی، كاتێك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاریاندا له‌كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكشێنه‌وه‌و ببنه‌وه به‌ئۆپۆزسیۆن.
حزبه‌كان بێ سه‌ركرده مانه‌وه
ئاڵۆزی دۆخی به‌رێوه‌بردنی پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش گرته‌وه له ساڵی 2017 دا به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه بهكاریزمای نێوخۆی حزبهكانیانو ده‌ره‌وه‌ی داده‌نران.
له 19ی ئایار نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی پێشوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی كۆچی دوایی كرد كه‌به‌یه‌كێك له‌سه‌ركرده جه‌ماوه‌رییه‌كانی ههرێمو كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كانی پێشوی شوڕشی كورد له‌هه‌رێم داده‌نرا ئه‌وكاته‌ی له‌ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستاندا بوو .
به‌دوایدا نزیكترین هاوڕێی سیاسی نه‌وشیروان مستهفاو یه‌كێك دیارترین كه‌سایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی بوو له 3ی تشرینی یه‌كه‌مدا له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
كۆچی دوایی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان قۆناغێكی تر بوو كه تیایدا دوو له‌به‌رنامه داڕێژه‌رانی سیاسه‌تی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی هه‌رێم دووركه‌وتنه‌وه.
ساڵی نوێ چی له‌هه‌گبه‌دایه؟
هه‌رێمی كوردستان كۆتایی ساڵی به‌قه‌یران سپارد، كاتێك ئه‌م راپۆرته ده‌نوسرێت، چه‌ندین شار‌و ناوچه‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی سپێردراونو پۆلیس‌و پێشمه‌رگه تیایاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی خه‌ڵك بگرن، حكومه‌ت دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی لێ كشاوه‌ته‌وه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی قه‌رزێكی زۆری له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه بووه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌داوه‌و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانیشی كز بوون.
ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له‌هاوكێشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه نه‌گۆڕێت، ساڵی 2018 ساڵێكی سه‌خت ده‌بێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌تایبه‌ت كه هه‌رێم بهكێشهكانیهوه ده‌چێته به‌رده‌م هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی پهرلهمانو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كورستان‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
د رێبوار كه‌ریم مامۆستای زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی سلێمانی به"نیقاش"ی وت "بۆ ساڵی داهاتوو هه‌رێم رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاتی قورس‌تر ده‌بێته‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌و شێوازه‌ی ئێستای حوكمڕانییه‌وه به‌رده‌وام بێت زیاتر به‌ره‌و دواوه ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وه‌ك ئێستا بێت‌و گۆڕانكاری له‌دۆخی ناوچه‌كه رونه‌دات".
وتیشی "ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه بێت له‌ساڵی 2018 هه‌رێمی كوردستان سازشی زیاتر بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات له‌سه‌ر به‌رژه‌وندی هاوڵاتیانی ههرێمو بۆ شاردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی".