راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

به‌پێچه‌وانه‌ی‌ كوردستانه‌وه‌
2017 ساڵی‌ سه‌ركه‌وتن‌و هیوای‌ عێراقییه‌كان

موسته‌فا حه‌بیب
بۆ عێراقییه‌كان ساڵی‌ 2017 یه‌كێك بوو له‌شیرینترین ئه‌و ساڵانه‌ی‌ تێیانپه‌ڕاند، سه‌ره‌ڕای‌ شه‌ڕی‌ سه‌خت‌و ماڵوێرانی‌، به‌ڵام دواجار سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا هیوای‌ به‌ساڵی‌ نوێ‌ به‌خشی‌.
28.12.2017  |  به‌غدا
TOPSHOT - Iraq's federal police members wave Iraq's national flag as they celebrate in the Old City of Mosul on July 9, 2017 after the government's announcement of the
TOPSHOT - Iraq's federal police members wave Iraq's national flag as they celebrate in the Old City of Mosul on July 9, 2017 after the government's announcement of the "liberation" of the embattled city. Iraq declared victory against the Islamic State group in Mosul on July 9 after a gruelling months-long campaign, dealing the biggest defeat yet to the jihadist group. / AFP PHOTO / FADEL SENNA (Photo credit should read FADEL SENNA/AFP/Getty Images) ( :وێنه FADEL SENNA)

گرنگترین ئه‌و رووداوانه‌ی‌ له‌بواری‌ سیاسی‌‌و ئه‌منی‌‌و ئابوری‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌ساڵی‌ 2017 روویاندا، لێره‌دا "نیقاش" ده‌یانخاته‌ روو:

 

ته‌قینه‌وه‌ی‌ خوێناوی‌

رۆژی‌ 1ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، عێراقییه‌كان به‌زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی‌ خوێناوی‌ پێشوازییان له‌ساڵی‌ نوێ‌ كرد كه‌ به‌غدای‌ پایته‌خت‌و نه‌جه‌ف سامه‌رای‌ گرته‌وه‌‌و به‌سه‌دان كه‌س له‌نێو بریندارو كوژراودا بوونه‌ قوربانی‌، پشكی‌ شاری‌ سه‌دری‌ شیعه‌نشینیش له‌ناو به‌غدا له‌هه‌موویان گه‌وره‌تر بوو، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا بوو كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان سه‌رقاڵبوون به‌شه‌ڕی‌ موسڵه‌وه‌‌و ئه‌و كاتیش مشتومڕی‌ ئه‌وه‌ هاته‌ ئاراوه‌ كه‌ ئاخۆ توندڕه‌وان چه‌نده‌ ده‌توانن كرده‌ تیرۆریستییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن له‌كاتێكدا هه‌ڵمه‌تێكی‌ به‌رفراوانی‌ سه‌ربازی‌ له‌دژیان ده‌ستی‌ پێكردووه‌.

 

سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا له‌به‌غداو هه‌ولێر

ته‌نیا دوای‌ رۆژێك له‌ته‌قینه‌وه‌كان، فرانسوا ئۆڵاندی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ فه‌ره‌نسا له‌سه‌ردانێكی‌ رانه‌گه‌یه‌ندراودا گه‌یشته‌ به‌غداو چاوی‌ به‌فوئاد مه‌عسومی‌ سه‌ره‌ك كۆمارو حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیران‌و سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان كه‌وت، پاش ئه‌وه‌ش چووه‌ هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆبووه‌وه‌، سه‌ردانه‌كه‌ بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی‌ پاڵپشتییه‌كانی‌ فه‌ره‌نسا‌و ئه‌وروپا بوو بۆ عێراق له‌شه‌ڕی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر، سوپای‌ فه‌ره‌نساش له‌رێی‌ تۆپهاوێژه‌كانیه‌وه‌ له‌پاڵ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا به‌شداری‌ شه‌ڕی‌ تیرۆری‌ كرد، ئۆلان له‌كاتی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا وتی‌ "به‌شداریكردن له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عێراقدا هۆكارێك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ داعش هێرشی‌ تیرۆریستی‌ نه‌كاته‌ سه‌ر خاكه‌كه‌مان".

 

زیقارو موسڵ هاوسه‌رگیری‌ ده‌كه‌ن

له‌ 25ی‌ كانوونی‌ دووه‌م‌و له‌و كاته‌ی‌ شه‌ڕێكی‌ قورس له‌موسڵ به‌ڕێوه‌ده‌چوو، په‌یوه‌ندییه‌كی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌نێوان فه‌هد ره‌باح سه‌ربازی‌ هێزی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر‌و كچێكی‌ موسڵی‌ دروستبوو، سه‌ره‌نجام گه‌یشته‌ هاوسه‌رگیری‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا بوو كه‌ یه‌كه‌یه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی‌ فه‌هد گه‌ڕه‌كی‌ زه‌هرای‌ لای‌ چه‌پی‌ موسڵی‌ ئازادكردو داعش چه‌ند هێرشێكی‌ كرد بۆ داگیركردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كه‌و ترسێكی‌ زۆری‌ له‌دڵی‌ خه‌ڵكیدا دروستكرد، دوای‌ چه‌ند رۆژێك خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌هێزبوو بۆ رێگرتن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ داعش، ئه‌وكات فه‌هد كچه‌ موسڵییه‌كه‌ی‌ ناسی‌‌و بڕیاریاندا هاوسه‌رگیری‌ بكه‌ن، ئه‌م رووداوه‌ بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك عێراقییه‌كانی‌ سه‌رقاڵكرد، دواتر هه‌ر له‌و شه‌ڕانه‌دا فه‌هد به‌سه‌ختی‌ برینداربوو، به‌هۆیه‌وه‌ قاچی‌ چه‌پی‌ بڕایه‌وه‌.

 

سعودییه‌ له‌به‌غدا

له‌ 25ی‌ شوبات عادل جبێر وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودییه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ردانی‌ به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ ئه‌و وڵاته‌ بوو له‌ساڵی‌ 1990ه‌وه‌، له‌رێیه‌وه‌ قۆناغێكی‌ نوێی‌ دیبلۆماسی‌ له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ ناكۆكه‌دا دروست بوو، له‌ساڵی‌ 2003وه‌، سعودییه‌ وه‌ها مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی‌ عێراق ده‌كرد كه‌ لایه‌نداری‌ ئێرانن‌و عێراقییه‌كانیش سعودییه‌یان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرد كه‌ پاڵپشتی‌ گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی‌ جبێر به‌دوای‌ خۆیدا جموجۆڵی‌ وه‌فدی‌ دیبلۆماسی‌‌و ئابوری‌‌و وه‌رزشی‌ هێنا.

 

یاریی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌یاریگاكانی‌ عێراق

رۆژی‌ 9ی‌ ئایار عێراقییه‌كان هه‌واڵێكی‌ خۆشیان بیست، پاش ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ جیهانی‌ (فیفا) له‌پاش چوارده‌ ساڵ، ئابڵوقه‌ی‌ سه‌ر یاریگاكانی‌ عێراقی‌ لابرد، هه‌رچه‌نده‌ بڕیاره‌كه‌ ته‌نیا یه‌ك یاریی‌ دۆستانه‌ی‌ ده‌گرته‌وه‌، به‌ڵام خه‌ڵكی‌ دڵخۆشكرد‌و وه‌ك هه‌نگاوێكی‌ گرنگیان بینی‌.

 

ئازادكردنی‌ موسڵ

رۆژی‌ 10ی‌ ته‌مموز حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌ره‌ك وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ ئازادكردنی‌ موسڵی‌ له‌ده‌ست داعش راگه‌یاند پاش شه‌ڕێكی‌ درێژخایه‌نی‌ نۆ مانگه‌، به‌هۆیه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان زیانێكی‌ گه‌وره‌یان پێگه‌یشت‌و به‌هه‌زاران هاوڵاتی‌ له‌نێو كوژراوو برینداردا بوون‌و به‌شێكی‌ سه‌ره‌كی‌ شاره‌كه‌ كاولبوو.

 

موقته‌دا سه‌در له‌ریاز

رۆژی‌ 30 ته‌مموز موقته‌دا سه‌دری‌ سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ سه‌در سه‌ردانێكی‌ مێژووی‌ بۆ سعودییه‌ ئه‌نجامداو تیایدا چاوی‌ به‌ محه‌مه‌د بن سلێمانی‌ جێنشنی‌ پادشای‌ ئه‌و وڵاته‌ كه‌وت، ئه‌م سه‌ردانه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ زۆری‌ هه‌بوو، به‌شێك دژو به‌شێكی‌ دیكه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون.

 

ئه‌ستێره‌كانی‌ جیهان له‌به‌سره‌

رۆژی‌ 9ی‌ ئه‌یلول، پارێزگای‌ به‌سره‌ رووداوێكی‌ مێژووی‌ تیایدا روویدا، كاتێك یارییه‌كی‌ دۆستانه‌ له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ستێره‌كانی‌ عێراق‌و ئه‌ستێره‌كانی‌ جیهان به‌ڕێوه‌چوو، له‌وانه‌ ریڤاڵدۆی‌ به‌رازیلی‌‌و زانێتی‌ ئه‌رژه‌نتینی‌‌و سه‌لگادۆی‌ ئیسپانی‌‌و ماتێرازی‌ ئیتالی‌‌و كلایڤێرتی‌ هۆڵه‌ندی‌.

 

كۆچی‌ دوایی‌ تاڵه‌بانی‌

رۆژی‌ 3ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ پێشووی‌ عێراق پاش پێنج ساڵ نه‌خۆشی‌ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ ئه‌ڵمانیا كۆچی‌ دوایی‌ كرد، له‌مه‌راسیمی‌ به‌خاك سپاردنیدا ده‌یان كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌ ناوخۆیی‌‌و جیهانی‌ ئاماده‌ بوون، تاڵه‌بانی‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری‌ كورد بوو له‌مێژووی‌ عێراقدا.

 

بومه‌له‌رزه‌ عێراقی‌ گرته‌وه‌

رۆژی‌ 13ی‌ تشرینی‌ دووه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی‌ 7.2 پله‌ی‌ رێخته‌ر عێراقی‌ گرته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ بومه‌له‌رزه‌ هه‌موو پارێزگاكانی‌ هه‌ژاند، به‌ڵام زیانمه‌ندی‌ یه‌كه‌م پارێزگای‌ سلێمانی‌ بوو كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداو ماڵ‌و حاڵیان وێران بوو.

 

به‌شوودانی‌ كچانی‌ منداڵ

رۆژی‌ 30 تشرینی‌ یه‌كه‌م، په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ بڕیاریدا له‌سه‌ر یاسایه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ باری‌ كه‌سێتی‌‌و گۆڕینی‌ به‌یاسایه‌كی‌ تر كه‌ رێگه‌ ده‌دات كچانی‌ خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌شوو بدرێن، ئه‌مه‌ش توڕه‌ییه‌كی‌ زۆری‌ له‌عێراقدا لێكه‌وته‌وه‌و چالاكوانان خۆپیشاندانی‌ گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا تا ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانیان ناچاركرد هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ دوا بخات بۆ خولی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مان.

 

سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا

رۆژی‌ 9ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م یه‌كێكه‌ له‌و رۆژانه‌ی‌ له‌بیرو هۆشی‌ عێراقییه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه‌، چونكه‌ له‌و رۆژه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌ره‌ك وه‌زیران سه‌ركه‌وتنی‌ یه‌كجاری‌ به‌سه‌ر داعش‌و ئازادكردنی‌ هه‌موو شاره‌كانی‌ عێراقی‌ راگه‌یاند، خه‌ڵكی‌ بۆ ئاهه‌نگ گێڕان رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و سوپا نمایشی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌نجامدا.

 

سیستانی‌ داوای‌ كۆنترۆڵكردنی‌ گروپه‌ شیعه‌كان ده‌كات

رۆژی‌ 15ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م عه‌لی‌ سیستانی‌ مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌ داوایكرد حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ تێكه‌ڵی‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌ فه‌رمییه‌كان بكرێت‌و بكه‌وێته‌ ژێر كۆنترۆڵی‌ حكومه‌ته‌وه‌، فه‌رمانده‌كانی‌ سه‌ر به‌سیستانی‌ پابه‌ندبوونیان به‌و بڕیاره‌وه‌ راگه‌یاند، به‌ڵام هه‌ندێ‌ له‌گروپه‌كانی‌ سه‌ر به‌ئێران ئاماده‌ نین پابه‌ند بن پێیه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگی‌ سه‌ره‌كی‌ به‌رده‌م حكومه‌تی‌ عێراقی‌ ده‌بێت له‌چه‌ند مانگی‌ داهاتوودا.

 

هه‌واڵی‌ درۆینه‌

ساڵی‌ 2017 چه‌ندین هه‌واڵی‌ درۆینه‌ له‌میدیاو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌وه‌، زۆربه‌ی‌ ئه‌م هه‌واڵانه‌ش له‌پاش شه‌ڕو ناكۆكییه‌كانه‌وه‌ هاتن، هه‌واڵه‌كانیش بۆخۆیان به‌شێك بوون له‌و هۆكارانه‌ی‌ ناكۆكییه‌كانیان گڕ ده‌دا.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌