رۆژی 14ی ئه‌یلول په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا به‌لابردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌پۆستی پارێزگای كه‌ركوك، هه‌ر هه‌مان رۆژ سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو لایه‌نه كوردییه‌كان پشتیوانیان بۆ پارێزگار دهربڕیو ئه‌ویش رایگه‌یاند پابه‌ند نابێت به‌بڕیاره‌كه‌وه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی "نیقاش"دا رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و بڕیاره‌ی دژی ئه‌و دراوه ته‌واو سیاسییه‌و ده‌شڵێت په‌رله‌مانی عێراق‌و حكومه‌ته‌كه‌ی توانای لابردنی ئه‌ویان نییه.
نیقاش: پرسیاره ساده‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌م هه‌موو هه‌ڵایه چییه ئێستا له‌كه‌ركوك ده‌گوزه‌رێ، بۆچی كه‌ركوك ئه‌وه‌نده ناوی دێت؟
نه‌جمه‌دین كه‌ریم: بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد به‌به‌رده‌وام له‌قۆناغه جیاجیاكاندا هه‌وڵیدا كورد به‌ره‌و قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت كۆبكاته‌وه كه كه‌ركوكیش له‌نێو ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا بێت، به‌ڵام له‌دوای دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و داواكارییه په‌ره‌یسه‌ند هه‌رچه‌نده به‌هۆكاری ناوخۆیی‌و شه‌ڕی نێوان براكان نه‌یتوانی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت، به‌ڵام له‌دوای كرانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رووی وڵاتانی ده‌ره‌وه پرسی ده‌وڵه‌تبوونی نه‌ته‌وه‌ی كوردی به‌هێزتركرد هه‌رچه‌نده هه‌ندێك حزب‌و سه‌ركردایه‌تیه‌كی كورد له‌ئێستادا له‌ترسی سۆشیال میدیا نایه‌وێت بڵێن له‌م كاته‌دا له‌گه‌ڵ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندان، داخه‌كه ئه‌وه‌یه له‌لای هه‌ندێك سه‌ركردایه‌تی حزبی ململانێی حزبی جێگه‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌یی گرتۆته‌وه ئه‌وه‌ش ته‌نیا له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی سۆشیال میدیایه.
نیقاش: پاش ئه‌وه‌ی بابه‌تی ریفراندۆم له‌كوردستان هاته ئاراوه، چه‌ند بژارده‌یه‌ك جیاواز خرانه به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، بۆچی هیچ یه‌كێك له‌و بژاردانه لای ئێوه په‌سه‌ند نه‌بوون؟
نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئه‌و به‌دیلانه‌ی خرانه روو هیچیان نوسراو نه‌بوون، ته‌نانه‌ت كاتێك سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراقیش باسی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ده‌كرد ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كرد كه گۆڕانكاری له‌ده‌ستوری عێراقدا بكرێت، ئه‌مه‌ش ئاسته‌مه، ئێمه ته‌نیا به‌وه رازی بووین كه ریفراندۆم دوا بخه‌ین، به‌و مه‌رجه‌ی كاتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دیاری بكرێت، كه‌ركوكیش بێگومان ناسنامه‌یه‌كی كوردستانی هه‌یه‌و چاره‌نووسی به‌كوردستانه‌وه گرێدراوه.
نیقاش: ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌كه‌ركوك هاته ئاراوه مه‌ترسی هه‌ڵكشانی گرژی لێناكه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه باسی گرژی نێوان سوپا‌و حه‌شدی شهعبیو پێشمه‌رگه ده‌كرێت؟
نه‌جمه‌دین كه‌ریم: پرسی ریفراندۆم تێكه‌ڵ به پرسه سه‌ربازییه‌كان نابێت، چونكه له‌كه‌ركوك گه‌وره‌ترین گوندی توركماننشین كه گوندی به‌شیر بوو پێشمه‌رگه ئازادی كرد‌و دواتر راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرده‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شێك له‌سه‌ركرده باڵاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌شاخه‌كانی كوردستانه‌وه هاوشانی پێشمه‌رگه دژی سوپای عێراقی شه‌ڕیان كردووه له‌وانه هادی عامری، ئه‌م په‌یوه‌ندییه دێرینه‌و ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی هه‌یه له نێوانماندا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت كه پێكدادان له ناوچه‌كه ڕوو نه‌دات.
نیقاش: به‌ڵام هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه‌و به تایبه‌ت ئێران توركیا ده‌یانوت نابێت ریفراندۆم كه‌ركوك بگرێته‌وه، كه‌واته چی ده‌كه‌ن؟
نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئێران‌و توركیا دژی ریفراندۆمن واته پارێزگای كه‌ركوك جیا نه‌كراوه‌ته‌وه، دواتر ئێمه به‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ی حكومه‌تی ئێرانمان وتوه كه هاتوونه‌ته كوردستان كه له‌نه‌خشه رێگای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاتوه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانینو سازشی له‌سه‌ر ناكه‌ین، پێشبینی ده‌كه‌ین دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كۆماری كوردستان وڵاتانی دراوسێ مامه‌ڵه‌یه‌كی گونجاومان له‌گه‌ڵ بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌كۆماری ئازربایجان كردیان كه خۆیان نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌رییان هه‌بوو.
نیقاش: ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه ده‌ستی پێكردووه، حكومه‌تی عێراقی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێوه كرد؟
نه‌جمه‌دین كه‌ریم: نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راوێژ به‌ئێمه نه‌كردووه، به‌ته‌واوی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش له‌رۆژهه‌ڵاتی تكریته‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ی ئێمه پشتگریمان كرد كه حه‌شدی حه‌ویجه‌یه به‌شداریان كردووه.
نیقاش: له‌قۆناغه‌كانی تری كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه، پێشمه‌رگه به‌شداری ده‌كات؟
نه‌جمه‌دین كه‌ریم: گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه، به‌ڵام تاكو ئێستا رێكنه‌كه‌وتوون كه له‌سنوری پێشمه‌رگه‌وه له‌كه‌ركوك شه‌ری كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه ده‌ست پێبكات.
نیقاش: په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ئێوه‌یدا له‌پۆستی پارێزگار، ئێوه‌ش راتانگه‌یاند پابه‌ند نابن پێوه‌ی، ئه‌ی ئێستا چی؟
نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك‌و سهرۆكایهتیو حكومه‌تی ههرێمو حزبه كوردستانیه‌كان‌و یاساناسان ئه‌و بریاره‌یان ره‌تكرده‌وه له‌به‌رئه‌وه ئێمه پابه‌ند نابین، دواتر له‌ده‌ستووری عێراقدا هاتووه په‌رله‌مان ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر شوێنه فیدراڵییه‌كان هه‌یه ئێمه حكومه‌تی خۆجێین، هه‌روه‌ها له‌یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه له‌ساڵی 2008 ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ته‌واوی برگه‌كانی ئه‌و یاساییه له‌سه‌ر پارێزگاكان جێبه‌جێ ده‌كرێت جگه له‌پارێزگای كه‌ركوك، چونكه به‌یاسای برێمه‌ر كارده‌كات، له‌به‌رئه‌وه نه‌ك په‌رله‌مان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ده‌سه‌ڵاتی لابردنی ئێمه‌ی نییه.
نیقاش: ئێوه یه‌كه‌م پارێزگار نین له‌عێراقدا لاده‌برێن، به‌ڵام چۆن بڕیاره‌كه به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا جێبه‌جێ دهكرێتو به‌سه‌ر ئێوه‌دا جێبه‌جێ نه‌كرێت؟
نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئه‌و پارێزگارانه‌ی له‌پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه ئه‌نجومه‌ن به‌كۆی ده‌نگ متمانه‌ی لێوه‌رگرتنه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌كۆی ده‌نگ لابردنی به‌نده‌ی له‌پۆستی پارێزگار ره‌تكرده‌وه.
نیقاش: ئێستا به‌غداد ده‌ڵێت ئیمزای ئێوه ناخوات، ئه‌ی چۆن كاروباری هاوڵاتیان به‌رێوه ده‌چێت؟
نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئه‌وه وا نییه، چونكه نوێنه‌ری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی ریفراندۆمی كرد بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو لایه‌نه‌كان، په‌شیمانی خۆیان نیشانداوه له‌ناردنی نامه‌ی لابردنی ئێمه بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
نیقاش: ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌مان هه‌نگاوی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر كه‌ركوك جێبه‌جێكردو بودجه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڕی، ئێوه چی ده‌كه‌ن؟
نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات ئێمه ده‌توانین شاره‌كه بهرێوهببهینو مووچه‌ی ته‌واوی فهرمانبهرانو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش بده‌ین.
نیقاش: به‌ڵام به‌غداد دۆسێی گه‌نده‌ڵی ده‌داته پاڵ ئێوه، ئێوه ده‌ڵێن چی؟
نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شه‌ش ساڵ‌و نیوه پارێزگاری كه‌ركوكم ئه‌و پرسه باسنه‌كراوه بۆیه دیاره بۆ ئه‌و بابه‌ته پرسێكی سیاسیه نه‌ك ئیداری، دواتر ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته داده‌ته پاڵ به‌نده له‌سه‌ر دزیكردنو تهزویكردن له‌كه‌ركوك به‌ندكراوه ، ده‌بوایه ئه‌مه به‌ندی هه‌تاهه‌تایی بێت نه‌ك بكرێته په‌رله‌مانتار.
نیقاش: كه‌واته تاكه‌ی وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك ده‌مێننه‌وه؟
نه‌جمه‌دین كه‌ریم: تاكو كه‌ركوكییه‌كان منیان قبوڵ بێت ناچمه ژێر هیچ فشارێكو له‌پۆستی پارێزگار ده‌مێنمه‌وه.