چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه بزووتنه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در سه‌قاڵی چالاكییه‌كی سیاسیی هه‌ستپێكراوه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئاڵنگارییه سیاسییه‌كانی داهاتوو كه دیارترینیان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه كه گرنگترین‌و مه‌ترسیدارترین هه‌ڵبژاردنه له‌دوای ساڵی 2003 كه بڕیاره ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، له‌م رووه‌شه‌وه سه‌در له وتووێژی جددیدایه له‌گه‌ڵ ره‌وتی مه‌ده‌نی له وڵات بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك كه یه‌كه‌مین هاوپه‌یمانی له‌و جۆره‌یه له‌نێوان بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی شیعه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی عه‌لمانیدا.
له به‌غداو نه‌جه‌ف چه‌ند ئه‌ندامێكی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌ی چڕوپڕن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌در كه دوو ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرن ئه‌وانیش بریتین له تاووتوێكردنی ئایندهی جوڵانه‌وه‌ی سیاسی نێوان هه‌ردوولاو به‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن له ئاینده‌دا، دوومیشیان ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه ههفتانهییهكان له هه‌موو رۆژانێكی هه‌ینی له به‌غداو پارێزگاكانی دیكه‌دا.
هاوپه‌یمانییه نوێیه‌كه توانای خۆی بۆ كاری سیاسی تاقیكردۆته‌وه‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا توانی ناڕه‌زایی له‌دژی یاسای ئازادی راده‌ربڕین له په‌رله‌مان كۆبكاته‌وه له‌ڕێی ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بینای پهرلهمانو په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در له ناو په‌رله‌ماندا، هه‌روه‌ك هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌یان په‌رله‌مانتاری كۆكردووه‌ته‌وه له‌دژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن كه هه‌ردوولا داوای گۆڕینی ئه‌ندامانی ده‌كه‌ن به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ئه‌ویش به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی بهلایهنگریكردنی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو.
سه‌ره‌ڕای جیاوازییه ئایدیۆلۆجییه ئاشكراكانی نێوان سهدریهكانو مه‌ده‌نییه‌كانیش، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شی گرنگ هه‌ردوولای كۆكردووه‌ته‌وه كه گرنگترینیان دژایه‌تیكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووه، چونكه ره‌وتی سه‌در به سه‌رسه‌ختترین دوژمنی مالیكی دادهنرێتو هیچ هه‌فته‌یه‌ك به‌بێ لێدوانی دژبه‌یه‌كی هه‌ردوولا تێناپه‌ڕێت، هه‌روه‌ك لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندانه‌كانیش دژایه‌تی مالیكی ده‌كه‌ن كه به دژایه‌تیكردنی یه‌كه‌م جوڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ناسراوه كه له 25ی شوباتی 2011دا به‌ڕێوه‌چوو كاتێك سوپا‌و فڕۆكه‌ی بۆ لێدانی خۆپیشانده‌رانی بێ چه‌ك به‌كارهێناو هه‌ندێكیشیانی ده‌ستگیركرد.
له 19ی ئایاری رابردوودا موقته‌دا سه‌در له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "مالیكی سێیه‌كی عێراقی فرۆشتووه‌و ده‌نگی خۆمی ناده‌مێ تا ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران له ئاینده‌دا" پاش دوو هه‌فته‌ش له قسه‌كانی سه‌در، مالیكی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ره‌خنه‌ی له ره‌وتی سه‌رد گرت‌و وتی: "ئه‌وان چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سیاسی شیعه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی پۆل ده‌خوێنن". هه‌روه‌ك مالیكی ره‌خنه‌شی له خۆپیشاندانه‌كان گرت‌و وتی له‌دژی ئیسلامییه‌كان ئاڕاسته‌كراون.
سه‌در له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی شیعه
ئه‌و حزبه شیعانه‌ی له ساڵی 2003وه حوكمی عێراقیان گرتووه‌ته ده‌ست شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن كه له هه‌رسێ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له ساڵانی 2005، 2009و 2014 خاوه‌نی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی بوون، له دوایین هه‌ڵبژاردنیشدا ئه‌و حزبانه 178 كورسیان له كۆی 328 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ده‌ستهێنا.
هاوپه‌یمانی شیعه پێكهاتووه له هاوپه‌یمانی "ئه‌حرار"ی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در (34 كورسی)، هاوپه‌یمانی "مواتن" به‌سه‌ركردایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم (30 كورسی)، "ره‌وتی چاكسازی نیشتمانی" به سه‌ركردایه‌تی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستا (6 كورسی)، هاوپه‌یمانی "فه‌زیله" (6 كورسی)، "هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا" (101 كورسی، ئه‌مه جگه له فراكسیۆنی "سادیقون"ی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق" (یه‌ك كورسی).
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مالیكی هه‌وڵ ده‌دات سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ حوكم، به‌ڵام ئه‌مجاره دروشمی زۆرینه‌ی سیاسی له حوكمدا هه‌ڵگرتووه نه‌ك سازانی نیشتمانی نێوان شیعه‌و سوننه‌و كورد، له‌وه‌شدا گرووپه چه‌كداره شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران كه هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ مالیكی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو راگه‌یاندووه، پشتیوانی ده‌كه‌ن.
به‌ڵام جیابوونه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له "هاوپه‌یمانی شیعه" واته له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 30 كورسی په‌رله‌مان به‌وه‌ش هاوپه‌یمانی سیاسی شیعه زۆرینه‌ی سیاسی له‌ده‌ست ده‌دات كه دوای هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك به‌ده‌ستی ده‌هێنا، هاوكات سه‌در به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ مه‌ده‌نییه‌كان‌و چه‌ند هێزێكی دیكه پێكبهێنێت له‌وانه هاوپه‌یمانی "وه‌ته‌نیه" به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆمار.
نیسانی رابردووش ناوی ئه‌حمه‌د سه‌در له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی ده‌ركه‌وت كه كوڕی ئه‌و برایه‌ی موقته‌دا سه‌دره كه له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عی ئایینی محه‌مه‌د سه‌دری باوكیان له ساڵی 1999 له نه‌جه‌ف له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا تیرۆركران، چونكه موقته‌دا سه‌در بڕیاری داوه برازا گه‌نجه‌كه‌ی بهێنێته مه‌یدانی سیاسی كه ته‌مه‌نی 31 ساڵه.
ئه‌حمه‌د سه‌در له مانگی نیساندا چه‌ند دیدارێكی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی حزبه سوننی‌و كوردیه‌كان ئه‌نجام دا له‌چوارچێوه‌ی جموجوڵه سیاسییه‌كانی ره‌وتی سه‌درو ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی دوای رێكخراوی "داعش"، به‌ڵام دیداری له‌گه‌ڵ "هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا" به‌سه‌ركردایه‌تی مالیكی ئه‌نجام نه‌دا.
په‌رله‌مانتار عه‌لی شوهیلیه له فراكسیۆنی "ئه‌حرار" به "نیقاش"ی وت فراكسیۆنه‌كه‌یان هه‌وڵی پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی سیاسی نا تایفی ده‌دات كه هێزی شیعی‌و سوننی‌و كوردی‌و عه‌لمانی له‌خۆده‌گرێت "چونكه هاوپه‌یمانیه تایفیهكان شكستی خۆیان سه‌لماندووه‌و پێویسته هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه دووباره نه‌كرێنه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ره‌وتی سه‌در یه‌كه‌م لایه‌نه كه ده‌ستپێشخه‌ری كردووه بۆ شكاندنی هاوپه‌یمانییه تایفیهكانو له‌و پێناوه‌شدا ده‌ستبه‌رداری زۆر شت بووین، وه‌زیره‌كانمان له حكومه‌ت كێشایه‌وه تا ئازادی به سه‌رۆك وه‌زیران ببه‌خشین له هه‌ڵبژاردنی وه‌زیرانی ته‌كنۆكرات له‌كاتێكدا كوتله‌كانی دیكه ئه‌وه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و سووربوون‌و به‌شبه‌شكاری تایفی له حوكمدا".
خاڵه‌كانی هێزی سه‌در
له‌وه‌ته‌ی موقته‌دا سه‌در له ساڵی 2008وه میلیشیای مه‌هدی سڕكردووه، كه‌وتووه‌ته ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران‌و بڕیاری داوه خوێندنه ئایینیه‌كه‌ی له شاری قوم رابگرێت‌و شوێنی نیشته‌جێبوونیشی گۆڕیوه بۆ لوبنان‌و دوای ئه‌وه‌ش له‌ڕووی ئایینیه‌وه هه‌ڵوێستی میانه‌ڕه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وكردووه‌و له‌ڕووی سیاسیشه‌وه به‌رهه‌ڵستی ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا بووه، چونكه لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی ئاشكرای له‌گه‌ڵ سوننه‌ی عێراق هه‌بووه‌و جارێك له مزگه‌وتی ئه‌بو حه‌نیفه له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌میه‌ی سوننه‌نشین له به‌غدا نوێژی كرد‌و ره‌خنه‌شی له میلیشیا شیعیه‌كانی نزیك له ئێران گرتووه كه به "میلیشیا پیسه‌كان" ناویان ده‌بات به‌هۆی تێوه‌گلانیان له كرده‌وه‌ی به‌ئامانجگرتنی تایفیانه له شه‌ڕه‌كانی دژ به "داعش"دا.
له نیسانی ساڵی 2016یشدا سه‌در پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانه ههفتانهییهكان راگه‌یاند كه ره‌وتی مه‌ده‌نی له به‌غداو ژماره‌یه‌ك پارێزگای دیكه ماوه‌ی دووساڵ بوو رێكیدهخستنو به هه‌زاران لایه‌نگریشی گهرموگوڕیهكی زۆریان به بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان دا، خۆیشی به‌شدار خۆپیشاندانه‌كانی كرد، تا په‌ره‌ی سه‌ند بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزو بینای پهرلهمانو داوایان له حكومهتو په‌رله‌مان ده‌كرد چاكسازی سیاسی فراوان ئه‌نجام بدرێت‌و حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات پێكبهێنرێت وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیش به‌ئاڕاسته‌ی حكومه‌تێكی نا حزبیدا، ده‌ستبه‌رداری وه‌زیره‌كانی بوو له حكومه‌ت.
سه‌ره‌ڕای تۆماری پڕ له ناكۆكی‌و جیابوونه له‌نێو ره‌وتی سه‌در له ساڵانی رابردوودا، به‌ڵام هێشتا پارێزگاری له جه‌ماورێكی زۆر كردووه له نێو شیعه‌كاندا، چونكه سه‌در ته‌نیا كه‌سه بتوانێت له چه‌ند سه‌عاتێكدا سه‌دان هه‌زار كه‌س له دانیشتووان كۆبكاته‌وه له‌كاتێكدا حزبی شیعه‌ی دیكه شكستیان هێناوه له‌وه‌دا به‌هۆی گۆشه‌گیربوونیان له جه‌ماوه‌ری شیعه به‌وپێیه‌ی چه‌ند حزبێكن له‌ده‌ره‌وه هاتوون، بۆیه بزووتنه‌وه‌ی سه‌در ته‌نیا حزبه ئه‌ندامه‌كانی له‌ناو وڵات‌دا بوون له سه‌رده‌می حوكمی سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی پێشوودا.
هێزی ره‌وتی سه‌در له‌سێ فاكتهردایه كه بریتین له كه‌سێتی سه‌در كه ئلهامبهخشی ملیۆنان شیعه‌ی هه‌ژاره له به‌غداو پارێزگاكانی باشوور‌و هێزی چه‌كدرای كه خۆی له (سوپای مه‌هدی له رابردوو سه‌رایای سه‌لام له ئێستادا) ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها باڵی سیاسی كه له حكومهتو پهرلهمانو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا چالاكه، ئه‌م فاكته‌رانه‌ش پێكه‌وه به یه‌كگرتوویی ماونه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی دووچاری نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق هاتوون.
ئه‌م فاكته‌ره سهرهكیانهو له‌گه‌ڵیشیاندا هه‌وڵه‌كانی سه‌در به‌ئاڕاسته‌ی به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزه مهدهنیو سوننی‌و كوردیه‌كان، ده‌ریده‌خه‌ن كه ره‌وتی سه‌در فاكته‌رێكی گرنگ ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌ماندا، چونكه حزبه شیعه‌كان به‌بێ سه‌در نابنه خاوه‌نی زۆرینه‌ی ته‌قلیدی، هاوكات حزبه سوننی‌و كوردیه‌كانیش هه‌وڵی به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سه‌در ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی رێ له گه‌یشتنی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی توندڕه‌و به حوكم بگرن، كه‌واته ئایا سه‌در ده‌بێته ئه‌سپی ته‌رواده له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا؟