به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی رابردوو 19ی ئایار، هه‌واڵێك ئارامی شاری سلێمانی تێكدا، مردنی كتوپڕی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا هه‌رزوو هه‌وادارانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌و بزوتنه‌وه‌كه‌ی له‌گردی زه‌رگه‌ته‌ی باره‌گای سه‌ره‌كی گۆڕان كۆ كرده‌وه.
"نامرێ نامرێ" به‌م دروشمه هه‌وادارانی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی پێشووی یه‌كێتی نیشییمانی كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌و شوقه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه كه تیایدا دواساته‌كانی ژیانی به‌سه‌ر برد، بۆ رۆژی دواتریش ئاپۆرای لایه‌نگرانی له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و گرده به‌خاكیان سپارد كه به‌ر له‌هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی تیادا راگه‌یاند، وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن له‌پاش ئه‌وه‌ی له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جیابۆوه.
مه‌راسیمی ناشتنی، زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كۆكرده‌وه به‌وانه‌شه‌وه كه ساردی لهپهیوهندیاندا هه‌بوو، نوێنه‌رانی لایه‌نه‌كان ئاماژه‌یان به‌كاره‌كانی ده‌كرد له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی گوێینهدایه ئه‌و "هوها"یانه‌ی له‌لایه‌ن به‌شێك له‌لایه‌نگرانی گۆڕانه‌وه ئاڕاسته‌ی ده‌كرا كاتێك وتی "نه‌شیروان مسته‌فا كۆپی ناكرێته‌وه". نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌ناوی هه‌موو هێزه شیعه‌كانی عێراقه‌وه به‌شداری ناشتنه‌كه‌ی كرد‌و به‌ده‌نگی به‌رزو به‌زمانی كوردی دروشمی ئاماده‌بووانی ده‌وته‌وه‌و ده‌یوت "نامرێ، نامرێ".
زۆرترین كاریگه‌ریی كه‌سێتی كاریزمی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سنوری ئیداره‌ی سلێمانیدا بووه، به‌كۆچی ئه‌وو نه‌خۆشكه‌وتنی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌و زۆنه دوو له‌به‌هێزترین كاریزما سیاسیه‌كانی خۆیان له‌ده‌ستداو ئاماژه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ن كه گۆڕان‌و یه‌كێتی به‌بێ كاریزماكانیان رۆژگاره‌كانی داهاتویان به‌رێده‌كه‌ن له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كه ئه‌گه‌ر زۆره سه‌خت بن.
غیابی رێكخه‌ری گشتی، گۆڕان له‌به‌رده‌م چه‌ند هاوكێشه‌یه‌كی جیاوازدا ده‌خاته پێگه‌یه‌كی قورسه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ناوخۆی ئه‌و پارته‌و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یهكێتیو ئایندهی كێشه‌و ململانێكانیان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه.
كاوه محه‌مه‌د ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، گۆڕانكاریی له‌هاوكێشه‌ی سیاسیی به‌یه‌كێك لهئهگهرهكان ده‌زانێت كه روبده‌ن له‌دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌رچه‌نده هیوا ده‌خوازێت گۆڕانكارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بن كه به‌زیانی هاوڵاتیان بشكێته‌وه.
كاوه محه‌مه‌د به"نیقاش"ی وت "بۆشایی ئه‌و به‌كه‌س پڕناكرێتهوهو كه‌سیش ناتوانێت ببێته‌وه به‌نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌و خاوه‌نی دنیابینی تایبه‌ت بووه بۆ شێوازی حوكمڕانی‌و پێویسته ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بۆچونیان لێوه‌ی نزیكه درێژه بهخهباتهكهی بده‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی دروست ده‌بێت".
كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پاش ساڵێكی رێك بوو له‌ئیمزاكردنی رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌ساڵی 2016دا كه خۆی پلان دارێژه‌ری بووه، ئه‌و پرۆسه‌یه هێشتا له‌نیوه‌ی رێگایه‌و غیابی ئه‌ویش ئاستی په‌یوه‌ندی گۆڕان‌و یه‌كێتی به‌ره‌و ئاقارێكی تردا ده‌بات، به‌تایبه‌ت كه به‌م دواییه ساردی كه‌وته ئه‌و رێكه‌وتنه‌وه.
كاوه محه‌مه‌د ده‌ڵێت "هه‌ر یه‌كێتیه‌ك له‌ئاستی سهركردایهتیو بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری رێز له‌مێژوی حزبه‌كه‌یان بگرێت ده‌بێت كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكهوتنكه بكات، به‌شێك له‌به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وكاته‌ی كه كاك نه‌وشیروانیش نه‌خۆش نه‌كه‌وتبوو هه‌وڵی دروستكردنی به‌ربه‌ستیان له‌به‌رده‌م رێكه‌وتنه‌كه‌دا داوه‌و له‌مه‌ودواش ره‌نگه زیاتر هه‌وڵبده‌ن".
ئه‌سته‌نگی دووه‌می گه‌وره‌ی به‌رده‌م گۆڕانی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا لهمامهڵهكردنه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كه به‌هۆی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه ماوه‌ی دووساڵه په‌یوه‌ندییان تێكچووه، به‌ڵام به‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی جفاتی نیشتیمانی گۆڕان "ئه‌گه‌ر پارتی گره‌وی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبێت له‌دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕان قوت بدات خه‌یاڵ پڵاوه".
به‌شداری وه‌فدی پارتی له‌پرسه‌ی رێكخه‌ری گشتی پێشوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا تائێستا دیارنییه ئاقاری په‌یوه‌ندی نێوانیان بۆ داهاتوو به‌ره‌و كوێ ده‌بات.
دووشه‌ممه 22ی ئایار له‌كاتی دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گۆری نه‌وشیروان مسته‌فا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومهتو جێگری سه‌رۆكی پارتی وتی "با ئه‌مه بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسیه‌كان".
به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و بۆچونه بۆ میدیاكان له‌كایه‌ی سیاسی‌دا وا نهبێتو ململانێكان له‌نێوان یهكهمو دووه‌م هێزی كوردستان گه‌یشتبێته ئاستێك كه له‌دوای نه‌مانی نه‌وشیروان مسته‌فاش هه‌وڵی ئێسقان شكاندنی یه‌كتر بده‌ن.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه شێوازی كاری سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌سته بهكهسهكانهوه، به وته‌ی ئه‌و وه‌ك چۆن نه‌خۆش كه‌وتنی تاڵه‌بانی هۆكار بووه بۆ دروستبوونی جه‌مسه‌ری جیاواز له‌یه‌كێتیدا، گۆڕانیش به‌هه‌مان ئاقاردا ده‌ڕوان، به‌ڵام بهكاریگهرییهكی زیاتره‌وه.
عه‌لی عه‌ونی به"نیقاش"ی وت "گۆڕان به‌ره‌و بێهێزی زیاتر ده‌چێت، چونكه له‌غیابی نه‌وشیروان مسته‌فادا یه‌كتری ناخوێننه‌وه ره‌نگه هه‌ندێكیشیان بگه‌ڕێنه‌وه ناو یهكێتیو به‌شێكیشیان ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ت بن، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا مامه‌ڵه‌كردنی پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕانی دوای ئه‌ودا قورس‌تر ده‌بێت وه‌ك چۆن توشی ئه‌و كێشه بوین ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا، گه‌یشتن بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا ئاسانتر بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئاوازێكی جیاوازا مامه‌ڵه بكه‌ین".
سه‌ره‌تای گۆڕانی هاوكێشه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕان‌و یه‌كێتیش هه‌ر له‌رۆژی مردنی نه‌وشیروان مسته‌فاوه ده‌ركه‌وت كاتێك مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌به‌یاننامه‌ی پرسه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌گرنگی یه‌كگرتنه‌وه‌یاندا بێ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی ئه‌و داوایه له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه دیار بێت.
ئه‌و گوتاره‌ی یه‌كێتی بۆ قۆناغی دوای نه‌شیروان مسته‌فا كه له‌رێكه‌وتنی نێوانیشیاندا هه‌بوو، پێده‌چێت تائێستا خۆشه‌ویستی تاك لایه‌نه‌بێت به‌وپێیه‌ی گۆڕان به‌ر له‌یه‌كگرتن جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی به‌لاوه سه‌نگی مه‌حه‌كه كه چه‌ندین جار له‌سه‌ری ره‌خنه‌ی له‌یه‌كێتی گرتووه.
هه‌رێمی كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به"نیقاش"ی وت "نه‌مانی كه‌سه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌بێت بۆ یه‌كێتیش مامه‌ڵه‌كردنی داهاتوو له‌گه‌ڵ گۆڕاندا كه‌وتۆته ده‌ست كۆنگره‌ی داهاتوویان كه رێكخه‌ری نوێ هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا نزیكی جه‌ماوه‌ری هه‌ردوولاو مێژوی هاوبه‌شمان واده‌كات كه یه‌كگرتنه‌وه‌مان ئاسانتر بێت".
سیناریۆكانی به‌رده‌م هاوكێشه سیاسییه‌كان له‌نێوان سێ كوچكه‌ی گۆڕان- یه‌كێتی- پارتی بۆ قۆناغی دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا جیاوازن كه هه‌ندێكیان ئومێد به‌خشن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه بۆ ئارامی سیاسی‌و به‌شێكی تریشیان ره‌نگه ئاوی ململانێكان ئه‌وه‌نده‌ی تر لێڵ بكات.
د. ئه‌مین فه‌ره‌ج مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین پێی وایه جگه له‌سیناریۆی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی گۆڕان‌و پارتی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، دوو سیناریۆی تر چاوه‌ڕێی په‌یوه‌ندی نێوانیان ده‌كات له‌پاش مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا كه یه‌كه‌میان گه‌شبینانه‌یه به‌وه‌ی نزیك بوونه‌وه روبدات به‌هۆی نه‌مانی ئه‌و هه‌ستیارییه مێژووییه‌ی له‌په‌یوه‌ندی نێوان نه‌وشیروان مستهفاو پارتی‌و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا هه‌بووه به‌تایبه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه ده‌ستپێخشه‌ریی نوێ هه‌بێت بۆ په‌یوه‌ندی نێوانیان.
سیناریۆی دووه‌میش كه بهرهشبینانه ناوی ده‌بات ئاڵۆزتر بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گۆڕان‌و پارتییه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه جێگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گرێته‌وه نه‌توانێت له‌پره‌نسیپه‌كانی رێكخه‌ری گشتی پێشوی گۆڕان لابدات له‌ترسی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی.
هاوكێشه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕان‌و یه‌كێیش بۆ قۆناغی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا به‌هه‌مان شێوه سیناریۆی چاوه‌ڕوانكراوی تیایه كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌باری رودانیان په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان له‌سنوری سلێمانی‌و هه‌رێمیش به‌ره‌و ئاقاری جیاوازتردا ده‌بات له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه.
د. ئه‌مین بۆ "نیقاش" وتی "بۆ یه‌كێتی یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕان باشتره، چونكه ده‌توانێت ئاسانتر ممهاڵه له‌گه‌ڵ پارتیدا بكات له‌چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییهكانداو گۆڕانیش ده‌توانێت له‌و رێگه‌یه‌وه له‌به‌شێك له‌و به‌ربه‌ستانه ده‌ربچێت كه له‌غیابی نه‌وشیروان مسته‌فادا دێته به‌رده‌می".
سیناریۆیه‌كی تر كه به‌وته‌ی ئه‌و پسپۆره سیاسییه چاوه‌ڕێی په‌یوه‌ندی یهكێتیو گۆڕان ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه یه‌كگرتنه‌وه روونه‌دات، به‌وپێیه‌ی گۆڕان نایه‌وێت بێچته ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه له‌كاتێكدا كێشه ناوخۆییانه‌ی یه‌كێتی كه پێشتر گۆڕان به‌هۆیه‌وه جیابووه‌وه هێشتا ماون‌و له‌روی كاركردنیشه‌وه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ئه‌جێندایه‌كی جیاوازی هه‌یه له‌وه‌ی كه ئێستا یه‌كێتی هه‌یه‌تی.