ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار له‌میانی چه‌ندین دانیشتن‌دا متمانه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی به‌ده‌ستهێنا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێكهێنانی قه‌زای كه‌رمه (12 كم له خۆرهه‌ڵاتی شاری فه‌لوجه)و قه‌زای عامریه‌ی سمود (35 كم له باشووری خۆرئاوای شاری فه‌لوجه)و قه‌زای به‌غدادی (180 كم له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت)و قه‌زای نوخێب (280 كم له‌خۆرئاوای رومادی)و گۆڕینی پێنج گوندی سه‌ر به‌و قه‌زایانه‌ش بۆ ناحیه.
شێخ ده‌حام زه‌وبه‌عی یه‌كێك له‌پیاوماقوڵانی شاری فه‌لوجه له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی بۆ "نیقاش" كرد‌و وتی "باڵاده‌ستی عه‌شایری‌و هه‌ژموونی سیاسی، له‌گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه بوونه مایه‌ی له‌دایكبوونی یه‌كه‌ی كارگێڕی نوێ كه پێشتر بریتیبوون له‌گوندی بچووك‌و ژماره‌ی دانیشتووانیان له‌سێ هه‌زار كه‌س تێنه‌ده‌په‌ڕی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی ئه‌و ناوچه‌و شارانه‌ی گۆڕدراون بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و دهستڕۆیشتووانهن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆنترۆڵی هه‌ندێك گوندی نزیكیان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بیانخه‌نه ژێر هه‌ژموونی خۆیانه‌وه‌و سوودیان لێوه‌ربگرن له‌به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی حزبی‌و سیاسی‌دا".
وتیشی "بینیمان سێ ناحیه له‌ناوچه‌كانی عامریه‌ی فه‌لوجه پێكهێنران كه بریتین لهلادێی ساده‌و له‌چه‌ند خانوویه‌كی بچووك له‌ده‌وروبه‌ری بیری ئاو یاخود له كه‌ناری رووباری فوراتدا پێكهاتوون كه زۆربه‌ی زه‌وی كشتوكاڵین".
گۆڕینی ناحیه بۆ قه‌زاو قه‌زاش بۆ پارێزگا، پێشێلكردنی یاسا نییه‌و له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ژماره (21)ی ساڵی 2008و به‌حاڵه‌تێكی ته‌ندروست داده‌نرێت له‌به‌ر ئه‌و ده‌رفه‌تی كاره حكومیانه‌ی دهیانڕهخسێنێتو ئاسانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام زۆربه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه وای ده‌بینن كه كاته‌كه نموونه‌یی نییه به‌تایبه‌تی كه وڵات له‌ململانێی مانه‌وه‌دا ده‌ژی له‌سایه‌ی هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی داعش‌و ئه‌و كورتهێنانه گه‌وره‌یه‌ی له‌بودجه‌ی گشتیدا هه‌یه.
هه‌ندێك له‌پسپۆرانی كاروباری پلاندانانی شاره‌كان وای ده‌بینن ئه‌و بڕیاری پێكهێنانانه هه‌نگاوێكه بهئاڕاستهكی دروستدا له‌به‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته باشانه‌ی ده‌یانڕه‌خسێنێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پارێزگایه‌ی بهفراوانیهكهی جیاده‌كرێته‌وه.
دكتۆر حه‌سه‌ن كهشاش مامۆستای جوگرافیای كارگێڕی له‌زانكۆی ئه‌نبار له‌و باره‌یه‌وه به"نیقاش"ی وت "تائێستاش پشت به‌ئاماره كۆنه‌كان ده‌به‌ستین كه بۆ ساڵی 1997 ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پارێزگای ئه‌نبار هه‌شت قه‌زاو (18) ناحیه لهخۆدهگرێتو ئه‌وانه‌ش كه تازه پێكهێنراون ره‌نگه شڵه‌ژانێك دروست بكه‌ن ئه‌گه‌ر كار به‌ئاماره مهزهندهییهكان بكرێت كه له‌وانه‌یه ئه‌نجامی پێچه‌وانه بده‌ن به‌ده‌سته‌وه به‌ده‌ر له‌و ئه‌نجامانه‌ی خوازیارین له‌پرۆسه‌ی پێكهێنانهكان بكه‌ونه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "سه‌یری چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌یه‌كمان كردووه، زۆربه‌یان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دابه‌شكردنی ناوچه گه‌وره‌كان له‌وانه‌ش پارێزگای ئه‌نبار، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره دێنێته ئاراوه بۆ بهرٍێوهبردنی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر‌و پارێزگاریكردن له‌سه‌رچاوه سروشتی‌و مرۆییه‌كانی".
بڕیاری پێكهێنانی یه‌كه‌ی كارگێڕی ره‌زامه‌ندی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌سه‌ره كه شاره‌كانیان بوونه‌ته قه‌زاو ناحیه به‌تایبه‌تی كه چاویان بڕیوه‌ته ئه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریه پێشكهشكراوهكانو ده‌رفه‌تی چوونه نێو ده‌رفه‌تی كاری نوێوه به‌رز بكرێته‌وه، به‌ڵام له‌وه ده‌ترسن ئه‌و بڕیارانه به‌رژه‌وه‌ندی حزبی‌و عه‌شایری بن‌و یارمه‌تیده‌ربن بۆ دابه‌شكردنی وڵات‌و زیادبوونی نه‌هامه‌تییه‌كانیان.
یه‌حیا محه‌مه‌دی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار به "نیقاش"ی وت "بڕیاری پێكهێنانی یه‌كه‌ی كارگێڕی نوێ مه‌ترسی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی پارێزگاكه‌و وڵات دروست ناكات‌و یارمه‌تیده‌ریش نابێت بۆ له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانی وه‌ك هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌هێزتری دهكاتو كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆش بۆ هه‌ردوو حكومه‌تی خۆجێیی‌و ناوه‌ندی له‌و شارۆچكه‌و گوندانه‌دا دابین ده‌كات كه زۆربه‌یان پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری ریشه‌یی هه‌یه كه یارمه‌تیده‌ر بێت له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ك ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی قه‌زاو پارێزگاكان هه‌یانه".
وتیشی "ئه‌گه‌ر پاڵنه‌ری پێكهێنانهكه هۆكاری هه‌ڵبژاردن یاخود به‌رژه‌وه‌ندی حزبی بێت وه‌ك هه‌ندێك پێیان وایه، ئه‌وا خودی هاووڵاتی له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌ست به‌ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌م بڕیاره ده‌كات به‌تایبه‌تی كه ژماره‌ی دانیشتووان له‌هه‌ندێك شار‌و شارۆچكه‌دا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه‌و ئه‌مه‌ش حكومه‌تی خۆجێیی ده‌خاته ئیحراجیهوه ئه‌گه‌ر سوود له‌و ده‌سه‌ڵاتانه نه‌بینێت كه ده‌سه‌ڵاتی پێكهێنانی یه‌كه‌ی كارگێڕی نوێی پێده‌ده‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان".
له‌هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی پێكهێنانی یه‌كه‌ی كارگێڕی نوێش مهرجو یاسای خۆی هه‌یه كه ده‌بێت فه‌راهه‌م ببن‌و بازیان به‌سه‌ردا نه‌درێت، ئه‌گه‌ر فاكته‌ری زیادبوونی دانیشتووانیش گرنگترینی ئه‌و مه‌رجانه بێت، ئه‌وا پێویسته باری ئابووری وڵات‌و پێویستی ئه‌و پرۆژانه له‌به‌رچاو بگیرێت كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ بوژانه‌وه‌ی ئه‌و گوند‌و شارۆچكانهو دواتریش ده‌ستكردن به‌رێكاره‌كانی گۆڕینیان بۆ شار‌و پارێزگا.
سه‌میر جومه‌یلی پسپۆری ئابووری له‌و باره‌یه‌وه به"نیقاش"ی وت "ئه‌گه‌ر پارێزگای ئه‌نبار یه‌كه‌ی كارگێڕی نوێی هه‌بێت ئه‌وه مانای وایه ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی داده‌مه‌زرێنێت كه یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاری كردووه به‌حه‌وت ئه‌ندام بۆ ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌و 10 ئه‌ندام بۆ ئه‌نجومه‌نی قه‌زا، ئه‌مه جگه له‌زیادكردنی پله‌ی وه‌زیفی دیكه بۆ دامه‌زراوه ئهمنیو خزمهتگوزاریو ته‌ندروستییه‌كان".
جومه‌یلی ده‌شڵێت "به‌گشتاندنی ئه‌م هاوكێشه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو وڵات‌دا، ئه‌وا وڵات به‌ره‌و تونێلێكی گه‌وره ده‌چێت كه ناچار نییه له‌ئێستادا ئه‌و كاره بكات، له‌به‌ر پێداگری چه‌ند لایهنو كه‌سایه‌تیه‌ك نه‌بێت بۆ پشتگیری چه‌ند پلانێكی نارێك كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ داچۆڕاندنی پاشماوه‌ی ئابووری وڵات".
بوونی یه‌كه‌ی كارگێڕی نوێ، ناحیه بێت یاخود قه‌زا یان پارێزگا، هه‌نگاوێكه به‌ئاڕاسته‌ی فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌چوارچێوه‌یه‌كی دهستووریداو كاری ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بهخزمهتگوزاریو ئه‌منیه‌وه رێكده‌خات كه هه‌موویان له‌هه‌وڵدان له‌په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆدا بن له‌گه‌ڵ دانیشتووانی ناوچه‌كه، به‌چاوپۆشین له‌راستی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌و نزیكبوونه‌وه‌یه ده‌خوازرێت.
محه‌مه‌د كه‌ربولی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به"نیقاش"ی وت "پێكهێنانی یه‌كه‌ی كارگێڕی نوێ هه‌نگاوێكه به‌ئاڕاسته‌یه‌كی دروستدا له‌به‌رئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ده‌ستبه‌ركردنی چاودێری‌و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر‌و خێراتر له‌ڕێی ئه‌و فه‌رمانگه خزمهتگوزاریو ئه‌منیانه‌ی له‌گه‌ڵیدا پێكدههێنرێنو له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه له‌په‌یوه‌ندی زیاتردا ده‌بن له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی ئه‌و گوندانه‌دا كه به‌ر لهگۆڕینیان بۆ ناحیه یاخود ئه‌و ناحیانه‌ی كراونه‌ته قه‌زا، ساده‌ترین هۆكاری ژیانیان تێدا نه‌بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "من شایه‌دی ئه‌و بارودۆخه خراپه بووم كه دانیشتووانی ناوچه‌ی كهرابیلهی له‌قه‌زای قائیم (380 كم خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت) تێدا ده‌ژیا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پاش ئه‌وه‌ی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كرایه ناحیه، ده‌رفه‌تی زۆری كاری تێدایه‌و نوێنه‌رایه‌تی زیاتری هه‌یه له‌ڕێی دابینكردنی پله‌ی وه‌زیفیه‌وه".
كه‌ربولی دووپاتی ده‌كاته‌وه "پێكهێنانی یه‌كه‌ی كارگێڕی نوێ چه‌كێكی دووسه‌ره، ئه‌گه‌ر به‌پێی پێویستی زۆر‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و مهرجو یاسایانه نه‌بێت كه ده‌ستوور رێگه‌ی پێداون، كاتێك ناحیه‌و قه‌زا به‌پێی نوێنه‌رایه‌تی عه‌شایری یاخود تایفی پێكبهێنرێت ئه‌وا كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت كه ده‌بێته هۆی ئاڵۆزبوونی بواری خزمهتگوزاریو ئه‌منی".