چه‌ند رۆژێكه حیزبه شیعه‌كان ده‌ستیانكردووه به‌لێكۆڵینه‌وه له‌راگه‌یاندنی چارهسێك بۆ ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی نیشتمانی به‌چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕێی (یان كۆبیچ)ی نێردراویهوه له‌به‌غداو به‌به‌شداری ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عێراق، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه نوێیه هه‌وڵی نه‌خشه‌ڕێژكردنی ئه‌و رێچكه‌یه ده‌دات كه عێراق له‌قۆناغی دوای داعش ده‌یگرێته‌به‌ر ئه‌ویش بهكۆتاییهێنان به‌ناكۆكییه‌كانی سوننه‌و شیعه‌و كورد‌و هێنانه‌دی ئاشتی ناوخۆیی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست به‌هه‌مواركردنی ده‌ستووریش بكات.
ده‌كرێت ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی سوپای عێراق‌و گروپه شیعه‌كان‌و جه‌نگاوه‌رانی هۆزه‌كان له‌شكستپێهێنانی داعشدا به‌ده‌ستیان هێناوه، ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بێت تا بخرێته خزمه‌ت به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی سه‌ودانامه‌ی بنیاتنانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته كه ماوه‌ی 13 ساڵه خاپوور ده‌كرێت، ئێستاش عێراقییه‌كان ته‌نیا شاری موسڵی دوامۆڵگه‌ی توندڕه‌وه‌كانیان له‌به‌رده‌مدا ماوه‌و دوای ئه‌وه‌ش مافی ئه‌وه‌یان ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ ئاهه‌نگی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بگێڕن، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌ركه قورسه‌كه پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌كانه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵ له 17ی مانگی رابردوودا، دانیشتووانی ناوچه‌كه‌و بهرپرسانو سیاسییهكانو ته‌نانه‌ت حكومه‌ته ههرێمیو عهرهبیو نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌ستیان كرد به‌خستنه‌ڕووی پرسیاری گرنگ: چاره‌نووسی عێراق دوای داعش چی ده‌بێت؟ ئایا وڵاته‌كه به‌یه‌كگرتوویی ده‌مێنێته‌وه؟ ئایا توندڕه‌وان به‌شێوازی دیكه ده‌رده‌كه‌ون؟ ئایا ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان شیعه‌و سوننه‌و كورد ده‌مێننه‌وه؟
بێگومان ئێستا كه‌س وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه نازانێت، چونكه ئه‌و میراته فیكری‌و سیاسی‌و ئهتنیكیهی داعش به‌جێی هێشتووه، ئاسان نییه رێی لێ بگیرێت، چونكه ئه‌و توندڕه‌وه بیانیانه‌ی له‌دوای داگیركاری ئه‌مریكاوه له‌ساڵی 2003دا عێراقیان كردبووه په‌ناگه، ته‌نیا پشتیان به چه‌ك نه‌به‌ستبوو، به‌ڵكو ناكۆكییه تایفیهكانی نێوان سوننه‌و شیعه‌و كوردیان قۆستبووه‌وه.
رێگرتن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌كان بۆ وڵاتێكی وه‌ك عێراق كه پێكهاته‌ی تایفی‌و نهتهوهییو ئه‌تنیكی ئاڵۆز له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی ده‌ژین، ته‌نیا به‌هێزی چه‌ك نابێت، به‌ڵكو به‌چاوخشاندنه‌وه بهومیكانیزمهی حوكم‌و ده‌ستوورو یاساكاندا ده‌بێت كه به‌م دواییانه سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق دانیان به شكستهێنانیدا ناوه.
چاره‌سه‌رێكی مێژوویی
ئه‌و شه‌ڕه سه‌ختانه‌ی عێراقیه‌كان له‌تكریت‌و بێجی‌و رومادی‌و فه‌لوجه‌و هیتو ده‌وروبه‌ری به‌غداو به‌م دواییانه‌ش له‌موسڵ له‌دژی داعش كردیان، هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ره‌و بنیاتنانی ئاینده‌یان، چونكه توندڕه‌وه‌كان له‌ماوه‌ی 13 ساڵی رابردوودا زیاتر له‌هه‌ر كاتێك عێراقییه‌كانیان یهكخستو پێویسته سیاسه‌تمه‌داران به‌باشی ئه‌وه بقۆزنه‌وه، چونكه ده‌رفه‌تی له‌و جۆره له‌وڵاتێكی پارچه پارچه‌ی وه‌ك عێراقدا زۆر روونادات.
حیزبه شیعه‌كان كه له‌ساڵی 2003وه ده‌ستیان به‌سه‌ر حوكمی عێراقدا گرتووه، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه نوێیه‌یان خستۆته‌ڕوو، دانوستانه‌كانیش له‌و بواره‌دا له‌لایه‌ن عه‌ممار حه‌كیم سه‌ركرده‌ی فراكسیۆنی "هاوپه‌یمانی نیشتمانی" رێبه‌رایه‌تی دهكرێتو موقته‌دا سه‌دری هاوكاریشی لایه‌نگری ده‌كات كه به‌ر له‌هه‌مووان هه‌نگاوی به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه له‌سوننه‌كان نا.
بڕگه گشتییه‌كانی ئه‌و چاره‌سه‌ره مێژووییه دزه‌یان كرۆدته نێو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌وانه، پابه‌ندبوون به‌و به‌ڵگه‌نامه مێژووییه گشتگیر ده‌بێت نه‌ك ده‌ستبه‌رداربوونێكی تاكلایه‌نه، په‌سه‌ندكردنی بنه‌مای "نه دۆڕاو و نه‌براوه"، سفكردنهوهی قه‌یرانی نێوان هێزه سیاسیه‌كانی عێراق‌و دواترینیشیان ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژی وه‌ك رێگایه‌ك بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی سیاسی.
هه‌روه‌ها چه‌ند بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیشی له‌خۆگرتووه له‌گرنگترینیان پابه‌ندبوون به‌یه‌كپارچه‌یی عێراق‌و سیستمی دیموكراسی‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت‌و پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور وه‌ك مه‌رجه‌عێكی هێزه به‌شدارو بهشدارنهبووهكانی پرۆسه‌ی سیاسی‌و چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌و پاراستنی دیموكراسی‌و سیستمی مهدهنیو په‌یڕه‌وكردنی ئابوورییه‌كی ئازادی فرهلایهنو پابه‌ندبوون به‌دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی سامان به‌پێی رێژه‌ی دانیشتووانی پارێزگاكان‌و به‌ناپاك نه‌كردنی بهرامبهرو رێگه‌نه‌دان به‌بوونی "میلیشیا" له‌ده‌ره‌وه‌ی دهوڵهتو پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌دژایه‌تیكردنی هه‌ر گروپێكی چه‌كداری نایاسایی.
بڕگه‌كانی چاره‌سه‌ره‌كه له‌سه‌ر كاغه‌ز نایاب دیارن، به‌ڵام كێشه سه‌ره‌كییه‌كه له‌قورسی جێبه‌جێكردنیدایه، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه سیاسیه عێراقیه‌كان بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی ئاشتبوونه‌وه دهدهنو له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا زیاتر له 30 كۆنگره‌ی ئاشتبوونه‌وه بهستراونو پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ سه‌رفكراوه، به‌ڵام شكستیان هێناوه له‌به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان به‌ته‌واوی.
له‌وه‌ته‌ی یه‌كه‌م حكومه‌تی عێراقی هه‌ڵبژێردراویش له‌ساڵی 2006دا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی پێكهێنراوه كابینه‌ی حكومه‌ت وه‌زاره‌تێكی تایبه‌ت به‌ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی له‌خۆگرتبوو تاساڵی 2010و دوای ئه‌وه‌ش كرایه ده‌سته‌یه‌كی سه‌ر به‌حكومه‌ت‌و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا توانی دانوستان له‌گه‌ڵ گروپه چهكدارهكانو هه‌ندێك له‌لایه‌نی به‌رهه‌ڵستكاری عێراقی له‌ده‌ره‌وه بكات.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی ده‌سته‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی سه‌دان وێنه‌و گرته‌ی ڤیدیۆیی پیشان ده‌دات كه تێیدا سیاسی‌و پیاوانی ئاینی‌و عه‌شایره‌كان لهسوننهو شیعه‌و كورد له‌ده‌یان كۆنگره‌دا پێكه‌وه ده‌ستیان گرتووه، به‌ڵام ئه‌وانه ته‌نیا كۆنگره‌ی رووكه‌ش بوون‌و نه‌یانتوانی بگه‌نه كرۆكی كێشه‌كه.
جیاوازیه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه ماڵپه‌ڕی ره‌سمی ده‌سته‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی ئه‌زموونی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتووی ئاشتبوونه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه له‌نموونه‌ی ئه‌زموونی باشووری ئه‌فه‌ریقا له‌گه‌ڵ رژێمی ئاپارتایدو قه‌یرانی ئه‌رجه‌نتین پاش رزگاربوونی له‌حوكمی سهربازیو ئه‌زموونی مه‌غریب له‌كۆتاییهێنان به‌پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ئازادی رادهربڕینو ئه‌زموونی ئاشتبوونه‌وه لهئێرلهندای باكوور، به‌ڵام تائێستا ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو له‌عێراق نابینرێته‌وه.
په‌رله‌مانتار سه‌لیم شه‌وقی له‌فراكسیۆنی "مواتن" به "نیقاش"ی وت "ئه‌مجاره شته‌كان جیاواز ده‌بن، عێراقیه‌كان هه‌موویان یه‌كیانگرتووه له‌دژی ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی هه‌موو شیعه‌و سوننه‌و كوردیان كردبووه ئامانج، بینیان چۆن شاره‌كانیان وێران بوون، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه نوێیه بژارده نییه، به‌ڵكو پێویستیه‌كی قۆناغی داهاتووه".
ده‌شڵێت"چاره‌سه‌ره نوێیه‌كه جه‌خت له‌كۆتاییهێنان به‌هه‌موو ناكۆكییه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه‌كان ده‌كاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه نه‌ك لهرٍێی دروشمه‌وه، چونكه ئه‌مڕۆ هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵه‌كانی رابردوو بیركردنه‌وه له‌ئاینده‌ی عێراق له‌دوای له‌ناوبردنی توندڕه‌وان له‌موسڵ".
نه‌بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كگرتووی سوننه
یه‌كه‌م كێشه كه رووبه‌ڕووی به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی چاره‌سه‌ره مێژووییه‌كه‌ی نێوان شیعه‌و سوننه له‌عێراق ده‌بێته‌وه ئه‌و دابه‌شبوونه ناوخۆییانه‌یه كه كوتله سوننه‌و شیعه‌و كورده‌كانی گرتۆته‌وه، چونكه ناكرێت باس له‌بوونی یه‌ك هێزی شیعه بكرێت هه‌روه‌ها بۆ سوننه‌و كوردیش هه‌روایه، به‌ڵام گرێكوێره قورسه‌كه حیزبه‌كانی سوننه‌یه، چونكه به‌شی زۆری وێرانكاری‌و زیانیان له‌داگیركردنی شاره‌كانیان له‌لایه‌ن داعش به‌ركه‌وتووه‌و هاوپه‌یمانی بێ سه‌روبه‌ره‌ی هه‌ندێكیانی له‌گه‌ڵ شیعه و كورد لێ هاتۆته به‌رهه‌م.
حیزبی ئیسلامی عێراقی به‌سه‌ركردایه‌تی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی پهرلهمانو هاوپه‌یمانی "موته‌حیدون" به‌سه‌ركردایه‌تی ئوسامه نوجێفی جێگری سه‌رۆك كۆمار‌و به‌ره‌ی "دیالۆگی نیشتمانی" به‌سه‌ركردایه‌تی ساڵح موتڵه‌گ‌و بزووتنه‌وه‌ی "حه‌ل" به‌سه‌ركردایه‌تی جه‌مال كهربولیو حیزبی "وه‌ته‌نیه" به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆمار، نوێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی سوننه‌ن له‌پرۆسه‌ی سیاسیداو هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانیان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنی یه‌كترن نه‌ك هاوپه‌یمان.
حیزبی ئیسلامی ململانێیه‌تی له‌گه‌ڵ "موته‌حیدون" له‌سه‌ر هه‌ژموونی سیاسی له‌موسڵ، حیزبی "وه‌ته‌نیه"ش له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی "حه‌ل" له‌دژی "حیزبی ئیسلامی" له‌ململانێدان له‌ئه‌نبار، هاوكات به‌ره‌ی "دیالۆگی نیشتمانی"و "حیزبی ئیسلامی" له‌دژی حیزبی "وه‌ته‌نیه" له‌ململانێدان له‌سه‌ڵاحه‌دین.
ئه‌مه هاوكێشه‌یه‌كی ئاڵۆزه‌و پێویسته سوننه به‌رله‌وه‌ی بچنه چاره‌سه‌ره مێژووییه‌كه‌وه سه‌رله‌نوێ یهكبگرنهوهو نوێنه‌رێكی ره‌سمی خۆیان له‌دانوستانه‌كانی به‌ر له‌گه‌یشتن به‌ئیمزاكردنی دیاری بكه‌ن كه دانوستانێكی ئاڵۆز‌و سه‌خت دهبێتو پێویستی بهدهستوهردانێكی هه‌رێمی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی پشتیوانی سوننه‌وه ده‌بێت بۆ یه‌كخستنیان وه‌ك سعودیه‌و توركیا.
په‌رله‌مانتار عه‌باس به‌یاتی له‌حیزبی "ده‌عوه‌ی ئیسلامی"و كه‌سی نزیك له‌سه‌رۆك وه‌زیران به"نیقاش"ی وت "پێویسته سوننه هه‌ڵوێستیان یهكبخهنو یه‌ك سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێرن بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی چاره‌سه‌ره مێژووییه نیشتمانیهكه، ئێمه‌ی شیعه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌مان نیه هه‌روه‌ها كوردیش".
به‌یاتی وتیشی "هێزه سوننه‌كان دابه‌شبوون به‌سه‌ر چه‌ند كوتله‌و حیزبێكی بهرههڵستكارداو پێویسته بیر له‌ئاینده‌ی شاره‌كانیان بكه‌نه‌وه دوای له‌ناوبردنی داعش، چونكه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره وێرانكراوه‌كانیان نایه‌ته‌دی به‌بێ یهكبوونیانو وه‌لانانی ناكۆكی‌و ململانێ ناوخۆییه‌كان".
بۆچی هه‌موو جارێك ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی له‌عێراق شكست ده‌خوات؟
كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌شكستهێنانی پرۆژه‌كانی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی په‌یوه‌سته به‌بابه‌تی حیزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو له‌ده‌ستووری عێراقدایه، چونكه ئه‌و حیزبه شیعانه‌ی له‌دوای هه‌ره‌سهێنانی به‌عسه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر حوكمی عێراقدا گرتووه، نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قۆناغی پێگه‌یشتنه‌ی له‌سه‌دان هه‌زار ئه‌ندامی حیزبی به‌عسی پێشوو خۆشبن، به‌ڵكو تۆمه‌تی به‌عسیبوونیان كردۆته بیانوویه‌ك بۆ له‌ناوبردنی ركابه‌ره‌كانیان تا له‌سیاسه‌ت دووریان بخه‌نه‌وه.
سه‌دان هه‌زار عێراقی به‌ناچاری چوونه‌ته ریزه‌كانی حیزبی بهعسو سوپای پێشووی عێراق‌و ده‌زگای هه‌واڵگری تا كارێكی حكومیان ده‌ستبكه‌وێت بۆ به‌خێوكردنی خێزانه‌كانیان له‌سیستمێكی تۆتالیتارییدا كه تێیدا ده‌وڵه‌ت دامهزراندنو ده‌رفه‌تی كاری قۆرغ كردووه‌و كه‌رتی تایبه‌تیش بوونی نییه، به‌دڵنیاییشه‌وه كه‌سانی تاوانبار له‌ناو حیزب‌دا هه‌ن كه تێَوهگلاون له‌كاری كوشتن‌و له‌ناوبردندا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی لای هه‌مووان ناسراون، ژماره‌یان له‌چه‌ند سه‌د كه‌سێك تێپه‌ڕناكات.
به‌ڵام حیزبه شیعه‌كان راوه‌دووی هه‌موو به‌عسیه‌كانیان نا ته‌نانه‌ت خاوه‌ن تواناكانیش له‌مامۆستایانی زانكۆ‌و ئه‌فسه‌ره قاڵبووهكانی سوپای پێشوو به‌بێ كار فڕێیاندانه سه‌ر شه‌قام، لێره‌شه‌وه گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان هه‌لێكی له‌باریان ده‌ستكه‌وت تا بیقۆزنه‌وه‌و ئه‌و كه‌سانه بگرنه خۆیان، شتێكی نامۆش نییه كه دیارترین سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی داعش ئه‌فسه‌ری شاره‌زای پێشوو بوون توندڕه‌وه‌كان سوودیان لهشارهزاییه سه‌ربازییه‌كه‌یان وه‌رگرتووه له‌كۆنترۆڵكردنی سێ یه‌كی خاكی عێراق له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا له‌حوزه‌یرانی 2014دا.
ده‌ستپێشخه‌رییه نوێیه‌كه باسی به‌عسیه‌كانیش دهكاتو له‌یه‌كێك له‌بڕگه‌كانیدا ده‌ڵێت "حیزبی به‌عس ناگه‌ڕێته‌وه‌و گفتوگۆیشیان له‌گه‌ڵ ناكرێت"، به‌ڵام كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی ده‌ستڕۆیشتووی شیعه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ده‌ستپێشخه‌رییه نوێیه‌كه جیاوازه‌و سازشی گه‌وره‌ی تێدایه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دا.
ئه‌و كه‌سایه‌تیه سیاسیه كه یه‌كێكه له‌ئه‌ندامانی چاره‌سه‌ره نوێیه‌كه، به‌و مه‌رجه قسه‌ی بۆ "نیقاش" كرد كه ناوی ئاشكرا نه‌كرێت چونكه رێوشوێنه‌كانی ئاماده‌كردنی چاره‌سه‌ره‌كه نهێنین، له‌و باره‌یه‌شه‌وه وتی "ده‌ستپێشخه‌رییه نوێیه‌كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حیزبی به‌عس ناكات وه‌ك رێكخستنێكی حیزبی، به‌ڵام دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌عسیانه ده‌كات كه ده‌ستبه‌رداربوونیان له‌بنه‌ماكانی حیزبه‌كه راگه‌یاندووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه پلانێكی سیاسی داده‌نێت بۆ داخستنی دۆسێی ریشه‌كێشكردنی به‌عس كه ده‌سته‌یه‌كی سیاسی كاری له‌سه‌ر ده‌كات ماوه‌ی 10 ساڵه حیزبه شیعه‌كان بهرٍێوهی دهبهنو گواستنه‌وه‌ی دۆسێكه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی هێزه سوننه‌كانی عێراق، چونكه زۆریان به‌هۆی ئه‌وه‌وه دووچاری سته‌م بوونه‌ته‌وه‌و له‌پرۆسه‌ی سیاسی دوورخراونه‌ته‌وه".
ئه‌و كه‌سایه‌تیه سیاسیه ده‌ڵێت "ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی سوننه له‌خۆ ده‌گرێت كه له‌عێراق ده‌ركراون وه‌ك رافع عیساوی وه‌زیری پێشووی دارایی‌و ساسه‌تمه‌داری دیاری ئه‌نبار، كه بڕیاره‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بۆ ده‌ستگیركردنی له‌ساڵی 2012دا هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه به‌رفراوانه‌كانی پارێزگاكانی ئهنبارو سه‌ڵاحه‌دین بوو".
له‌كه‌سایه‌تییه سوننه‌كانی دیكه‌ش خه‌میس خه‌نجه‌ره كه سه‌رمایه‌دارێكی سوننه‌ی دهستڕۆیشتووهو له‌پشتی په‌رده‌وه كار ده‌كات لهرٍێی پشتیوانیكردنی حیزبه سوننه‌كان لهههڵبژاردنهكانداو لایه‌نگری پرۆژه‌ی هه‌رێمی سوننه‌یه له‌عێراق، هه‌روه‌ها محه‌مه‌د داینی په‌رله‌مانتاری پێشوو كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌تێوه‌گلان له‌ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ناو په‌رله‌مان له‌ساڵی 2007دا تۆمه‌تبار كراوه.
له‌یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی دهستپێشخهریهكهدا هاتووه كه ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌مووان ده‌بێت، چ به‌شداربووانی پرۆسه‌ی سیاسی یاخود به‌رهه‌ڵستكارانی، ته‌نانه‌ت گروپ‌و كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كانیش.
ده‌یان گروپی چه‌كداری سوننه‌ی میانڕه‌وی عێراق له‌دوای ساڵی 2003وه پێكهاتوون دیارترینیان "سوپای ئیسلامی"و "كه‌تیبه‌كانی شۆڕشی بیست"و "سوپای موجاهیدین"و "سوپای راشیدین"و ئهنسارولسونهیه، هه‌روه‌ها "ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان" كه به‌باوكی رۆحی هه‌موو ئه‌و گرووپانه داده‌نرێت، ئه‌مه جگه له‌و شێخانه‌ی عه‌شیره‌ته‌كان كه ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رفراوانیان هه‌یه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقن له‌گه‌ڵ هه‌زاران كه‌سایه‌تی به‌عسیشدا، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌مجاره شیعه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن؟