Tweet
//
شه‌ممه‌ی رابردوو نزیكه‌ی حه‌فتا چالاكوانی عێراقی له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیان راگه‌یاند بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌می به‌شه پشكه تایفییه‌ی پۆل بریمه‌ر حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكی له‌عێراق له‌پاش ساڵی 2003وه دایمه‌زراند.
هه‌نگاوه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه رای گشتی‌و سیاسهتوانو چالاكوانان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بن كه چوار له‌وه‌زاره‌ته‌كان بدرێت به‌كه‌سانی ته‌كنۆكرات‌و سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مه رێگه خۆش بكات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تریش له‌ئاینده‌دا به‌هه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
له‌پاش ساڵی 2003وه پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و پهرلهمانو حكومه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زیرو بریكاری وهزارهتهكانو سه‌رۆكی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان به‌پێی سیسته‌می بهشهپشكی تایفی به‌سه‌ر شیعه‌و سوننه‌و كورددا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌حمه‌د راوی كه چالاكوانێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌و به‌شداره له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به"نیقاش"ی وت "به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌به‌ره‌نجامی سیسته‌می به‌شه پشكه‌وه وه‌زاره‌ته‌كان ده‌درێن به‌كه‌سانی نه‌شاره‌زاو به‌خراپی به‌ڕێوه‌ده‌برێن، بۆیه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌مان ده‌ست پێكردووه‌و ده‌مانه‌وێت كه‌سانی لێهاتوو له‌و پۆستانه‌دا دابنرێن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "هه‌ندێ له‌و سیاسه‌توانانه‌ی سه‌ر بهحیزبهكانن هێرشێكیان دژی ئێمه به‌رپاكردووه‌و وه‌ها رایده‌گه‌یه‌نن كه گوایه ئێمه خۆمان ده‌مانه‌وێت وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ربگرین، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ته‌نها خواستمان ئه‌وه‌یه بدرێن به‌كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا له‌بواره‌كه‌ی خۆیاندا".
به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و به‌رپرسه سیاسییانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیان وه‌رگرتووه هیچ شاره‌زاییه‌كیان نییه له‌و بواره‌ی تیایدا وه‌زیرن، به‌ڵكو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه كراون به‌وه‌زیر كه ئۆپۆزسیۆنی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن بوون، ئه‌وان پۆسته‌كان به‌مافی خۆیان ده‌زانن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێكی به‌رچاویان ته‌نها له‌بواری ئاینیدا خوێندویانه‌و هیچ شتێك له‌باره‌ی ئیداره‌و فهرمانڕهواییو پلان‌و گه‌شه‌پێدانه‌وه نازانن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان راگه‌یاندووه داواكارییه‌كه‌یان له‌سه‌ر چوار وه‌زاره‌ت چڕكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش بریتین له‌وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا، رۆشنبیری، وهرزشو لاوان.
شروق عه‌بایچی پهرلهمانتارو چالاكوانی مه‌ده‌نی به"نیقاش"ی وت "ئه‌م چوار وه‌زاره‌ته له‌هه‌موو ئه‌وانی تر زیاتر په‌یوه‌ندییان بهپێگهیاندنو گه‌شه‌پێدانه‌وه هه‌یه، وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێنی باڵا به‌رپرسن له‌پێگه‌یاندنی مرۆڤ هه‌ر له‌منداڵییه‌وه هه‌تا ته‌مه‌نی 20 ساڵ، له‌و ماوه‌یه‌دا پێدهگاتو هۆشی ده‌كرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌بێت له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌ڕێوه ببرێت كه له‌ناوه‌ندی رۆشنبیری‌دا بێت‌و لهداواكاریو كێشه‌ی رۆشنبیران تێبگات، ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه بۆ وه‌زاره‌تی وه‌رزش راسته".
سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه وه‌زیری رۆشنبیری ئێستا سه‌عدون دلێمییه كه سه‌ربه ئیئتیلافی "یه‌كێتی رۆڵه‌كانی عێراق"هو هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی بهرۆشنبیرییهوه نییه، هه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌بات، زۆربه‌ی كاته‌كانیش به‌كاره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه سهقاڵهو ئاگای له‌كاروباری وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه نییه، بۆیه زۆر كه‌س ده‌ڵێن دلێمی له‌سه‌ر كورسی وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ڕێوه ده‌بات.
وه‌زیری وهرزشو لاوانیش جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ره كه سه‌ر به‌حیزبی ده‌عوه‌ی مالیكییه، زۆربه‌ی كات بۆنه وه‌رزشییه‌كانی به‌كارهێناوه بۆ وتنه‌وه‌ی وتاری سیاسی‌و ره‌خنه‌گرتن له‌وڵاتانی دراوسێ، ئه‌مه‌ش به‌بڕوای وه‌رزشوانان خاڵێكی سلبییهو كاریگه‌ری له‌سه‌ر چالاكییه وه‌رزشییه‌كان ده‌بێت.
مه‌روان سه‌عید كه وه‌رزشوانێكی عێراقییه‌و ئه‌مساڵ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی به‌غدا ته‌واو ده‌كات به"نیقاش"ی وت "ده‌بێت كه‌رتی وه‌رزشی به‌ده‌ست كه‌سانی پسپۆڕی وه‌رزشییه‌وه بێت، چونكه هه‌ر له‌رێی وه‌رزشه‌وه ده‌توانرێت كۆتایی به‌ناكۆكییه سیاسییه‌كان بهێندرێت‌و كێشه‌ی نێوان وڵاته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام لێره سیاسییه‌كانمان دۆسێی وه‌رزشی بۆ پێكانی ئامانجه سیاسییه‌كانی خۆیان به‌كارده‌هێنن".
هاوینی رابردوو له‌كاتی كردنه‌وه‌ی یاریگایه‌كی گه‌وره له‌به‌سره كه به‌مه‌به‌ستی له‌خۆگرتنی پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداو دروستكرابوو، وه‌زیری وه‌رزش له‌وێ وتارێكی دوور‌و درێژی دژی عه‌ره‌بستانی سعودییه خوێنده‌وه‌و تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی پیلانی دژی عێراق گێڕاوه تا نه‌توانێت پاڵهوانێتێكه به‌ڕێوه‌ببات.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌وه‌ی جامه‌كه ده‌ست پێبكات وڵاتانی كه‌نداو به‌كۆده‌نگی بڕیاریاندا جامه‌كه له‌به‌سره به‌ڕێوه نه‌به‌ن له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی ته‌كنیكی، له‌وانه ئاماده‌نه‌بوونی یاریگای سه‌ره‌كی‌و به‌شه پێویسته‌كانی، به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی‌و وه‌زیری وه‌رزش سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتانی كه‌نداو پیلانیان له‌دژ گێڕاون.
هه‌رچی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستییه له‌لایه‌ن عه‌لی ئه‌دیب سه‌ركرده‌ی حیزبی ده‌عوه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووه كه ناڕه‌زایی گه‌وره‌یان لێكه‌وتووه‌ته‌وه، وه‌ك بڕیاری جیاكردنه‌وه‌ی كوڕان‌و كچان له‌خوێندنگاو زانكۆ‌و په‌یمانگاكان.
دواهه‌مینیشیان وه‌زیری په‌روه‌رده محه‌مه‌د ته‌میمییه كه سه‌ر به‌ئیئتیلافی "عه‌ره‌بیه"یه به‌سه‌رۆكایه‌تی ساڵح موتڵه‌گ، له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا ره‌خنه‌ی زۆری له‌سه‌ر بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شكستی هێناوه له‌دۆسێی بنیادنانی خوێندنگا، پاش ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت چه‌ندین خوێندنگای له‌قوڕ دروستكراو هه‌یه كه خوێندكاره‌كانی له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نیشن، هه‌روه‌ك هه‌وڵی هه‌بوو بۆ گۆڕینی پرۆگرامه‌كانی خوێندن كه له‌دژی داخوازی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بوو.
مونتهسهر ساعیدی چالاكوانی مه‌ده‌نی به"نیقاش"ی وت "وه‌زیر ئه‌گه‌ر شاره‌زایشی نه‌بێت ده‌یتوانی پشت به‌چه‌ند راوێژكارێك ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بكه‌ن، چونكه ئه‌م شێوازه له‌وڵاتانی دونیا كاری پێده‌كرێت".
ساعیدی پێی وایه كێشه‌ی وه‌زیره‌كانی عێراق ئه‌وه‌یه پێیان وایه له‌هه‌موو شتێك دهزاننو ده‌ڵێت "بڕیاری بێ به‌رنامه دهدهنو گوێ به‌ڕای كه‌سانی پسپۆڕ ناگرن، بۆیه هه‌رزوو شكستی ئیداره‌كه‌یان ده‌رده‌كه‌وێت".
ئه‌و گروپه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان راگه‌یاندووه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت راپرسییان ئه‌نجامداوه‌و په‌یجی تایبه‌تیان بهههڵمهتهكهیان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ زیاد بكه‌ن، له‌سه‌ر پهیجهكانیشیان نوسیویانه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هێزه گه‌وره‌كانه‌وه په‌لامار بدرێن، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه دژی خواستی ئه‌وانه.
گروپه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندووه "ده‌ستور چه‌ندین مافی داوینه‌تێ، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراون، ئێستا رووبه‌رووی فهرامۆشكردنو بێكاری‌و دابه‌زینی ئاستی رۆشنبیری‌و به‌سه‌ربازگه‌كردنی كۆمه‌ڵگا بوینه‌ته‌وه، كاری ئێمه وه‌ك چالاكوانانی مه‌ده‌نی، گه‌نجان، خوێندكاران، هونه‌رمه‌ندان، رۆشنبیران، ئه‌كادیمیستان، وه‌رزشوانان ئه‌وه‌یه خێرا بكه‌وینه خۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چوار وه‌زاره‌ته له‌ده‌ست به‌شه پشكی تایفی ده‌ربهێنین".